سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن کۆنترۆڵى سۆزه‌کانت ده‌که‌یت؟ له قورئاندا
نووسینی / سه‌روه‌رحسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
ئه‌وه کارێکه له‌وپه‌ڕى ساده‌ییدا و ته‌نها پێویستى به زانینى یاسایه‌کى ساده و موماره‌سه‌کردنى ئه‌و یاسایه‌یه. ئه‌مڕۆ زانایان پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌قڵى په‌نهان (العقل الباطن) کۆنترۆڵى سۆز و هه‌ڵچوون و هه‌سته‌کانى مرۆڤ یان جوڵه و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانى ده‌کات! وه‌لێ ئێمه ڕاسته‌وخۆ ده‌رکى ئه‌و ئه‌قڵه ناکه‌ین، چونکه ئه‌قڵێکى په‌نهانه واته نادیاره.
تاقیکردنه‌وه‌کان ڕاستییه‌کى زانستیان سه‌لماندووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌قڵى ئاگا یان هۆشیار (الواعي) که بیرى پێده‌که‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌قڵى په‌نهان ده‌گه‌نه که‌ناڵگه‌لى ته‌سک و ته‌نگه‌به‌ر، بۆنموونه تۆ ده‌توانیت سروشێک به ئه‌قڵى په‌نهانت بده‌یت که ده‌بێت فڵان کار بکه‌یت، له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ى ئه‌م سروشه‌دا ئه‌قڵى په‌نهان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌بێت و به‌ڕاستى ده‌ست به گۆڕان ده‌کات.
زانایان دۆزیویانه‌ته‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ى تێیدا په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌قڵى ئاگا و ئه‌قڵى په‌نهان چالاک ده‌بێت، ماوه‌ى به‌ر له نووستنه به چه‌ند خوله‌کێک، هه‌روه‌ها ماوه‌ى دواى له‌خه‌و هه‌ستان به چه‌ند خوله‌کێک... "د.جوزیف میرفی" له‌دواى هه‌زاران تاقیکردنه‌وه ده‌گاته ئاکامێکى گرنگ که له کتێبى "هێزى ئه‌قڵى په‌نهان که ملیۆنێک دانه‌ى لێ فرۆشراوه) تۆمارى کردووه، ئه‌و ئاکامه‌ش بریتیه له‌وه‌ى باشترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵکردنى هه‌ڵچوونه‌کان و توڕه‌یى ئه‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێک به‌ر له نووستن و دواى وه‌ئاگاهاتنه‌وه ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک دووباره بکه‌یته‌وه، وه‌ک: "له‌م ساته‌وه ده‌بمه مرۆڤێکى هێمن و هاوسه‌نگ و به‌دوور له هه‌ڵچوون، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له ڕه‌فتارى سبه‌ینێمدا ده‌رده‌که‌وێت".

