ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر له‌ قورئاندا

هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر له‌ قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن 

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

 

کتێبی پەروەردگار دەربارەی خەسڵەتەکانی ئەو بەھەشتە دواوە کە پەیمانی بە پارێزکاران پێدراوە:{وَسَاڕعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133)} [آل عمران]، واتە: بەپەلە بن و پێشبڕکێ بکەن تا دەگەنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بەھەشتێک کە پانتاییەکەی ئاسمانەکان و زەوی گرتووەتەوە و بۆ پارێزکاران ئامادەکراوە. 
کامەیە سیفەتەکانی پارێزکاران؟ لە ئایەتەکەی دواتردا پەروەردگار دەفەرموێت:{الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (134)} [آل عمران]، واتە: ئەوانەی لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە ھەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و کینەی خۆیان دەخۆنەوە و خۆگرن، لە خەڵکی خۆش دەبن و لێبوردەن، خوای میھرەبانیش چاکەکار و چاکەخوازانی خۆش دەوێت.
ئەم ئایەتە پیرۆزە سێ ڕێوشوێنی کرداری لەخۆدەگرێت:
١. بەخشینی ھەندێک لە ماڵ و سامان بە ھەژاران: ھەر ئەوەیە زانایان جەختی لەسەر دەکەنەوە کە جۆرێک لە سەقامگیری دەروونی بە مرۆڤ دەدات
٢. مرۆڤ ھەوڵبدات بە ھەر شێوازێک بێت ھەڵچوونەکانی خەفە بکات و ڕێیان پێنەدات بەڕووی ئەوانی تردا بتەقنەوە: ئەم ڕێسایەش مرۆڤ فێری جۆرێک لە ڕێکسازی خودی دەکات
٣. ئایەتەکە ڕێوشوێنی کردەیی لەخۆدەگرێت لە لێبوردەیی بەرامبەر ئەوانی تر، ھەرئەوەیە سەرجەم زانایانی ئەمڕۆ جەختی لەسەر دەکەنەوە کە لێبوردەیی باشترین ھۆکاری ڕێکخستنی ھەڵچوونەکانە.
لە ئایەتی دواتری ھەمان سورەتدا پەروەردگار دەفەرموێت:{وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ (135)} [آل عمران]، واتە: ئەوانەش کە تاوان یان گوناھێک ئەنجام دەدەن، یاخود ستەم لەخۆیان دەکەن، خوا دێتەوە یادیان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەکەن، جا کێ ھەیە لە گوناھان خۆش ببێت جگە لە خوا؟! ھەروەھا لەسەر گوناە و تاوانیان بەردەوام نابن لەکاتێکدا دەزانن (ئەوە تاوانە).
ئەم ئایەتە پیرۆزەش سێ ڕێوشوێنی کرداری لەخۆدەگرێت بۆ چارەسەری ستەم لەخۆکردن... ھەموومان دەزانین کە ھەڵچوون و پەلەکردن و ھەڵەشەیی لە جۆرەکانی ستەمی مرۆڤن لە خودی خۆی، ئەو ڕێوشوێنانەش بریتین لە:
١. داننان بە تاواندا: کاتێک باوەڕدارێک خراپەیەک دەکات یان ستەم لە خۆی دەکات یاخود ھەڵدەچێت یان لە ھەڵسوکەوتێکدا پەلە دەکات، پێویستە ڕاستەوخۆ دەرکی ھەڵەکەی بکات و دانی پێدابنێت. ئەم ئایەتە جەخت دەکاتەوە لەسەر داننان بە ھەڵەدا، چونکە داوای لێخۆشبوون لە خوای پەروەردگار تەنھا لەدوای ئەوەیە کە باوەڕدار ھەست بە ھەڵەکەی دەکات. 
سەرجەم توێژەران دووپاتیدەکەنەوە کە داننان بە ھەڵە لەبەردەم خۆدا ڕێگای شیفایە، بەڵام قورئانی پیرۆز فەرمانمان پێدەدا لەبەردەم خوادا دان بە ھەڵە و تاوانەکانماندا بنێین!! ئەو زاتە بەتواناترینە بۆ شیفادانمان.
٢. دڵنیایی لەوەی ئەم ھەڵچوونە و ئەم ھەڵەیە دەکرێت چارەسەر بکرێت.
زانایان جەخت دەکەنەوە کە متمانە و دڵنیایی نەخۆش بە شیفا، نیوەی شیفا دەنوێنێت، ئەگەر پتریش نەبێت. لێرە مانای وتەی پەروەردگار دەدرەوشێتەوە. ئەم وشانە متمانەیەکی گەورە بە مرۆڤ دەدەن دەربارەی ئیمکانیەتی لێخۆشبوونی تاوان، ئەو ھەڵچوونەش دەکرێت دووبارە نەبێتەوە.
٣. سەرجەم زانایانی پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری دووپاتی دەکەنەوە ڕێگای نموونەیی بۆ چارەسەری زۆر لە پەشێویە دەروونییەکان و ھەڵچوونەکان، بوونی ئیرادەی پێویست و بەھێزە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ھەڵچوون و پێداگرنەبوون لەسەری... پرسیار لێرەدا ئەمەیە: ئایا ئەمە نییە کە ئایەتە پیرۆزەکە دەربارەی دەدوێت.
با ھەنووکە لە تەواوی دەقە قورئانیەکە ڕابمێنین.
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز