ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چاکە کردن ڕزگارت دەکات لە بەرەنگار بوونەوەی بەڵاو موسیبەت (چیرۆك)

چاکە کردن ڕزگارت دەکات  لە بەرەنگار بوونەوەی بەڵاو موسیبەت (چیرۆك)

نووسینی /هارون نوح طه‌

كتێبخانه‌ی محوی

لە سەردەمی پێشەوا محمدی کوڕی (الڕێم) پیاوێک ھەبوو لە شاری _ حمرە _ لە خێرو ێەدەقەدا ناوبانگی دەرکردبوو. ماڵی دەبەخشی بە ھەژاران پارەی بە قەرز دەدا بە خەڵک. دەڵێ: بە خەیاڵی داھات کەوا مزگەوتێک دروست بکات نوێژی تێدا بکات.
کە دروستی کرد ھەموو شەوێ دەچووە ئەم مزگەوتە بە چرایەک کە پێی بوو. لەگەڵ خواردنی ژەمی ئێوارە. ئەگەر کەسێکی بە دەست کەوتبا پێی دەبەخشی ئەگەرنا بە خۆی دەخوارد. ئینجا نوێژەکەی دەکرد. بەردەوام بوو لەسەر ئەم حاڵە قەدەری خوا وابوو ئاوی کانیەکان کەمی کرد بە خۆیشی بیرێکی ھەبوو ئاوەکەی کەم بوو. 
ھەڵسا ووتی بە کوڕەکانی بیرێک لێدەدەین تاکو ئێمەو خەڵک لێی سودمەند بین. دەڵێ چوون بۆ ئەوەی بیر لێ بدەن. دەستیان پێ کرد تاکو کەمێک گەیشتە قوڵایی یەکسەر بیرەکە داڕما بەسەر پیاوەکە. منداڵەکانیش لە دەرەوە ھیچیان بۆ نەکرا، چونکە ئەم زەویە لە دەوروبەری بیرەکە ھەمووی داڕما، بێ ئومێد بوون لە باوکیان ووتیان مردووە پێویست ناکات قەبری بۆ لێدەین ئەوە با قەبری بێت.
جا ئەم پیاوە لە نێو ئەم زەویە کەوتە ناو بۆشاییەکی زەوی کە ئەشکەوت بوو. دارێکی کەوتبووە پێشی بۆ ئەوەی بەردی پێ نەکەوێت. لەناو ئەم تاریکیە گەورەیە مایەوە لە پاشان ئەم چرایەی کە بۆ مزگەوتی دەبرد لەگەڵ خواردنەکە بۆی ھاتنە نێو ئەشکەوتەکە. بەوشتە شەوو ڕۆژی لێک جیا دەکردەوە. ئەم ڕووداوە درێژەی خایاند تاکو شەش دانە ساڵ. ئینجا منداڵەکان بە خەیاڵیان داھات کە ئەم بیرە جارێکی تر لێبدەنەوە بەڵکو ئاوی لێ دەست بکەوێت. دەڵێ لێیان دا تاکو گەیشتە خوارووی بیرەکە بینیان باوکیان لە نێو بۆشاییەکی ناو بیرەکە دایەو ھیچ ئازاریشی پێ نەگەیشتووە. ووتیان: چۆن ژیاوی ئەی باوکە؟ ووتی: ڕۆڵەکانم چراو خواردنی مزگەوت ھەموو ڕۆژێ دەھاتنە لام تاکو ئێستا. سەریان سوڕما لەوە. ئینجا ھێنایانەوە ماڵێ دوای ھەموو بێ ئومێدیەک ئەم بەسەرھاتە بوو بە پەند بۆ ھەموو خەڵکی ئەم شارە ھەر باسیان دەکرد( ). 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز