ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح......به‌شی سێیه‌م

موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح......به‌شی سێیه‌م

دانانى : منصور علی عرابی
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
کتێبخانه‌ى محوی

دواى ئه‌وه‌ى (نوح) له‌ چاره‌نووسى قه‌ومه‌که‌ى حاڵى بوو، له‌گه‌ل ئیماندارو شوێن که‌وتووه‌کانى ده‌ستیان کرد به‌ چاندنى دارو دره‌خت له‌ ده‌شتو ده‌رو ئاودێر کردنیانو دابین کردنى خزمه‌ت گوزارى پێویست بۆیان، تا واى لێهات دواى چه‌ند ساڵێک دره‌خته‌کان گه‌وره‌ بوونو بوون به‌ دارى گه‌وره‌و شیاو بۆ دروست کردنى که‌شتى، ئینجا (نوح)و هاوه‌ڵه‌کانى دره‌خته‌کانیان ده‌بڕیه‌وه‌و، کردیان به‌ ته‌خته‌دارى گه‌وره‌، هه‌ندێکیان درێژو هه‌ندێکیان کورت، خواى میهره‌بان (نوح)ى فێر ى دروست کردنى که‌شتییه‌که‌ کرد له‌ دارو پێستو بزمار، له‌و کاته‌ى که‌ (نوح) سه‌رقاڵى دروست کردنى که‌شتیه‌که‌ بوو، کافرو بێ بڕواکان به‌لایدا ره‌ت ده‌بوونو گاڵته‌و گه‌پیان پێ ده‌کردو له‌شێوه‌ى قه‌شمه‌رىو مه‌زاق پێ کردن پرسیاریان لێ ده‌کرد، ئه‌ى (نوح) له‌م ده‌شتو سه‌حرایه‌ بۆچى که‌شتى دروست ده‌که‌ىو کارت پێى چییه‌؟

 

کاتێک (نوح) بینى کۆمه‌ڵێک له‌ سه‌ردارانى هۆزه‌که‌ى فشه‌و گاڵته‌ى پێ ئه‌که‌ن، رووى له‌ قه‌ومه‌که‌ى کردو گوتى: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌مڕۆ گاڵته‌ به‌ ئێمه‌ بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش له‌کاتى نقوم بوونه‌که‌دا گاڵته‌ به‌ ئێوه‌ ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر کوفرو عینادى، هه‌روه‌ک خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ] (هود: 38).

واته‌: (نوحیش ده‌ستى دایه‌ دروست کردنى که‌شتیه‌که‌ به‌پێى نه‌خشه‌و فه‌رمانه‌که‌ى خوا، هه‌ر که‌ کۆمه‌ڵێ له‌ پیاو ماقول و سه‌ردارانى قه‌ومه‌که‌ى به‌لایدا ده‌ڕۆیشتن، گاڵته‌یان پێ ده‌کردو ده‌یانگوت: هاى! هاى! دوێنێ په‌یام به‌ربوویتو، ئه‌مڕۆ بوویته‌ دارتاش! (نوح) ووتى: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌مڕۆ گاڵته‌ به‌ ئێمه‌ بکه‌ن، ئه‌وا ئێمه‌یش له‌کاتى نقوم بوونه‌که‌دا (که‌ سه‌ره‌نجامى ئێوه‌یه‌) گاڵته‌ به‌ ئێوه‌ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئێوه‌ ئه‌مڕۆ گاڵته‌و لاقرتى به‌ ئێمه‌ ده‌که‌ن. (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت، که‌شتییه‌کى زۆر گه‌وره‌ى دروست کرد، که‌ زانایانى ته‌فسیر ده‌فه‌رموون: درێژییه‌که‌ى هه‌زارو دووسه‌د مه‌ترو پانیه‌که‌شى سێ سه‌د مه‌تر ده‌بوو، وه‌ سێ قات بووه‌: قاتێکیان بۆ ئاژه‌ڵه‌ چوار پێکانى ماڵىو کێوىو قاتێکیش بۆ مرۆڤو سێیه‌میشیان بۆ باڵنده‌کان. دواى ئه‌وه‌ى (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت، کۆتایى به‌ دروستکردنى که‌شتییه‌که‌ هێنا، که‌ بێ وێنه‌و گه‌وره‌ترین که‌شتى بوو، خواى گه‌وره‌ سروش ئه‌نێرآ بۆىو ئاگادارى ئه‌کاته‌وه‌ که‌ هۆزه‌که‌ى نقومى لافاوى ئاوێکى به‌ گوڕو به‌هێز ده‌بن، هه‌رکاتێک نیشانه‌کانى ئه‌م لافاوه‌ ده‌رکه‌وت، ته‌نها رێگه‌ چاره‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ئیمانیان هێناوه‌ سوارى که‌شتییه‌که‌ بنو له‌ هه‌موو جۆره‌کانى ئاژه‌ل و باڵنده‌کان جوتێک نێرو مێ له‌گه‌لأ خۆیان بخه‌نه‌ ناو ئه‌م پاپۆڕه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دوابڕاو نه‌بن، وه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌واڵى ئه‌وه‌شى پێدا، که‌ واده‌ى هاتنى ئه‌م لافاوه‌ نزیک بۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌سازى ته‌واوى بۆ بکات، وه‌ ئاماژه‌کانیشى بریتییه‌ له‌ هه‌ڵقۆڵینى ئاو به‌ گوڕ له‌ شوێنى ته‌نوورو ئاگردانو نانکردن، خوا ده‌فه‌رمووێ: [فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ وَلا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ] (المؤمنون: 27) واته‌: ئێمه‌ سروشمان بۆ نوح کرد: له‌ژێر چاودێرىو فه‌رمانى ئێمه‌دا، که‌شتییه‌ک دروست بکه‌، ئینجا هه‌رکات واده‌ى فه‌رمانمان بۆ له‌ناوبردنیان هاتو ئاو له‌ ته‌نوورو جێگاى نانکردنه‌که‌یاندا هه‌ڵقوڵآ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌و به‌ڵگه‌ى له‌ناوبردنیانه‌و له‌ هه‌موو جۆره‌ گیانله‌به‌رو کائیناتێکى زیندوو، جووته‌ نێرو مێیه‌ک بخه‌نه‌ ناو، هه‌روه‌ها خێزانو که‌سو کارو بنه‌ماڵه‌که‌ى خۆشت، ته‌نها ژنه‌که‌تو کوڕه‌که‌ت نه‌بێت، که‌ پێشتر بڕیارى غه‌رق بوونو تیاچوونیان بۆ دراوه‌، وه‌ سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى که‌ سته‌مکار بوونو باوه‌ڕیان نه‌هێنا، قسه‌م له‌گه‌ل مه‌که‌ بۆ رزگار بوونیان، چونکه‌ به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ له‌و که‌سانه‌ن که‌ له‌ نقوم کراوانو تیاچووانن له‌ زریانه‌که‌دا.
خواى گه‌وره‌ شوێنو کاتى موعجیزه‌که‌ى دیارى کردبوو، که‌ هه‌ڵقوڵێنى ئاوه‌ له‌ شوێنى ته‌نوور جێگاى نانکردن، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاى ئه‌و موعجیزه‌ گه‌وره‌یه‌ بوو که‌ جیهانى هه‌ژاند، که‌ به‌ڕاستى وشه‌ى نهێنىو نیشانه‌ى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئاوبوو له‌ شوێنى نانکردن، زانایانى ته‌فسیر چه‌ند بیرو رایه‌کى جیاوازیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵقوڵینى ئاو له‌ جێگاى نانکردن، هه‌ندێکیان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست پێى: کاتى به‌ره‌به‌یانو ده‌رکه‌وتنى تروسکایى رۆژه‌، به‌لآم دروسترین ڕا ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ڵقوڵینى ئاوه‌ له‌ شوێنى نانکردن، که‌ که‌ره‌سته‌که‌ى له‌ قوڕو به‌رد دروست کراوه‌، که‌ پێشتر له‌لایه‌ن (ئادةمةوة) سه‌لامى خواى لێ بێت، به‌کارهاتووه‌و دواتر نوحو گه‌له‌که‌شى به‌کاریان هێناوه‌، وه‌ هه‌روه‌ها پێ ى ووتراوه‌، هه‌رکات بینیت ئاو هه‌ڵده‌قوڵێ له‌ ته‌نوورى نان، ئه‌وه‌ خۆتو هاوه‌ڵه‌کانت راسته‌وخۆ سوارى که‌شتیه‌که‌ بن، وه‌ یه‌که‌م که‌س که‌ هه‌واڵى هه‌ڵقوڵینى ئاوى به‌ (نوح)دا خێزانه‌که‌ى بوو، (نوح)و بڕواداران به‌رده‌وام له‌ چاوه‌ڕوانى ده‌رکه‌وتنى نیشانه‌کانى لافاوه‌که‌ بوون، تا رۆژێکیان نیشانه‌که‌ى ده‌رکه‌وتو، ئاو له‌ جێگه‌ى نانکردن هه‌ڵقوڵى، ئه‌وکات (نوح) زۆر به‌په‌له‌ بانگه‌وازى کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌ى ئیماندارانو، فه‌رمانى پێدان که‌ سوارى که‌شتیه‌که‌ بن، وه‌ هه‌روه‌ها بانگى سه‌رجه‌م دروستکراوه‌کانى خوداى ده‌کرد، تا له‌ ئه‌نجامدا جووتێک له‌ نێرو مێى هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کانى خسته‌ ناو که‌شتییه‌که‌و هه‌ر هه‌موویان جێگیربوون له‌ ناویدا.
زانایانى ته‌فسیر ئه‌ڵێن: خواى گه‌وره‌ بۆ ماوه‌ى چل شه‌وو رۆژ به‌ به‌رده‌وامى به‌بێ پچڕان بارانى باراند، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر چڕ ى باراندا ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ ئاژه‌ل و باڵنده‌ى کێوىو ماڵیه‌کان روویان له‌ نوح کردوو هه‌ر هه‌موویان ژێربارو رام بوون، به‌پێى فه‌رمانى خوا له‌ هه‌موو جۆره‌کانى گیانله‌به‌ره‌کان جوتێک له‌ نێرو مآى خسته‌ ناو که‌شتیه‌که‌وه‌ که‌ کۆتا ئاژه‌ل که‌ر بووه‌ (الحمار). هه‌روه‌ک خوا فه‌رمووى: [فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ] (المؤمنون: 27) واته‌: له‌ هه‌موو جۆره‌ گیانله‌به‌رو کائیناتێکى زیندوو، جوته‌ نێرو مێیه‌کى بخه‌ ناو، وه‌ گوتراوه‌: مارو دووپشک هاتوون بۆ لاى (نوح) ووتویانه‌ ئێمه‌ش سوارى که‌شتى بکه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رزگارمان ببى، به‌لآم (نوح) پێى ووتوون: ئێوه‌ هۆکارى زه‌ره‌رو زیانن بۆیه‌ سوارتان ناکه‌م، ئه‌وانیش ووتوویانه‌ تۆ سوارمان بکه‌ هه‌ر که‌سێک ناوى تۆ بێنى زیانى پێ ناگه‌یه‌نین، هه‌ر بۆیه‌ زانایان ده‌ڵێن: له‌کاتى مه‌ترسى له‌ مارو دووپشک ئه‌م ئایه‌ته‌ بخوێنن، زیانتان پێ ناگه‌یه‌نن. [سَلَامٌ عَلَى نُوحٍ فِي الْعَالَمِينَ*إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ*إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُؤْمِنِينَ] (الصافات: 79-81) واته‌: سلآوو دروود بۆ سه‌ر گیانى نوح له‌ سه‌راسه‌رى جیهاندا، به‌ڕاستى ئێمه‌ ئاوا پاداشتى چاکه‌کاران ئه‌ده‌یینه‌وه‌، واته‌: به‌ ناوو ناوبانگى چاک، چونکه‌ به‌ڕاستى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، یه‌کآ بوو له‌ به‌نده‌ بڕواداره‌کانم. وه‌ زانایانو مێژوونووسان ده‌ڵێن: (نوح) ووتوویه‌تى، ئه‌ى خودایه‌: چى بکه‌م له‌ شێرو مانگاو کارو به‌رخو گورگو کۆترو پشیله‌، که‌ دژایه‌تیان هه‌یه‌ له‌گه‌ل یه‌کترو چۆن کۆیان بکه‌مه‌وه‌ له‌ناو که‌شتیه‌که‌دا، خوا فه‌رمووى: ئه‌ى (نوح) کێ دژایه‌تىو ناکۆکى خستۆته‌ نێوانیانه‌وه‌؟ (نوحیش ووتى: تۆ ئه‌ى په‌روه‌ردگارى گشت دونیا، ئینجا خواى گه‌وره‌ فه‌رمووى: ئه‌ى (نوح) هه‌ر منیش ته‌بایىو گونجان له‌ نێوانیاندا دروست ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ى زیان به‌ یه‌کتر نه‌گه‌یه‌نن، سه‌ره‌نجام (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت، گیانله‌به‌ره‌ دڕنده‌کانو خۆماڵیه‌کانى خسته‌ نهۆمى یه‌که‌مى که‌شتییه‌که‌وه‌و خواى گه‌وره‌ له‌رزو تایه‌کى به‌هێزى خسته‌ گیانى شێره‌کانه‌وه‌ له‌به‌ر ئێشو جه‌سته‌ى خۆیان، ئاگایان نه‌بوو له‌ مانگاو چوار پێکانى ناو که‌شتییه‌که‌، وه‌ ئاژه‌ل و باڵنده‌ کێویه‌کانى تریشى خسته‌ نهۆمى دووه‌مى که‌شتییه‌که‌، وه‌ (نوح) خۆى و نه‌وه‌کانى به‌ره‌ى ئاده‌مى سوارى نهۆمى سه‌روو بوون، له‌ناو که‌شتییه‌که‌دا نێرو مى هه‌موو گیانله‌به‌رو باڵنده‌کان پارێزراوبوون واته‌: مانگاو گا، فیلێکى نێرو یه‌کێکى مێ، چۆله‌که‌یه‌کى نێرو مێ، پڵنگى نێرو مآ، پشیله‌و گشت گیاندارو دروستکراوه‌کانى ترى خواى گه‌وره‌.
وه‌ (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێت له‌کاتى دروستکردنى که‌شتییه‌که‌ قه‌فه‌زى تایبه‌تى دروست کردووه‌ بۆ ژماره‌یه‌ک گیاندارى دڕنده‌و ئاژه‌ڵى کێوى، وه‌ هه‌روه‌ها (جبريليش) له‌ پێشه‌وه‌ى نوح چاودێرى ئاژه‌ڵه‌کانى ئه‌کرد له‌کاتى خستنیانه‌ ناو که‌شتییه‌که‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ره‌گه‌زى گیانله‌به‌رو باڵنده‌کان له‌سه‌ر زه‌وى کۆتایى پێ نه‌یه‌ت، له‌پێناو راگرتنى هاوسه‌نگى ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا.
ریوایه‌تکراوه‌ له‌ ابن عباس: خوا لێ رازى بێ که‌ ژماره‌ى ئه‌و پیاوانه‌ى که‌ له‌ناو که‌شتى نوحدا رزگاریان بوو له‌گه‌ل خانه‌واده‌کانیان هه‌شتا پیاو بوونه‌.
لافاوو باوو بۆران ده‌ستى پێکرد، به‌لآم چۆن لێشاوو شه‌وه‌ زه‌نگێک، ئاو له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ گوڕ ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌و له‌ هه‌موو شوێنێکى زه‌مین ئاو هه‌ڵده‌قوڵێ، تا واى لێ هات ئاوى ئاسمانو زه‌وى گه‌یشتن به‌یه‌کو جیهان به‌ ئاسمانو زه‌مین بوو به‌ ئاو، فه‌رمانى خوا هاته‌جێ و له‌ جێگه‌ى ته‌نوورى نان له‌ ماڵى نوح وه‌ک رووبار ئاو دێته‌ ده‌ره‌وه‌، خوا دوعاو نزاو پاڕانه‌وه‌کانى (نوح) گیرا ده‌گات، هه‌روه‌ک ئه‌فه‌رمووێ: [فَدَعَا رَبَّهُ أَنِّي مَغْلُوبٌ فَانتَصِرْ] (القمر:10)
 واته‌: (نوح) سه‌لامى خواى لێ بێ دواى (950) سالأ ده‌عوه‌و بانگه‌واز، داواى له‌ په‌روه‌ردگارى خۆى کردو ووتى: خوایه‌! بێگومان من شکستم خواردووه‌، ده‌سا تۆڵه‌یان لێ بسێنه‌و سه‌رمخه‌، ئه‌م داوایه‌ش دواى بآ ئومێدبوون بوو لێیانو به‌ فه‌رمانى خواش بوو، به‌لآم ئایا دواى ئه‌م دوعاو پاڕانه‌وه‌یه‌ چى ڕوویدا، بێگومان لافاوو باو بۆران له‌ ئاسمانو زه‌مینه‌وه‌ ده‌ستى پێکردو نقوم بوونو کۆتایى ژیان سه‌رى هه‌ڵدا، به‌ فه‌رمانى خواى میهره‌بان، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێ: [فَفَتَحْنَا أَبْوَابَ السَّمَاء بِمَاء مُّنْهَمِرٍ*وَفَجَّرْنَا الْأَرْضَ عُيُونًا فَالْتَقَى الْمَاء عَلَى أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ] (القمر: 11-12) واته‌: ئینجا ئێمه‌ش ده‌رگاکانى ئاسمانمان به‌ بارانێکى به‌خوڕه‌م کردنه‌وه‌، زه‌ویشمان به‌ ئاوى کانیاوه‌کان ته‌قانده‌وه‌و هاته‌ هه‌ڵقولآن ته‌نانه‌ت له‌ ته‌ندووره‌کانیشیانه‌وه‌ ئاو ئه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئیتر ئاوى ئاسمانو کانیاوه‌کان هه‌ردووکیان به‌یه‌ک گه‌یشتن له‌سه‌ر بڕیارو فه‌رمانى خوا. خواى گه‌وره‌ ده‌رگاکانى ئاسمانى به‌لێزمه‌ لێ کردنه‌وه‌و له‌نێو زه‌ویشه‌وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ئاو هه‌ڵده‌قوڵآو هه‌ردوو ئاوه‌که‌ گه‌یشتنه‌یه‌کو تۆفان ده‌ستى پێکردوو ئه‌وانیش له‌ناوچوون.
به‌ڕاستى خواى بالآ ده‌ست له‌ ئاسمانه‌وه‌ بارانى به‌لێزمه‌ى ئه‌باراند که‌ زه‌وى له‌پێش ئه‌وه‌ بارانى ئاواى به‌خۆوه‌ نه‌بینیبوو، وه‌ دواى ئه‌م تۆفانه‌ش تا ئێستاش بارانى ئاوا نه‌باریوه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى به‌ زه‌وى کرد، که‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ئاو هه‌ڵقوڵێنێ، زه‌ویش فه‌رمانى خواى جێبه‌جێ کردوو له‌ سه‌رانسه‌رى زه‌وىو گشت سه‌رچاوه‌کان ئاو ئه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئاو گه‌یشته‌ به‌رزترین لوتکه‌ى چیاکانو شوێنى ووشکایى نه‌ما له‌سه‌ر زه‌وى له‌ ئاستى ستونىو ئاسۆیىو هه‌موو زینده‌وه‌رو گیانداره‌کان به‌ مرۆڤو ئاژه‌لأو باڵنده‌و گه‌وره‌و بچووکه‌وه‌ مردن، جگه‌ له‌ نوحو هاوه‌ڵه‌کانى که‌س نه‌مایه‌وه‌ خاوه‌نداریه‌تى بکات له‌سه‌ر زه‌وى، مامۆستا عبدالمنعم هاشمى ده‌ڵێت: ئاو به‌رز بوویه‌وه‌ له‌ هه‌موو کونو که‌له‌به‌ره‌کانى زه‌وییه‌وه‌، ته‌نانه‌ت که‌له‌نێکى بچووکیش نه‌مابوو ئاوى لێ هه‌ڵنه‌قوڵآ، ئاسمان به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کى یه‌کجار زۆر بارانى ئه‌باراند که‌ زه‌وى شتى واى به‌خۆوه‌ نه‌بینى بوو، تاواى لێهات زه‌وى بوو به‌یه‌ک پارچه‌ ده‌ریاو شه‌پۆڵى ده‌ریاکان ئه‌گه‌یشتن بۆ ئاسمان، بۆ یه‌که‌مجار کوڕه‌ى زه‌وى نقومى ئاوبوو، ته‌نانه‌ت شتێک نه‌مایه‌وه‌ پێى بگوترێ کوڕه‌ى زه‌وى، به‌ڵکو ته‌نها کوڕه‌ى ئاو هه‌بوو، چونکه‌ لافاوه‌که‌ ته‌واوى زه‌وى داپۆشى به‌ ئاوو یه‌ک بستى وشکانى نه‌مایه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وى، به‌ گوێره‌ى مێژووى ئیمامى گبرى: ئه‌م لافاوو تۆفانه‌ له‌ سێزده‌مین رۆژى مانگى (أغسطس)دا روویداوه‌.

به‌لآم ویستو ئیراده‌ى خوا وابوو، له‌نێو شه‌پۆله‌ ئاگرینه‌کانى ئه‌م تۆفانه‌دا که‌شتى (نوح) بپارێزرێت، که‌ ئه‌مه‌ بوو به‌گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ى خواى گه‌وره‌که‌ بۆ (نوح)ى خوڵقاندو پشتیوانى لێکرد، وه‌بوو به‌ هۆى چه‌سپاندنو جێگیرکردنو قایم کردنى دڵى ئیمانداران، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که‌ ئاو له‌ ئاسمان ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، به‌لآم ته‌نها یه‌ک دڵۆپه‌ش نه‌ده‌هاته‌ ناو که‌شتییه‌که‌وه‌، به‌ ئارامىو له‌سه‌رخۆو هێدى سه‌رئاو ده‌که‌وت، به‌بآ ئه‌وه‌ى بچووکترین ئازار به‌وانه‌ بگات که‌ که‌شتیه‌که‌ هه‌ڵى گرتوون، له‌و کاتو ساته‌دا (نوح) فه‌رمووى: [وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللَّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ] (هود: 41) واته‌: نوح به‌ سه‌رنشینى که‌شتییه‌که‌ى ووت: ده‌سا سوارى ببنو له‌چوونىو له‌ وه‌ستانیدا هه‌ر به‌ناوى خواوه‌، چونکه‌ به‌ڕاستى په‌روه‌ردگارم زۆر لێبورده‌یه‌، زۆریش دلۆڤانو میهره‌بانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ى باوه‌ڕدارو له‌م به‌لآیه‌ ده‌مان پارێزێتو لامان ده‌دات.
وه‌ له‌ خودا ئه‌پاڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێت: [الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ] (المؤمنون: 28) واته‌: سوپاسو ستایشى ته‌واوو شیاو هه‌ر بۆ ئه‌و خوایه‌یه‌و له‌ ده‌ست هۆزى سته‌مکار رزگارى کردین.
له‌ ناوه‌ڕاستو گه‌رمه‌ى تۆفانه‌که‌دا (نوح) کوڕه‌که‌ى بینىو بانگى ئه‌کردو ئه‌یگوت وه‌ره‌ له‌گه‌ڵمان سه‌رکه‌وه‌و سواربه‌، به‌لآم کوڕه‌که‌ى داواکه‌ى باوکى ڕه‌ت کرده‌وه‌و هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى خۆىو مانه‌وه‌ له‌گه‌ل بێ بڕواکان، له‌ کاتێکدا که‌ ده‌یزانى ئه‌نجامه‌که‌ى له‌ناوچوونه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: [وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِڕينَ*قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْڕ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ] (هود: 42-43). واته‌: که‌شتیه‌که‌ به‌ناو شه‌پۆلى وادا ده‌ى بردن وه‌ک چیاکان بوو، له‌ بڵندىو گه‌وره‌یىو شێوه‌یاندا، نوحیش بانگى کوڕه‌که‌ى کرد، که‌ له‌ شوێنێکى چه‌په‌ک بوو، ئه‌ى کوڕه‌ چکۆڵه‌که‌م! وه‌ره‌ له‌گه‌ڵمان سواربه‌و خۆت له‌ ئێمه‌ مه‌بوێره‌و، له‌گه‌لأ کافرو بآ باوه‌ڕان مه‌به‌، کوڕه‌که‌ى (نوح) له‌ وه‌لآمى بابى ووتى: په‌نا ده‌به‌مه‌ لاى ئه‌و چیایه‌، له‌ ئاوو تۆفانه‌که‌ ده‌مپارێزێ و ناخنکێم، (نوح) ئه‌مڕۆ هیچ پارێزه‌رێک بۆ هیچ که‌سێک نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لآتو فه‌رمانى خواوه‌، مه‌گه‌ر که‌سێک که‌ خواى به‌ به‌زه‌یى ره‌حمى پێ بکات، ئا له‌و قسه‌و باسه‌دا بوون کتوپڕ شه‌پۆلى ده‌ریاکه‌ که‌وته‌ نێوانیانو بۆ خۆى چووه‌ ڕیزى نوقمکراوو خنکاوه‌کانه‌وه‌، هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئاو له‌ هه‌موو سووچو کونو که‌له‌به‌ره‌کانى زه‌وى به‌رده‌وام بووو ئاسمانیش ده‌رگاکانى کراوه‌ بوو بۆ ماوه‌یه‌کى دوورو درێژ بارانى ئه‌بارانده‌ خواره‌وه‌، ماڵى کافره‌کان فولاو فول بوو له‌ ئاو، به‌رده‌وام زیادى ئه‌کردو به‌رز ئه‌بوویه‌وه‌، خه‌ڵک کێ بڕکێیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرد ئاخۆ کامیان زووتر ده‌گه‌نه‌ سه‌ر لوتکه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌کان، به‌لآم ئه‌سته‌مه‌و زۆر ئه‌سته‌مه‌، تازه‌ کار له‌کار ترازاوه‌و، ئاو گه‌یشته‌ لوتکه‌ى چیاکانو گشت به‌رزاییه‌کانى داپۆشىو رزگار بوونیان مه‌حاڵه‌، سه‌رتاپاى بێ باوه‌ڕه‌کان تیاچوونو مردن، له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ خێزانى (نوح) چونکه‌ ئه‌ویش ئیمانى نه‌هێناو شوێنى بانگه‌وازى مێرده‌که‌ى نه‌که‌وتو له‌گه‌ڵى سوارى که‌شتییه‌که‌ نه‌بوو، له‌ کاتێکدا دایکى مناڵه‌کانى (نوح) بوو سه‌لامى خواى لێ بێت، (حامء سامء يافثء يام)، ئه‌هلى کیتاب پێیان ده‌گوتن (كنعان) که‌ نقومى باوبۆرانو لافاوه‌که‌ بوون، هه‌ندآ ده‌ڵێن: خێزانى نوح به‌ر له‌هاتنى تۆفان کۆچى دوایى کردووه‌ هه‌ندێکیش ده‌ڵێن: له‌کاتى تۆفانه‌که‌ نقوومى ئاو بووه‌، له‌گه‌لأ بآ باوه‌ڕه‌کان لافاو قوتى داوه‌، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (تحريم) ده‌فه‌رمووآ: [ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا اِمْرَأَةَ نُوحٍ وَاِمْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ] (التحريم: 10). واته‌: خوا نموونه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ بێ باوه‌ڕه‌کان به‌ ژنه‌که‌ى (نوح)و ژنه‌که‌ى (لووت) هه‌تا تێبگه‌ن هه‌رچه‌نده‌ تێکه‌لأو نزیک بن سوودو که‌ڵک وه‌رناگرن، که‌ له‌ژێر ماره‌یی دوو به‌نده‌دا بوون له‌ به‌نده‌ ساڵحو چاکه‌کانى خودا، واته‌: (نوح)و (لووت) سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت، جاگزىو خیانه‌تیان پێ کردن، له‌ ئه‌نجامدانى کاروبارى ئاینى خوادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دوو په‌یامبه‌ره‌که‌ش نه‌یانتوانى شتێک له‌ سزاى خوایان لێ دوور بخه‌نه‌وه‌، ده‌ره‌نجام له‌ قیامه‌تدا پێیان ده‌ووترێ: ده‌سا بچنه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا ده‌چنه‌ ناویه‌وه‌، جا که‌ وابوو هیچ جۆره‌ نزیکیه‌ک له‌ پیاو چاکانه‌وه‌، ئه‌گه‌رچى په‌یامبه‌ریش بن بێ ئیمانو باوه‌ڕ که‌ڵک نابه‌خشێ.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز