سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نهێنیه‌کانی کات له قورئاندا
نوسینی: مسته‌فا مه‌حمود
وه‌رگێرانی: جه‌مال محه‌ممه‌د ئه‌مین
خوای گه‌وره ڕه‌هه‌ندی(دوورى) کاتی (البعد الزمني) به‌سه‌ردا گوزه‌ر ناکات ، چونکه زاتی خوایی په‌یوه‌ست نیه به کاته‌وه وه‌ک ئێمه ، خوای گه‌وره ڕوَژ و شه‌و ئێستا و ڕابردوو و داهاتووی بوَ نیه ، کات به‌سه‌ر خوای گه‌وره ڕاگوزار نابێت ، گوَرانی به‌سه‌ر دا نایه په‌ره ناسێنێت ، و پیر نابێت وه گه‌وره‌ش نابێت هه‌روه‌ها ده‌ست پێکردن و کۆتایشى نیه ، کاتێک قورئان باس له خودا ده‌کات (الاول والاخر) لێره‌دا مه‌به‌ست سه‌ره‌تا و کۆتایی کاتی نیه ، چونکه بۆ خودای گه‌وره پێش و پاش نیه
کات هه‌مووی دروست کراو و به‌دی هێنراوه له گه‌ردووندا ، بوونى خوایی پێش دروست کراوانه و به‌دی هێنراوانه و هه‌ر ده‌شمێنێت پاش له‌ناو چونیان ، بوونی خوایی پێش و پاشى کاتی نییه چونکه خوای گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ی کاته.
خوای گه‌وره له ئێستای خواییدا بوونی به‌رده‌وام و هه‌تا هه‌تاییه و به‌ڵام ئێمه‌ى مرۆڤ له دوێنێ و ئێستا و سبه‌ینێدا ده‌ژین . به‌ڵام سه‌باره‌ت به مێژوو و ڕووداوه‌کانی به دوور‌و درێژی ، ئه‌وانه هه‌موویان له تۆمارى خوایی که به (أم الكتاب) ناوبراوه تۆمار کراون پێش ڕوودانیان ، و له ئێستای خوایشدا زۆر به ووردی و دیقه‌ت و درێژی هه‌مووی باس کراوه.
کاتێک خودای گه‌وره به مو‌سا (سةلامي خواي ليَبيَت)ده‌فه‌رموێت:[ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ(5)] (ابراهيم/5 )
لێره‌دا مه‌به‌ست له (ايام) ئه‌و ڕۆژانه‌یه که تیایدا کاره‌سات ڕویداوه به مه‌به‌ستی په‌ند لێوه‌رگرتنی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ، وه له‌و ڕۆژانه‌دا خاڵی وه‌رچه‌رخان ڕوویدا که تیایدا ڕێڕه‌وى مێژوو گۆرانکارى به‌سه‌ردا هات ، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام له یادماندا بێت و په‌ندیان لێ وه‌ربگرین ، و (داهاتوو)ش به گوێره‌ى زانیارى خوایی ڕوویداوه و کۆتایی پێ هاتووه ، هه‌رچیه‌ک له داهاتووی نزیک و دووردا ڕووده‌دات به گوێره‌ى خودای گه‌وره ڕوویداوه‌و ته‌واو بووه !!
هه‌ر بۆیه که ده‌بینین که خوای گه‌وره باس له ڕووداوه‌کانی ڕۆژی دوایی ده‌کات به شێوه‌ى فرمانی ڕابردوو باسیان ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن وه‌ک ده‌فه‌رموێت:
[وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّوڕ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعاً (99)](الكهف:99)
[وَنُفِخَ فِي الصُّوڕ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَوَاتِ وَمَنْ فِي الأَرْضِ إِلاَّ مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَى فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ](الزمر:68)
[وَانشَقَّتْ السَّمَاءُ فَهِيَ يَوْمَئِذٍ وَاهِيَةٌ] (الحاقة:16)
[وَبُرِّزَتْ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ (91)](الشعراْ:91 )
[وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفّاً صَفّاً (22)]الفجر:٢٢
[أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْڕكُونَ (1)]النحل:١
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه له داهاتوودا ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵام خوای گه‌وره به شێوه‌ى ڕابردوو باسیان ده‌کات ، چونکه خواى گه‌وره له‌سه‌روو کات و شوێنه‌وه ، بۆ کاتی وادروستکردووه که به‌سه‌ر دروستکردنیدا بڕوات ، به‌ڵام ته‌واوى و پاکی هه‌ر بۆ خۆیه‌تى کاتیش به‌سه‌ریدا ناڕوات ، وهه‌موو شتێکیش به گوێره‌ى زانیاریه‌کانى ڕوویداوه . ئینجا له میانه‌ی هه‌ندێک له‌و نهێنیانه که قورئان بۆمانی ده‌رخستووه ، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که بۆ هه‌ر جۆرێک له دروستکراوه‌کانی کاتێکى جیاواز هه‌یه ، بۆ نمونه (روح) که ناوى یه‌کێکه له فریشته گه‌وره‌کان ڕۆژێکى دانراوه به (50) هه‌زار ساڵ له‌و ساڵانه‌ى ئێمه، هه‌روه‌ک ئه‌م ئاماژه قورئانیه: [) تَعْرُجُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ (4)] (المعارج:4) ، به‌ڵام فریشته‌ى دى فریشته‌ى ڕاوێژ‌و کاروبار رۆژێکیان هه‌زار ساڵی ئێمه ده‌بێت ، قورئان باس له یه‌کێک له‌وانه ده‌کات به‌م جۆره : [يُدَبِّرُ الأَمْرَ مِنْ السَّمَاءِ إِلَى الأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (5)](السجدة:5)
له ئاماژه‌یه‌کى دیکه‌دا باس له‌و فریشتانه ده‌کات که لای زاتی خوای گه‌وره‌ن [وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْماً عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (47)] (الحج:47) کاتێک مرۆڤ ده‌مرێت و زیندوو ده‌کرێته‌وه ئه‌وا له ڕۆژ ژمێرێکی کاتی دیارى کراوه‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕۆژمێرێکى کاتی دی ، هه‌موو ئه‌و هه‌زاران ساڵه‌ى که ڕایبواردووه له دونیادا هه‌ر هه‌مووى وه‌ک ڕۆژێک یان کاتژمێرێک دێته به‌ر چاو : [وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يُقْسِمُ الْمُجْڕمُونَ مَا لَبِثُوا غَيْرَ سَاعَةٍ كَذَلِكَ كَانُوا يُؤْفَكُونَ (55)](الروم:55)
له ئایه‌تێکى دیکه‌دا : [فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُوْلُوا الْعَزْمِ مِنْ الرُّسُلِ وَلا تَسْتَعْجِلْ لَهُمْ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوا إِلاَّ سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ بَلاغٌ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلاَّ الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ (35)](الاحقاف:35) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک و ئاگاداریه‌که ته منه‌وه چونکه ئه‌وه ڕووداوێکی کتوپڕیه و له ڕۆژى دوایدا سه‌رتانی پێدا ده‌توقێت . له ئایه‌تێکی دیکه‌دا باس له بۆ چوونى بێ ِبَڕواکان ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و ساڵانه‌ى که له دونیادا به‌سه‌ریان بردووه و چۆن به سه‌عاتێکیات داناوه : [) وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَنْ لَمْ يَلْبَثُوا إِلاَّ سَاعَةً مِنْ النَّهَاڕ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (45)](يونس:45) و ئه‌گه‌ر پرسیار کرا له‌و زیندوو کراوانه : [قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ (112)](الموْمنون:112 ) ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌ى که مرۆڤ له‌ژیانى دوونیادا به‌سه‌رى بردووه له سه‌ر زه‌وى له ساتی زییندوبونه‌وه‌دا هه‌روه‌ک ڕۆژێک یان چه‌ند ڕۆژێک یان چه‌ند کاتژمێرێک دێته به‌ر چاو چونکه مرۆڤ له ڕۆژمێرێکی کاتیه‌وه ده‌چێته ڕۆژمێرێکی کاتی دیکه که ڕۆژێکی ده‌کاته هه‌زار یان په‌نجا هه‌زار ساڵى که مرۆڤ له سه‌رى ڕاهاتووه.
ئێستا بۆ ئێمه زۆر ئاسان بووه که تێبگه‌ین چۆن کاته‌کان ده‌گۆڕێن ئه‌وه‌ش له‌ژێر ڕۆشنایی تیۆرى ڕێژه‌یی و زانستی نوێ‌دا ، به پێی تیۆرى ناوبراو بۆ هه‌موو سیستمێکی جوڵاو ڕۆژمێرێکى تایبه‌ت به خۆی هه‌یه خۆر‌و هه‌ساره‌کانی سیستمێکی جوڵاون کاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر گه‌شتکارێکی فه‌زایی له چوار چێوه‌ى ئه‌و سیستمه چووه ده‌ره‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌ک یان مه‌جه‌ڕه‌یه‌کى دى ڕۆیشت ئه‌وا ئه‌و که‌سه ده‌چێته ڕۆژمێرێکی کاتی جیاواز که له جوڵه‌ى ئه‌و کۆمه‌ڵه نوێیه‌وه وه‌رگیراوه ، به پێى ئه‌و یاسا زانستیانه ده‌توانین ڕاڤه‌ى ئه‌وه بکه‌ین که بۆجى کاته‌کان جیاوازن له نێوان مروَڤ و فریشته‌کان و له نێوان فریشته زومینیه‌کان و فریشته‌کانی نزیک به عه‌رشى خوایی . هه‌روه‌ها له قورئانه‌وه فێرى ئه‌وه ده‌بین که خوای گه‌وره باڵا ده‌سته به‌سه‌ر کاتدا و ده‌توانێت سه‌د ساڵی دروستکراوانی بکاته ڕۆژێک و یان ڕۆژێک درێژ بکاته‌وه بۆ سه‌د ساڵ به پێی گۆڕانی شوێن یان سیسته‌مى جوله‌که ! که ئه‌وه‌ش موعجیزه‌یه‌که له موعجیزه‌کانی خوای گه‌وره هىروه‌ک ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر په‌یامبه‌ر (عةزرا) دا هات که خوی به توانا سه‌د ساڵ مراندی و ئینجا زیندووى کردۆته‌وه هه‌روه‌ک قورئان باسی ئه‌وه ده‌کات له ئایه‌تی ژماره ٢٥٩ ی سوڕه‌تى البقره‌دا [أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَى قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّى يُحْيِي هَذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ قَالَ لَبِثْتُ يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَى طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ وَانظُرْ إِلَى حِمَاڕكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ وَانظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْماً فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (259) ]
ئه‌وه‌ى له‌و چیڕۆکه قورئا نیه‌دا ڕوویدا ئه‌وه‌بوو که خودای گه‌وره بۆ ماوه‌ى سه‌د ساڵ (عةزرا) ی مراندو خواردن و خواردنه‌وه‌شى هه‌ر به نه‌گۆرى هێشته‌وه واته هۆکارى کات ی له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه و ژیانی هه‌ڵگرت به‌ڵام ئه‌و کاته‌ى به‌سه‌ر گوێدرێژه‌که‌یدا گوزه‌ر کرد و مراندی و شیته‌ڵ بوه‌وه بۆ خۆڵ و دوایی زیندووى کرده‌وه له به‌رده‌م عه‌زرا . له ئایه‌ته‌که‌دا ده‌سه‌ڵات و توانایی خوا ده‌رده‌که‌وێت که چۆن باڵاده‌سته به‌سه‌ر کاتدا و به بێ گوێدانه سیستمه‌کانی جوڵه‌و شوێن ده‌یانجوڵێنێت !
هه‌مان دیارده به‌سه‌ر هاوه‌ڵانى ئه‌شکه‌وتدا ڕوویدا که چۆن کاتی له‌سه‌ر ڕاگرتن بۆ ماوه‌ى سێ سه‌د ساڵ که ئه‌وان له‌و ماوه زۆره‌دا له گه‌رمه‌ى خه‌و دابوون : [فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَداً (11)] الکهف:١١
[وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظاً وَهُمْ رُقُودٌ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ لَوْ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَاراً وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْباً] (الكهف:18) ، [وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعاً (25)] (الكهف:25)
کاتێک خوای گه‌وره بێدارى کردنه‌وه هه‌مان دیارده‌ى پێشوو دووباره بوه‌وه : [) وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْماً أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُمْ بِوَڕقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَى طَعَاماً فَلْيَأْتِكُمْ بِڕزْقٍ مِنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَداً (19)] (الكهف:19) که ئه‌وان له خه‌وه درێژ خایه‌نه‌کانیان بێ‌دار بوونه‌وه پرسیار له کاتی مانه‌وه‌یان به‌و جۆره لێ‌کرا له وه‌ڵامدا ووتیان ڕۆژێک یان چه‌ند ڕۆژێک چونکه ئه‌وان له ڕاگرتنی کاتیه‌وه ده‌رچونون به‌ره‌و به‌ره‌ڵاکردن و جوڵه‌ى کاتی بۆیه پێوه‌ر و پێودانگه‌کانیان لێتێکده‌چێت و به‌و جۆره بۆ دیارده‌که ده‌ڕۆن !!! .
له قورئاندا ئماژه‌یه‌کی تر ده‌خوێنینه‌وه که تیادا نهێنیه‌ک له نهێنیه‌کانی کاتمان بۆ ده‌رده‌خات که په‌یوه‌ندی نێوان به دیهێنه‌رو کاته جیاجیاکانمان بۆ ڕوونده‌کاته‌وه که هه‌ر خۆی به‌دیهێناون وه‌ک له سوڕه‌ى (الرحمان)دا ده‌فه‌رموێت :[ ) يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (29)] (الرحمان:29) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌ترو به‌رزترو جیاوازتره له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌گه‌ڵ دروستکراوه‌کانی به‌ڵام له‌به‌ر سۆز‌و میهر و به‌زه‌یی چاودێریکردنیه‌تى بۆ دروستکراوه‌کانی خۆیه‌تی که هه‌موو پرسیارى لێده‌که‌ن له دانیشتوانی ئاسمانه‌کان که ڕۆژێکیان هه‌زار یان په‌نجا هه‌زار ساڵه و دانیشتوانی سه‌ر زه‌وى که رَۆژێکیان بیست و چوار کاتژمێره ، و هه‌ر له سه‌ر زه‌ویدا بونه‌وه‌رى وا بچوک هه‌ن که ڕۆژێکیان به‌شێکه له سه‌د ملیۆن به‌شى چرکه‌یه‌ک !! ئه‌وانه هه‌موو پرسیار له خوا ده‌که‌ن و خوای گه‌وره‌ش وه‌ڵامی هه‌موویان ده‌داته‌وه وه‌ک یه‌ک ئیتر بۆ هه‌موویان ، ئه‌وه‌ى ڕۆژه‌که‌ى زۆر که‌مه و هیچ نیه به گوێره‌ى ئێمه و ئه‌وه‌ى ڕۆژه‌که‌ى زۆر درێژه‌و درێژده‌بێته‌وه بۆ نا کۆتا ، خواى گه‌وره هیچی لێتێکناچێت و داوای هیچ که‌سیش به داوای که‌سێکی دی تێکه‌ڵ ناکات ، گه‌وره‌یی و بێگه‌ردى و پاکی بۆ ئه‌و خوایه‌ى که هیچ کاتێک له کاتێکی دی و هیچ شتێک له شتێکی دیکه‌ى ناکات .
ئێمه‌ش وه‌ک مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ى له‌م دوونیایه ده‌رچین ده‌توانین چێژ له‌و ڕۆژمێره کاتیه جیا جیانه وه‌ربگرین که هه‌ن ، هه‌ر یه‌کێک له ئێمه ده‌توانێت هه‌ست به‌وه بکات که له چه‌ند ساتێک یان چه‌ند کاتژمێرێکدا ده‌ژى که هه‌مووى بریتیه له ئاره‌زوو شه‌هوه‌ت و سوودى تاکه که‌سی به‌رته‌سک ، که ئه‌مانه‌ش هه‌مووی سه‌رچاوه‌ى ژیانی دوو دڵی و ڕاڕایی و خۆشی و ناخۆشیه‌کى کاتی و په‌شیمانبونه‌وه‌ى بێ هوده و حه‌سره‌ت و ئاخ کێشانه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌م ژیانی (ئيَستاييةمان) به خێرایی ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها ژیانیشمان له‌گه‌ل ناڕه‌حه‌تی و ماندووبووندا ڕاسته‌وانه ده‌گۆڕێت که هه‌مووشیان له پێناوى هیچدایه ، له ڕاستیدا ئه‌وه ژیانی ئاره‌زوو بازانه‌ى که‌سانێکه که له زۆرانبازى و کوشتن دایه له پێناو ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ته‌کانیان دا که هیچ چێژێکی ئارامی و هێمنی له‌م ژیانه‌دا نابینن و ئه‌وانه لوم دوونیایه‌دا ده‌بنه سوته‌مه‌نی ئاره‌زووه‌کانیان و له‌و دوونیاش ده‌بنه سوته‌مه‌نی ئاگر ! مرۆڤ ده‌توانێت له‌م دوونیایه‌دا خۆى ده‌رکات به‌ره‌و ژیانێکی به‌رزتر و ده‌رچێت له کاتی شه‌هوانی به‌ره‌و کاتی عه‌قلانی و ژیربێژی و به‌وه‌ش ده‌چێته نێو ژیانی ئاسووده‌یى ئارامیه‌وه ، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت که له‌وه به‌رزتر بژی هه‌روه‌ک صۆفیه‌کان و بگه‌نه به‌رزیه‌کی رۆحی وا که ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌سدا بژین به‌وه‌ى ده‌رچن له داخوزی و داواکاریه جیا جیاکانی ئه‌م دوونیایه‌و ڕۆیشتن به‌ره‌و ژیانی پیرۆزى خودایی که له‌و پیرۆزیه‌وه ئه‌م بۆنی به‌هه‌شت بکات که هێشتا ئه‌و له‌م دوونیایه ده‌رنه‌چووه ! ئه‌وه‌ش زانین و دڕکێکی وامان پێده‌به‌خشێت که نزیک بین له‌وه‌ى چێژی شته‌کان بزانین هه‌روه‌ک چۆن چێژ‌و تام و بۆنی خوردنه‌کان ده‌ناسینه‌وه پێش خواردنیان .
خودای گه‌وره ئێمه‌و ئێوه‌ش به‌و که‌سانه بگۆڕێت که چێژ وه‌رگربن له ڕاستی شته‌کان و ڕووداوه‌کان تا ڕاستیه‌کان بزانین پێش ئه‌وه‌ى سه‌رمان بته‌قێت به‌و ڕۆژه‌ى که به ڕۆژی دوایی ده‌ناسرێت ... له‌و ڕۆژه‌دا نه ماڵ و سامان و نه منداڵ و که‌س فریای که‌س ناکه‌ون ، له‌و ڕۆژه‌دا هیچ بڕو بیانویه‌ک ناخوات و کاروو ئیشه‌کان جیا ده‌کرێنه‌وه‌و بیرخستنه‌وه‌و ئامۆژگاریش کوڵکیان نامێنێت .

