سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
کەمترین ماوەی سکپڕی شەش مانگە .. له قورئاندا
نووسینی / سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
قورئان لەپێش زانستی پزیشکیەوە باس لە کەمترین ماوەی سکپڕی دەکات کە شەش مانگە، ئەوەش لەو ئایەتەدا کە دەفەرموێت:{وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا حَتَّى إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً....... (15)} [الأحقاف]، واتە: ئێمە فەرمانمان بە مرۆڤ داوە کە چاکەکار و چاک ڕەفتار بێ لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بە ئازارەوە ھەڵیگرتووە و بەدەم ئێش و ئازارەوە بوویەتی، سکپڕبوون و لەشیربڕینەوەی سی دانە مانگی خایاندووە.
ھەروەھا دەفەرموێت:{وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَى وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ (14)} [لقمان]، واتە: ئێمە فەرمانمانداوە بە مرۆڤ بە چاک ڕەفتاری لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بە ئێش و ئازار و لاوازی و بێتاقەتییەکی زۆرەوە، (بەپێستی سکی نۆ مانگ) ھەڵیگرتووە، بڕینەوەشی لەدوای دوو ساڵە. فەرمانمان پێدا کە ئەی مرۆڤ سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت بە، دڵنیابن کە گەڕانەوەتان ھەر بۆلای منە.
یان دەفەرموێت:{وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ........(233)} [البقرة]، واتە: دایکان دوو ساڵی تەواو با شیر بە منداڵەکانیان بدەن بۆ ھەر کەس کە دەیەوێت شیری تەواو بدات.
گەر ماوەی شیرپێدان کە دوو ساڵی تەواوە (٢٤ مانگ) لاببەین لە (٣٠) مانگ کە ماوەی سکپڕی و شیرپێدانە، ئەوا شەش مانگ دەمێنێتەوە بۆ سکپڕی، ئەوەش ئەو ماوە پێویستەیە بۆ کۆرپەلە کە ئەگەر لەدایک ببێت بە زیندوویی دەمێنێتەوە (بە ویستی خوا).
ھاوەڵانی پێغەمبەریش پشتیان بەم تێگەیشتنە بەستووە... گێڕدراوەتەوە پیاوێک ژنی ھێنا و دوای شەش مانگ منداڵی بوو، لەمکاتەدا "عوسمانی کوڕی عەفان" ویستی (حەدد)ی زینای بەسەردا جێبەجێ بکات بەو گومانەی کە سەرەتای سکپڕی ئافرەتەکە لەپێش شووکردنیدا بووە... لەوکاتەدا "ئیبن عەباس" ڕوونیکردەوە و وتی: خوای گەورە دەفەرموێت: [ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ...] سکپڕی و شیرپێدانی سی مانگی خایاندووە. لەشیربڕینەوەی دوای دوو ساڵە. لێرەدا تەنھا شەش مانگ بۆ سکپڕی ماوەتەوە... ئیتر بێتاوانی ئافرەتەکە ڕوون بووەوە.
زانستی پزیشکیش ڕوونی کردووەتەوە کە کەمترین ماوەی سکپڕی کە دەگونجێت کۆرپەلە بە زیندوویی لەدایک ببێت بریتیە لە (٦ مانگ)... لەدایکبوونی بەر لەوە پێیدەوترێت لەبارچوون، کە کۆرپەلە ئەگەری ژیانی نییە، لەدایکبوونی دوای ئەوەش و بەر لەتەواوبوونی سکپڕی بە نۆ مانگ (واتە ٢٧٠رۆژ) پێیدەوترێت لەدایکبوونی پێشوەخت، ئەمەی دواییان ئەگەری زۆری بەزیندوو مانەوەی ھەیە، بەڵام زانستی پزیشکی ئامۆژگاری دەدات کە چاودێری تایبەتی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووە بکرێت، بەتایبەت ئەگەر بە (٧ مانگی) لەدایکبوو ئەوا بەویستی خوا لەژیاندا دەمێنێتەوە.

