سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نج وکه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)..... به‌شى یه‌که‌م
عبدالخالق ئیبراهیم
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو
ده‌ستپێک...
ئه‌م هه‌وڵه‌ى به‌رده‌ستتان له ده‌رگادانێکى رۆحى و خوێندنه‌وه‌یه‌کى ئه‌قلآنى وتێڕامانێکى هاوچه‌رخانه‌و سۆراخێکى دیکه‌یه له‌و کلتوره ده‌وڵه‌مه‌ندو له‌بن نه‌هاتووه‌ى له که‌سێتى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌دى ده‌کرێت، ده‌کرێ ئێمه‌ى گه‌نج له که‌نارى خۆشه‌ویستی و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌م که‌سێتییه بێ وێنه‌یه‌دا ئۆقره بگرین.
سروشتى قۆناغى گه‌نجێتى و ئه‌و پێداویستییه هه‌مه‌لایه‌نانه‌ى که‌هه‌یه‌تى له سۆنگه‌ى ئه‌و گۆرانه بنه‌ره‌تى و ئاڵۆزه‌ى پێیدا گوزه‌ر ده‌کات ،له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌بینین گه‌نج له‌سه‌رده‌مى ئیسلامدا باشترین زه‌مینه‌ى په‌روه‌رده‌کردن و ئاڕاسته‌کردن و گه‌شه‌کردنى بۆ فه‌راهه‌م کرابوو به‌هۆى حیکمه‌ت و دووربینى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و قوڵى که‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان، (صلى الله عليه وسلم)، که‌توانى له ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مدا ببێته ئامۆژگایه‌ک و نه‌وه‌یه‌کى هاوسه‌نگ له رۆح و جه‌سته‌و سۆز‌و ئاوه‌زو زانست و کارکردن‌دا پێبگه‌یه‌نێت، نه‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن دڵێکى عاریفانه‌و هزرێکى هۆشیارو به‌رچاوروون به‌پێویستى و مه‌یدانخوازیه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و نه‌وه‌یه بوونه هۆکارو هه‌وێنى یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گۆڕانه ژیارى و شارستانیه‌کان له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌و گۆڕانه‌ى ته‌واوى مرۆڤایه‌تى لێى سوودمه‌ند بوو.
که له‌واقیعى ئه‌مڕۆى گه‌نجانى خۆمان له‌کوردستان و ته‌واوى جیهانى ئیسلامیش ورد ده‌بینه‌وه به‌ته‌واوى هه‌ست به‌و سه‌رگه‌ردانى و بێباکى و به‌رنامه‌ییه ده‌گه‌ین که ده‌ورى گه‌نجى ئێمه‌ى داوه‌و چه‌ندین نه‌خۆشى و گرێى ده‌روونى وکۆمه‌لآیه‌تى بۆ دروست کردووه‌و له‌و لاشه‌وه به‌هۆى بێ ئاگایى و که‌م توانستى خێزان بۆ له‌ئامێزکردنى حه‌زو خۆزگه‌و پرسیاره به‌رده‌وامه‌کانى گه‌نج، هه‌موو ئه‌مانه واده‌که‌ن که گه‌نج به ته‌نها رووبه‌ڕووى مه‌یدانخوازیه‌کى دژوار ببێته‌وه که زۆرجار تیایدا سه‌رکه‌وتوو نابێت و ئالآى سپى به‌رز ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته خۆره‌ى ده‌یان ده‌ردى وه‌ک ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و ئایدزو خه‌مۆکى و ته‌نانه‌ت تا ئاستى خۆکوشتن و راکردن له‌و واقیعه‌ى تێیدا ده‌ژى. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ره‌نجامێکى ئاسایین بۆ دوورکه‌ووتنه‌وه‌و فه‌رامۆشکردنى به‌رنامه ناوازه‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى ئازیز‌و پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى (صلى الله علية وسلم) له په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و بنیاتنانى که‌سایه‌تى تاک هه‌ر له قۆناغى شیره‌خۆرى و منداڵییه‌وه تا ده‌گاته قۆناغى هه‌رزه‌کارى و گه‌نجێتى ، ئه‌وه‌تا له فه‌رمووده‌یه‌کى کورت وپوختدا پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا هێڵه گشتییه‌کانى ناوازه‌ترین جۆرى په‌روه‌رده‌کردن باس ده‌کات که ته‌واوى تیۆره ده‌روونزانى و کۆمه‌ڵناسییه‌کان پاڵپشتى لێده‌که‌ن که ده‌فه‌رمووێ:" له‌حه‌وت ساڵى یه‌که‌مى رۆڵه‌کانتان گرنگى به گه‌شه‌ى جه‌سته‌یى بده‌ن و فێرى یارى هه‌مه‌چه‌شنى بکه‌ن.له حه‌وت ساڵى دووه‌م فێرى ره‌وشتیان بکه‌ن , له حه‌وت ساڵى سێیه‌میدا گرنگى به لایه‌نى ده‌روونى بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن هاوڕێیه‌تى رۆڵه‌کانتان بکه‌ن و گوێ بۆ خه‌م و خولیاکانیان بگرن و وه‌لآمى پرسیاره‌کانیان بده‌نه‌وه".
ئه‌مه‌یه به‌رنامه‌ى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌واو ئه‌و رووناکییه‌ى بۆ ئێمه‌ى هێناوه تا له‌سایه‌یدا سکونه‌ت و ئارامیمان ده‌ستکه‌وێت و له نێوه‌ندى ئه‌م ژیانه جه‌نجاڵه‌دا له به‌ریدا بحه‌سێینه‌وه.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م نووسینه‌دا تیشک بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێکى گرنگ که له‌بازنه‌ى گه‌نج و که‌سێتى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌سوڕێنه‌وه له‌وانه‌ش پێغه‌مبه‌رى خوا چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌نج کردووه‌و چۆن ئاماده‌ى کردوون بۆ ئه‌و گۆڕانه مه‌زنه‌ى که‌دواتر به‌دى هاتون، هه‌روه‌ها ئێمه‌ى گه‌نج ئه‌مڕۆ چۆن له ژیانى ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه به‌هره‌مه‌ندبین و له‌سه‌ر ره‌وشت و رووه گه‌شه‌کانى که‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا بوه‌ستین، دواجار رۆڵى ئێمه‌ى گه‌نج چیه له‌هه‌ر سه‌رده‌م و عه‌یامێکدا؟
به‌و ئومێده‌ى هه‌موو گه‌نجێک وه‌لآمى پرسیاره‌کانى له دوو توێى ئه‌م هه‌وڵه ده‌ستکه‌وێ و بیکاته چراى رۆشنکه‌ره‌وه‌ى ژیانى.

