ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ماڵی جاڵجاڵۆکە..له‌قورئاندا

ماڵی جاڵجاڵۆکە..له‌قورئاندا

نووسینی /حسن سه‌روه‌ر

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

 

خوای گەورە دەفەرموێت:{مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (41)} [العنكبوت]، واتە: نموونەی ئەوانەی جگە لە خوای گەورە کەسانێکی تر دەکەنە پشتیوانی خۆیان، وەک نموونەی جاڵجاڵۆکەیەک وایە کە ماڵێک بۆ خۆی سازبکات (بە مەرجێک) نابودترین و لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە، ئەگەر سەرنجی بدەن و لێی تێبگەن.
لە ئایەتەکەدا ھاتووە لاوازترین ماڵ (بیت العنکبوت)ـە نەک (خیگ العنکبوت)، واتە ماڵی جاڵجاڵۆکەیە نەک ڕایەڵی جاڵجاڵۆکە، چونکە دەزوو (یان ڕایەڵ)ی جاڵجاڵۆکە (وەک ئەوەی لە زانستدا سەلمێنراوە) بەھێزترە لە دەزوویەکی ڕەقی لە ئاسن دروستکراو کە ھەمان ئەستووریی و درێژیی ھەبێت بە چوار ئەوەندە، بۆیە لاوازییەکە لە ماڵی جاڵجاڵۆکەدایە نەک ڕایەڵەکەی.
ماڵی جاڵجاڵۆکە شوێنگەی تیاچوون و کوژرانە بۆ ئەھلەکەی، ھەر لەدوای جوتبوون (تلقیح) مێیەکە نێرە دەکوژێت، ھەڵبەتە ئەگەر لەدەستی ڕانەکات، ھەروەھا بێچوەکانیش ئەگەر لە دەستی ڕانەکەن ھەر لەدوای ھەڵھێنان (فقس) یەکسەر دەیانخوات. بەڕاستی ماڵی جاڵجاڵۆکە جوانترین و ڕەوانبێژترین نموونەی زانستییە بۆ خراپیی شوێنگە و بەدیی سەرەنجام.
لە گۆڤاری (Kosmos)ی ئەڵمانی لە شوباتی ١٩٨٤دا وتارێکی زانستی (لە ڕاستیدا دۆزینەوەیەکی زانستی) دەربارەی جاڵجاڵۆکە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ھاتووە: پسپۆڕەکان ئاشکرایانکرد کە مێیەی جاڵجاڵۆکە ھەڵدەستێت بە تەنینی تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی و نێرە ئەم کارە ئەنجام نادات. قورئانی پیرۆزیش زۆر پێش زانست باسی ئەم ڕاستییەی کردووە، 
وشەی (العنکبوت) بۆ نێرە و مێیەی جاڵجاڵۆکەش ھەر بە ھەمان شێوە بەکاردێت، بەڵام لە ئایەتەکەدا باس لە مێیەی جاڵجاڵۆکە کراوە کە بە کارەکە ھەڵدەستێت، ئەمەش بە بەکارھێنانی (تاء التڕنیپ) (کە ئاشکرایە لە زمانی عەرەبیدا بۆ ڕەگەزی مێ بەکاردێت) .
لەگەڵ ئەوەی لە زمانی عەرەبیدا و لەکاتی قسەکردن دەربارەی پۆلێک زیندەوەر بەگشتی و بۆ ڕوونکردنەوەی یەکێک لە سیفەت یان نەریتەکانی ئەو پۆلە دەستەواژەی نێر بەکاردێت، ئەمەش واتە قسەلێکردن یان وەسفی پۆلەکە بەگشتگیری بە (التڕنیپ) واتە بە مێ (وەک لە ئایەتەکەدا دیارە) تەنھا و تەنھا بۆ پێویستی یان جیاکردنەوە و ھەڵاوێردنە. کەواتە لە مەفھومی وشەی (ﮈ)دا دەردەکەوێت کە نێرەی جاڵجاڵۆکە تۆڕ ناتەنێت، بەڵکو مێیە ئەو کارە دەکات.
 وەک ئاماژە بەوەی ئەم زانیارییە لەدواییدا زانست ئاشکرای دەکات... ئاشکرایشە ئەم نھێنییە بایۆلۆژییانە لەم دوادواییانەدا زانران.
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز