سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وێڕای ھەمان زەوی و ھەمان ئاو ڕووەکەکان جۆراوجۆرن ..له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
پەروەردگار دەفەرموێت:{وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُتَجَاوِرَاتٌ وَجَنَّاتٌ مِنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَى بِمَاءٍ وَاحِدٍ ....... (4)} [الرعد]، واتە: لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراو جۆر ھەیە لە پاڵ یەکدا، ھەروەھا ڕەزی ترێ، بەروبوومی ھەمەجۆر لە دانەوێڵە و بێستانەکاندا، دارخورمای یەک قەد و دوو قەد، ھەموو ئەمانە بە یەک ئاو ئاو دەدرێن و لە یەک ئاو دەخۆنەوە و ھەندێکیانمان لە ھەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە،
بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەن بۆ کەسانێک ئەقڵ و ژیری خۆیان بخەنەکار.
{أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الْأَرْضِ كَمْ أَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَڕيمٍ (7) إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ (8)} [الشعراء]، واتە: ئایا سەرنجی زەوییان نەداوە و لێی ورد نەبوونەتەوە، چەندین جووت ڕووەکی بەنرخی ھەمەجۆر و ڕازاوەمان تێدا ڕواندووە. بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگە و نیشانە ھەیە، کەچی زۆربەیان باوەڕدار نەبوون.
وێڕای ئەوەی ڕووەکەکان بە یەک ئاو ئاودەدرێن، بەڵام ھەر جۆرە ڕووەکە سروشت و تایبەتمەندی خۆی ھەیە، لەگەڵ پێداویستی و کەشوھەوای تایبەت، وادەیەک بۆ کشتوکاڵ، کاتێک بۆ بەرھەم... لەھەمان زەوی و لە یەک ئاو، ڕووەکەکان ھاوسێی یەکترن، کەچی ھەندێکیان لە شێوە و تام و ڕەنگدا لە ھەندێکی تریان باشترن.
ڕووەک خۆراک وەردەگرێت و گەشەدەکات، بۆ گەشەکردنی ھەر دەبێت ڕووناکی و ئاو ھەبێت، لەگەڵ کاربۆن، ئۆکسجین، ھایدرۆجین، فسفۆڕ و کبریت و پۆتاسیۆم، کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئاسن و...
جێی سەرسامییە سەرجەم ڕووەکەکانی ئەم جیھانە لەسەر ھەمان ئەو توخمانە دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا لە زەویدا سێو و ترێی شیرین دەڕوێت، تاڵگەی تاڵ، پەمووی نەرمونیان، گەنم و جۆو پرتەقاڵ و... توخمە خۆراکییەکان یەکن، خاکیش یەکە، ئاو یەکە، تۆوەکان لەوپەڕی وردی و بچوکیدان، ھەزاران جۆر و شێوەیان لێوە دەردەچێت بە بۆن و تامی جیاواز...
خوای پەروەردگار ھەموو ڕووەکەکانی بەجۆرێک خوڵقاندووە کە لەگەڵ ژینگەکەیاندا بگونجێن.

