سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٣٧/ پێناسه‌ى یه‌کتایى کردنى خوا له په‌روه‌ردگایه‌ت و سیفه‌ت و ناوه جوانه‌کانیدا ( تَوحيدُ الرُّبُوبيَّةِ والصَّفَاتِ والآسمَاء ) چیه؟..................(2)
کاوان کوردى
ئاماده‌کرنى : دلاوه‌ر کوردی
جۆره‌کانى یه‌کتایى کردنى خوا
جۆرى یه‌که‌م: یه‌کتایى کردنى خوا له په‌روه‌ردگاریه‌ت وسیفه‌ت و ناوه‌جوانه‌کانیدا
( تَوحيدُ الرُّبُوبيَّةِ والصَّفَاتِ والآسمَاء )
وه هه‌ر خواى گه‌وره خۆى زیانبه‌خش و سودبه‌خشه پێیان
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره که ده‌فه‌رمێ :[ وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذاً مِّنَ الظَّالِمِينَ [ 106] وَإِن ێمْسَسْکَ اللّهُ بِچُرٍّ فَڵا کَاشِفَ ڵهُ إِلاَّ هُوَ وَإِن یُڕدْکَ بِخَیْرٍ فَڵا رَآدَّ لِفَچْلِهِ یُصَیبُ بِهِ مَن ێشَاء مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ [ 107] { يونس 106: 107}واته: وه هانا و هاوار نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێکک له جیاتى خواى گه‌وره, که نه‌سودت پێ ده‌گه‌نێت و نه‌زیان (جونكه سود و زيان هه‌ر به‌ده‌ستى خوايه ) خۆ ئه‌گه‌ر کارى وا ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وه تۆ له هاوبه‌ش بڕیاده‌ره سته‌مکاره‌کان ده‌بیت وه ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره توشى ناخۆشى و زیانێکت بکات ئه‌وه هیچ که‌سێک ناتوانێت فریات بکه‌وێت وله سه‌رتى لابات جگه له خواى گه‌وره خۆى, وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت توشى خێر و چاکه‌یه‌کت بکات ئه‌وه هیچ که‌سێک ناتوانێت به‌رى فه‌زل و به‌خششى خوا بگرێت, ویستى ببێت هه‌ر به‌نده‌یه‌ک له به‌نده‌کانى توش ده‌کات, وه خواى گه‌وره هه‌رده‌م لێبورده و میهربانه ٠
وه هه‌ر ته‌نها خواى گه‌وره خۆى هه‌ڵسوڕێنه‌ى هه‌موو کاروبار و فه‌رمانێکه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ٠٠
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره [ أَلاَ لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ[54 ]]{الأعراف : 54} واته: ٠٠ بزان وئاگاداربن که‌وا هه‌موو به‌دیهێنان و فه‌رمان و هه‌ڵسوڕانێک له‌م بونه‌وه‌ره‌دا بۆ خواى گه‌وره‌یه و به‌ده‌ستى ئه‌وه, پڕبه‌ره‌که‌ت و پیرۆز و گه‌وره‌یه خواى
له‌به‌ر فه‌رموده‌که‌ى خواى گه‌وره [مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِ إِلاَّ أَسْمَاء سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَآؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ أَمَرَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ[40] ]{يوسف : 40}واته: ئه‌و په‌رستراوانه‌ى
ئێوه ده‌یانپه‌رستن و به‌ندایه‌تى بۆ ده‌که‌ن جگه له خواى گه‌وره ته‌نها خۆتان وباوباپیرتان ناوتان لێناون ,ناوێلێکى بێ ناوه‌رۆکن خواى گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان دانه‌به‌زاندوه و هه‌ر گیز پێیان رازى نیه, به‌ڕاستى داوه‌ریى و فه‌رمانڕه‌وایى جگه له خواى گه‌وره شایسته‌ى هیچ که‌سێکى تر نیه, فه‌رمانیشى داوه له خۆى که‌سى تر نه‌په‌رستن, هه‌ر ئه‌وه ئاین و به‌رنامه‌ى راست و دروسته, به‌لام زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئه‌م راستیه‌نازانن ولێى بێ‌ئاگان ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [ فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً[65 ]]{النساء : 65}واته: نه‌خیر سوێند به په‌روه‌ردگارت-ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر- ئه‌وانه‌ى لافى باوه‌ڕهێنان لێده‌ده‌ن, باوه‌ڕ ناهێنن تاکو تۆ نه‌که‌نه دادوه‌ر له هه‌موو کێشه و ناکۆکێکدا که له نێوانیاندا رو ده‌دات دواى ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌رونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دوست ببێت به‌رامبه‌رئه‌وه‌ى تۆ بڕیارت له‌سه‌ر داوه, وه به ته‌واوتى ته‌سلیم و رازى ببن ٠
گه‌وره په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهان٠
وه هه‌ر خواى گه‌وره خۆى دانه‌ى یاساى دادوه‌رى راسته‌قینه‌یه, به تاک و ته‌نها به‌بێ هیچ هاوتا و هاوبه‌شێک ٠٠

