سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئەو ماسولکانەی بەدەوری ئێسکەکاندا ھەن لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
ڕوویەکی تر لەو ڕوانەی قورئانی پیرۆز دەربارەی قۆناغەکانی دروستبوونی مرۆڤ لە منداڵدانی دایکیدا باسی لێوە دەکات، لەو ئایەتانەدا دەردەکەوێت کە باسی دروستبوونی ئێسکەکان دەکەن لە سەرەتادا و بە دوایدا ماسولکەکان.
{ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14)} [المؤمنون : 14]، واتە: لەوەودوا نوتفەکەمان کردووە بە خۆھەڵواسەرێک، پاشان خۆھەڵواسەرەکەمان کردووە بە گۆشتپارەیەک ، ئینجا (شێوازی) گۆشتپارەکەمان بە پەیکەری ئێسک گۆڕیوە و بەگۆشت پەیکەری ئێسکەکەمان داپۆشیوە، ئەوسا لەشێوەیەکی تردا دەرمانھێناوە. بەڕاستی خوای مەزن بەرز و پیرۆز و موبارەکە و چاکترین بەدیھێنەر و چاکترین دروستکارە.
پسپۆڕەکانی زانستی کۆرپەلەزانی (ئەو زانستەی لێکۆڵینەوە و بەداداچوون بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە دەکات لە منداڵدانی دایکدا) تا ماوەیەکی نزیک وەھایان دانابوو ئێسک و ماسولکەکان لەیەککاتدا دروستدەبن. لەبەر ئەم ھۆیە و بۆ ماوەیەکی درێژیش ھەندێکجار خەڵک پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم ئایەتە دژە لەگەڵ ڕاستییە زانستییەکاندا، بەڵام توێژینەوە مایکرۆسکۆبیە پەرەسەندووەکان کە توانراوە بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە ئەنجام بدرێن ئەوەیان ئاشکراکرد کە نیگا (وەحیە) قورئانییەکە تەواو ڕاست و دروستە.
ئەو توێژینەوە مایکرۆسکۆبییانە سەلماندیان کە گەشەسەندنی کۆرپەلە لەناو منداڵدانی دایکدا بەتەواوی وەک ئەوەیە کە ئایەتەکانی قورئان وەسفیان کردووە. یەکەمجار شانەی کڕکڕاگەیی دروست دەبێت و دەگۆڕێت بۆ ئێسکی کۆرپەلە، پاشان لەدوای ئەوە خانەکانی ماسولکە دروستدەبن کە دەکەونە نێوان شانەکانی دەوری ئێسک، پاشان لەگەڵ یەک کۆدەبنەوە و پێکدێن بۆ ئەوەی دەوری ئێسک بدەن.
بڵاوکراوەیەکی زانستی لەژێر ناونیشانی (تکون الڕنسان – دروستبوونی مرۆڤ) و لە کتێبی (Embrology with Islamic edition) سەرجەم بابەتەکە بەمجۆرە ڕاڤە دەکات: "لەماوەی ھەفتەی حەوتەمدا ئێسکەپەیکەر بە لەشدا دەست بەبڵاوبوونەوە دەکات و ئێسک شێوە ئاساییەکەی وەردەگرێت. لە کۆتایی ھەفتەی حەوتەم و لەماوەی ھەفتەی ھەشتەمدا ماسولکەکان دۆخی خۆیان بەدەوری ئێسکەکاندا وەردەگرن".
بەکورتی باسەکانی قورئانی پیرۆز بۆ قۆناغەکانی دروستبوونی کۆرپەلە بەتەواوی لەگەڵ دوزینەوەکانی زانستی کۆرپەلەزانی نوێدا تەبان.

