سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هه‌ستان له‌به‌ر قورئان
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هه‌ندێ که‌س له خۆرایى ئه‌چێت به گژ ئه‌و که‌سانه‌دا که له‌به‌ر قورئان هه‌ڵده‌ستن و ئه‌ڵێن شتێک که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و صه‌حابه‌ى کیرامى ئه‌و نه‌یکردبێت ئێمه بیکه‌ین بیدعه و داهێنانه و له جیاتى ئه‌وه‌ى خێرمان بگات گوناهمان ده‌گاتێ له‌م لاشه‌وه هه‌یه شه‌رى توند له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ئه‌کات که له‌به‌ر قورئان هه‌ڵناسنه‌وه و به جۆرێک له که‌مئه‌ده‌بى و نه‌فامى ئه‌زانن به‌ڵام راستى مه‌سه‌له‌که به‌م شێوه‌یه که روونى ده‌که‌ینه‌وه زانایانى ئیسلامى له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا یێ رایان هه‌یه:
١- دروست نیه هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر قورئان که ئه‌مه قسه‌ى عزالدین بن عبدالسلام و به‌ڵگه‌شى ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و صحابه‌ى کیرام شتى وایان نه‌کردوه و پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێ [من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو رد]
٢- هه‌ستانه‌وه و هه‌ڵنه‌سانه‌وه هه‌ردوکیان هه‌ر دروستن چونکه به‌ڵگه له‌سه‌ر که‌سیان نه‌هاتوه و له‌سه‌ر [براءة الاصل]که ماوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش قسه‌ى زانا عماد بن یونس الموصلى یه.
٣- هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر قورئان به کارێکى خێر و باش ئه‌زانن که ئه‌مه‌یان قسه‌ى ئیمامى نه‌وه‌وى و زه‌رکه‌شى و [سيوطى]و باجاورى یه و به‌ڵگه یان ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌به‌ر ته‌ورات هه‌ستاوه‌ته‌وه و رێزى لێ گرتوه که‌واته هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر قورئان له پێشتره چونکه به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌و گوفتارى خواى گه‌وره‌یه به‌ڵگه‌یه‌کى تریشیان هه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر پیاوى زانا و خاوه‌ن فه‌زڵ شتێکى باش بێت ئه‌وه هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر قورئان له ئه‌و باشتره پاش ئه‌مانه مامۆستا فرج تۆفێق ئه‌ڵیت [والمختار ما ذهب الية القائلون بالاستجاب لصحة قيامة صلى الله علية وسلم للتورة واذا كان الامر كذلك فاللقران اولى منها بذلك]واته قسه‌ى هه‌ڵبژارده و باش ئه‌وه‌یه که ئه‌و زانایانه ئه‌یکه‌ن که کارێکى خێر و باشه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر قورئان هه‌ڵبستیته‌وه چونکه حه‌دیسه صحیح که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌به‌ر تورات هه‌ستاوه‌ته‌وه جا که ئه‌وه وابێت که واته قورئان له ته‌ورات له پێشتره که خه‌ڵک له‌به‌رى هه‌ڵسێت.
