سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دراوسێ (چیرۆك)
نووسینی / هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
ده‌ڵێن ئیمامی أبو حنیفه دراوسێیه‌کی گه‌نجی هه‌بوو، شه‌وانه سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبو گۆرانی ووتن بوو. له نێوان هه‌ردوکیان دیواریک هه‌بوو ئیمامی أبو حنیفه‌ش شه‌وانه نه‌ده‌خه‌وت چونکه سه‌یری کتێبی فقه‌و تفسیری ده‌کرد.
ئه‌م گه‌نجه چه‌ند دێڕه شیعری دووباره ده‌کرده‌وه‌و که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له‌م شیعره:
سأنشدهم إژا ما هم جفونی أچاعونی وأی فتى أچاعوا
واته: هه‌ر بۆیان ده‌ڵێم مادام به چاوێکی سووک‌و ووشک سه‌یرم بکه‌ن، منیان به زایه‌دا جا چ گه‌نجێک. ئیمامی أبو حنیفه دڵی ئارام ده‌بوو به‌م چه‌ند ووشه‌یه‌و قسه‌کانی. شه‌وێک له شه‌وان ئه‌م بازاڕه‌و هه‌رایه‌ی نه‌بیست، که نوێژی به‌یانی کرد پرسیاری ئه‌م گه‌نجه‌ی کرد. ووتیان دوێنێ شه‌و پیاوانی پۆلیس هاتن بردیان بۆ به‌ندیخانه. که له نوێژ گه‌ڕایه‌وه چوو بۆ ماڵی یه‌کێ له‌م پۆلیسانه که گرتویه‌تی، کابرای پۆلیس به لای سه‌یر بوو به‌م کاته چۆن هاتیته لام ده‌ستی ماچ کرد ووتی: خێره ئه‌ی ئیمام به‌م کاته تۆ ناردبات به شوێنم ده‌هاتم. فه‌رموی هاتوومه بۆ قه‌زیه‌ی دراوسێیه‌که‌مان که دوێنێ به‌ند کرا له لای ئێوه. پۆلیس ووتی: به شاهید به گه‌وره‌م ئێستا ده‌چم هه‌ندی ئه‌وانه له به‌ندیخانه‌ن به‌ڕه‌للآیان ده‌که‌م له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که تۆ هاتی بۆ ماڵم.
ئیمام أبو حنیفه هاته‌وه ماڵێ بینی گه‌نجه‌که ده‌رچوو له به‌ندیخانه ووتی: ئه‌وه کێ سه‌باره‌ت به من قسه‌ی کردووه. ووتیان ئیمام أبو حنیفه. ووتی: به درێژایی کات من به گۆرانی‌و سه‌رخۆشیو شیعر‌و هاواره ئازارم ده‌دا ئه‌وجا ئه‌و منی ڕزگار کرد...؟
چووه لای ئیمام له به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستا، ئیمام فه‌رموی: گه‌نجه له بیرته که له‌م شیعره‌ت ووتت (أضاعوني وأي فتى أضاعوا) واته منیان به زایه دا جا چ گه‌نجێکیان به‌زایه‌دا؟ به‌لآم ئێمه تۆمان به زایه نه‌داو هه‌ڵساین به به‌خشینی مافه‌کان به تۆ له‌به‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ت.
گه‌نجه ووتی: ئه‌ی ئیمام ئه‌ی گه‌وره‌م به شاهید به که من ته‌وبه‌م کرد له‌به‌ر خاتری خوا. ده‌ڵێ بوو به هاوڕێی ئیمامی أبو حنیفه به ته‌واوی ڕووی کرده خوا په‌رستی تاکو ماڵئاوایی کرد له دنیا

