سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
٢ـ نوێژى مردوو:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژى مردوو فه‌رزى کیفایه‌یه واته ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له موسڵمانان پێى هه‌ستان ئه‌وا له‌سه‌ر باقى موسوڵمانانى تر ده‌که‌وێ, وا چاکه به سێ ریز بکرێ, نوێژه‌که به پێوه ده‌کرێ, ئه‌گه‌ر مردووه‌که پیاو بوو ئیمام لاى سه‌ریه‌وه راده‌وه‌ستێ, ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو ئاوا له ناوه‌راستیه‌وه ده‌وه‌ستێت, چوار (الله اكبر) ده‌کرێت له یه‌که‌مدا سوره‌تى فاتیحه ده‌خوێنرێ یان سوره‌تێکى تریش له گه‌ڵیدا, پاشان (الله اكبر)ى دووه‌م ده‌کرێ و سلآوات ده‌درێ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم, پاشان (الله اكبر)ى سێیه‌م ده‌کرێ و دوعاى خێر ده‌کرێ بۆ مردووه‌که وه‌ک: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ وَاعْفُ عَنْهُ وَعَافِهِ وَأَكْڕمْ نُزُلَهُ وَوَسِّعْ عَلَيْهِ مُدْخَلَهُ..)
.. پاشان (الله اكبر)ى چواره‌م ده‌کرێ و دوعاى خێر ده‌که‌ن بۆ خۆیان و بۆ مردووه‌که‌و بۆ موسڵمانان به‌گشتى وه‌ک: (اللَّهُمَّ لا تَحْڕمْنَا أجْرَهُ ، وَلا تَفْتِنَّا بَعدَهُ ، وَاغْفِرْ لَنَا وَلَهُ) . ئینجا سلآو ده‌ده‌نه‌وه.
کاتێ موسڵمانێک ده‌مرێت سه‌یر ده‌که‌ى خۆشه‌ویسته‌کانى و ئه‌وانه‌ى ئه‌هلى خێر‌و چاکه‌ن ده‌چن به‌ده‌میه‌وه ده‌یشۆن و نوێژى له‌سه‌رده‌که‌ن به کۆمه‌ڵ, دوعاى خێرى بۆ ده‌که‌ن, ده‌یبه‌ن بۆ گۆڕستان و ده‌ى نێژن, به‌شدارى چالاکانه ده‌که‌ن.. له کاتێکدا ئه‌و به‌نده‌یه زۆر پێویستى به به‌زه‌یى په‌روه‌ردگارى هه‌یه ئه‌گه‌ر چل پیاو نوێژى له‌سه‌ر بکه‌ن هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار نه‌دابێ, ئه‌وا خواى گه‌وره نوێژى ئه‌و چل که‌سه ده‌کاته شه‌فاعه‌ت بۆى و له قیامه‌تدا سه‌رفراز ده‌بێت وه‌ک له‌م فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم هاتووه: (مامِن مُسْلِمٍ يَمُوتُ, فَيَقُومُ عَلَى جَنَازَتِه أرْبَعُونَ رَجُلاً, لايُشڕكُونَ باللهِ شَيْئاً إلا شُفِعوا فِيه) .
بێگومان ئه‌و که‌سه‌ى به‌شدارى بکات له نوێژ کردن و چوون بۆ سه‌ر گۆڕستان هه‌تا ده‌نێژرێت ئه‌وه به قه‌د دوو کێوى گه‌وره خێری بۆ ده‌نوسرێت وه‌ک له‌م فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم هاتووه ده‌فه‌رموێت: (مَنْ شَهِدَ الْجَنَازَةَ حَتَّى يُصَلِّي عَلَيْهَا فَلَهُ قِيرَاطٌ، وَمَنْ شَهِدَ حَتَّى تُدْفَنَ كَانَ لَهُ قِيرَاطَانِ، قِيلَ: وَمَا الْقيرَاطَانِ قَالَ: مِثْلُ الْجَبَلَيْنِ الْعظيمَيْنِ) .
