سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
موعجیزه‌که‌ى که‌شتى نوح.....به‌شی چواره‌م ...موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌ران
دانانى : منصور علی عرابی
وه‌رگێڕانى : عبدالله حسن وه‌رتى
کتێبخانه‌ى محوی
به‌م شێوه‌یه خواى گه‌وره کافر‌و بێ باوه‌ڕه‌کانى له‌ناوبردو (نوح)و هاوه‌ڵه ئیمانداره‌کانى رزگار کرد‌و نه‌جاتیدان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: [فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا إِنَّهُمْ كَانُواْ قَوْماً عَمِينَ] (الأعراف: 64). واته: گه‌لو نه‌ته‌وه‌که‌ى به درۆیان خسته‌وه‌و بڕوایان پێ نه‌کرد! ئه‌ویش له خوا پاڕایه‌وه که خۆى‌و ئیمانداره‌کان رزگار بکات، ئینجا ئێمه‌ش نوح‌و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵى چوونه که‌شتییه‌که‌وه رزگارمان کردن له نقوم بوون، وه ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ته‌کانى ئێمه‌یان به درۆ داده‌نا، له ئاودا نقوممان کردن، چونکه به‌ڕاستى ئه‌وانه له ئاستى هه‌قو راستییه‌کان هۆزێکى نابینا‌و کوێر بوون، ڕێگه‌ى هه‌قیان وون کرد. ئه‌وجا خوا ئه‌وانى له‌ناوبردو پێغه‌مبه‌ر (نوح)ى سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت سه‌رخست.
ماوه‌یه‌کى زۆر زه‌وى پڕ بوو له ئاو‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش مایه‌وه‌و، که‌شتییه‌که له‌سه‌ر ئاو به‌هۆى باوه یارى ده‌کردو ده‌جولآیه‌وه له‌گه‌ل شه‌پۆله‌کانى ئاو، پاشان خواى گه‌وره فه‌رمانى به ئاسمان کرد که باران رابگرێت چیتر نه‌یبارێنێ و فه‌رمانى دایه زه‌وى ئاوى سه‌ر پشتى قوت بداته‌وه هه‌ر له‌و بواره‌دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووآ: [وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْداً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ] (هود: 44). واته: دواى تیاچوونى گه‌له لاساره‌که‌ى (نوح) له‌لایه‌ن خواوه ووترا: ئه‌ى زه‌وى! ئاده‌ى ئاوه‌که‌ى سه‌رت هه‌ڵلوشه‌و بیکه‌وه ناو زگى خۆته‌وه‌و قووتى بده، تۆش ئه‌ى ئاسمان! ده‌ست به‌رداربه له‌ئاو ڕژاندنو باران بارین، خێرا ئاوه‌که که‌م بوویه‌وه‌و رۆچوویه ناو ناخى زه‌وىو بڕیار‌و فه‌رمانى خواش به تیاچوونى گه‌له‌که‌ى (نوح) جێبه‌جێ کراو، که‌شتییه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوى جودى وه‌ستاو له‌نگه‌رى گرت. پاشان گوترا: ده‌با ئه‌و گه‌له سته‌مکاره‌یه له ره‌حمو به‌زه‌یى خواوه دوور بێت.
باران وه‌ستا، زه‌وى ئاوى سه‌ر زگى هه‌ڵلوشىو قوتیدا، که‌شتییه‌که له‌سه‌ر چیاى جودى: له کوردستان له‌نگه‌رى گرت، ئینجا (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، له خوا ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: [رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ] (المؤمنون: 29). واته: کاتێکیش به سه‌لامه‌تى گه‌یشتیتو ویستت له که‌شتییه‌که دابه‌زى بڵێ: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! له جێگایه‌کى پیرۆز‌و به پیت‌و به‌ره‌که‌ت دام به‌زێنه‌و نیشته‌جێم بکه، له خراپه‌و ئاژاوه به دوورم بگره، چونکه تۆ باشترین زاتێکى بۆ نیشته‌جآ کردنى به‌نده‌کانت.
ئینجا (نوح)و هاوه‌ڵه‌کانى دابه‌زین له که‌شتییه‌که‌و جارێکى تر گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وى هه‌ر هه‌موویان به‌تێکڕایى سوپاس‌و ستایشى خوایان ده‌کرد له‌سه‌ر رزگاربوون و ساغ و سه‌لامه‌تیان، دواى به‌سه‌ربردنى سه‌دوپه‌نجا رۆژ له‌ناو که‌شتییه‌که، له‌سه‌ر بۆچوونى هه‌ندێ له زانایانى ته‌فسیر. وه هه‌روه‌ها گوتراوه: که فه‌رمانى خوا له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که‌شتییه‌که بچێ بۆ (مةككةى) پیرۆز‌و چل جار به‌ده‌ورى که‌عبه‌ى پیرۆزدا ته‌واف بکات، پاشان رووى له چیاى جودى کرد‌و له‌سه‌ر تۆپکى شاخه‌که‌دا له‌نگه‌رى گرت، (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێ، (قةل) ئه‌نێرێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌والأو ده‌نگو باسى سه‌ر زه‌وى بۆ بهێنێت، که‌چى قه‌له‌که ئه‌ڕواتو له رێگه لاشه‌یه‌کى بۆگه‌نو مرداره‌وه بوو ئه‌بینێتو ئه‌که‌وێته سه‌رىو به‌م هۆیه‌وه دوا ئه‌که‌وێت له‌واده‌ى خۆى. ئینجا (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت (كؤتر) ئه‌نێرێت بۆ هه‌وال و ده‌نگو باس‌و کۆتره‌که گه‌لآیه‌ک له گه‌لآکانى زه‌یتونى بۆ ده‌هێنێت که له‌کاتى هه‌ڵگرتنه‌وه‌یدا قاچه‌کانى به قوڕ ده‌بێت، ئینجا نوح زانى ئاو له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ماوه‌و بنه‌بڕ بووه‌و کۆتایى به لافاوه‌که هاتووه، بۆیه یه‌کسه‌ر دابه‌زیه خواره‌وه له‌سه‌ر چیاکه‌و له دامێنى شاخى جودى گوندێکى دروست کرد به‌ناوى گوندى و (هةشتا كةسى) (الثمانين). رۆژێکیان شڵه‌ژان و شپرزه بوون له‌کاتى قسه‌و گفتوگۆیانداو له ئه‌نجامدا به هه‌شتا زمان قسه‌یان ده‌کردو هه‌ندێک له هه‌ندێکى تر حاڵ ى نه‌ئه‌بوون، (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێ ته‌رجوومه‌ى بۆ ده‌کردن به ئیراده‌ى خوا له‌هه‌ر هه‌شتا زمانه‌که تێ ده‌گه‌یشت.
به‌لآم: (نوح) هه‌ر له بیرى کوڕه‌که‌ى دابوو که به کافرى مردو به‌ر لافاوه‌که که‌وت، ده‌یویست له‌لایه‌ن خواوه تکاو شه‌فاعه‌تى بۆ بکات‌و رووى کرده خوا‌و ووتى: [رَبِّ إِنَّ ابنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ] (هود: 45). واته: نوح سۆزى باوکایه‌تى جولآندى و هاوارى له په‌روه‌ردگارى خۆى کرد، ووتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! به‌ڕاستى کوڕه‌که‌م تاکێکى خێزانه‌که‌مه، تۆیش به‌ڵێنت پێدام که خێزانه‌که‌م رزگار بکه‌یت، وه گومانیش نییه که به‌ڵێنى تۆ راست‌و هه‌قه جابه‌ڵکو ((ئةويشم بؤ رزطار بكةيت))، تۆش له هه‌موو فه‌رمان ره‌واکان دادپه‌روه‌ر تر‌ى، چونکه له‌وان زاناترى. به‌لآم: به‌رزبوونه‌وه‌ى هاوارى نوح بۆ کوڕه کافره‌که‌ى قه‌بولأ نه‌کرا، چونکه خوا له که‌سانێک خۆش نابێت که هاوبه‌شى بۆ بڕیار بده‌ن، هه‌ر بۆیه خوا سه‌رزه‌نشتى نوح ده‌کاتو ده‌فه‌رمووآ: [يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ] (هود: 46). واته: ئه‌ى (نوح) ئه‌و کوڕه له خانه‌واده‌که‌ى تۆ نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى بێ باوه‌ڕه به یه‌کێک له که‌سو کارى تۆ دانانرێت له‌وانه‌ى که خوا به‌ڵێنى رزگار بوونیانى پێداوه، چونکه مرۆڤێکى ناهه‌موارو لاسار‌و خراپه‌کاره، ده‌سا تۆش داوایه‌ک مه‌که ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بیت له شیاوى و ره‌وایى ئه‌و داواکارییه، که هیچ زانستێکت پێ نییه‌و هیچى ده‌رباره‌ى نازانیت، ئامۆژگاریت ده‌که‌م ئه‌ى (نوح) کارێک نه‌که‌یت بکه‌ویته ریزى نه‌زانو سته‌مکاره‌کانه‌وه. به‌م نه‌هى و ئاگادار کردنه‌وه‌ى خودا نوح په‌شیمان بوویه‌وه‌و دانى به گوناهه‌که‌شى دانا‌و گوتى: [رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِڕينَ] (هود: 47). واته: ئه‌ى خودایه: من هه‌ر په‌نا به تۆ ده‌گرمو خۆم ده‌خه‌مه ژێر سایه‌ى پشتیوانى و پارێزگارى تۆ وه‌گه‌ر له‌مه‌ولا داواى شتێکت لێ بکه‌م که پێى رازى نه‌بیتو زانیاریم له‌سه‌رى نه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر لێم نه‌بووریتو به که‌ڕه‌مو به‌خششى خۆت ره‌حمم پێ نه‌که‌یت ئه‌وا له که‌سانى خه‌ساره‌ت مه‌ندو ره‌نجه‌ڕۆیان ده‌بم.
دواى ئه‌وه ژیانێکى نوێ له‌سه‌رتاپاى جیهاندا ده‌ستى پێ کرده‌وه، نوح و بڕواداره‌کان ژیانى پڕ له ئیمان‌و خاڵى له دیارده‌کانى کوفر‌و بێ باوه‌ڕى به‌رپا ئه‌که‌ن، زه‌وى ئه‌ڕازێننه‌وه ئاوةدانى ده‌که‌ن به خواپه‌رستى و دیندارى، گیانله‌به‌رو ئاژه‌ل و باڵنده‌و گیانداره خشۆکه‌کان ئازاد ئه‌بنو هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر قاڵى ژیانى خۆیان ده‌بن، تام‌و چێژ‌و خۆشییه‌کانى ژیان ده‌چێژن، قۆناغێکى تازه‌ى ژیان له‌سه‌ر کوڕه‌ى زه‌ویدا ده‌ست پێ ده‌کات، جارێکى تر ژیان بووژایه‌وه، کشتوکال روایه‌وه‌و سه‌وز بوو، دره‌خته به‌روبوومیه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، زاوزێ له نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌ستى پێ کرده‌وه، ئاده‌میزاد په‌ره‌ى سه‌ندو له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا بلآوبوونه‌وه، بۆ بونیات نانه‌وه‌ى ژیانى نوێ. به‌ڕاستى ئه‌م که‌شتییه سه‌رسوڕهێنه‌ره، موعجیزه‌ى (نوح) بوو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، که بوویه جیاکه‌ره‌وه‌ى نێوان ئیمان‌و کوفر‌و بێ باوه‌ڕى، وه رووداوێکى مێژووى زۆر گه‌وره‌بوو که سه‌ر زه‌وى پاک کرده‌وه له به‌دکارو سته‌مکارو خراپه کارانو، جیهانى خسته ژێر ده‌ستى به‌نده خواناس‌و راسته‌قینه‌کان، هه‌روه‌ک خودا ده‌فه‌رمووێ: [وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُوڕ مِن بَعْدِ الذِّكْڕ أَنَّ الْأَرْضَ يَڕثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ] (الانبياء: 105). واته: بێگومان ئێمه له په‌رتووکى (زةبوور)ى (داود)دا له پاش تۆمارکردنى له (لوح المحفوظ)دا نووسیمانو بڕیارماندا که به‌نده چاکه خوازه‌کان ده‌سه‌لآتو حوکم و فه‌رمانڕه‌وایى ئه‌م زه‌مینه به‌ده‌ست ئه‌گرن.
موعجیزه‌ى دیار‌و روون و ئاشکرا له چیڕۆک و سه‌رگوزه‌شته‌ى (نوح)دا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، بریتییه له رزگاربوونى ئه‌و که‌شتییه‌که به‌رهه‌مێکى سه‌ره‌تایىو ده‌ستى بووه. له‌م لافاوه به‌هێزو ترسناکه‌ى که ته‌واوى گه‌ردوونى هه‌ژاند، له کاتێکدا له ئاسمانه‌وه نه‌ک باران به‌ڵکو ئاوێکى ئێجگار زۆر که لافاوێکى به‌هێزو لول ده‌ره، له‌م لاوه زه‌ویش ئاوى به خوڕى لێوه هه‌ڵده‌قوڵێت، که‌چى ئاو ناچێته ناو که‌شتییه‌که‌وه.
به گوێره‌ى بۆچوونه‌کانى مامۆستا عبدالمنعیم هاشمى چه‌ند موعجیزه‌یه‌کى تریش له چیڕۆکو سه‌رگوزه‌شته‌ى (نوح)دا هه‌یه، که بایه‌خیان که‌متر نییه له رزگار بوونى ئه‌و که‌شتییه سه‌ره‌تاییه له‌و لافاوه گه‌وره‌دا، وه‌ک هه‌ڵقوڵینى ئاو له جێگاى ته‌ندوره‌کان له جیاتى ئاگر که موعجیزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، وه‌هه‌روه‌ها ژیانى (نوح) بۆ ماوه‌ى (950) سال که ته‌مه‌نێکى یه‌کجار زۆره موعجیزه‌یه، وه پێویستى بوونى به رواندنى دره‌ختو چاوه‌ڕێ کردن به ده‌یان سال تا گه‌وره‌بوون و دواتر کارى دارتاشى تێداکردنو په‌یداکردنى بزمارو که‌ره‌سته‌کانى تر موعجیزه‌یه، وه سواربوونى که‌شتییه‌که له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو گیانله‌به‌ره ناکۆک‌و جیاوازانه موعجیزه‌یه،وه‌ئه‌م لافاوه به‌خوڕو به‌هێزه له‌ئاسمان و زه‌وى موعجیزه‌یه وه‌هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه‌ش دابه‌زینى له‌سه‌ر چیاى جوودى بۆ سه‌ر زه‌وى به‌و شێوه‌یه موعجیزه‌یه.
که‌واته چیڕۆکو ژیانى (نوح) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌ر هه‌مووى موعجیزه‌یه.

