سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
په‌یوه‌ندى نوێژ به ژیانه‌وه
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
له راستیدا نوێژ گه‌وره‌ترین به‌ندایه‌تی و عیباده‌ته, به ته‌نها مه‌به‌ست له نوێژ ئه‌وه نیه که به‌هه‌شتى پێ به‌ده‌ست بهێنرێت, به‌ڵکو دینى ئیسلام په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌ژیانه‌وه و دینى کۆمه‌لآیه‌تییه, ژیانیش به‌بێ دین هیچ مانایه‌کى نیه.. دین هه‌مووى عیباده‌ته, عیباده‌تیش هه‌موو ژیان ده‌گرێته‌وه و به‌پێى به‌رنامه‌ى په‌روه‌ردگار کاروباره‌کان رێک ده‌خات له چوونه سه‌رئاوه‌وه بگره هه‌تا ده‌گاته خواردن و خواردنه‌وه و, به‌ڕێوه بردنى کاروبارى حکومه‌ت و, بازرگانى کردن و, په‌یوه‌ندى نێوان ولآتان..
نوێژ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌تینى هه‌یه له‌گه‌لأ ژیانى موسڵماندا, کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشتى, ئاوێنه‌ى کرده‌وه‌کانیه‌تى به‌چاک و خراپیانه‌وه, کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر راستگۆیى له هه‌ڵس و که‌وت و مامه‌ڵه‌کردندا, له پاراستنى ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاکى, ره‌وشتى به‌رز و جوان, لێبورده‌یى, ئازارنه‌دانى خه‌ڵک, چاک بوون له‌گه‌لأ دایک و باوک, مالأ و مندالأ و خزمان و دراوسێ..
نوێژ په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌سه‌رکه‌وتنى کۆمه‌ڵه‌وه, بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کانى کۆمه‌ڵ نوێَژ بکه‌ن و رووبکه‌نه مزگه‌وته‌کان, ئه‌و کاته نوێژه‌که‌یان دووریان ده‌خاته‌وه له خراپه‌کارى و دزى و به‌دڕه‌وشتى.. هه‌رگه‌ل و کۆمه‌ڵێکیش له تاوان و خراپه به‌دووربوو ئه‌وه گه‌لێکى سه‌رکه‌وتوو به‌خته‌وه‌ره.
نوێژکردن هۆى ئارامى و به‌خته‌وه‌رییه, په‌یوه‌ندى و برایه‌تى و یه‌کسانى ده‌خاته نێوان موسڵمانانه‌وه, وه‌ک له مزگه‌وته‌کاندا به ئاشکرا ده‌بینرێت جیاوازى نیه له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند, ده‌سه‌لآتدار و بێده‌سه‌لآت, گه‌وره و بچوک, ره‌ش و سپى, ره‌گه‌زو زمان, هه‌ر هه‌موویان ریز ده‌به‌ستن پێکه‌وه و یه‌ک ئامانجیان هه‌یه.
* سه‌عد ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إنَّما يَنصُر اللهُ هذهِ الأُمّةَ بِضَعِيفَها بِدَعوَتِهم وَ صَلاتِهِم وَ إخلاَصِهم) . واته: خواى گه‌وره ئه‌م ئوممه‌ته سه‌ر ده‌خات به نوێژ و دوعا و پاڕانه‌وه‌و ئیخلاصى فه‌قیرو هه‌ژاره‌کانتان.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بیر‌و بۆچونانه‌یه که ده‌ڵین پشت به ده‌وڵمه‌ند و خاوه‌ن پله‌و پایه‌و به‌هێزه‌کان ببه‌ستن و فه‌قیره‌کان فه‌رامۆش بکه‌ن, ئه‌وه‌تا هه‌ژاره‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌رامۆشکراون تا ئێستاش له هه‌ندێ شوێن به‌سووکى سه‌یریان ده‌که‌ن.
بێگومان یه‌کێک له حیکمه‌ته‌کانى خێر و چاکه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌رامبه‌ر فه‌قیر و هه‌ژاره‌کان بۆ ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستى نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان پته‌و بێت.
له هه‌ندێک کات و حاڵه‌تدا موسڵمانانى کۆلآنێک یان گه‌ڕه‌کێ یا شارێ یان لادێیه‌ک کۆده‌بنه‌وه له مزگه‌وت یان له ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ نوێژه‌کان, بۆ هه‌ر روداوێک له ژیانى موسڵماناندا په‌رستشى تایبه‌ت به‌و رووداوه‌وه هه‌یه:

