سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تێرامانێك له‌گه‌وره‌یى قورئان
ته‌یب هه‌ركى
یه‌كێك له‌وبه‌خشش ونیعمه‌ته به‌رزانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه بۆ مرۆڤایه‌تى به‌گشتى نێردراوه , كه‌ڕیفۆرمى كه‌سه‌كان (تاك وكۆمه‌ڵ) دیارى ده‌كات وله‌ڕوانگه‌ى عه‌قڵى مرۆڤه‌كانه‌وه گوتارى هه‌یه و
ته‌وسیه‌كانى به‌پێى تێگه‌یشتنى مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌ندێك له پێشهاته‌كانى مرۆڤ دیارى ده‌كات , زیهنه‌كان له‌چه‌ق به‌ستووییه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆفراوانى بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن له‌خودى كه‌سه‌كان وژینگه‌ى تیاداژیاو , ئه‌و دیاریه به‌نرخه‌ى كه‌مرۆڤایه‌تى ڕزگارده‌كات له‌ده‌ست ده‌سته‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌ره‌كان كه‌خۆیان زاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئازادى به‌خشراوى تاكه‌كا ن دا تامافى ره‌وایان بخرێته ژێر چنگیان , قورئانه . بێگومان ئه‌م په‌یامه پیرۆزه ته‌كمیله‌ى گشت كتێبه ئاسمانیه‌كانى پێشهاتى خۆى كردووه , له‌كاتێك دا په‌یامه‌كانى پێشین تایبه‌ت به گه‌ل وخاك و خه‌لكانێكه‌وه بوون و ته‌وسیه‌یان ته‌نها بۆكۆمه‌لێك له‌سه‌ر زه‌وى پێدراوه , به‌ڵام ئه‌م به‌خششه پیرۆزه مایه‌ى خۆشبه‌ختى و خۆشگوزه‌رانى گشت گه‌لانه به‌بىَ جیاوازى ,كه‌به‌نێردراوێك داهاتووه (وما ارسلناك الا رحمه للعالمین ) بووه . له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له‌به‌ر گشتگیرى و فراوانى روداوه‌كانى كه‌تێى دایه , نه‌توانراوه له‌ته‌نها پێناسه‌یه‌ك دا جێى بۆبگرێته‌وه , به‌ڵكو سنوره‌كانى هه‌موو بڕیوه‌و به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان دا بڵاوبۆته‌وه . هه‌روه ك ((ئه‌لبه‌رت ئه‌نیشتاین)) ده‌لێت : (قورئان كتێبى هه‌نده‌سه‌و بیركارى نیه , به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك یاسایه كه‌مرۆڤ به‌ره‌و ڕێگایه‌ك ده‌بات كه‌گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفه‌كانى جیهان له‌پێناسه‌ى دا داماون ) . گه‌وره‌یى قورئان له‌وه وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌بۆ هه‌موو بواره‌كانى ژیان پێویستیت پێى ده‌بێت و چاره‌سه‌رى گونجاویشى بۆكێشه‌و گرفته‌كان تیادا وه‌ده‌ست دێت . چه‌نده‌ها له‌زانایانیش پێناسه‌یان كردووه به‌ڵام هیچ كامیان نه‌یان توانیوه مافى خۆى پىَ بد ه‌ن . هه‌رزانایه‌و به‌پێى جۆرى تێگه‌یشتنى خۆى و شاره‌زابوون لێى توانیویه‌تى پێناسه‌ى بكات , (عبدالله‌ى كورى مه‌سعود) ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌لێت : (قورئان شه‌فاعه‌تكارێكى تكاكاروو هه‌ڵگیراوێكى ڕاسته , هه‌ركه‌س بیخاته به‌رده‌مى ده‌ستى ده‌گرێت بۆبه‌هه‌شت , هه‌ركه‌س بیخاته پشته‌وه ده‌یبات بۆناو ئاگر) . كه‌واته تێگه‌یشتنى هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان له‌قورئان به‌م جۆره بووه , له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بۆى چوون , هه‌ربه‌هۆى بارینى تاڵه‌زیوینه‌كانى قورئان به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى له‌هه‌مووسه‌رده‌مه‌كان دا تێگه‌یشتنى خۆى هه‌بووه , توانیویه‌تى ڕه‌وتى مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و ئاقارێكى له‌بار دا به‌رێت , له‌گه‌ڵ كردنى چه‌نده‌ها پێناسه له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان دا له‌وانه‌ش ((لئۆن تۆلسۆى ))ده‌ڵێت : (هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ده‌رك به ساكارى وبىَ په‌رده‌یى ئیسلام بكات , ده‌بێت قورئانى پیرۆز بخوێنێته‌وه و له‌وێدا یاسا‌و ڕێنموونیه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ڕاستى ڕوون و ئاشكرا ده‌ركراون و بڕگه‌كانى به‌ئاسانى و ساكارى بۆ هه‌موو لایه‌ك روون كراوه‌ته‌وه , ئه‌وكتێبه زۆر نیشانه‌ى باشى تیادایه كه‌شایه‌تى بۆگه‌وره‌یى ئیسلام وپاكى ئه‌و ڕۆحه ده‌كه‌ن كه‌هێناویه‌تى ) ...

