ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئەگەر سوێند لە سەر خوا بخوات بۆی جێ بەجێ دەکات( چیرۆك)

ئەگەر سوێند لە سەر خوا بخوات بۆی جێ بەجێ دەکات( چیرۆك)

نووسینی /هارون نوح طه‌

كتێبخانه‌ی محوی 

مالیکی کوڕی دینار دەڵێ: ساڵێک لە بەسرە باران نەباری چەند جار چووین بۆ نوێژی باران دوعامان کرد بێ سوود بوو. ڕۆژێک منء عگای سلمیء پابت بنانی محمدی کوڕی واسعء ھەندێکی تر. ڕۆیشتین بۆ شوێنی نوێژ کردن لە دەرەوەی شار ھەر چەندی دوعامان دەکرد باران نەدەباری تاکو بوو بە نیوەڕۆ. 

خەڵکەکە ڕۆیشت تەنھا منء پابتی بنانی ماینەوە لەو شوێنە، دنیا تاریک بوو لە ناکاو پیاوێکی کۆیلەی ڕەش پێست ھات قاچی باریک بوون عەبایەکی سوفی لەبەر بوو، ھەموو بەرگەکەی بقرسێندرایە دوو درھەمی نەدەکرد. ھات دەست نوێژێکی گرت چووە شوێنی نوێژ کردن، دوو ڕەکەعاتی بە پەلەو سوکی کردن. ئینجا سەری بەرز کرد بۆ ئاسمان ووتی: ئەی خودای گەورەم تا کەی بەندەکانی خۆت دەنێریتەوە بە دەست بە تاڵی لە شتێک ھیچ سوودی نییە بۆت. ئایا ئەوەی لە لاتە نامێنێ؟ یان کەم دەبێ لە گەنجینەکەت سوێند دەخۆم لە سەرت بە خۆشەویستی تۆ بۆ خۆم دەبێ ئەم سەعاتە بارانمان بۆ ببارێنی. مالیک دەڵێ قسەی خۆی تەواو نەکرد پارچە ھەورێک ھاتء بارانێک باری وەکو دەرکی گۆزە. دەڵێ منیش چوومە لای ووتم: ھا ڕەشە بۆ شەرم لە خوا ناکەیت؟ قسەی وا دەکەیت؟ ووتی: بۆ چیم ووت؟ مالیک ووتی: بۆچی ووتت بە خۆشەویستی تۆ بۆ خۆم چۆن دەزانی خوا تۆی خۆش دەوێت؟ 
ووتی: بڕۆ ئەو لاوە دوورکەوە لێم ئەی ئەو کەسەی لەبەر خۆت ئاگات لە خوا نەماوە. ئینجا ووتی خۆشەویستی ئەو بۆ من لەبەر ڕێزو گەورەیی خۆیەتی. خۆشەویستی منیش بۆ خوا دەگەڕێتەوە بۆ ڕێزی خۆم. مالیک دەڵێ پێم ووت تۆزێک بەزەییت پێمان بێتەوە خوا ڕەحمت پێ بکات. ووتی: من بەندەو کۆیلەی خاوەنە بچوکەکەم لەسەرم واجبە کە گوێ ڕایەلی بکەم.
دەڵێ: ڕۆیشت ئێمەش شوێنی کەوتین تاکو چووە ماڵی نەخاس. بەیانی چووینە لای نەخاس ووتمان ئەرێ کۆیلەیەکمان دەوێت بۆ خزمەت کردن ھەیە بۆ فرۆشتن؟ ووتی: بەڵێ سەد دانەمان ھەیە.
دەڵێ: ھەمووی پێ نیشان داین نزیکەی حەفتا دانە بوو، بەڵام ئەومان نەدیت، ووتمان ئەومان دەوێت ووتی: لە کاتێکی تر دێتەوە لام دواتر وەرنەوە ئێستا لێرە نییە.
کە ویستمان دەربچین لە لای. چوینە ژوورێکی داڕماو لە پشت خانووی نەخاس دیتمان لە وێیە. لە نوێژ کردن بوو. ووتم: بە خوای کەعبە سوێند ئەوەتا خۆشەویستەکەم دۆزیمەوە، چوومە لای نەخاس ووتم: دەبێ ئەم خزمەتکارەم پێ بفرۆشی. ووتی: ئەی ئەبو یحیی ئەمە ھیچ ھێزێکی لەبەر نییە ئیشی پێ ناکرێ شەو خەوی نییە بەس دەگریێ. ڕۆژیش گۆشەگیری دەکات. ووتم: ھەر دەبێ پێمان بفرۆشی ئەوەش پارەکەت. بانگی کرد. ھات بە چاوی خەوەوە. نەخاس ووتی: ھا بیبە بەڵام من دوورم لەم عەیبانە خۆت دەزانی کە پێم ووتی. دەڵێ لێم کڕی بە بیست دینار. ووتم: ناوت چییە؟ ووتی: مەیمون.
دەستم گرت بردمەوە ماڵێ، ئاوڕێکی لێ دامەوە ووتی: مەولای بچوکەکەم بۆ منت کڕی؟ خۆ من خزمەتی ئینسانەکانم بۆ ناکرێ. ووتم: ئەی گەورەم سوێند بەخوا من بۆ ئەوەم کڕی کە خزمەتت بکەم. ووتی: بۆچی؟ چی بووە؟ ووتم: تۆ نەبووی دوێنێ ئێوارێ لە نوێژە بارانە چیت کرد؟ ووتی: بەڵێ من بووم، بۆ تۆ ئاگات لێ بوو؟ ووتم: بەڵێ ھەندێ دەمەقاڵیشم لە گەڵدا کردی. دەڵێ ڕۆیشتین تاکو چووینە لای مزگەوتێک. ووتی: ئیجازە ھەیە بچمە ژووری ئەم مزگەوتە؟ ووتم: بەڵێ. چوو دوو ڕەکعات نوێژی کردوو، سەری بەرز کردەوە بۆ ئاسمان ووتی: ئەی خوایە ئەی گەورەم. نەھێنیەک ھەبوو لە نێوان منء تۆ خەڵک پێی زانی. ئیستا چۆن دەبێ ژیانم خۆش بێت. سوێند بێ دەبێ ئێستا گیانم بکێشی. ئینجا چووە سوجدە. سەرم بەرز کردەوە بینیم گیانی دەرچووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت. دەستء قاچم ڕاکێشا بینیم ناو چاوانی دەدرەوشایەوە. ڕوخساری ھەر سپیء جوان دەبوو، دەتگوت مانگە. لە ناکاو گەنجێک ھات ووتی: سەلامی خواتان لێ بێت، خوا پاداشتتان گەورە بکات لە برای ئێمە میمون ھا ئەو کفنەت بدەمێ. دەڵێ دوو پارچە کفنی دامێ قەت شتی وام نەبینی بوو لە جوانی، ئینجا شۆردمانء بە خاکمان سپارد.  
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز