سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خێرى قورئان خوێن بۆ مردوو
نوسینى/ئیکرام که‌ریم
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زانایانى ئیسلام دوو جۆر راو بۆ چوون ده‌ر ده‌برن له‌م باسه‌دا رایان له دروست و نادروستى قورئان خوێندن له‌سه‌ر مردوو یان له‌سه‌ر قه‌برى مردوو رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌و قورئان خوێندنه‌و خێره‌که‌ى ئه‌گاته به‌و مردووه یان نا؟ زۆربه‌ى زانایان له‌وانه ئیمامى مالیک و شافیعى و ئیمامى ئه‌حمه‌د و فه‌تواى ناو مه‌زهه‌بى ئه‌بوحه‌نیفه رایان وایه که قورئان خوێندن له‌سه‌ر مردوو یان له‌سه‌ر قه‌برى مردوو نه‌ک هه‌ر درسته به‌ڵکو خێرى گه‌وره‌شى تێدایه و به‌ڵگه شه‌رعیه‌کانیش پشتى ئه‌م رایه ئه‌گرن له‌و به‌ڵگانه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم که ئه‌فه‌رموێ [من دخل المقابر فقرا سورة يس خفف عنهم يؤمذ زكان له بعدد من فيها حسنات]زانایان دوو به‌ڵگه‌ى عه‌قڵى باس ئه‌که‌ن
١- قورئان به به‌رکه‌ته‌و له‌هه‌ر شوێنێکدا بخوێنرێ به‌رکه‌ت ئه‌و شوێنه دائه‌گرێ
٢- قه‌برستانیش شوێنێکه سه‌لامکردن و دوعاکردن و زیکر کردن تێدا دروسته بۆیه قورئان خوێندنیش به‌هه‌مان شێوازه دروسته‌و ئه‌م رایه‌ش له رووى به‌ڵگه‌و زۆرى ئه‌و زانا موعته‌به‌رانه‌ى پشتیوانى لێ ده‌که‌ن رایه‌کى به‌هێزه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئایا خێرى قورئان خوێندن ئه‌گاته مردوو یان نا؟
زانایانى ئیسلامى دوو رایان هه‌یه:
یه‌که‌میان: پێى ناگات
دووه‌میان پێى ده‌گات.
ئیمامى شافیعى به‌ره‌حمه‌ت بێت خۆى و کۆمه‌ڵێکى زۆریش له قوتابییه‌کانى رایان وایه که خێرى قورئان خوێندن ناگاته هیچ مردوویه‌ک و بۆ ئه‌م فه‌توایه‌شیان پشت به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌به‌ستن له قورئان و له فه‌رموده له‌وانه:
خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ []النجم/٣٩ واته هیچ شتێک چنگى مرۆڤ ناکه‌وێ ئه‌وه نه‌بێت خۆى ئه‌یکات و قورئان خوێندنه‌که‌ش شتێک نییه مردووه‌که خۆى بیکات بۆیه پێى ناگات ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش ئه‌که‌نه به‌ڵگه که ئه‌فه‌رموێ [اذا مات ابن ا‌دم انقطع عمله الا من ثلاث صدقة جارية او علم ينتفع بة او ولد صالح يدعو لة]ئیمامى شیرازى دانه‌رى [المهذب]که ئیمامى نه‌وه‌ى شه‌رحى له‌سه‌ر کردووه به کتێبى بالمجموع]ئه‌فه‌رموێ [ولا يلحق الميت مما يفعل عنه بعد موتة بغير اذنة الا دين يقضى عنه او صدقة يتصدق بها عنة او دعاء يدعى له...واما ما سوى ذلك من الثواب كقراءة القرا‌ن و غيرها فلا يلحق الميت لما روى ابوهريرة رضى الله عنه ان النبى صلى الله علية وسلم قال: اذا مات ابن ا‌دم انقطع عمله الا من ثلاث صدقة جارية او علم ينتفع بة او ولد صالح يدعو لة] به‌ڵام راى زۆربه‌ى زانایان پێچه‌وانه‌ى ئه‌م رایه‌ى ئیمامى شافعى و قوتابیه‌کانێتى و ئه‌فه‌رموون خێرى قورئان خوێندن ئه‌گاته مردوو.. ئه‌م رایه‌ش راى ئیمامى مالیک و ئه‌بوحه‌نیفه و ئه‌حمه‌دى کورى حه‌نبه‌ل و هه‌ندێ قوتابى مه‌زهه‌بى شافیعى و ئیبن حه‌زمى [ظاهيرى]و خه‌نیه‌لییه‌کان و ئیمامى نه‌وه‌ویش ئه‌م رایه‌ى پێ په‌سه‌نده و ته‌نانه‌ت ئیبن قودامه ئیجماعى زانایانه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کى زۆر دێننه‌وه بۆ راکه‌یان له فه‌رموده شیرینه‌کانى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم له‌وانه
١- دایکمان عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێت ئه‌فه‌رموێ کابرایه‌ک هاته لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم وتى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا دایکم گیانى سپاردو قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌گه‌ر بیتوانیایه قسه بکات ئه‌وه خێرى باشى ئه‌کرد من ئه‌گه‌ر خێرى بۆ بکه‌م پێى ئه‌گات؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى به‌ڵى متفق علیه.
٢- حه‌سه‌نى کورى سه‌عدى کورى عوباده-که سه‌رۆکى هۆزى خه‌زره‌ج بوو- به پێغه‌مبه‌رى وت کاتێک که دایکى مرد ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌کرێ خێر له‌جیاتى دایکمان بکه‌م بۆى؟ فه‌رمووى به‌ڵێ وتى کام خێره گه‌وره‌یه؟ فه‌رمووى ئاودێرى جا حه‌سه‌ن ئه‌ڵێ ئه‌و کانى و ئاوانه‌ى که ئه‌مرۆ خه‌ڵکى ئاوى لێهه‌ڵده‌گرنه‌وه هه‌مووى هى بنه‌ماڵه‌ى سه‌عده له مه‌دینه‌دا.. ئه‌م فه‌رموده‌یه ئیمامى ئه‌حمه‌دو نه‌سانى ریوایه‌تى ده‌که‌ن .
[ئيمامى طحاوى لة العقيدة الطحاوية]دا ئه‌فه‌رموێ [وفى دعاء الاحياء وصدقاتهم منفعة للاموات]راڤه‌که‌رى ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ش که ئه‌بى العز الدمشقى یه به راڤه‌یه‌کى زۆر‌و درێژى ئه‌و ده‌ق ئه‌کات و قسه‌ى ئه‌وانه به‌به‌ڵگه‌وه ره‌ت ئه‌کاته‌وه که ئه‌ڵێن خێر‌و قورئان خوێندن ناگاته مردوو له‌و سێ رێگیه‌وه نه‌بێت که فه‌رمووده‌که‌ى ئه‌بوهوره‌یره باسى کردووه بۆ نمونه ئه‌فه‌رموێ چ قورئان و چ حه‌دیس و چ ئیجماع و قیاسى صحیحیش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که مردوو که‌ڵک وه‌رئه‌گرێت له‌و خێرانه‌ى بۆى ئه‌کرێت با خۆشى سبب نه‌بووبێت تێیدا و پاشان به درێژى ئایه‌ته‌کان و حه‌دیسه‌کان و ئیجماع و قیاسه صه‌حیحه‌کانیش باس ئه‌کات و وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ش ئه‌داته‌وه که به‌ڵگه‌ى دژ به‌مانه باس نه‌که‌ن تا ئه‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ئه‌فه‌رموێ [واما قراءة القرا‌ن واهدائها للميت تطوعا بغير اجرة فهذا يصل اليه كما يصل ثواب الصوم والحج]له‌مانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که قسه‌ى راست و گونجاو ئه‌وه‌یه که مردوو خێرى قورئان خوێندنى پێ ئه‌گات و هیچ جیاوازى نییه له‌وه‌دا که خێرى حه‌ج و رۆژوو و قه‌رز و قوربانى و دوعا بۆ کردن پێ بگات که هه‌موویان حه‌دیسى صحیح یان حسن یان له‌سه‌ر هاتوه به‌ڵام خێرى قورئان خوێندن بۆى یان له‌سه‌ر قه‌بره‌که‌ى پێى ناگات.به‌ڵام زانایانى ئیسلام چه‌ند مه‌رجێکیان بۆ ئه‌م خێر پێ گه‌شتنه دانه‌ناوه. له‌وانه:
١- مردووه‌که خۆى وه‌سیه‌ت بکات, که ئه‌مه قسه‌ى شیرازى و ئیبن حه‌زم و جگه له‌وانیشه.
٢- دواى قورئان خوێندنه‌که بڵێ خوایه خێرى ئه‌م قورئان خوێندنه بگه‌یه‌نه فڵان و فڵان بۆ نموونه.. که ئه‌مه‌ش قسه‌ى یه‌کێکى وه‌کونه‌وه‌وى و هه‌ندێ له مالیکییه‌کانه نه‌وه‌وى ئه‌فه‌رموێ [والاختيار ان يقول القارىؤ بعد فراغة. اللهم اوصل ثواب ما قراتة الى فلان] مالیکییه‌کان وا ئه‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک ئه‌یه‌وێت به‌ره‌که‌تى قورئان و خێره‌که‌ى بگاته مردوو بێ ئه‌وه‌ى خیلافى له‌سه‌ر دروست ببێت با کاره‌که وه‌ک دوعا لێ بکات بڵێ [اللهم اوصل ثواب ما قراه لفلان او قراتة]ئیتر ئه‌و کاته مردووکه خێرى قورئان خوێندنه‌که‌ى ده‌ست ئه‌که‌وێت و قورئان خوێنه‌که‌ش خێرى دوعاکه‌ى ده‌ست ئه‌که‌وێت.
٣- ئه‌بێ به‌بێ کرێ قورئانه‌که بخوێنێ نه‌ک به کرێ و پاره بۆ برینه‌وه وه‌ک پێشه‌وه باسمان کرد.
