سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌لقه‌ى حه‌ڤده‌هه‌م ......القيامه .... پاش چوونه ناو به هه‌شت
نوسینى:ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى:دینه هه‌ولێر
به‌هه‌شتیه‌کان ئا له‌و پێشوازیه گه‌رمه‌دا که خودا‌و مه‌لائیکه‌کان لێیان کردن...خودا پێى فه‌رموون:{ادخلوها خالدين}...بچنه ژوره‌وه...ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستن...ده‌چن ئه‌وان به گوێى خودا ده‌که‌ن...بۆ ئه‌و شتانه‌ى پێیان ناخۆش بوو...هه‌تا ئه‌وه‌تا به به‌نى ئیسرائیلى فه‌رموو:{اقتلوا انفسكم}...خۆتان بکوژنه‌وه...له که‌فاره‌تى ئه‌و گوناهه گه‌وره‌یه‌ى کردبوویان...ده‌بوو به گوێى بکه‌ن...جا ئێستا بۆ ئه‌و خۆشیه چۆن به گوێى ناکه‌ن...!!!یاران جه‌من له‌و سه‌حرایه...چ سه‌حرایه...له‌باس نایه...چۆن به گوێى ناکه‌ن...بۆ ئه‌و شته‌ى له باس نایه...ده‌چنه به هه‌شته‌کانى خۆیان ...که تێایاندا هه‌رگیز له حزه‌یه بێ خۆش نابن...
له حزه‌یه ناخه‌ون...تاوه‌ک له حزه‌کانى خه‌وتن له‌زه‌ت بچه‌ژن...له خۆشی‌دا بن...پێغه‌مبه(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمووێت:{النوم اخ الموت}...خه‌وتن براى منه...{لاينام اهل الجنة}...خۆ به‌هه‌شت هه‌رباخى رووت نیه...{ومساكن طيبة}...خانوو چاک و گونجاو ...هه‌موو جێیه‌ک چه‌ند مه‌نزه‌ره‌یه‌کى هه‌یه...
-١ له ده‌ره‌وه و له دووره‌وه
٢-له ناوه‌وه...که ده‌چێته ئه‌وێ...به‌ناو کوچه و کۆلانه‌کانیدا ده‌گه‌رێیت...
٣ -له ناوه‌وه‌ى ناوه‌وه واته کاتێک ده‌چێته ناو خانووه‌کان
٤ -له ناوه‌وه‌ى ناوه‌وه‌ى ناوه‌وه...کاتێک له‌ناو خانووه‌که‌دا تێکه‌ڵ له گه‌ڵ شته‌کاندا په‌یدا ده‌که‌یت و ده‌ست له شته‌کان ده‌ده‌یت...ئه‌مه بۆ به هه‌شتیش راسته...
١ -مه‌نزه‌ره‌ى ده‌ره‌وه و له دووره‌وه...به‌هه‌شتیه‌کان که ده‌چنه ئه‌و دیو ده‌رگاى به هه‌شت...{في جنات عالية}...باخى به‌رز...جوانترین باخ و بێستان ئه‌و باخانه‌ن له شوێنى به‌رزدان...له دووره‌وه ده‌یبینین...به‌لام دره‌خته‌کانیان ئه‌وه‌نده به‌ریان گرتووه هه‌موویان شۆربونه‌ته‌وه...رووبار له بن دره‌خته‌کانیانه‌وه دێن...ئاوى سپى له ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ى تر مه‌نزه‌ره‌که‌ى جوانتر کردووه...{لمن خاف مقام ربة جنتان}...بۆ هه‌موویان دوو باخ هه‌یه...ئه‌و دوو باخه سه‌وزێکى وان ره‌ش ده‌نوێنێت...{مدها متان}...ئه‌و دوو باخه سه‌وزه...هێنده سه‌وزه سه‌وزێکى ره‌ش...وه‌ک چۆن بۆ ته‌ماشاکردنى ئه‌ستێره‌کان سه‌ر به‌رز ده‌که‌یته‌وه....له دووره‌وه...قه‌سره‌کانیان دیارن...{له‌م فيها غرف}...قه‌سرى ژوورى زۆرهه‌مووى عالى و به‌رزن به‌رزترینیان وه‌سیله‌یه ئه‌ویش مه‌قامى پێغه‌مبه‌رى خوایه...{لكن الذين اتقوا ربهم له‌م غرف من فوقها غرف المبنية}...قات...{من فوقها غرف}...قاتێکى تر ...هه‌تا بڕوا چاو پر بکات...{منية}...دروستکراون...{تجرى من تحتها الانهار}...ئاو له بنیانه‌وه ده‌روات...خۆشترین جى...بینا...ئه‌و بینایانه‌ن له قه‌راخ ئاودا دروستکراون...له ده‌ره‌وه ته‌ماشا ده‌که‌یت ناوه‌وه‌یان دیاره...شوشه به‌نده‌ن...خانووه‌کان بۆ خۆشین...نه‌وه‌ک بۆ حجاب...چونکه موڵکى خۆیه‌تى که‌س نامه‌حره‌م ماچیته مولکى ئه‌وه‌وه...{ان فى الجنة غرفا يرى ظاهرها من باطنها}...له ده‌ره‌وه‌یان ناوه‌وه‌یان دیاره...ئه‌و خیمانه‌ى ته‌نها بۆ جوانى هه‌ڵدراون له نێوان بیناکانا...{حور مقصورات فى الخيام }......له ناو خێمه‌دا....
- ٢له ناوه‌وه…به هه‌شتى که نزکتر ده‌بێته‌وه…ده‌ڕواته ناو باخه‌کان …{قطوفها دانية}…’’ الله ’’ ئه‌و به‌ره جوانانه نزیکن…نزمن…{وجنى الجنتين دان}…بوره کانیان نزیکن…ئه‌و دره‌خته به‌رزانه و ئه‌و به‌ره نزمانه…{حدائق واعنابا}…ئه‌م باخه‌ى له ده‌ره‌وه دیاره …له ناوه‌وه باخچه باجچه یه…{حدائق}…له سه‌ر رازاوه‌ترین نه‌خشه رازیندراوه‌ته‌وه…له سه‌ر ئه‌ندازه و هه‌نده‌سه‌ى به هه‌شت دروستکراوه…هه موو جۆره گۆل و میوه‌یه کانیان تیایه…به‌ڵکو له میوه‌یه‌کیش هه‌موو جۆره‌کانى ئه‌و میوه‌یه…{وكواعب اترابا}…حوریه ته‌مه‌ن که‌م و چاو جوانه‌کان…ده‌یانبینى و ته‌ماشایان ده‌کات و حه‌رامیش نیه…براى گه‌نجم لێره خۆت بپارێزه…تا له‌وێ ئه‌و حوریه ناسکانه‌ت ده‌سکه‌وێ…لێره چه‌ند خۆت له حه‌رام پاراست…له‌وێ خودا ئه‌وه‌نده جار به حه‌لاڵى پێده‌به‌خشیت…که نزیکتر ده‌بێته‌وه…{واصحاب اليمين}…به هه‌شتیه‌کان ده‌بینێت…کۆرى مه‌ى خواردنه‌وه و عه‌یش و نۆشیان گه‌رمه…له‌وێ دانیشتوون…{فى سدر منضود}له باخچه‌کاندا…باخچه‌کان رزاوه به مۆردى قرتاو رێکخراو...{وطلح منضود}…لقه دارى میوى رێک و پێک بوون…{وظل ممدود}…سێبه‌رى درێژ بوو…ئه‌و سێبه‌رانه‌ى کورت نابنه‌وه…{ممدود}…هه‌ر درێژ ده‌بن...{وماء مسكوب}...ئاوى پرژاو فواره‌ى ئاو...{وفاكهة كثيرة}...میوه‌ى زۆر ...ئه‌وه‌نده‌ى خودا پێى زۆر...پێش ئه‌وه‌ى پیێان بگات...وه‌بیانبینى...له‌ناو سێَبه‌رو کانیاوان...{فى ظلال و عيون}...بۆ لایان ده‌روات...ئه‌مى به هه‌شتى نزیکتر ده‌بێته‌وه...ده‌بینێت قه‌دى هه‌موو دره‌ختێک ئاڵتوونیه...{ما فى الجنة شجرة الا و ساقها من ذهب }...قه‌دى هه‌موو دره‌خته‌کان ئاڵتوونین...ئه‌م ده‌ستیان پێدا ده‌هینێت...{فيها عينان تجريان}...دوو کانیاوى سازگار...خوره‌ى ئاویان لێدێت و ئاویان له به‌رده‌روات...داده‌نیشى...دوو قوم ئاو له‌وکانیاوه سازگاره ده‌خواته‌وه چاو له‌و ئاوه جوانه کلا ناکات ...پاش به ینێ ته‌ماشاى دره‌خته‌کان ده‌کات...ده‌بینێت دره‌خته‌کان میوه‌کانیان یه‌ک ره‌نگ نین....یه‌ک تام نین...ته‌بعى مرۆڤه‌کان جۆراو جۆره...میوه ده‌خوات زۆر شیرینه...حه‌ز ده‌کات تۆزیک مزر بوایه...ئه‌و دره‌خته ئه‌ویش پێوه‌یه له‌و جۆره‌شمان هه‌یه...{من كل فاكهة زوجان}...حه‌ز ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و به هه‌شتیانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و قه‌نه‌فانه دانیشیت...که دائه‌نیشیت هه‌ست ده‌کات زۆر نه‌رمن ...ئاخۆ له ژێر به‌رگه‌کانیانه‌وه چ ماده‌یه‌ک هه‌بێت...زنجره‌که‌ى لا ده‌دات و ده‌بینێت...{بطائنها من استبرق}ئاوریشمه...ئاوریشمى بۆ به‌هه‌شت ئاماده‌کراوه...{متكئين على الارائك}...لقى دره‌خته‌که‌ش له‌به‌ر ده‌میایه‌تى ...{وجنى الجنتين دان}...دڵى دائه‌چڵه‌کێ...غوربه‌ت...عیشق...نا بێ...له‌وێ غوربه‌ت و بیتاقه‌تى نیه...{فيهن قاصرات الطرف}...رێک...له به‌رانبه‌ر ئه‌م ...ئافره‌تانێک ده‌بینێت نیگایان کورته...چاویان داخستوه...سه‌ر هه‌ڵنابڕن...شه‌رمنن...شه‌رم ده‌که‌ن...چونکه له‌وه‌و پێش به هیچ شیوه‌یه‌ک پیاو لیێان نزیک نه‌بۆته‌وه...نه له ئینس و نه‌له جن...{لم يطمثهن ان‌س قبلهم ولاجان}...ئا ئه‌مه بوو بیتاقه‌تیه‌که‌یان...بانگى ده‌که‌ن...هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڕوات...ئه‌و ژنانه‌ى بێ وێنه‌ن له جوانیدا...بێ وێنه‌ن...وێنه‌یان نیه...چى نزیکه له‌وانه‌وه...پێ ى بشوبهێنن...هه‌م جوان و هه‌م ناسک...ژنان هیچیان له‌وان ناکه‌ن تا پیێان بیشوبهینین...{كانهن الياقوت و المرجان}...وه‌کو ئه‌وان...ئه‌گینا زۆر له‌وانیش جوانتر ...یاقوت مروارى که تیشکیان به‌رده‌که‌وێت شه‌وق ده‌ده‌نه‌وه...{وفاكهة كثيرة}...میوه‌ى زۆر...{لا مقطوعة}...خۆت لێ ى ده‌که‌یته‌وه...ئه‌و به‌رووله‌یه‌ى له ته‌رزه‌که‌ى ده‌که‌یته‌وه...{ولاممنوعة}...لێره ...ئا له‌وه‌یان مه‌که‌نه‌وه و بۆ تۆوه و ئه‌وه‌یان نه‌گه‌ییوه...و ئه‌وه‌یان بۆ میوانه...جا باشه کامیان بخۆم ...چى ده‌بینى هیشتا له جیگه‌ى خۆیدا نه‌جولاوه...ده‌ڵێن منداڵ زینه‌ته...منالانى جوان ده‌بینن به‌و ناوه‌دا دێن و ده‌چن...ئه‌وه‌نه‌ى تر مه‌نزه‌ره‌که‌یان جوانترکردوه...{لو رايتهم حسبتهم لولوا منثورا}...وا ئه‌زانێت مراوین پرژاون به‌و ناوه‌دا...{وكاس من معين}...قاپێک عاره‌ق له‌سه‌ر سینیه‌کان...چکى له‌و عاره‌قه...چکى له‌و عاره‌قه هه‌موو دونیا ده‌هێنێت...چونکه خراپیه‌کانى عاره‌قى تێدا نییه...{لا يصدعون}...سه‌ریان پێ ى گیژ ناخوات...{ولا ينزفون}...سه‌رخۆشنابن...{وحور عين}...دیسان لایدایه‌وه به‌لاى حوریدا...{كامثا اللولو المكنون},,,وه‌ک مروارى له‌ناو سه‌ده‌فدا ...ئه‌و پارچه ئاڵتونه‌ى له‌ناو سندوقێکى بچوکدایه...که ده‌رگاکه‌ى لا ده‌درى...چۆن ده‌دره‌وشێته‌وه...ئه‌وانیش ده‌دره‌وشێته‌وه...ئه‌مه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناو خانووه‌کان ...داخۆ له‌وێدا چى ده‌کات و چى ده‌بینێت...

