ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مرۆڤ لە پوختەیەکی خاکی زەویە .. له‌قورئاندا

مرۆڤ لە پوختەیەکی خاکی زەویە  .. له‌قورئاندا

نووسینی / سه‌روه‌ر حسن 

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

 

خوای گەورە دەفەرموێت:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (20)} [الروم]، واتە: لە نیشانەو بەڵگەکانی خوا ئەوەیە کە لە خاک دروستی کردوون، لەوەودوا زۆربوون و بڵاوبونەتەوە بەسەر زەویدا.
ھەروەھا دەفەرموێت:{وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا (54)} [الفرقان]، واتە: ھەر ئەو زاتەیە کە لە ئاوی (مەنی) مرۆڤ دروستدەکات و کردوویەتی بەھۆی خزمایەتی، بێگومان پەروەردگاری تۆ دەسەڵاتی بێسنوورە.
لە ئایەتی یەکەمدا ئاماژەی بەدیھێنانی مرۆڤ ھەیە لەخاک، لەئایەتی دووەمیشدا لە ئاو، بەڵام لەم ئایەتەدا کە خوای گەورە دەفەرموێت:{وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (12)} [المؤمنون]، واتە: ئێمە ئادەمیزادمان لە ئاوێتەیەکی پێکھاتوو لە خاک پێکھێناوە.
(گین) لەئایەتەکەدا مەبەست خۆڵ و ئاوە پێکەوە.
لەم سێ ئایەتەدا ئاماژەیەکی ڕوون ھەیە، بۆ بنەڕەتی مرۆڤ. سەرچاوەی سەرەکی کە لە خۆڵ و ئاوی زەوی و کانزاکانی بەدیھاتووە، بەکورتی پوختەکەی لەم زەوییەیە. 
شیکردنەوەی کیمیایی دەڵێت: "ئەگەر مرۆڤمان شیکردەوە بۆ پێکھاتەو توخمە سەرەتاییەکانی، دەبینین وەک کانێکی بچوک وایە، لە پێکھاتەکەیدا (٢٢) توخم کە تا ئێستا ئاشکراکراون بەشداری دەکەن".
ئەو توخمانەش بەم جۆرە دابەش دەکرێن:
١. ئۆکسجین و ھایدرۆجین، کە ھەردووکیان ئاو پێکدەھێنن. ئاو (٦٥-٧٠%)ی لاشەی مرۆڤ پێکدەھێنێت و مرۆڤ ناتوانێت چوار ڕۆژ زیاتر بەبێ ئاو بژی سەرەڕای ئەو توانایەی کە ھەیەتی بۆ خۆراھێنان لەگەڵ وشکیدا (جفاف)، ئەم حاڵەتەش بۆ ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەردوون ڕاستە.
خوای گەورە دەفەرموێت:{..... وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (30)} [الأنبياء]، واتە: لە ئاو ھەموو شتێکی زیندوومان فەراھەم ھێناوە، ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟ 
٢. کاربۆن و ھایدرۆجین و ئۆکسجین، کە بنەڕەتی ئاوێتە ئەندامیەکان پێکدەھێنن وەک: شەکرەکان و چەوری و پڕۆتین و ڤیتامینەکان و ھۆڕمۆنەکان وئەنزیمەکان.
٣. حەوت مادەی وشک (جاف)، ئەوانیش: (کلۆر، کبریت، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، کالسیۆم، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم) کە (٦٠-٨٠%)ی مادە وشکەکان پێکدێنن.
٤. حەوت ماددەی تری وشک، کە ڕێژەیان کەمترە، ئەوانیش: (ئاسن، مس، یۆد، مەنگەنیز، کۆباڵت، زینک، مۆلبیدیۆم).
٥. چەند توخمێکی تری دەگمەن کە ژمارەیان شەش توخمە.
سەرجەم پسپۆڕان لەسەر ئەوە کۆکن کە جەستەی مرۆڤ وەک بارستەیەک لە خاک ھەموو ئەو توخمە کانزاییانەی تێدایە کە لە زەویدا ھەن. ئەمەش بەتەواوی ڕاستێتی ئەو ئایەتە لە دڵ و بیرەکاندا دەچەسپێنێت کە دەفەرموێت:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (20)} [الروم].
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز