سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سێ برا (ثلاثة إخوة) (چیرۆك)
نووسینی / هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
إبن عساکر ڕیوایەتی کردووە کە سەدەقەی کوڕی یزید لە شاری (طرابلس) دا سێ قەبری بینی لەسەر سەکۆیەکی بەرز بوون، لەسەر قەبری یەکەمیان نوسرابوو: ئەوەی بە یەقین بزانێ ڕۆژێک مەرگ دەگاتە سەریء وڵاتمان لێ داگیر دەکاتء دەمانخاتە نێو قەبرەوە ناتوانێ بە ئاسودەیی بژی. لەسەر قەبری دووەم نوسرابوو: ئەوەی بە یەقین بزانێ کە لە ھەموو زەڕڕەو ئەندامێکی پرسیار دەکرێتەوە وە ھەموو کردەوەی پاداشتی ھەیە، ناتوانێ بە خۆشی بژی.
لەسەر گۆڕی سێیەم نوسرابوو: ئەوەی لێی یەقین بێ کە قەبر جوانیەکانمان لە بەین دەباو وێنەو ئەندامەکانمان وورد دەکات، ناتوانێ لە دنیا بە خۆشی بژی. دەڵێ زۆرم لا سەیر بوو. چومە دێیەکەی نزیک ئەم سێ قەبرە پرسیارم لە پیرەمێردێک کرد.
ووتی: ئەوەسێ برا بوون یەکەمیان خزمەتی پاشای دەکردو سەر لەشکر بوو. دووەم تاجیرێکی زۆر دەوڵەمەند بوو. سێیەمیان پیاوێکی فەقیرو ھەژار بوو. شەوو ڕۆژ خەریکی خوا پەرستی بوو. کاتێ وەختی مەرگی فەقیرەکە ھات ھەردوو برایەکە ھاتنە لای ووتیان: وەسیەت بکە. ووتی: نە ماڵی دنیام ھەیە نە قەرزداری کەسم. بەڵام دەمەوێ کە مردم لەسەر ئەم تەپۆڵکەیە بمنێژنء لەسەر قەبرەکەم بنوسن.
کەس ناتوانێ بە خۆشی بژی ئەگەر لێی یەقین بێ لە ڕۆژی قیامەت دا لە ھەموو زەڕڕەیەکی لای پرسیاری لێ دەکرێت. وە پاداشتی کردەوەی دەخرێتە دەستی. ووتی: لە پاشان تا سێ ڕۆژ وەرن بۆ سەر قەبرەکەم چونکە ئامۆژگاری لێ وەردەگرن.
لە پاش مردنی ھەردوو برایەکە چوونە زیارەتی قەبرەکەی، ڕۆژی سێیەم ئەو برایەی کە سەر لەشکر بوو، ویستی بڕوا. لەناو قەبرەکەوە گوێی لە ڕووخانی دیواریک بوو لە ترسان ھاتەوە ماڵێ. شەوێ برایە مردووەکەی لە خەودا دیت. ووتی: برایەکەم ئەوە چ دەنگێک بوو؟ ووتی: فریشتەیەک ھاتوو ووتی فلان ڕۆژ ستەم لێکراوێک لە لای تۆ ھاواری کردء فریای نەکەوتی، ئەوەی ووتء بە گورزەیەک لێی دام ئەوە دەنگی ئەم گورزەیە بوو.
بەیانی بازرگانەکەء خزمء کەسەکانی بانگ کردنء پێی ووتن: من لە ناوتان نامێنمەوە کاریشم بە وەزیفەی پاشایەتی نییە، تەرکی دنیای کرد چوو بۆ سەر کێوێک خەریکی خوا پەرستی بوو.
لە کاتی سەرەمەرگیدا برا بازرگانەکەی ھاتء گوتی: براکەم ئەگەر پێت خۆشە زوو وەسیەت بکە. ووتی: نە سەروەتم ھەیە نە قەرزدارم، بەڵام کە مردم لە لای براکەم بمنێژە، لەسەر قەبرەکەم بنوسە کەس ناتوانێ لە ژیاندا لەحزەیەک ئارام بێ کە یەقینی وابێ مەرگی لە پێشە وە ووڵاتمان داگیر دەکات. دەمانخاتە نێو قەبرەوە، ئەوەشت لە بیر نەچێ لە پاشان سێ ڕۆژ وەرە سەر قەبرەکەم. لەسەر وەسیەتەکەی سێ ڕۆژ چووە سەر قەبرەکەی، گوێی لە دەنگێک بوو زۆر ترسا بە پەلە ھاتەوە ماڵێ.
شەو لە خەودا براکەی دیتء لێی پرسی حاڵت چۆنە؟ ووتی: باشم لەبەر ئەوەی تەوبەم کردبوو. خوا لە ھەموو گوناھەکانم خۆش بوو. دەڵێ ووتم: ئەی براکەی دیم چۆنە؟ ووتی: ئەو لەگەڵ پیاو چاکان ژیان بەسەر دەبات مەقامء پلەی بەرزە. ئینجا ووتم: من چیم بەسەر دێت؟ ووتی: ھەرکەس پاداشتی ڕەفتاری خۆی وەردەگرێ، تۆ دەبێ بە فرسەتی بزانی کردەوەی چاک بکەیت بۆ دوا ڕۆژت.
کە بەیانی ھەڵسا وازی لە دنیا ھێنا ماڵء سامانی ھەمووی لە نێو ھەژاران دابەش کرد. باقی تەمەنی خەریکی خوا پەرستی بوو. لە کاتی سەرەمەرگیدا کوڕەکەی ووتی: بابە گیان وەسیەت بکە. ووتی: ماڵی دنیام نییە وەسیەت بکەم بەڵام کە مردم لای دوو مامەکانت بمنێژە، لەسەر قەبرەکەم بنوسە کەس ناتوانێ لە ژیاندا خۆش بژی ئەگەر یەقینی وابێ قەبر جوانیەکەی لەگەڵ خاک یەکسان دەکات. وێنەو ئەندامەکانی وورد دەکاتەوە. ووتی: لە بیرم نەکەیت سێ ڕۆژ وەرە سەر قەبرەکەم.
چووە سەر قەبرەکەی. لە ڕۆژی سێیەم دەنگێکی زۆر بە سامی بیست. بە غەمناکی گەڕایەوە. شەو باوکی لە خەودا دیت دەی ووت تۆش بەم زووانە دێی بۆ لای ئێمە. ئەسبابء ھۆیەکانی ئەم گەشتە ئامادە بکە. بارگەت پێکەوەنێ ئەم ماڵەی ئێرە پێویستی بە چی ھەیە لە گەڵ خۆت بیھێنە، زۆر پەلە بکە با پەشیمان نەبیتەوە.
ڕاوی دەڵێ: ئەم کوڕە ووتی سێ مانگ یان سێ ڕۆژ ماوە بمرم. چونکە باوکم سێ جار ووتی پەلە بکە ڕۆژی سێیەم کەسء کاری خۆی کۆکردەوە ڕوو لە قیبلەو شایەتمانی ھێنا وەفاتی کرد

