سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕووناکیدانەوەی مانگ و تیشکی خۆر له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
زانایانی گەردوونناسی دەڵێن مانگ لە سەرەتای بەدیھێنانی گەردووندا وەک خۆر ڕووناکیدەر بووە و لەبەرئەوەی کە بەرگەھەوای زەوی بەمشێوەیەی ئێستای نەبووە، بۆیە زۆر بە ئاسانی ڕێیداوە بە گەیشتنی ڕووناکی خۆر و ڕووناکی مانگ و ئەستێرەکان
بۆ سەر ڕووی زەوی بە شەو و بە ڕۆژ. ھەر لەبەرئەوەیە زەوی تەنھا ڕۆژی ھەبووە و شەوی نەبووە. ھەر لەو سەرەتایەوە ڕووناکی چەندان ملیۆن لە شوھب و نەیزەکەکان بەر ڕووی زەوی دەکەوتن تاکو ویستی خوا وابوو ڕووناکی مانگ کوژایەوە و ئەستێرەکانیش تاریک بوون بەھۆی بڵاوبوونەوەی تۆزی گەردوونییەوە کە تائێستاش بە دەوری ئەستێرەکاندا ھەن. ھەروەھا ویستی خوایی بوو بەرگێکی ھەوایی بۆ زەوی بەدیبێھێنێت کە ڕۆژانە زەوی لە پێداکەوتنی چەندین ملیۆن شوھب دەپارێزێت، بە ڕۆژ و بە شەویش.
ئەوەی زیاتر کڵپەسەندوبوونی مانگ دەسەلمێنێت، ئەو شوێنەوارە کۆنانەن کە لەسەر ڕووی مانگ بینراون، شوێنەواری ئەو گڕکانانەی لە ڕووەکەیەوە بەھۆی گەرمییە زۆرەکەیەوە دەرچوون، ئەو گەرمییە تاکو ئێستاش لە ناواخنی مانگدا شاردراوەتەوە تاکو وەک شاھیدێک بێت لەسەر بەزەیی خوایی بەرامبەر بە مرۆڤ.
لە "ئیبن عەباس"ەوە گێڕراوەتەوە کە فەرموویەتی: "مانگ کڵپەسەندوو بووە و خوا ڕووناکیەکەیی کوژاندووەتەوە". "ئیبن عەباس" . لەو ئایەتەی کە دەقەکەی بەمشێوەیەیە: {وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَاڕ مُبْصِرَةً لِتَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا (12)} [الإسراء]، واتە: ئێمە دیاردەی شەو و ڕۆژمان کردووە بە دوو بەڵگە و نیشانە، ئێمە تاریکیمان بەسەر دیاردەی شەودا ھێناوە و دیاردەی ڕۆژیشمان بە ئاشکرا و دیار و بینراو سازاندووە، تا لە ناز و نیعمەتی پەروەردگارتان بەھرەوەر بن، تا ژمارەی ساڵەکان بزانن و حساب ڕابگرن، بەڕاستی ئێمە ھەموو شتێکمان بە فراوانی و بەربڵاوی ڕوونکردووەتەوە.
نیشانە و ئایەتی شەو (دیاردەی شەو) مانگە، خوای گەورە ڕووناکیدانەوەی کوژاندووەتەوە و تاریکی کردووە. ئایەتی ڕۆژیش بریتییە لە خۆر کە خوای گەورە وای بۆ داناوە ڕووناکیدەر و چرایەکی ڕۆشن بێت کە کۆمەڵە سوودێکی لە ژمارە نەھاتووی ھەیە.
مانگ لەدوای کوژانەوەی بەشێوەیەکی لێھات کە ئیتر خۆی ڕووناکی بەرھەم نەھێنێت، بەڵکو ڕووناکی خۆری دەکەوێتە سەر و پاشان بەشێوەی نوور دەیداتەوە... نوور ئەو ڕووناکیەیە کە لە تەنێکەوە پێچەوانە دەبێتەوە و لە خودی ئەو تەنەدا دروست نابێت، بەڵام تیشکدان (ڕووناکیدان) ئەوەیە کە لە خودی تەنەکەوە دروست دەبێت و بۆ دەوروبەری بڵاودەکاتەوە (وەک لە خۆردا).
لەپێشدا باوەڕ وابوو کە مانگ لە حاڵی ئێستایدا ھەر خۆی ڕووناکی دەدات، بەڵام بە پلەیەکی کەمتر لە خۆر. بە بیری کەس لەوانەدا نەھاتووە ڕووناکی مانگ کوژێنراوەتەوە و نوورەکەی لە خۆرەوە پێچەوانە دەکاتەوە. ئەمە و مەسەلەی باسکردنی نووری مانگ و ڕووناکیدانی خۆر یەکێکە لە ئیعجازەکانی قورئانی پیرۆز... لە سەرجەمی ئەو باسانەی دەربارەی بابەتی ڕووناککردنەوەن ھەواڵی ئەوە دراوە کە مانگ نووربەخشە، بەڵام خۆر ڕووناکیدەرە. ھەندێک لەو دەقانەش ئەمانەن:
{تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُنِيرًا (61)} [الفرقان] واتە: زۆر گەورە و مەزنە ئەو زاتەی لە ئاسمانەکاندا ھەسارە و ئەستێرەی گەورە گەورەی بەدیھێناوە، ھەروەھا چرایەکی پرشنگدار و مانگێکی ڕووناکیش (کە نووربەخشە).
{هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا ...... (5)} [يونس]، واتە: خوا ھەر ئەو زاتەیە کە خۆری کردووە بە سەرچاوەی پرشنگدار و مانگیشی کردووە بە سەرچاوەی نوور.
{أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا (15) وَجَعَلَ الْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ الشَّمْسَ سِرَاجًا (16)} [نوح] واتە: ئایا ئەوە نابینن کە چۆن خوا حەوت چین ئاسمانی دروستکردووە؟ مانگیشی کردووەتە ھۆی ڕووناکی و نوور و خۆریشی داگیرساندووە.

