سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دیارده‌ى خۆر گیران و مانگ گیران له‌قورئاندا
نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
قورئانی پیرۆز پتر له جیگایه‌کدا له‌باره‌ى دیارده‌ى خۆر گیران دواوه، له‌وانه: خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت:{أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (45) ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا (46)} [الفرقان]، واته: ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیویستایه جێگیرى ده‌کرد،
پاشان خۆریشمان کردووه به به‌ڵگه و نیشانه له‌سه‌ر سێبه‌ر، له‌وه‌ودوا به‌شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆ لاى خۆمان ده‌گێڕینه‌وه و ده‌یگرینه‌وه.
یان ده‌فه‌رموێت:{إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (1)} [التكوير]، واته: کاتێک خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکى نامێنێت.
له‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا ئاماژه‌یه‌کی زانستی هه‌یه که په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وى کردووه له‌نێوان دیارده‌ى سێبه‌ر و خۆردا، به‌جۆرێک که خۆر بووه‌ته به‌ڵگه له‌سه‌ر سێبه‌ر و سێبه‌ریش به‌ڵگه له‌سه‌ر خۆر.
زانایانی گه‌ردوونناسی ده‌ڵێن: کاتێک مانگ ده‌که‌وێته نێوان خۆر و زه‌وییه‌وه و هه‌رسێکیان له‌سه‌ر یه‌ک هێڵی ڕاست ده‌بن، سێبه‌ر له‌پشت مانگه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وى به‌شێوه‌ى قوچه‌کێک درێژده‌بێته‌وه تا کۆتایی به ناوچه‌یه‌کی تاریک (ڕه‌ش) دێت له‌سه‌ر زه‌وى پانیه‌که‌ى نزیکی (100 ميل) ده‌بێت... ئه‌وده‌مه‌ى خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی ده‌بێت ئه‌و ناوچه ڕه‌شه ده‌جوڵێت و دوورییه‌ک ده‌بڕێت له دوورکه‌وتنیه‌وه بۆ دیارنه‌مانی له چوار کاتژمێردا، زۆر به‌ده‌گمه‌ن خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی (7.5 خوله‌ك) زیاتر بخایه‌نێت... له‌و حاڵه‌ته‌دا که مانگ زۆر دوور بێت له‌زه‌وییه‌وه، ئه‌و ناوچه ڕه‌ش و تاریکه‌ى باسکرا ناگاته زه‌وى و به‌وه‌ش خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی ڕوونادات.
خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی ته‌نها (300 سالَ) جارێک ڕووده‌دات، به جیاواز له خۆرگیرانی که‌لی (ناته‌واو) که زۆرجار ڕووده‌دات.
جێی باسه گونجانی دوورییه‌کانی نێوان هه‌ریه‌که له خۆر و مانگ و زه‌وى ده‌رئاسایه‌کی گه‌ردوونی گه‌وره‌یه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و دووریانه دیارده سروشتییه‌کان ڕووده‌ده‌ن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌یه ژیان جێگیر و به‌رده‌وامه.

