سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شێوازى با نگه‌واز کردن
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
دووه‌م: (سؤزى مظهر)
ناوبراو بیست ساڵه بانگخوازه بۆئه‌م دینه‌و باسى هیدایه‌تى خۆى ده‌کات له‌سه‌ر ده‌ستى ئافره‌تێکى فه‌ڕه‌نسى دا‌و ده‌ڵێت : من له‌گه‌ڵ نه‌نکما ده‌ژیام که‌دایکى هونه‌رمه‌ندى میسرى (احمد مظهر) ه‌و, ناوبراو ماممه , به‌شى ڕوژنامه‌گه‌ریم ته‌واو کرد له‌کولێژى ئاداب و, زۆر به‌خۆما ده‌نازیم و به شه‌قامه‌کانى گه‌ڕه‌کى زه‌مالیک و یانه‌کان دا ده‌گه‌ڕام به‌وپه‌ڕى شۆخ و شه‌نگى وخۆنواندنه‌وه‌و خه‌ڵکى هه‌موو چاویان تێده‌بڕیم ، نه‌باوک و نه‌دایک و نه‌نه‌نکم ده‌ره‌قه‌تم نه‌ده‌هاتن وچارى منیان بۆنه‌ده‌کرا .. به‌ڕاستى من دووروبێئاگا بووم له ئیسلام .. هه‌رچه‌ند له ده‌روونما ترسێک هه‌بوو که‌خواى گه‌وره بمسووتێنێ به‌غاز یان به‌کاره‌با له ئه‌نجامى ئه‌و دوورىیه‌م له‌خواوه …
من ده‌مووت : باشه نه‌نکم واپیره‌و به نه‌خۆشیش نوێژه‌کانى ده‌کات , باشه چۆن ڕزگارم بێ له سزاى خوا ؟ خێرا له‌م خه‌یالآتانه خوَم ڕزگار ده‌کرد به‌وه‌ى ده‌چووم ده‌نووستم یان ده‌چووم بۆ یانه‌کان ..
کاتێ شووم کرد، له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌مدا بۆ (شهرالعسل)چووین بۆ ئه‌وروپا ..ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ڕاکێشام جارێک سه‌ردانى (فاتيكان)مان کرد له ڕۆماو , ویستمان بچین سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى پاپا بکه‌ین , له‌به‌ر ده‌رگا وتیان ده‌بێ پاڵتۆ یان چه‌رمێکى ڕه‌ش له‌به‌ربکه‌ى .. لام سه‌یر بوو ئه‌وان ئاوا ڕێز له ئاینه ته‌حریف کراوه‌که‌یان ده‌گرن , له‌دڵى خۆمدا وتم : باشه ئێمه چیمانه ؟ بۆچى ڕێز له ئاینه‌که‌ى خۆمان ناگرین !
له‌چڵه‌پۆپه‌ى خۆشى دنیام دا ڕوَژێک به‌مێرده‌که‌م وت : ده‌مه‌وێت بچم نوێژێک بکه‌م بۆخواو سوپاسى بکه‌م .. ئه‌ویش وتى : تۆسه‌ربه‌ستیت , چیت پێخۆشه وابکه .. منیش جلێکى سه‌رتاپام له‌به‌رکردو چووم بۆمزگه‌وتى گه‌وره‌ى پاریس ونوێژێکم کرد . که هاتمه ده‌ره‌وه له‌ناو ده‌رگاکه‌دا , له‌چکه‌که‌م وجله درێژه‌که‌م که کردبووم به‌سه‌ر جله‌کانى تردا لام بردن, خه‌ریک بووم بیانخه‌مه جانتاکه‌مه‌وه , ئالێره دا بووخاڵى وه‌رچه‌خانم به‌ره‌و خێر !
ئافره‌تێکى فه‌ڕه‌نسى چاوشین که هه‌رگیز له‌یادم ناچێت , جلى سه‌رتاپاى پۆشیبوو , ده‌ستێکى به‌نه‌رمى خسته سه‌رشانم و به‌سووکى پآى وتم : بۆچى سه‌رپۆشه‌که‌ت لائه‌به‌ى ؟ نازانى ئه‌وه فه‌رمانى خوایه ؟
داواى لێکردم بۆچه‌ند خووله‌کێک بچمه مزگه‌وته‌که‌وه له‌گه‌ڵیا , من ده‌مویست له‌ده‌ستى قوتاربم , به‌ڵام به‌شێوزاى جوانى و ڕه‌وشتى به‌رزى ناچارى کردم بچمه‌وه ناومزگه‌وت و گفتوگۆ بکه‌ین .
پآى وتم : تۆ شایه‌تى ده‌ده‌یت که ته‌نها خوا شایانى په‌رستنه ؟ئایا تۆ ماناکه‌ى تێده‌گه‌یت ؟ تۆده‌زانى ئه‌و وتنى : (لا إله إلا الله) یه چه‌ند وشه‌یه‌ک نیه بووترێ و به‌س , به‌ڵکو ده‌بێ به کرده‌وه ئه‌وه بسه‌لمێنىو پابه‌ندى فه‌رمانه‌کانى خوا بیت ..
به‌ڕاستى قسه‌کانى گه‌وره‌ترین په‌ندو ئامۆژگارى بوون بۆم و , دڵى هه‌ژاندم و هێنامیه له‌رزه !
ئنجا ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ کردم و وتى : خوشکم ئه‌م دینه سه‌ربخه ! به‌ڵێ .. له‌مزگه‌وت هاتمه ده‌ره‌وه و نه‌م ئه‌زانى چى وا له ده‌وروبه‌رم , هه‌رئه‌و ڕۆژه‌ش بوو که‌مێرده‌که‌م بردمى بۆ ئاهه‌نگێکى شه‌و که‌پیاوان وئافره‌تان سه‌مایان ده‌کردو جل و به‌رگێکى که‌میان له‌به‌ردا بوو , شتى وایان ده‌کرد ئاژه‌ڵ به ئاژه‌ڵى خۆیه‌وه نایکات ! زۆر ڕقم هه‌ستا , خۆم له‌به‌رچاو که‌وت که له شوێنى ئاوادام , داوام له‌مێرده‌که‌م کرد که بچینه ده‌ره‌وه تاهه‌وایه‌ک هه‌ڵمژم و هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌م .. پاش ئه‌وه به‌خێرایی گه‌ڕامه‌وه قاهیره‌و یه‌که‌م هه‌نگاوم نابه‌ره‌و ئیمان و ئیسلامه‌تى ..
هه‌رچه‌ند من له‌ماددیاتدا نقوم بووبووم و هه‌رچى دڵم بیویستایه له‌خۆشى دنیا له‌به‌ر ده‌ستما بوو , به‌لآم تامى هیچم نه‌ده‌کرد وخۆشیم لێ نه‌ده‌بینى .. تاله قورئان و ئیسلامه‌تیدا ونبووى خۆمم دۆزیه‌وه‌و به‌خته‌وه‌ربووم .. وازم هێنا له‌یانه‌کان و ژیانى جاهیلیه‌ت و نه‌فامى و که‌وتمه هاوه‌ڵى کردنى ده‌سته خوشکه ئیمانداره‌کانم..
هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تاوه مێرده‌که‌م بالآ پۆشیه‌که‌مى پێ ئاسایی نه‌بوو ، هه‌ندێ کێشه‌مان بۆ دروست بوو , تاخه‌ریک بوو له‌یه‌ک جیا ببینه‌وه , به‌لآم خوا به‌ڕه‌حمى خۆى هیدایه‌تى ئه‌ویشى دا‌و لانه‌ى لێ نه‌شێوانین و‌ئێستا ئه‌و زۆر له‌من باشتره و بانگخوازه‌و هه‌وڵ ده‌دات بۆئه‌م دینه .. جاهه‌رچه‌ند تووشى به‌لآوموسیبه‌ت و نه‌خۆشىبووین , به‌ڵام هه‌ربه‌ختیارین و ئارامگرین و ده‌ڵێین : سوپاس بۆخوا که به‌لآو موسیبه‌ته‌که‌مان له‌دنیاکه‌ماندایه‌و له دینه‌که‌ماندا نیه ! ل٥٦ العائدون الى الله -على عبد العال …

