سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کلیلى قورئان : سوره‌تى (الفاتحة)
نوسینى : عه‌مر خالد
وه‌رگێڕانى : بورهان محمدامین
ئه‌ندازیار عوسمان
ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر
بۆچى ناونراوه فاتیحه ؟ ماناى نزیکى ئه‌وه‌یه که‌سه‌ره‌تاى قورئانه‌و قورئان به‌وه ده‌ست پێده‌کات، مانایه‌کى دووریشى هه‌یه که‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (مفتاح ) کلیلى قورئانه‌و کلیله بۆ هه‌موو سوره‌ته‌کان .... بۆیه پێش هه‌رسوره‌تێک بخوێندرێت په‌یوه‌ندیه‌کى پته‌ویان
پێکه‌وه هه‌یه.. کاتێک له‌فاتحه‌دا ده‌ڵێى :(إهدنا الصراط المستقيم ) له (البقرة )دا به‌دوایدا هاتووه (ذلك كتاب لاريب فيه هدى للمتَقين ) هه‌روه‌ها سوره‌تى (البقرة ) ده‌توانرێت بوترێت ڕاڤه‌ى (غير المغظوب عليهم ) ده‌کات و سوره‌تى (ال عمران ) یش (ولاالظَالِين ).
هه‌روه‌ها ئاشکرایه که ئه‌م ئاینه ڕه‌حمه‌ت و سۆز و میهره بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکى و دروستکراوان هه‌ربۆیه له‌سه‌ره‌تاوه له‌ئایه‌تى دووهه‌مدا ( الرَحمن الرَحيم ) دووباره بۆته‌وه‌و به‌شوێنیدا (مالك يوم الدِين ) هاتووه.
جایه‌که‌م ئایه‌تى قورئان (الحمدلله ربِ العالمين)ه کۆتاییه‌که‌شى به ووشه‌ى (الناس) هاتووه،(من الجنة والناس) که‌ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌م قورئانه بۆ هیدایه‌تى سه‌رجه‌م خه‌ڵکى له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان هاتووه .
هه‌ربۆیه ئه‌م سوره‌ته له‌به‌رکردنى ئاسانه بۆ ئه‌وانه‌ش که‌عه‌ره‌ب نین ، ئینجا نوێژیش به‌خوێندنى ئه‌م سوره‌ته‌وه دروسته‌و به لێکدانه‌وه‌ى واتاکانى قبوڵ و په‌سه‌نده، له‌به‌ر ئه‌وه له‌کاتى ووتنى (الحمدلله)دا یادى نازونیعمه‌ته بێ شوماره‌کان بکه(وإن تعدُوا نعمة
الله لا تحصوها)النحل/١٨
له‌کاتى (الرَحمن الرحيم) سۆز و ڕه‌حمه‌تى بێ وێنه‌ى بێنه‌ره‌وه یادى خۆت له‌هه‌ردوو جیهانداو به‌ئومێدى ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌وه بژى تابه‌سۆزه‌وه بیپه‌رستیت.
کاتێکیش (مالك يوم الدِين) ده‌خوێنیت ته‌نگانه‌و سامناکى قیامه‌ت بێنه‌ره به‌رچاوت و له‌ناخه‌وه داوابکه خواى گه‌وره که فریات بکه‌وێت له‌و ڕۆژه‌دا.
هه‌رکه (إياك نعبد و إياك نستعين)ت وت چاک دانبنێ به (إيَاك) دا‌و به‌دڵ بیڵێ ى و هه‌موو شتێکى تر جگه له‌و زاته له‌یادى خۆت به‌ره‌وه، چونکه که‌س شایسته‌ى په‌رستن نیه ئه‌و نه‌بێت ،که‌س فریادڕه‌س نیه جگه له‌و زاته .
جاهه‌روه‌کو باسمان کرد ئه‌م ئایه‌ته ماناى هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانى له‌خۆ گرتووه‌و هه‌روا به‌ساده‌ى مه‌زانه، به‌ڵکو بیکه به دروشمى هه‌موو ژیانت، باله‌هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و چاڵاکیه مادى و مه‌عنه‌ویه‌کانت دا ڕه‌نگ بداته‌وه.
کاتێکیش (إهدناالصراط المستقيم) ده‌ڵیێت ده‌بێت دڵنیابیت که‌که‌س ناتواتێت هیدایه‌تت بدات و به‌رده‌وام پایه‌دارت بکات له‌سه‌ر ئه‌م ڕێباز و ئاینه پیرۆزه جگه له خواى گه‌وره، ده‌بێ چاک پابه‌ندبى تاله‌سه‌ر پردى (صراط)ى قیامه‌تیش وه‌ک بروسکه تێپه‌ڕیت به‌ره‌و به‌هه‌شت... تۆپێویسته زۆر هه‌وڵى خۆنزیک کردنه‌وه بده‌یت ، ئه‌و په‌روه‌ردگاره
میهره‌بانه‌ت لێ نه‌ڕه‌نجێت، نوێژه‌کانت به‌جوانى بکه و به‌سۆزه‌وه ئه‌نجامى بده .
کاتێکیش ده‌ڵێیت (صراط الذين أنعمت عليهم) یادى ئه‌وکه‌سانه بکه‌ره‌وه که خواى گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون بۆ گه‌یاندنى ئه‌م په‌یامه‌و له‌نازوو نیعمه‌تى ئیمان و گه‌یاندنى په‌یامى یه‌ک خواناسى به‌هره‌مه‌ندى کردوون ، له‌ئاده‌مه‌وه تاخاته‌م (سةلامى خوايان ليَبيَت)
ئه‌وسا به‌دڵ و به‌کوڵ له‌خواى گه‌وره بخوازه که‌به‌رده‌وام یاوه‌رت بێت بۆئه‌و ڕێبازه پیرۆزه‌ى ئه‌وان ، له ڕه‌کاتى دوهه‌مدا ده‌کرێت هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر(صلى اللة عليةوسلم )یادبکه‌یت ، له‌سێهه‌مدا صلاح ا‌لدین و که‌سانى تر‌و، له‌چواره‌مدا یادى ئه‌وبراوخوشکانه‌تبکه که‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاوکارو هاوڕێبازى تۆن...پاشان که‌ده‌ڵێیت (غير المغظوب عليهم ولاالضالين) دوژمنان و ناحه‌زان بێنه‌ره‌وه یادى خۆت
له‌دێرین زه‌مانه‌وه تا ئێستا، کوان ؟ چیان به‌سه‌رهات ئه‌مانه‌ى ئیستاش بۆکوێ ده‌چن ؟!
جاکاتێ به‌م شێوه‌یه سوره‌تى فاتیحه ده‌خوێنیت هه‌زاران وێنه‌و دیمه‌نى ڕابردوو و
ئێستامان دێته‌وه‌یاد له‌چاکان که‌سه‌ر مه‌شقى خێر و چاکه‌ن و له‌که‌سانى خراپ و سه‌ر
گه‌ردانیش که‌سه‌رمه‌شق و پێشه‌وان له‌خراپه و تاوان و گومڕاییدا.ئه‌وسا زیاتر
ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار ده‌بین و زیاتر هه‌ست به‌نزیکى و ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارمان
ده‌که‌ین.
کلیلى تێگه‌یشتنى قورئان :
ئه‌مه سوره‌تى فاتیحه‌یه ،ناسنامه‌ى که‌سێتى تۆیه ئه‌ى موسوڵمان ،په‌ساپۆرتى
گه‌شتى تێگه‌یشتنیشه له قورئان. پاش ئه‌وه‌ى وردبوینه‌وه له‌هه‌ندێ لایه‌نى گه‌وره‌یی
ئه‌م سوڕه‌ته ،تێگه‌یشتین له‌کلیلى چوونه ناو ماناکانى قورئان ، وه‌ره له‌گه‌ڵمان بۆلاى
قورئان ، تابژین له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌کان و ئه‌حکامه‌کانى و ، په‌یوه‌ندى نێوان ئایه‌ته‌کان
و سوڕه‌ته‌کانى بزانین.

