سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وشـــتر .. لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
خوای مەزن دەفەرموێت:{أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ (17)} [الغاشية]، واتە: ئایا سەرنجی وشتر نادەن چۆن دروستکراوە.
کاتێک سەرنجی پێکھاتەی جەستەی وشتر دەدرێت، بەڕاستی جێگای سەرسامی و تێڕامانە و بەڕاستیش مەزنی پەروەردگار لە بەدیھێنانیدا دەردەکەوێت لەو ھەموو نایابی بەدیھێنانەی لە لەشی ئەم ئاژەڵەدا بەدیھێناوە.
وشتر بەوە ناسراوە کە ئارامگرە و بەرگەی کاری ناڕەحەت دەگرێت و دەتوانێت ماوەی دووری بیابان ببڕێت و بەرگەی برسێتی و تینوێتی دەگرێت، بەڵام بەرگەی سەرمای زۆری زستان ناگرێت.
وشتر دەتوانێت بۆماوەیەکی زۆر بەبێ خواردنەوەی ئاو، ماوەی دوور ببڕێت، لەو ھۆکارانەی وادەکەن وشتر ئەو خەسڵەتەی ھەبێت، ئەمانەن:
١. وشتر دەتوانێت پلەی گەرمی لەشی خۆی بگۆڕێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرگەی بێئاویی بگرێت. لە کەشە گەرمەکاندا و لەژێر بارودۆخی کارکردنی زۆردا زۆربەی ئاژەڵان زۆرینەی ئەو ئاوەی لە لەشیاندایە لەڕێی دەرکردنی ئارەقەوە دەیکەنە دەرەوەی لەشیان، بۆ پارێزگاریکردنی پلەی گەرمی لەشیان، بەڵام وشتر لەجیاتی ئەمە بەڕۆژ گەرمی دەمژێت و بەشەودا خۆی لێ ڕزگار دەکات.
٢. گەرمی لەشی دەگۆڕێت لە (٩٣ – ١٠٤ پلەی فەھرەنایت) لەدوای نیوەڕۆ... ئەوەش بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی پێویستی بە دەردانی ھەندێک ئارەق ھەیە، بەڵام بە بڕێکی زۆر کەمتر وەک لە ئاژەڵانی تر.
٣. کاتێک وشتر لەڕۆژدا قورسایی ھەڵدەگرێت، دەبێت بڕێکی زۆر لەئارەق و شێ ون بکات، مرۆڤ بەشێوەیەکی سروشتی ١٠%ی کێشەکەی لەکاتی گەرمی زۆردا وندەکات، بەڵام وشتر ٢٠%ی کێشەکەی وندەکات بەبێئەوەی ھیچ لە ھێز و توانای کەم بکات.
٤. خوای گەورە جۆرێکی تایبەتی خوێنی بەم ئاژەڵە بەخشیوە، بەوەی کە ھەندێک لە شلەکەی لە ڕێڕەوەکانی خوێنیدا کەم دەکات، کە بۆماوەی چەند ڕۆژێکی یەکلەدواییەک ئاو نەخواتەوە.
خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵەکانی تر بەبێ ئاو جۆرێکیان لێدێت کە ناڕەحەت لە سوڕی خوێندا دابەش ببن، بەڵام خڕۆکە سوورەکانی خوێنی وشتر ھێلکەیین و بڕێک لە سۆدیۆم و پۆتاسیۆمیان تێدایە و بەوەش لەو مەترسییە بەدوور دەبێت.
لە مەسەلە و پێکھاتنە سەرسوڕھێنەرەکانی تری بەدیھێنانی وشتر، کەمێکی، ئەمانەن:
قاچەکانی وشتر بە سمێکی ئیسفەنجی کۆتاییان دێت کە لە ڕۆیشتن بەسەر لمدا یارمەتی دەدات. ھەر لەشێوەی ئەوانەش دوان لەسەر ئەژنۆکانی پەلەکانی پێشەوەی و دوانیش لەسەر ڕانەکانی و یەک دانەی گەورە لە ژێرەوەی سنگیدا ھەن.
وشتر ددانی بەھێز و پووک و قوڕگ و لایەکانی دەمی بەشانەی داپۆشەری ئەستوور داپۆشراون کە خواردنی زبر کاریان تێناکات، وەک دڕک و ڕووەکە دڕکاوییە زبرەکانی بیابان.
چەند برژانگێک لە دەوری چاوەکانی وشتر ھەن کە وەک تۆڕێک لە دژی وردە خۆڵ پارێزگاری لە چاوەکانی دەکەن. ئەگەر لەکاتی ڕۆیشتنی بە بیاباندا گەردەلوول و تەپوتۆز ھەڵیگرت... لە ھەمانکاتدا دەتوانێت لەم تۆڕەیەشەوە ببینێت، چونکە وەک مرۆڤ لەکاتی تەپوتۆزدا چاوەکانی داناخات.
ھەروەھا لوتی یارمەتی دەدات بۆ ژیانی لە بیاباندا، چونکە لەکاتی گەردەلوولەکاندا بۆئەوەی خۆڵ نەچێتە نێویەوە دەروازەکانیان دادەخات... ئەگەر تینوی بوو، دەتوانێت ئاوی سوێر بخواتەوە بەبێئەوەی زیانی پێبگات.
کۆئەندامەکانیشی خێرا ھەست بە بارودۆخە ناھەموارەکان دەکەن و خۆیانی لەگەڵ ڕادێنن، گورچیلە بەڕێژەیی دەردانی میز کەم دەکاتەوە، ھەروەھا پلەی گەرمی لەشی و پێستەکەی لەکاتی تینوێتیدا دادەبەزێنێت تاکو بەھەڵمبوونی ئاو لە لەشیدا کەم ببێتەوە.

