ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

كاریگه‌ریی دەروونی خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە

كاریگه‌ریی دەروونی خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە

 

له‌م وتاره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سوره‌تی فاتیحه‌و ڕۆڵ‌و توانای ئەم سورەتە لە چاكبوونەوەی نەخۆشییەكاندا، بیری خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ده‌هێنینه‌وه‌. سورەتی فاتیحە شیفایە، سورەتی فاتیحە بەسە بۆ خوێنەرەكەی و گەورەترین سورەتی قورئانی بیرۆزە...
گەورەترین سورەتی قورئان:
خۆزگە خەڵكی هەموو ڕۆژێك حەوت جار سورەتی فاتیحەیان دەخوێندەوە، بۆ چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییەكان،
 
هه‌روه‌ها بۆ دوورخستنەوەو لاچوونی زۆرێك لە زیانە هەست بێ نەكراوەكان، ئەم سورەتە بیرۆزە گەورەترین سورەتی قورئانی بیرۆزە، بەبێ خوێندنی ئەم سورەتە نوێژ دروست نابێت، ئەو سورەتەیە كە خوای گەورە كردوویەتی بە دایكی قورئان، (أم الكتاب)، دایكی كتێب، (كتاب) ناوێكی دیكەی قورئانی بیرۆزە، دایكی شیفاو چاكبوونەوە.
ئەمە ئەوەیە، كە بێغەمبەری خۆشەویست (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر گەورەیی ئەم سورەتە بیرۆزە قسەمان بۆ دەكات‌و دەفەرمووێت: :(ما أنزلت في التوراة، ولا في الإنجيل، ولا في الزبور، ولا في الفرقان مثلها، وإنها سبع من المثاني، والقرآن العظيم الذي أعطيته) [البخاری ومسلم]
(سوێند بەو خوایەی گیانی منی بە دەستە، وێنەی ئەم سورەتە نە لە تەوارت‌و نە لە ئینجیل‌و نە لە زەبوورو نە لە لە فورقاندا دانەبەزێنراوە، فاتیحە حەوت ئایەتی دووبارەبووەو ئەو قورئانە گەورەیەیە كە بە من بەخشراو).
ڕێنموونییە بۆ ڕێگەی ڕاست:
لە عبداللەی كوڕی عەباسەوە ڕەزای خوایان لێبێت گێڕدراوەتەوە: (بينما جبريل قاعد عند النبي صلى الله عليه وسلم سمع نقيضاً من فوقه فرفع رأسه فقال: هذا باب من السماء فتح اليوم، لم يفتح قط إلا اليوم، فنزل منه ملَك فقال: هذا ملك نزل إلى الأرض، لم ينزل قط إلا اليوم، فسلَّم وقال: أبشر بنورين أوتيتهما، لم يؤتهما نبي قبلك: فاتحة الكتاب، وخواتيم سورة البقرة، لن تقرأ بحرف منهما إلا أعطيته) (مسلم).
واته‌: (كاتێك فریشتەی سروش (جبریل) سەلامی خوای لێبێت، لە شێوەی مرۆڤدا لای بێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دانیشتبوو، گوێیان لە دەنگێك بوو لە ئاسمانەوە، جبریل سەری هەڵبڕی‌و سەیری ئاسمانی كردو فەرمووی: ئەوە دەرگایەك بوو لە ئاسمان ئەمڕۆ كرایەوە، جگە لە ئەمڕۆ هەرگیز ئەو دەرگایە نەكراوەتەوە، باشان فریشتەیەك لەو دەرگایەوە هاتە خوارەوە، جگە لە ئەمڕۆ هەرگیز نەهاتووەتە خوارەوە، فریشتەكە هاتە نێو كۆڕەكەیان‌و سڵاوی لە بێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) كرد، باشان بێی فەرموو: (مژدەت لێبێت بە دوو ڕووناكی (نور)، كە بێت بەخشرا، بە هیچ بێغەمبەرێكی بێش تۆ نەبەخشراوە، ئەوانیش سورەتی فاتیحەو كۆتایی سورەتی بەقەرەیە، هەر بیتێك بخوێنیت لێیان خوای گەورە بێت دەبەخشێت).
واتای ئەم فەرموودەیە ئەوە دەگەیەنێت كاتێك تۆ دەڵێیت: (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ) واتە: تۆ داوا دەكەیت خودا بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنموونیت بكات، لە ژیانتدا لە كاروبارتدا، هەروەها ڕێنموونیت بكات بۆ بڕیاردانی ڕاست‌و دروست لە هەموو كاروبارەكانی ژیانتدا، ڕێنموونی تەنها ڕێنموونی ئاینی ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو جۆرەكانی ڕێنموونی دەگرێتەوە...
كاتێك تۆ دەتەوێت كارێك ئەنجام بدەیت، دەبینیت بڕیاری دروست‌و گونجاوت داوە، خوای گەورەش لەسەر ئەو هەنگاوە یارمەتیت دەدات، كاتێك دووچاری هەڵوێستێكی ناڕەحەت‌و دژوار، یان گرفتێك بوویت، خوای گەورە ڕێنموونیت دەكات بۆ ڕێگەچارەی دروست‌و گونجاو.
كاتێك تۆ ئەم سورەتە بیرۆزە حەوت جار بە شێوەیەكی وردو تێڕامانەوە دەخوێنیتەوە، ئەوا تۆ هەڵدەستیت بە ناردنی بەیامێكی بۆزەتیف بۆ ژیریی ناوەكیت (العقل الباطن)، هەموو ڕۆژێك حەوت جار سوودت ڵێ دەگەیەنێت، كە سوباسی نەبڕاوە تەنها شایستەی خوای گەورەیە، چونكە بەروەردگاری ئەم بوونەوەرەیە، بەروەدگاری جیهانە، بەروەردگاری هەموو جیهانیانە، ئەوە زۆر لە خەم‌و ناڕەحەتی‌و گرفتەكانت گەورەترە، ئەو خودایەكی بەخشندەو بە بەزەییە، تۆ هەمیشە ئاتاجت بە بەزەیی‌و سۆزی ئەو هەیە.
كاتێكیش ئەم ئایەتە دەخوێنیتەوە، (الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ) هەست بە هێزو توانایەكی نامۆ دەكەیت، 
لەبەرئەوەی هەست دەكەیت خوای بەخشندەت لەگەڵدایە، لە باشاندا هەست بە نزیكی دەكەیت لێیەوە، دڵنیای لە قورسترین هەڵوێستدا بەروەردگارت لەگەڵدایە، ئەمەش هەستێكی گەورەت بێ دەبەخشێت بۆئەوەی هەست بە ئارامی دەروونی بكەیت، هەروەها هەست  بە لاچوونی هەموو ئاڵۆزییە دەروونییەكان بكەیت، ئەگەرچی لە هەر جۆرو شێوازو قەبارەیەكیشدا بێت
 
كاتێكیش دەڵێیت: (مَالِكِ ێوْمِ الدِّینِ) ئەوا تۆ بەیامێك بە ژیری ناوەكیت(العقل الباطن) دەگەیەنیت، كاری لێ دەكات‌و دوای چەند ڕۆژێك كارلێكی لەگەڵدا دەكات، ئەو بەیامەش سوودەكەی ئەوەیە که‌بێویستە لەسەرت بزانیت هەموومان لە ڕۆژی دواییدا ڕادەوەستین، ئەو ڕۆژەی بێی دەوترێت: (یوم الدین)، واتە ڕۆژی سزاو باداشت، واتە ئەو ڕۆژەی خوای گەورە لەسەر ئەو كردەوانەی ئەنجام دراون باداشتی هەموو كەس دەداتەوە، خوای گەورە بادشاو لێبرسراوی ئەو ڕۆژەیە، ئەو خودایەی لە خەڵكی دەبرسێتەوە، لەبەرئەوە بێویست ناكات هیچ خەم‌و بەژارەیەك هەڵگرین، مادەم خوای گەورە بە چاكتر بۆمان دەگۆڕێت و لە تاوانەكانی هەموو كەسێك دەبرسێتەوەو ستەم لە هیچ كەس ناكات!
كاتێكیش تۆ دەڵێیت: (إِێّاكَ نَعْبُدُ وَإِێّاكَ نَسْتَعِینُ) ئەو كاتە تۆ بەیامێك بە ژیری ناوەكیت دەگەیەنیت، كە بریتییە لەوەی دەبێت بەرستن تەنها بۆ خوای گەورە بێت، داوای یارمەتی‌و كۆمەككردن تەنها لە خودای گەورە بێت، لەگەڵ دووبارەكردنەوەی ئەم ڵەیامە بۆزەتیفەدا، تۆ خواردنێكت بە مۆخت داوە، بە قەناعەتێكی گرنگ كە بریتییە لەوەی كە (خودا لەگەڵتدایە‌و بشتیوانیت لێدەكات) ئەمەش هەستێكی بەهێزت بێدەبەخشێت، كە تۆ داوای كۆمەك‌و هاوكاری لە خوای باڵادەست دەكەیت بۆ جێبەجێكردنی بێویستییەكانت، هەروەها لە هەموو هەڵوێستێكدا كە دووچارت دەبێت ڕاوێژی ڵێ دەكەیت، هەروەها بۆ چارەسەری هەموو خەم‌و گرفتەكانی ژیانت بشتی بێدەبەستیت، ئایا لەم هەستە جوانتر هەیە؟
زانایانی برۆگرامی زمانیی دەماری دەڵێن: گرنگترین شت بۆ بە دەستهێنانی سەركەوتن ئەوەیە هەست بكەیت بەڕاستی تۆ مرۆڤێكی سەركەوتوو بەهێزیت، ئەم هەستەش لە ناختدا گەشە دەكات، تا دەبێتە بەشێك لە تۆ.
خوێنەری ئازیز، ئایا خوێندنی قورئان هەڵدەستێت بەم مەبەسەتە؟ ئایا لێوردبوونەوەو ڕامان لە ئایەتە بیرۆزەكانی قورئان هەستی سەركەوتنت لە لا بەهێز دەكه‌ن لە دنیاو دواڕۆژدا، ئەو هەستەت لە لا بەهێز دەكه‌ن، كە خوای گەورەت لەگەڵدایە، هەموو ساتەكانی ژیانت لێتەوە نزیكەو هەرگیز جێت ناهێڵێت!
بۆ گەیشتن بە خوای گەورەو بە دەسەڵات!!
خوشك‌و برای باوەڕدار، ئایا بیرت كردووەتەوە بە خوای گەورە بگەیت، بیرت كردووەتەوە كە تۆ قسە دەكەیت لەگەڵ ئەو بەدیهێنەرە گەورەو بە دەسەڵاتە، بیرت كردووەتەوە واز لە هەموو خەڵكی بهێنیت‌و تەنها بەیوەندیت لەگەڵ خوای گەورە بهێڵیتەوەو بەهێزو تۆكمەو ڕێكوبێكی بكەیت؟
جارێكیان كەسێك بێی وتم: بێویستە بەیوەندیت لەگەڵ هەندێك لە دەوڵه‌مەندەكانی نێو كۆمەڵگە بەهێز بكەیت، تا بتوانی بە ناوو ناوبانگ‌و سەروەت‌و سامان بگەیت! منیش بێم وت: ئەی كێ بەیوەندیم لەگەڵ خوای گەورەدا بەهێز بكات؟!
لەبەرئەوە من هەمیشە لەسەرئەوەی سەرەتا بەیوەندیم لەگەڵ خوای گەورەدا بتەو بكەم، بێداگریم دەكرد.. باشان ئاوڕیش بدەمەوە بە لای خەڵكیدا، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ ئەم ڕێسایە بێچەوانە بووەتەوە، دەبینیت زۆربەی خەڵكی كێبەركێ دەكەن.. تا ڵەیوەندییان لەگەڵ خەڵكانی لاوازو بێدەسەڵاتدا بەهێزو تۆكمە بكەن، كە تەنانەت خاوەنی هیچ سوودو زیانێك بۆ خۆشیان نین، لە هەمان كاتدا بەدیهێنەری بەرزو بەڕێزی حەوت ئاسمانەكانیان لە یاد كردووە!
لەبەرئەوەی خۆشەویستانم خوێندنەوەتان بۆ سورەتی بیرۆزی فاتیحە بێویستە بە تێڕامان‌و وردبوونەوەوە بێت، كە بریتییە لە جۆرێك لە جۆرەكانی گەیشتن بە خاوەنی ئەم سورەتە، هەروەها بریتییە لە جۆرێك لە هەستكردن بە هێزو توانا، لەبەرئەوەی خوای گەورە هەموو كات بشتیوانتەو قسەت لەگەڵ دەكات‌و ستایشت دەكات، بیربكەرەوە هەموو كاتێك كە سورەتی فاتیحە دەخوێنیت خوای گەورەو فریشتەكانیش قسەت لەگەڵدا دەكەن، بۆچوونت سەبارەت بەم هەستە چۆنە؟
لەبەرئەوەیە بێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت: (قال الله تعالى: قسمت الصلاة بيني وبين عبدي نصفين، ولعبدي ما سأل، فإذا قال العبد: الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، قال الله: حمدني عبدي. فإذا قال: الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، قال: أثنى علي عبدي. فإذا قال: مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ، قال مجدني عبدي وإذا قال: إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ، قال: هذا بيني وبين عبدي، ولعبدي ما سأل. فإذا قال: اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْڕ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ، قال: هذا لعبدي، ولعبدي ما سأل) [مسلم].
واتە: (خوای گەورە دەفەرمووێت: نوێژم لە نێوان خۆم‌و بەندەكەمدا كردووە بە دوو بەشەوە، كاتێك بەندەكەم دەڵێت: (الْحَمْدُ لِڵّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ) واتە: (سوباس‌و ستایش هەر شایستەی خودایە، كە خاوەن‌و بەروەردگاری هەموو جیهانیان‌و هەموو بوونەوەرە)، خوای گەورە دەفەرمووێت: بەندەكەم سوڵاو ستایشم دەكات، كاتێكیش بەندەكەم دەڵێت: (الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ)، واتە: (بە بەخشندەو بە بەزەیی، كانگای ڕەحمەت‌و میهرەبانییە (ڕەحمەتی لە دنیادا هەموو شتێكی گرتووەتەوە، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا تەنها بۆ باوەڕدارانە)، خوای گەوەرە دەفەرمووێت: بەندەكەم ستایش‌و وەسفم دەكات، كاتێكیش بەندە دەڵێت: (مَالِكِ ێوْمِ الدِّینِ)، واتە: خاوەن‌و بادشاو سەرداری ڕۆژی باداشت‌و سزا، (بادشای ڕۆژی دوایی كە دادڵەروەری ڕەهاو بێسنووری تێدا بەربا دەكات)، خوای گەوەرە دەفەرمووێت: بەندەكەم بە خاوەن دەسەڵاتم دەزانیت، كاتێك بەندە دەڵێت: (إِێّاكَ نَعْبُدُ وَإِێّاكَ نَسْتَعِینُ) واتە: خودایە ئێمە تەنها هەر تۆ دەبەرستین‌و هەر لە تۆش  داوای یارمەتی‌و ببشتیوانی دەكەین، خوای گەوەرە دەفەرمووێت: بەندەكەم ڕاست دەكات، ئەوەتا هەر من دەڵەرستێت‌و هەر من بە بشتیوان دەزانێت، كاتێك بەندە دەڵێت: 
(اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْڕ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ) واتە: خودایە بەردەوام ڕێنموونیمان بكە بۆ ڕێگەی ڕاست، كە بەرنامەو ڕێبازی ئەوانەیە لە نازو نیعمەتی خۆت بەهروەرت كردوون، نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم‌و قینیان لێگیراوە، (بەهۆی ئەوەی دەیزانن‌و لایانداوە)، هەروەها نەمانخەیتە سەر ڕێبازی ئەوانەش كە سەرگەردان‌و گومڕان، (بە هۆی لاساری‌و یاخیبوون‌و نەزانینیانەوە)، خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەوە بۆ بەندەكەم هەرچی داواش بكات ڵێی دەبەخشم.
بۆ شیفاو خۆباراستن:
لە ڕێگەی ئەزموونەكانمەوە لەگەڵ ئەم سورەتە بیرۆزو گەورەیەدا، بینیم خوێندنەوەی فاتیحە بەیانیان‌و ئێواران حەوت جار بەرهەمی باش‌و گەورەی دەبێت، لە چاكبوونەوەو خۆباراستن، ئەمە ئەوە ناگەیەنێت تەنها لە كاتی نەخۆشیدا فاتیحە بخوێنین بە نیازی چاكبوونەوە، بەڵكو بێویستە ڕۆژانە حەوت جار بە دەنگێكی بیستراو بە ڕامان‌و سەرنجدان لە ماناكەی‌و هەوڵدان بۆئەوەی كاریگەری لەسەرمان هەبێت فاتیحە بخوێنین، بە مەرجێك بەڵێن بدەین هەموو ڕۆژێك بابەند بین بەم خوێندنەوەیەوە، باشان دەبێتە هۆكارێك بۆ باراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكان.
هەروەها جۆرێك لە بەرگریت بێ دەبەخشێت لە ڕووبەڕووی چەندین جۆر نەخۆشی، بەڵام بە مەرجێك لەو باوەڕەدا بین ئەم سورەتە دەبێتە مایەی شیفاو چاكبوونەوەمان.
ئەبی سەعیدی خدری خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: ‏(كنا ‏في مسير لنا فنزلنا فجاءت جارية فقالت إن سيد الحي سليم وإن ‏‏نفرنا غيب ‏ ‏فهل منكم ‏‏راقٍ ‏‏فقام معها ‏‏رجل ‏‏ما كنا ‏نأبنه برقية فرقاه فبرأ فأمر له بثلاثين شاة وسقانا لبنا فلما رجع قلنا له أكنت تحسن رقية أو كنت ‏ترقي قال: لا، ما ‏رقيت إلا ‏بأم الكتاب (وهي سورة الفاتحة) ‏قلنا لا تحدثوا شيئا حتى نأتي أو نسأل النبي ‏صلى الله عليه وسلم ‏فلما قدمنا ‏‏المدينة ‏‏ذكرناه للنبي ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏فقال وما كان يدريه أنها ‏رقية ‏اقسموا واضربوا لي بسهم) [البخاری].
واته‌: (لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوەڵان لە گەشتێكدا بووین، لە ڕێگەدا لە نزیك ئاواییەك كاروانمان خست بۆ بشوودان‌و نانخواردن، لە ئاواییەكە داوای میوانداریمان كرد، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون میوانداریمان بكەن، واتە داواكەیان ڕەتكردینەوە، باش كەمێك كەنیزەكێك هات بۆ لامان‌و ڵێی وتین: گەورەی هۆزه‌كه‌مان مار بێوەی داوە، ئایا بزیشكێك یا چارەسەرێكتان لایە، یەك لە هاوەڵان چووە لای گەورەی ئاواییەكەو (دایكی قورئان) واتە سورەتی فاتیحەی بە سەردا خوێند، خودای گەورە شیفای بۆ نارد،  باشان سی سه‌ر مه‌ڕیان بێ به‌خشین‌و شیریان بێداین. لە نێو خۆماندا ڕێككەوتین ئەم ڕووداوە لای كەس باس نەكه‌ین‌و داهاتەكەش بەش نەكەین تا دەگەڕێینەوە بۆ لای بێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم)‌و برسیاری لێ دەكەین، كاتێك گەڕاینەوە مەدینە ڕووداوەكەمان بۆ بێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم) گێڕایەوە، بێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، بەو هاوەڵەی فەرموو كە نزاكەی بۆ كردبوو، چۆن زانیت سورەتی فاتیحە نزاو باڕانەوەیە؟! مەبەستی زیرەكی‌و لێهاتوویی هاوەڵەكە بوو، باشان فەرمووی داهاتەكە بەش بكەن‌و بەشێكیش بۆ من دابنێن!
ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی سورەتی فاتیحە نزایەكی تەواو بە سنوری خۆی بە مەرجێك چەندجار بیخوێنینەوە، چونكە خوای گەورە نهێنی گەورەی لەم سورەتەدا داناوە، هەروەها زمانێك كە ئێمە لێی تێ ناگەین، بەڵام خانەكانی لاشەمان لێی تێ دەگەن‌و كارلێكی لەگەڵدا دەكەن، لە توێژینەوەی چاكبوونەوەو چارەسەر بە قورئانی بیرۆز، سەلماندومانە خوێندنەوەی ئایەتەكانی قورئان كاریگەرییەكی تەواوی دەبێت لەسەر خانە زیان لێكەوتووەكانی جەستەو گێڕانەوەی هاوسەنگی‌و چالاكی بۆ جەستە
 
شەیتان لە ماڵەكانتان وەدەرنێن:
خۆشەویستانم، بمانەوێت، یان نا، ئێمە لەم سەرزەمینە لەگەڵ جیهانێكی تەواو لە بەری‌و شەیتانەكان دەژین، ئەم دروستكراوانەش یاساو ڕێسای خۆیان هەیە، لە باڵ ئەو یاسایانەدا شەیتانەكان چێژ وەرناگرن لە گوێگرتنی قورئانی بیرۆز، هەروەها لە هەر ماڵێكدا قورئان بخوێنرێت ئەوان ڕادەكەن، بە تایبەتی سورەتی بەقەرە.
لە ئەبوهورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت گێڕدراوەتەوە، بێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی:
(لا تجعلوا بيوتكم مقابر إن الشيطان ينفر من البيت الذي تقرأ فيه سورة ‏‏البقرة) [مسلم].
واته‌: (ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان، شەیتان لەو ماڵەی سورەتی بە قەرەی تێدا دەخوێنرێت ڕادەكات)رواە مسلم.
ئەگەر ویستت شەیتان لە ماڵەكەت ڕاوبنێیت، كە هۆكاری سەرەكی كەڵەكەبوونی خەم‌و بەژارەو گرفتەكان‌و ترس‌و دڵەڕواكێیە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەوەی تەنها بێویستە لەسەرت ئەوەیە سورەتی بەقەرە، یان ئایەتەكانی بخوێنیت.
ئەگەر نەتتوانی هەموو سورەتەكە بە تەواوی بخوێنیت، ئەوا دەتوانیت دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنیت، ئەو دوو ئایەتەت بەسە، دەبێتە هۆكاری باراستنت لە زیانەكانی نەخۆشی، زیانی شەیتانەكان، زیانی ئاڵۆزبوونی باری دەروونی، ئەم وتەیەش تاقیكراوەتەوە، لە عبداللەی كوڕی مەسعودەوە ڕەزای خوایان لێبێت گێڕدراوەتەوە، بێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی:
(من قرأ بالآيتين من آخر سورة ‏‏البقرة ‏‏في ليلة كفتاه) [البخاری].
واته‌: (هەر كەسێك شەوانە دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی بەقەرە بخوێنێت بەسیەتی).
ئایا حەز دەكەیت بچیتە بەهەشت؟
بە ئاسانی‌و سەلامەتی دەتوانیت بچیتە بە هەشتەوە، ئەویش بە خوێندنەوەی گەورەترین ئایەتی قورئانی بیرۆز كە بریتییە لە (آیه‌ الكرسی) ئایەتی ژمارە 255ی سورەتی بەقەرە، بێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرمووێت: (من قرأ آية الكرسي دبر كل صلاة مكتوبة، لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت)[النسائی].
واته‌: هەر كەسێك لە دوای هەموو نوێژە فەرزەكانەوە (آیه‌ الكرسی) بخوێنێت، هیچ ڕێگرێك نییە لە بەردەمی چوونی بۆ بەهەشتدا، تەنها مردن نەبێت. واتە نێوان بەهەشت‌و ئەو كەسەی لە دوای هەموو نوێژێكی فەرزەوە (آیه‌ الكرسی) دەخوێنێت، تەنها مردنە!
لە كۆتاییدا:
خوشك‌و برای ئازیزم: هەموو ڕۆژێك لە خوێندنی سورەتی فاتیحەو سورەتی بەقەرە دوودڵ‌و كەمتەرخەم مەبە، خوێندنیان هیچ كاتتان بەفیڕۆ نادات، بەبێچەوانەوە خوای گەورە فەڕو بەرەكەت دەخاتە كاتەكانتانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێك لە نەخۆشییەكان‌و شكست‌و گرفت‌و خەم‌و بەژارە دوورتان دەخاتەوە، بەڕاستی تاكە ڕێگەی خۆشبەختی‌و بەختەوەری، تەنها قورئانی بیرۆزە!
-------------------------
نووسینی: عبدالدائم الكحیل
 
سه‌رچاوه‌: سایتى عبدالدائم الكحیل
 
هیرش ابوبكر
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز