سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گرنگى دان به‌ته‌ندروستى
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
قورئان و فه‌رمووده زۆر گرنگیان داوه به له‌ش ساغى , ته‌نانه‌ت حه‌زره‌ت داوامان لێده‌کات که دوعا بکه‌ین و بڵێین (اللهم انا نسألك العفو والعافية في الدنيا والآخرة) واته/په‌روه‌ردگارا ئێمه داواى لێ‌خۆش بوون و له‌ش ساغیت لێ ده‌که‌ین له دونیا و ئاخیره‌ت دا .. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (ص)ده‌فه‌رموێت (لِكلِّ داءٍ دواءُ ، فإذا أصابَ دواءُ الدَّاءَ ، بَرأَ باذن الله عزوجل) نسائى واته : بۆهه‌ر نه‌خۆشى وده‌ردێک ده‌رمانێک هه‌یه , ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌که به‌کارهێنرا بۆنه‌خۆشىیه‌که , به‌ئیزنى خوا چاک ده‌بێته‌وه .. ڕۆژێک ده‌شته‌کىیه‌ک هاته‌لاى حه‌زره‌ت (ص)وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئێمه ده‌رمان به‌کاربهێنین و بگه‌ڕێین به‌دواى چاره‌سه‌ردا (يارسول الله أنَتَداوى ؟ فقال : ياعباد الله تَداوَوْ ، فان اللهَ عزوجلَ لم يَضَعْ دا‌ء إلاّ وَضَعَ لَه شَفاءً غير داءٍ واحدٍ ، قالوا :ماهو ؟ قال : الهرم ) ئه‌حمه‌د
حه‌زره‌تیش (ص)له وه‌ڵامیا فه‌رمووى : به‌ڵێ ئه‌ى به‌نده‌کانى خوا , بگه‌ڕێن به دواى چاره‌سه‌رداو داووده‌رمان به‌کاربهێنن , چونکه به‌ڕاستى خوا هیچ ده‌ردونه‌خۆشىیه‌کى دانه‌ناوه ئیللا چاره‌سه‌ریشى بۆداناوه , ته‌نها یه‌ک نه‌خۆشى وده‌رد نه‌بێت ، وتیان : ئه‌و ده‌رده چىیه ؟؟ فه‌رمووى :پیرىیه .. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
(إنّ الله تعالى لم يُنْزِلْ دا‌ء ، إلاّ أنزل لَهُ دواء :عَلِمَهُ مَنْ عَلِمَهُ ،وجَهِلَه مَنْ جَهِلَه) حاکم ،واته : به‌ڕاستى خوا هیچ ده‌ردو نه‌خۆشىیه‌کى نه‌ناردووه ئیللا ده‌رمانیشى بۆ ناردووه , ئیتر هه‌رکه‌س بزانێ ده‌زانێ و هه‌رکه‌سیش نه‌زانێ ئه‌وا نازانێ و نایگاتێ ..
ئه‌مانه هه‌مووى ڕێنمایی زۆر گه‌وره‌ى پزیشکین که‌هه‌قه به ئاوى ئاڵتون بنوسرێنه‌وه‌و به‌ژوور سه‌ردا هه‌ڵواسرێن , هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه غه‌یرى ئێمه باشتر قه‌درى ئه‌و فه‌رموودانه ده‌زانن , ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى گه‌وره‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى حه‌زره‌ت وه‌ک حیکمه‌تێک هه‌ڵواسراوه که ده‌فه‌رموێ :
(ماملأ ادمىُ وِعاء شراً من بطن ، بحسب ابن آدمَ لُقَيمات يُقِمْنَ صُلْبَهُ ، فإنْ كان لا محالة ، فثلث لطعامه ، وثلث لشرابه ،وثلث لِنَفَسِهِ) الترمژى ،واته: خراپترین شتێ که مرۆڤ پڕى بکات گه‌ده‌یه‌تى و ورگێتى , مرۆڤ چه‌ند پاروویه‌کى به‌سه که‌پشتى ڕاست بکاته‌وه , ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌شخوات و چارنیه , ئه‌وا بایه‌ک له‌سه‌ر سێى گه‌ده‌ى بۆ خواردن و یه‌ک له‌سه‌رسێى بۆ خواردنه‌وه‌و یه‌ک له‌سه‌ر سێشى به به‌تاڵى بمێنێته‌وه بۆ هه‌ناسه ..ئه‌م فه‌رمووده‌یه مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ده‌مى پیرۆزى حه‌زره‌ت (ص)بێته ده‌ره‌وه , که بنه‌مایه‌کى مه‌زن و مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگه له ته‌ندروستیدا . ئه‌وه‌شمان باسکرد له په‌ڕاوى(بةهارى دلآن) دا که‌یه‌ک له‌سه‌رسآى بۆهه‌ناسه موعجیزه‌یه و تازه دۆزراوه‌ته‌وه ، گه‌ده که به‌تاڵ بوو , هه‌واى تێچوو لێیه‌وه ئۆکسجین ده‌چێ بوَ خانه‌کان و وه‌ک هه‌ناسه وایه‌و زۆر گرنگه ..
هه‌روه‌ها چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته ساڵى ١٩٩٩ ز له‌ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌مرۆڤ چه‌ند خواردنى پێویسته بۆ لاشه‌ى که ته‌ندروستیه‌کى باشى بداتێ , بۆیان ده‌رکه‌وت که‌مرۆڤ ته‌نها به‌یه‌ک له‌سه‌رسێى پڕکردنى گه‌ده‌ى ده‌ژى و سه‌رو زیادێتى .. (دكتؤر سمير الحلو / بةرنامةى الشريعة والحياة/ 2003)..

