ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

حوکمه‌کانی نونی سکوندار و ته‌نوین (أحكام النون الساكنة والتنوين ).....

حوکمه‌کانی نونی سکوندار و ته‌نوین (أحكام النون الساكنة والتنوين  ).....

ئاماده‌کردنى: کتێبخانه‌ى محوی

تنوین: نونێکی زه‌نه‌داره‌ ده‌که‌وێته‌ کۆتایی ناوان (الأسماء) به‌نوونێکی زه‌نه‌دار ده‌خوێنرێته‌وه‌ به‌لآم به‌نووسین وه‌کو نوونێکی زه‌نه‌دار نانوسرێ، وه‌ک: (كتابٌ، كتابٍ، كتاباً) له‌کاتی گه‌یاندن (وصل) به‌م شێوه‌یه‌ ده‌خوێنرێن (كتابُنْ، كتابِنْ، كتابَنْ) به‌لآم له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری ته‌نوینه‌که‌ نامێنێ به‌مجۆره‌: (كتابْ، كتابْ، كتاباْ).

هه‌رکاتێک نونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بیان له‌دوا هات چوار باریان بۆ دروست ده‌بێت که‌ئه‌مانه‌ن:
١- (الأدغام) – تێکهه‌ڵکێشان
٢- (الإقلاب )– وه‌رگێڕان
٣- (الإخفاء )– شاردنه‌وه‌
٤- (الإظهار) – ئاشکراکردن.

١- (الإدغام):
(إدغام) ده‌بێته‌ دووبه‌ش که‌ئه‌مانه‌ن:
(أ) (ادغام بغنة)- تێکهه‌ڵکێشانی به‌مینگه‌.
مینگه‌ (غنة) ده‌نگێکه‌ له‌کونه‌ لووته‌کان ده‌رده‌چێت، بۆ زیاتریش سه‌ر له‌ (مخارج الحروف) بده‌.

ئه‌مه‌ش له‌وکاته‌ ده‌بێت که‌ نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین یه‌کێک له‌م چوار پیته‌ی له‌دوا بێت (ي، ن، م، و) که‌له‌وشه‌ی (يَنْمُو) کۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌وکاته‌ نونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ تێکهه‌ڵده‌کێشرێ له‌گه‌ل ئه‌و پیته‌ی که‌له‌دوای دێت وه‌کو یه‌ک پیتی شه‌دده‌داری لێ دێت له‌جنسی پیتی دووه‌م له‌گه‌ل مینگه‌ (غنة) ئه‌مجۆره‌ تێکهه‌ڵکێشانه‌ش دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو به‌ش:

١- (الإدغام الكامل بغنة):

ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل دوو پیت ده‌بێت (ن) وه‌ (م) له‌م به‌شه‌دا نوونی سکون دارو ته‌نوینه‌که‌ به‌ته‌واوی ده‌غم ده‌کرێ له‌گه‌ل (ن) و (م)ه‌که‌ بۆیه‌ له‌ قورئانه‌کان شه‌دده‌ له‌سه‌ر (ن) و (م) کراوه‌.
٢- (الإدغام الناقص بغنة):
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل دووپیت ده‌بێت (و) وه‌ (ي).
له‌م به‌شه‌دا نوونه‌ سکون داره‌که‌و ته‌نوینه‌که‌ شوێنه‌وارێکی ده‌مێنێ له‌کاتی ده‌غم، بۆیه‌ له‌قورئانه‌کان شه‌دده‌ له‌سه‌ر (و) و (ي) نه‌کراوه‌.
نموونه‌ له‌سه‌ر (ادغام بغنة)

پیته‌کان

نوونی زه‌نه‌دار

ته‌نوین

ي

مَنْ يقولُ

فِئَةٌ ينصرونه

 

أنْ يقولوا

لقومٍ يؤمنون

و

مِنْ ورائهم

سراجاً وهاجاً

 

مِنْ وليٍّ

جناتٍ وعيون

م

منْ ملجأ

صراطٍ مستقيم

 

مِنْ ماء

هدىً من

ن

عن نفس

مَلِكاً نُقاتِل

 

أن نقول

رسولاً نبيّا

 

(ب) (إدْغَم بِلاَغُنَّة) – تێکهه‌ڵکێشانی بێ مینگه‌.
ئه‌مه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک که‌نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین پیتی (لام) یا (را)ی له‌دوا دێت ئه‌وکاته‌ تێکهه‌ڵده‌کێشرێن به‌ شێوه‌یه‌ک لێ ده‌کرێن وه‌ک یه‌ک پیتی شه‌دده‌دار له‌جنسی پیتی دووه‌م به‌بێ مینگه‌ ئه‌م جۆره‌ تێکهه‌ڵکێشانه‌ش پێی ده‌وترێت (ادغام كامل) واته‌ تێکهه‌ڵکێشانی ته‌واو چونکه‌ پیتی یه‌که‌م به‌خۆی و به‌سیفه‌ته‌که‌یه‌وه‌ نامێنێ، وه‌ک:

   

پیته‌کان

نوونی زه‌نه‌دار

    ته‌نوین

ل

أن لن

أنداداً ليضلوا

 

أن لو

هدىً للمتقين

ر

أن رَءا

بَشَراً رَسُولا

 

من ربك

غفورٌ رَحيم

 

روونکردنه‌وه‌ له‌به‌شی (إدغام)
١- تێکهه‌ڵکێشان (ادغام) ده‌بێ له‌ دوو وشه‌ دابێت، نابێت له‌یه‌ک وشه‌دابن ئه‌مه‌ش له‌چوار وشه‌ له‌ قورئان دا هاتووه‌ که‌ ئه‌مانه‌ن: (الدنيا، صنوان، بنيانهم، قنوان).
٢- له‌م دوو شوێنه‌دا که‌ نوونی زه‌نه‌دار واوی له‌دوا دێت ده‌غم ناکرێن.
أ- (يس والقرآن الحكيم) ب- (ن والقلم).

٢- (الإقلاب) .: وه‌رگه‌ڕان
اقلاب: له‌زمانه‌وانی دا واته‌ (تحويل الشيء عن وجهه) یانی شتێک وه‌ربگێڕی، وه‌ هه‌ندێک بۆ ئه‌م به‌شه‌ وشه‌ی (قَلْب) به‌کارده‌هێنن.
(اقلاب) بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک له‌دوای نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین پیتی (ب) هات جا له‌یه‌ک وشه‌دابوون یا له‌دوو وشه‌، نوونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ ده‌کرێ به‌میمێکی خه‌فیف له‌گه‌ل مینگه‌ وه‌ک:
(مِن بَعْدِ) له‌دوای اقلاب ده‌خوێنرێته‌وه‌ (مِمْبَعد)
(الأنبياء) له‌دوای اقلاب ده‌خوێنرێته‌وه‌ (الأمْبياء)
(عليمٌ بِذات) له‌دوای اقلاب ده‌خوێنرێته‌وه‌ (عَليمُمْبِذاتِ)

تێبینی/ له‌کاتی (إقلاب) دوو لێوه‌کان به‌نه‌رمی به‌یه‌کیه‌وه‌ ده‌نووسێن.
٣- الإظهار: ئاشکراکردن.
ئه‌مه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک که‌له‌دوای نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نووین یه‌کێک له‌م شه‌ش پیتانه‌ هات (ء، هـ، ع، ح، غ، خ) ئه‌م پیتانه‌ پیته‌کانی (حلق)یان پێ ده‌وترێ چونکه‌ هه‌موویان له‌قوڕگ ده‌رده‌چن   جا له‌یه‌ک وشه‌ دابوون یا له‌دوو وشه‌ ئه‌وکاته‌ نوونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ ئاشکرا ده‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێک به‌سه‌ریان دابێت وه‌ک:

   ا    

پیت

(نْ) له‌یه‌ک وشه‌دا

 (نْ) له‌دوو وشه‌دا

ته‌نوین (-ًٍ ٌ)

أ

يَنْأَونَ

مَنْ آمَنَ

رسولٌ أمين

هـ

يَنْهَونَ

إنْ هو

سَلامٌ هِيَ، جُرُفٍ هارٍ

ع

يَنْعِقُ

مِنْ عِلْمٍ

سميعٌ عليم

ح

يَنْحِتونَ

مِنْ حَسنةٍ

عليمٌ حكيم

غ

يُنْغِضُونَ

مِنْ غِلٍ

عزيزٌ غفور

خ

والمُنْخَنِقَةُ

من خَيرٍ

فُلاناً خليلا

 

٤- (الأخفاء): شاردنه‌وه‌
(اخفاءبریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌رکاتێک که‌له‌دوای نوونی زه‌نه‌دار یا ته‌نوین یه‌کێک له‌م پازده‌ پیته‌ی له‌دوا هات که‌ئه‌مانه‌ن (ص، ذ، ث، ك، ج، ش، ق، س، د، ط، ز، ف، ت، ض، ظ) ئه‌م پازده‌ پیته‌ کۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای وشه‌کانی ئه‌م هۆنراوه‌یه‌:
(صف ذا ثَنا كَمْ جاد شخص قد سما دم طيبا زد في تقى ضع ظالم)ا

ئینجا له‌یه‌ک وشه‌دا بوون یا له‌دوو وشه‌ پێویسته‌ نوونه‌ زه‌نه‌داره‌که‌ یا ته‌نوینه‌که‌ مینگه‌ی تێدا بکرێت وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک لێ بکرێت که‌ بکه‌ونه‌ نێوانی (إظهار) و (ادغام) واته‌ نه‌وه‌کو (اظهار) ئاشکرا بکرێت نه‌وه‌کو (ادغام)میش ده‌غم بکرێ وه‌ک:
  

پیت

 له‌یه‌ک وشه‌دا 

 له‌دوو وشه‌دا

له‌گه‌ل ته‌نووین

ص

يَنصُركم

مِنْ صَياصِيهِم

جِمالَةٌ صُفر

ذ

أنذِرهم

مِن ذهبٍ

وطعاماً ذا

ث

منثورا

مِن ثمَرَةٍ

نطفةٍ ثُمَّ

ك

أنكالاً

أَن كانَ

وأجرٍ كريمٍ

ج

أَنجاكم

أن جاءَكم

صعيداً جُرُزا

ش

مَنشُورا

لِمَن شاء

جبّاراًشقيا

ق

يَنقلِبون

أَن قد

عَفواً قَديرا

س

الانسان

مِن سُلالة

قيلاً سَلاما

د

أَنداداً

مِنَ دَابَّة

دَكاً دكّا

ط

فانْطَلقا

مِن طين

بَلدةٌ طيبة

ز

أَنزلنا

مَن زكّاها

نفساً زكيا

ف

أنفسكم

مِن فَوقِهِم

أحداً فقولى

ت

كنتم

مَن تابَ

نِعمةٍ تجزى

ض

مَنضُود

وَمَن ضَلَّ

وكُلاً ضَرَبنا

ظ

يَنظرون

مِن ظل

ظلاً ظليلا

 

تێبینی:
١- ده‌نگی نون و ته‌نوین ئه‌گه‌ر (إخفاء) کران گه‌وره‌ ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر پیتێکی گه‌وره‌یان له‌دوا هات وه‌ک (مِن قبل-منصوراً) وه‌ک لێره‌ ده‌بینین (ق) وه‌ (ص) له‌دوای (ن) هاتوون که‌ هه‌ردووکیان پیتی (استعلاء)ن.

٢- وه‌ ده‌نگی نون و ته‌نوین ئه‌گه‌ر (إخفاء) کران باریک ده‌کرێن ئه‌گه‌ر پیتێکی باریکیان له‌دواهات وه‌ک (أن كان-الإنسان).

 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز