سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
رازى بینین !
ره‌مه‌زان عبدالله
ڕه‌نگه مرۆڤه‌کان له‌به‌ر قسه و گوفتار ئاگایان له هێز و رازی بینین نه‌مابێـت !
ئه‌وکاته‌ی بۆ سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو ئه‌نێین ته‌نها قسه و کردار به‌س نیه، هه‌مومان ئه‌زانین چاڵ قوڵه به‌لام ره‌نگه ده‌ست به‌کار بین له چاڵ خۆمان ببینینه‌وه له‌جیاتی لوتکه !
که‌واته هیزی بینین خۆی رازێکه مه‌گه‌ر ئه‌کرێت مرۆڤ رازه‌کانی خۆی فه‌رامۆش بکات،هه‌نگاوه‌کانی ژیانمان دووباره‌ن به‌چاوی سه‌ر هه‌میشه به یه‌ک رێگا ئه‌رۆین،به‌یه‌ک هه‌نگاو ده‌ست پێ ئه‌که‌ین !
به‌لام من مه‌به‌ستم بینینی چاو نیه !!
"مرۆڤیک گه‌ر نه‌یه‌وێ رۆناکیی ببینێت پێ ویستی به چاو نیه "
هه‌موو شتێک بۆ بینین پیویستی به مه‌ودایه‌که،که‌واته ئه‌وانه‌ی مه‌ودای سه‌رکه‌وتنیان دیار نیه ئه‌وا پێویسته سه‌رێک به رازی بینینی ژیانی خۆی دا بخشێنیته‌وه نه‌کا ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ له پیشی بێت و نه‌ی بینیت ئه‌و ته‌نها له دووره‌وه بڕوانیت هه‌ر له چاوه‌روانی بێــــت !
ده‌لێن که مه‌لا مشهور زۆر جار له‌سه‌رپشتی چوار پێیه‌که‌ی له به‌شه سنوورییه‌کانی ئیران و عێراق له هاتوچۆ دابوو،وه هه‌رجاره و که سنووره‌که‌ی ده‌به‌زاند،توره‌که‌یه‌ک به‌ردی گرانبه‌ها و ده‌رمانی پزیشکی له‌گه‌ل خۆی ده‌برد، که مۆله‌تی یاسایی بۆ وه‌رگرتبوون.
رۆژێک له رۆژان کاتێک پاسه‌وانێکی سنور له‌باره‌ی پیشه‌که‌یه‌وه پرسیاری لێکرد،مه‌لا وه‌لامی دایه‌وه:"من قارچاخچیم"
پاسه‌وانه‌که هه‌موو جارێ مه‌لای ده‌پشکنی به‌لام نه‌یده‌توانی کاڵایه‌ک له‌ناو شتومه‌که‌کانیدا بدۆزیته‌وه!
مه‌لا مشهور سه‌فه‌ر له‌دوای سه‌فه‌ر ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌بوو و پاسه‌وانه‌که‌ش تا ده‌هات گومانی زیاتر ده‌بوو،به‌لام ئه‌و هه‌رگیز نه‌ی ده‌توانی شتێک بدۆزیته‌وه.سه‌رنجام رۆژێک داهات که مه‌لا خۆی خانه نشین کردبووه‌رۆژێکیان که پاسه‌وانه‌که مه‌لای بینی،پرسیاری لێکرد:
"مه‌لا،ئێسا ئیتر خانه نشینی و که‌وابوو من ناتوانم ده‌ستگیرت بکه‌م،به‌لام تکایه پێم بڵێ تۆ قارچاخی چیت ده‌کرد که هێنده ده‌وله‌مه‌ند بووی ئێمه نه‌مانتوانی ئاشکرات بکه‌ین؟؟"
مه‌لا مشهور وه‌لامی دایه‌وه: " ئه‌وه‌ی من قارچاخم ده‌کرد چوارپێ بوو !"
ئه‌و شته‌ی ئه‌مانه‌وێ له‌به‌رده‌مانه پیویست به‌گه‌ران ناکات،بۆ سه‌رکه‌وتن پێویستمان به رازی خۆمان هه‌یه !
مه‌ولانا ئه‌فه‌رموێت"مرۆڤ وه‌کو موگناتیسه موگناتیس به‌شیکه له‌خۆی !"
سه‌رکه‌وتن به‌شیکه له مرۆڤ،که‌وابوو گه‌ران به‌دوای کات کوشتنه...!
پیویسته سه‌رێک بده‌ینه‌وه له بینینی خۆمان ئایا به‌کام چاویله‌که ته‌ماشای ژیان ئه‌که‌ین،به چاویلکه‌ی ره‌ش گشت بونه‌روه‌ر به‌ره‌شی ببینین و یان به چاویلکه‌ی سپی هه‌مویان داتاشین له ره‌نگ و رویان !
دوونیا به هه‌موو ره‌نگه‌کانه‌وه جوانه،گه‌ر ره‌نگێک لابه‌ری ره‌نگیکی تر زاڵ ئه‌بێــــت.
بۆیه به‌هێز تۆز له‌سه‌ر رازه‌کان هه‌ڵته‌کێنه ئه‌وکاته ئه‌زانی رازی بینین چییه و چۆنه !
"من ئه‌بینم بۆ ئه‌وه‌ی به کورترین کردار وه‌لامی پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه "

