سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پشت به‌ستن به‌خوا
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
له به‌شه‌کانى پێشوودا باسى گرنگى دان به‌ته‌ندروستى و چوونه لاى پزیشک وده‌رمان به‌کارهێنانمان کرد , دیاره ئه‌مه‌ش له شه‌رعدا فه‌رمانى پێدراوه و گرتنى هۆکاره‌کانه که نابێ فه‌رامۆش بکرێن …
به‌لآم ئه‌بێ ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت که‌خوا (شيفا)ئه‌دات , بۆیه له‌فه‌رمووده‌که‌ش دا ده‌فه‌رموووێ (فإذا اصاب دواءُ الدّاء ، بَرأ بإذنِ الله عزوجل)نسائى وابن ماجه/ جاموسڵمانى ته‌واو وتێگه‌یشتوو ئه‌وه‌یه که هه‌وڵى به‌کارهێنانى داووده‌رمان ده‌دات و ئنجا له‌دڵیشه‌وه ده‌زانێت به‌ئیزنى خوا چاک ده‌بێت و هه‌میشه دوعاده‌کات وله‌ڕه‌حمى خوا بێ هیوا نابێت وده‌زانێت هه‌رچى بۆپێش بێت , إن شا‌و الله خێره بۆى .. جارى وا هه‌یه خواى گه‌وره که‌سێک چاک ده‌کاته‌وه له کاتێکدا پزیشکه‌کان چاوه‌ڕآى مردنى ئه‌وکه‌سه‌ن , یان له‌کاتێدا هیچ ده‌ستى به‌دکتۆر و ده‌رماندا نه‌گه‌یشتووه و به‌هه‌موو حسابێک ده‌بێ بمرێت ..
بۆنموونه :
١)کاک ڕه‌جا محمد على که‌خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌یه ده‌ڵێت : باوکم له‌شه‌سته‌کاندا تووشى نه‌خۆشى قورحه‌ى دوانزه‌گرێ بوو , هه‌رجارێک که‌لێ ى هه‌ڵئه‌دایه‌وه , خوێنێکى زۆرى له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت وناچار پزیشک یه‌ک دوو بوتڵ خوێنىتێده‌کرد … ئه‌مه درێژه‌ى کێشا تاجارێکیان له ڕه‌مه‌زاندا که که‌وتبووه چله‌ى زستانه‌وه , ئازاره‌که‌ى لێ هه‌ڵده‌داته‌وه‌و کاتێ ده‌چێته لاى دکتۆر , ده‌ڵێت ده‌بێ به‌زووترین کات نه‌شته‌رگه‌ریت بۆبکه‌ین ئه‌گینا ده‌تکوژێت ومه‌وعیدى سبه‌ینێ ى بۆ دائه‌نێت ، باوکیشم زۆر له‌و نه‌شته‌رگه‌رى یه ده‌ترسا چونکه وه‌ک ئێستا نه‌بوو , زۆر ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌بوو که نه‌شته‌رگه‌رىیه‌که سه‌رنه‌که‌وێت و به‌وه بمرێت ..
شه‌وێ ده‌چێته‌وه ماڵى خزمێکى له‌سلێمانى و به‌ده‌م ئازاره‌وه خه‌وى لێ ده‌که‌وێت , له‌خه‌ویا له‌ژوورى نه‌شته‌رگه‌رى دایه‌و سێ که‌س دێنه ژوورسه‌رىو نه‌شته‌رگه‌رى بۆده‌که‌ن و یه‌کێکیان له ناوسکى گۆشتپاره‌یه‌کى بچووکى ڕه‌شى لێ ده‌رده‌هێنێ و پیشانى دوانه‌که‌ى تر‌ى ده‌دات و ده‌ڵێت : ئه‌وه نیوه‌ى نه‌خۆشى یه‌که‌یمان چاره‌سه‌ر کرد , ئه‌وه‌ى ماوه (ان شا‌ء الله)بۆ جارێکى تر ..
کاتێک باوکم خه‌به‌رى بۆوه ده‌ستى برد بۆسکى ، وه‌یزانى به‌ڕاستى نه‌شته‌رگه‌رى بۆکراوه , دوایی زانى که‌خه‌وه .. له‌دواى ئه‌مه‌وه ئیتر نه‌خۆشىیه‌که نه‌ماو , هه‌ربۆ سبه‌ینێ چووه‌وه لاى دکتۆره‌که‌ى و ئه‌ویش که‌فه‌حسى کرد سه‌رى سوڕماو وتى : باشه‌چۆن تۆ نه‌خۆشه‌که‌ى دوێنێ ى ؟!
٢)کاک (ظاهير باهر)ته‌مه‌نى چل ساڵ زیاتره‌و خه‌ڵکى که‌رکوکه‌و ، که له‌ئیداره‌ى لقى یه‌کگرتووىچه‌مچه‌ماڵ بوو ساڵى دووهه‌زار بۆى گێڕامه‌وه و وتى : (ضةند سالَيَك لةمةوبةر تووشى ئازارى طورضيلة بووم , لة كاتيَكدا كة سةربازبووم لةبةغدا , شةويَكيان ئازارةكة زؤرى بؤهيَنام ومنيش دانم بةخؤمدا طرت و نةمتوانى هيض بخؤم , سةعات دوانزةى شةو بةدةم دوعا كردنةوة خةوم ليَكةوت و لة ثڕ خةبةرم بوَوة ذوورةكة زؤر ڕووناك بوو، سىَ كةس بةجلى سثيةوة لةسةرسةرم بوون ، هؤشم نةما , كاتيَك بةيانى هاتمةوة هؤش خؤم , بينيم كة فانيلةكةم بةثيَستةكةمةوة نووساوةو ضةند دلَؤث خويَنيَكى ثيَوةية , فانيلةكةم ليَكردةوة بينيم (13)ته‌قه‌ڵى پێوه‌یه و دیاره , به‌فه‌زڵى خوا نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌م بۆکرا بوو ، ئیتر ئازارم نه‌ما .. کاتێک گه‌ڕامه‌وه ماڵى باوکم له کاتى (ئيجازة)که‌مدا پیشانم دان و که‌وتمه گله‌یی و وتم ئێوه لێم ناپرسنه‌وه و ئه‌وه‌تا نه‌شته‌رگه‌ریم کردووه له‌به‌غداو شوێنه‌که‌شم پیشان دان ، ئیتر ئه‌وانیش خه‌میانخواردو ، که‌وتنه گله‌یی که بۆهه‌واڵت نه‌داوینه‌تێ بێین بۆلات !
٣)مه‌سه‌له‌ى دوعا قبووڵ بوون زۆر گرنگه تآى بگه‌ین و پاشان بێزارنه‌بین له‌دوعا و به عیباده‌ت و واجبێکى عه‌بدایه‌تى بزانین و هه‌وڵبده‌ین له‌و که‌سانه بین که دوعایان قبووڵه
حاجى مه‌لا جه‌لالى مزگه‌وتى قامیشان خوا لێى خۆش بێت , له‌حه‌ج ده‌بێت له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوودا , له‌وێ مه‌لایه‌ک نه‌خۆش ده‌که‌وێت و براده‌رێک به‌مامۆستامه‌لاجه‌لال ده‌ڵێ : ئه‌وا فڵانه که‌س خه‌ریکه ده‌مرێ و وه‌زعى زۆر خراپه , به‌ڵکو بآى به‌لایه‌وه , مامۆستاش ده‌ڵێ : هیچ نیه گوآ مه‌ده‌رێ , پاش ماوه‌یه‌کى تر هانا ده‌باته‌وه بۆمامۆستاو ده‌ڵێ : چىبکه‌ین واده‌مرێ وه‌ره به‌لایه‌وه ! مامۆستاش به نه‌خوَشه‌که ده‌ڵێ : هه‌سته هه‌سته به‌خوا ئه‌و پیاوه نیت لێره بمریت و حه‌زره‌ت شه‌فاعه‌تت بوَ بکات .. قسه‌که‌ى مامۆستا واده‌رده‌چێ و مه‌لاکه چاک ده‌بێته‌وه !
جامنیش ده‌ڵێم به‌داخه‌وه هێشتا فێرى خواناسى و دوعاکردن نه‌بووین , هێشتا له‌خۆمان به‌د گومانین له‌دوعا کردن دا ونه‌بووین به‌وپیاوه‌ى دوعامان قبووڵ بێت ..
دۆستێک که‌ساڵى ٢٠٠١ چوو بوو بۆحه‌ج له‌ئێرانه‌وه , وتى : له فڕۆکه‌خانه بووین و ناوه‌کان خوێنرایه‌وه‌و په‌ساپۆرته‌کان وه‌رگیرانه‌وه و کۆمه‌ڵێکمان به‌فڕۆکه ڕۆیشتن , ئێمه‌ش ماینه‌وه له‌سه‌ر ژنێک ناویان خوێندبۆوه‌و له فارسه‌کان تێنه‌گه‌یشتبوو , کابراش په‌ساپۆرته‌که‌ى خستبووه گیرفانیه‌وه‌و ڕۆیشتبووه‌وه , هه‌موو په‌کمان که‌وتبوو له‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌و کاتیش کاتى حه‌جه‌ودره‌نگه و خواخواى ده‌قیقه‌یه‌کمانه زووتر بچین .. له‌م لاشه‌وه ژنه خۆى دابوو به‌زه‌ویداو ده‌گریاو ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یووت: چاره‌م بکه‌ن ،فریام بکه‌ون ! دۆسته‌که‌م ده‌ڵێ : زوَر وه‌زعمان ناخوَش بوو، له نێوان خۆم و خوادا که‌وتمه دوعاکردن : خوایه گیان تۆ کارت هه‌یه ده‌ڵێن , (بين المغرب والعشاء يفعل الله مايشاء)ئه‌مه سه‌عاتێ زیاترى ده‌وێت , ئێمه په‌له‌مانه‌و به (كن فيكون) ه‌که‌ى خۆت فریامان که‌وه با دوانه‌که‌وین و زووبڕۆین .. خوا ئاگاداره ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد کابراى ئێرانى په‌یدا بوو ناوى په‌ساپۆرته‌که‌ى خوێنده‌وه‌و دامانه‌وه به‌ژنه‌که , هه‌رله‌وێدا یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزى فڕۆکه‌خانه‌که سوجده‌م برد بۆخوا , زانیم که ته‌نها خوایه ئاوا ده‌موده‌ست هات به‌ده‌نگمانه‌وه و ڕزگارى کردین !
دوعاى ڕاست و ته‌واوئه‌وه‌یه که به یه‌قین و به‌کوڵ و‌دڵ بکرێت نه‌ک به‌غافڵى و سارد‌و سڕى یه‌وه که له ژوور سه‌ر بستێک به‌رز نابێته‌وه !
پڕۆفیسۆر (ئةنيس الراوى )که‌خه‌ڵکى به‌غدایه و پسپۆڕه له‌فیزیاى نه‌وه‌وى دا ده‌ڵێت : له‌ساڵى (1976)دا له له‌نده‌ن ماوه‌یه‌کى زۆر باران نه‌بارى و زۆر شپرزو پێویست بوون بۆ بارانێکى چاک , هه‌رچى هه‌وڵیان دا , ته‌نانه‌ت بارانى ده‌ستکردیشیان تاقى کرده‌وه سوودى نه‌بوو , داوایان له‌موسڵمانان کرد که‌نوێژى باران بارین بکه‌ن و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ بوو بۆئێمه‌و وه‌کو ته‌حه‌ددایه‌کیش بوو , شه‌وو ڕۆژێک دوعامان کرد‌و پاڕاینه‌وه ونوێژى باران بارینیشمان کرد , خوا کردى باران بارى و (BBC) له‌هه‌واڵه‌کانیدا وتى (المسلمون يمطرون السما‌ء!) (بةرنامةى ايات وحوار / قناة اقرا)

