سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوانه‌یی و پیتێن له ڕووه‌که‌کاندا له قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
هه‌روه‌ک له‌جیهانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کاندا نێر و مێ هه‌یه، له جیهانی ڕووه‌کیشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:{وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (49)} [الذاريات]، واته: له هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بیر بکه‌نه‌وه و یاداوه‌رى وه‌ربگرن.
{سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ (36)} [يس]، واته: پاکی و بێگه‌ردى بۆ ئه‌و زاته‌ى هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به جووت دروستکردووه له‌وه‌ى له زه‌ویدا ده‌ڕوێت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن.
{فِيهِمَا مِنْ كُلِّ فَاكِهَةٍ زَوْجَانِ (52)} [الرحمن]، واته: له هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک نموونه‌ى دوانه‌یان تێدایه.
{وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (3)} [الرعد]، واته: خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وى پان و به‌رین کردووه و که‌ژ و چیا و ڕووبارى زۆرى تێدا دابینکردووه، له هه‌موو به‌روبوومێک جووتی فه‌راهه‌م هێناوه له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، شه‌وى والێکردووه ڕۆژ داپۆشێت، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ى زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێک بیربکه‌نه‌وه.
{الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّى (53)} [طه]، واته: ئه‌و زاته‌ى زه‌وى بۆ ئێوه بار هێناوه، وه‌کو لانکه له‌سه‌رى ده‌حه‌وێنه‌وه)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێگاى تێدا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌بارێنێت، که به‌هۆیه‌وه چه‌نده‌ها جووت ڕووه‌کی پێڕواندووه.
ڕاگه‌یاندنی بیردۆزى پیتاندن و بوونی نێر و مێ له هه‌موو به‌روبوومه ڕووه‌کییه‌کاندا، له ئایه‌ته‌که‌دا هه‌یه، دروست وه‌ک ئه‌وه‌ى سوننه‌تی ژیانه له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کاندا.
وه‌ک ژیانی مرۆڤ که به کۆرپه‌له‌یه‌کی بچوک ده‌ستپێده‌کات، دایک په‌روه‌رده و چاودێرى ده‌کات. ژیانی ڕووه‌کیش وه‌ک کۆرپه‌له‌یه‌کی بچووک ده‌نکۆڵه په‌ره‌ى پێده‌دات، له ماوه‌ى ڕوان و گه‌شه‌کردنیدا خۆراکی پێویستی بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت. کۆرپه‌له‌که‌ش به‌هێمنی و جێگیرى ده‌مێنێته‌وه تاکو زه‌وى باوه‌شی بۆ ده‌کاته‌وه و بارودۆخی گونجاوى بۆ ئاماده ده‌بێت وه‌ک گه‌رمی و ئاو، ده‌نکۆڵه و تۆوه‌کان دوو که‌رت ده‌بن( ده‌تروکێن) و کۆرپه‌له‌که گه‌شه ده‌کات. که گه‌شه‌ى ڕووه‌که‌که ته‌واو بوو و گه‌یشته ته‌مه‌نى پێگه‌یشتن، گوڵه‌کانی ده‌کرێنه‌وه و به‌روبووم به‌رهه‌م دێت.
زانستی نوێ ئاشکرایکردووه گوڵی ڕووه‌که‌کان –به جیاوازى جۆره‌کانیانه‌وه- دابه‌ش ده‌کرێن بۆ سێ جۆر:
گوڵی نێر- گوڵی مێ- گوڵی دووڕه‌گ که هه‌ردوو ئه‌ندامی نێره و مێیه‌ى پێکه‌وه تێدایه).
ئه‌و گوڵانه‌ى له هه‌وادا ده‌پیتێن به‌وه جیاده‌کرێنه‌وه ئه‌ندامه‌کانی زاوزێیان به‌رکه‌وته‌ى هه‌وان. هه‌رکات (با) له‌راندنیه‌وه ده‌نکه هه‌ڵاڵه‌کانیان لێ ده‌که‌وێته خواره‌وه، ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌کان ده‌که‌ونه خواره‌وه که سوک و لوسن تاکو هه‌ڵگرتنیان له‌لایه‌ن هه‌واوه ئاسان بێت بۆ سه‌ر ئه‌ندامی مێیه‌ى گوڵی تر و پاشان کردارى پیتێن ڕووده‌دات.

