سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وچانێک له‌ژێر ساباتى قورئاندا
د. موسته‌فا خوڕه‌م دڵ
و. له فارسییه‌وه: هه‌ردى ئه‌نوه‌ر
به‌شى یه‌که‌م
ژیان له سایه‌ى قورئاندا خه‌لآتێکه، که‌سێک نه‌یناسیبێت، ئه‌وا بایه‌خیشى نازانێت، چونکه ژیان به‌پیت ده‌کات. سوپاس بۆ خوا سه‌رده‌مێک له‌ژێر ئه‌م سایه پیرۆزه‌دا ئارامم گرت و چێژم لێ وه‌رگرت به جۆرێک له ژیانمدا ئه‌و چێژه‌م نه‌چه‌شتبوو، بێگومان ژیان ڕووناک و دڵه‌کان ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه. گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ى که ئه‌م قورئانه تا چ راده‌یه‌ک ته‌مه‌نى مرۆڤ درێژ ده‌کات و خواش پله و پایه‌یه‌کى مه‌زنى پێداوه. له‌ژێر سایه‌ى قورئاندا ماوه‌یه‌ک ژیام و له‌نێو شه‌پۆله‌کانیدا سه‌یرى ئه‌و نه‌فامییه‌م ده‌کرد که له پانتایى زه‌ویدا شه‌پۆلی ده‌دا و دانیشتوانه‌کانى گرنگییان به شتى بێ نرخ ده‌دا.
ده‌بینى ئه‌م نه‌فامانه، دڵپاچه‌ى و دۆڕاوى زانیاریانێکن که به بیرى پوچى خۆیان ده‌چوون، وه‌ک پیاوێکى به‌ته‌مه‌ن وابووم که ته‌ماشاى ره‌فتارى مندالآنه‌ى بێ سوودیان بکات و هه‌وڵدانیان بخاته ژێر چاودێرى خۆیه‌وه.. به گوفتارى گرنگیان که تازه زمانیان بکرێته‌وه و وته‌کانى به پێچه‌وانه دربڕن گوێیانى بۆ هه‌ڵخستبێ.. له سه‌رسوڕماندا بووم که ئه‌وه خه‌ڵکى چى ده‌که‌ن؟
بۆچى له زه‌لکاوى تاریک و چه‌په‌ڵدا چه‌قیون و هه‌ڵیانبژاردووه بۆ رزگارى خۆیان.
له سێبه‌رى قورئاندا ئه‌وه‌ى که نرخی پێ ده‌دات و پاک و به پیرۆزى رایده‌گرێ و هه‌موو دونیا و به‌تایبه‌ت مرۆڤ کامڵ ده‌کات و به‌ره‌و رووى ئامانجى کۆتایى به‌رزى ده‌کاته‌وه که پێی ئاشنا بووم. ئه‌م بیرکردنه‌وه گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرکردنه‌وه که‌موکورتانه‌ى تر و نه‌زانییه‌ک که مرۆڤ له‌ناویدا ته‌پاوتلى ده‌کرد و له رۆژهه‌لآت و رۆژئاوا و باکوور و باشوور له‌گه‌ڵى ده‌ژیا به‌راوردم کرد، له خۆم ده‌پرسی: چۆن مرۆڤ له‌م چڵکاوه بۆگه‌نه و چاڵه تاریکه‌دا ده‌ژى، له کاتێکدا له ته‌نیشتى ئه‌و، ئه‌م چراخان و سه‌وزه‌لآنییه دڵڕفێنه و سه‌رچاوه زولآڵه و خۆشه و جێگاى به‌رز و نوورانى هه‌یه؟
ده‌مبینی له سایه‌ى قورئاندا و که له‌نێوان مرۆڤ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى خوایه‌که‌ى ده‌یه‌وێ و له‌نێوان ئه‌م دونیایه‌ى که په‌روه‌رێنى دروستى کردووه، هاوکارى و هاوده‌نگییه‌کى توند و جوان جێگیر بووه. کاتێک زۆر به ورتر ته‌ماشام ده‌کرد، ده‌مبینی که خراپه و خراپه‌کارى و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه‌ک که ئاده‌میه‌ت له ناویدا گه‌وزاوه.
ئـ....ـاخ، به‌نده‌کان!
گه‌ردوون له سێبه‌رى قورئاندا چ له رووى ماهیه‌ت و راست و دروستى ده‌روون و چ له رووى رووکارى ده‌ره‌وه‌ى، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ته‌ماشا ده‌کرێت. چ بونێک که بریتییه له دونیایه‌کى دیار و دونیایه‌کى نادریار، نه ئه‌وه‌ى که دونیایه‌کى دیار.. مه‌رگیش هه‌م کۆتا خاڵى ئه‌م کۆچه‌ره نییه، به‌ڵکو راوه‌ستانێک له رێگاى ئه‌م کاروانه‌دایه. ئه‌وه‌ى که ئاده‌م له‌م گۆى گه‌ردوونه‌دا به‌ده‌ستى ده‌هێنێ، هه‌موو به‌شی ئه‌و پێکده‌هێنێ، به‌ڵکو ته‌نها به‌شێکه له‌و. هه‌ندێکى له‌م دونیادا له‌ده‌ست ده‌دات، به ته‌واوى ده‌ستى ده‌که‌وێ.. چ له‌وێدا زوڵم و سته‌م، که‌م و کوڕى، به‌فیڕۆچوون نییه. له روویه‌کى تره‌وه ئه‌م مه‌نزڵگا کاروانییه که له رووى ئه‌م زه‌وییه‌دا ده‌یبڕێ، بچوکێکه که له‌گه‌ڵ دونیاى زیندوو و دونیارى یار و مهیره‌بانیى ئه‌وا ئه‌و ده‌پێوێ.
وه‌ها بیرکردنه‌وه‌یه‌کى ته‌واو و راست و دروست و فراوان سه‌باره‌ت به بوون، چ ئارامییه‌ک، چ سنگفراوانییه‌ک، چ هاوده‌م و خۆشه‌ویستییه‌ک، چ دڵنیاییه‌ک له دڵى مرۆدا دروست ده‌کات.. چ ئاوێک ده‌کات به ئاگرى دروونیدا؟ له سێبه‌رى قورئاندا، مرۆم وا به گه‌وره‌یى ده‌بینی که له‌گه‌ڵ پێوانه‌ییه‌کانى رابردوو و داهاتوودا مرۆ شایه‌نى لێکۆڵینه‌وه و روونکردنه‌وه نییه.. ئه‌و له‌گه‌ڵ فووى (نفخ)ى خواى مرۆدایه.

