سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شوێنی ئەستێرەکان .. لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
پەروەردگار دەفەرموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76)} [الواقعة ]، واتە: سوێندم بە شوێنی ئەستێرەکان، بێگومان ئەو سوێندە گەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە.
گەردوونناسیی سەلماندوویەتی: "قورئانی پیرۆز یەکەمین پەرتوکی جیھانە ئاماژەی بە بایەخی ئەستێرەکان دابێت وەک نیشانەگەلی ڕێنوێنی ڕێبوار لە وشکایی و دەریادا. زیاتر لەوە ئەستێرەکان گرنگترین بایەخپێدراون لەلایەن پەیمانگاکانی کەشتییەوانیەوە، گرنگترین کاری سەرقاڵانە بە کاروباری گەشت و ھاتوچۆوە".
لەبەر گرنگی شوێنی ئەستێرەکانە پەروەردگاری مەزن سوێندی پێخواردوون، ئەوەش بۆ دەرخستنی بایەخ و گرنگی ئەو شوێنانە... دووریی نێوان ئەستێرەکان دەگەنە ڕادەیەک کە ئیدی خەیاڵ ناتوانێت وێنای بکات، بۆنموونە نزیکترین ئەستێرە لێمانەوە لە کۆمەڵەی خۆردا، خۆرە کە نزیکەی (١٥٠ملیۆن کیلۆمەتر) لێمانەوە دوورە.
شوێنی ئەستێرەکان واتایەکی زانستی دیکەی ھەیە، بۆنموونە شوێنی زەوی بەجێگایەکی تا ئەوپەڕ ورد و نایاب دادەنرێت لەبەر ئەم ھۆیانە:
یەکەم: ئەگەر زەوی دوو ھێندی دووریی ئێستای لە خۆرەوە دوورتر بوایە، ئەوکاتە بڕی ئەو گەرمییەی دەگەیشتە زەوی دەبووە چارەکی ئەو بڕەی ئێستا دەمانگاتێ، لەلایەکی تریشەوە زەوی کاتێکی زیاتری دەویست بۆ سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا، ئەوەش دەبووەھۆی درێژبوونی وەرزی زستان و دوابەدوای ئەوە بەستنی بوونەوەرە زیندوەکانی سەر ڕووی زەوی.
دووەم: ئەگەر زەوی لەخۆر نزیک دەبووەوە بۆ نیوەی دووریی ئێستای، ئەودەمە ئەو گەرمییەی لەخۆرەوە دەگەیشتە زەوی دەبووە چوار ھێندی ئەوەی ئێستا پێمان دەگات، خێرایی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا دووئەوەندە زیادی دەکرد و وەرزەکان نەدەمان و ژیانیش لەسەر زەوی ئەستەم دەبوو.
سێیەم: لێکۆڵینەوەی شوێنی ئەستێرەکان ڕەھەندی قوڵی ھەیە، تا ھەنوکەش زانایان کەمدەستن لەبەردەمیدا و ناتوانن بەدوایدا بڕۆن.
ئێستا با چاوێک بخشێنین بە گەورەیی ھەسارەکان و تەنەکانی کۆمەڵەی خۆردا :
١. نزیکترین تەنی گەردوونی لە زەوییەوە مانگە کە (٤٠٠ ھەزار کیلۆمەتر) لەزەوییەوە دوورە.
٢. خۆر نزیکەی (١٥٠ملیۆن کیلۆمەتر) لێمانەوە دوورە، ئەم دووریە کەمێک دەگۆڕێت، چونکە ڕێڕەوی جوڵەی زەوی بەدەوری خۆردا شێوە ھێلکەییە.
٣. زوھرە و مەریخ دورییان لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر زۆر جیاوازە، نزیکبوونەوەی ھەسارەی زوھرە لە زەوییەوە دەوروبەری (٢٥٠ملیۆن کیلۆمەتر) دووردەکەوێتەوە. مەریخیش بەھەمان شێوە ھەموو (١٥-١٧ساڵێک) نزیکەی (٧٠ کیلۆمەتر) لە ھەسارەی زەوی نزیکدەبێتەوە.
دووریی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لە خۆری دایکەوە بەمجۆرەیە:
عەتارد ٨٥ ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە – زوھرە ١٠٨ ملیۆن کیلۆمەتر – زەوی ١٥٠ملیۆن کیلۆمەتر - مەریخ ٢٢٨ ملیۆن کیلۆمەتر –– موشتەری ٧٧٤ ملیۆن کیلۆمەتر – زوحەل ١.٤١٨ملیار کیلۆمەتر - ئۆرانۆس ٢.٨٥٤ ملیۆن کیلۆمەتر - نیپتۆن ٤.٤٧٢ ملیۆن کیلۆمەتر.
ڕەنگە ئەم دووریانە بۆ خوێنەر خەیاڵی بن، جا ئەوە دووریی نێوان تاکە خێزانێکن کە لە بۆشایی گەردووندا لەدەوری یەک دایک (خۆر) کۆبوونەتەوە. لەڕاستیدا بە بەراوردی دووریی نێوان خۆر و کۆمەڵە خۆریەکانی ترەوە، ئەم دووریانە زۆر کەم و بچوکن گەر بەراورد لەنێوان خۆری خۆمان و خۆرەکانی دیکەدا بکەین، ئەوکاتە ھیچ مانایەک بۆ ملیۆن و ملیاران کیلۆمەتر نامێنێتەوە و ناچاری بەکارھێنانی پێوەری "ساڵی ڕووناکی" دەبین. ساڵی ڕووناکیش ئەو دوورییەیە کە ڕووناکی لەماوەی ساڵێکدا دەیبڕێت و یەکسانە بە ٩.٤٦٠.٨٠٠.٠٠٠.٠٠٠ نۆ ترلیۆن و چوار سەدو شەست ملیار و ھەشت سەد ملیۆن کیلۆمەتر.
نزیکترین ئەستێرە لەخۆرەوە (ئەلفاسنتۆری)ـە کە چوار ساڵی ڕووناکی و سێیەکی ساڵێک لێمانەوە دوورە. ئەستێرەی (گەلاوێژ) زیاتر لە شەش ساڵی ڕووناکی دوورە. ئەمە لەکاتێکدا کە ئەستێرەی تر ھەن بە سەدان و ھەزاران و ملیۆنان ساڵی ڕووناکی لێمانەوە دوورن.
خوێنەری بەڕێز! ئایا ئێستا لەگەڵ ئەوەدا نییت کە ئەوەی خوای گەورە سوێندی پێدەخوات (شوێنی ئەستێرەکان) بەڕاستی سوێندێکی زۆر گەورەیە.
زانای گەردوونی "جەیمز جێنز" دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لە شوێنی ئەستێرەکان، کلیلی جوانترین دیمەنمان دەداتێ کە چاوی مرۆڤ بینیویەتی یان دەیبینێت، وامان لێدەکات تەماشای ئاسمانی سەرنجڕاکێش بکەین و لەو مانایانە تێبگەین کە پێشتر تێی نەگەیشتووین".
ئێمە دەپرسین: کێ ھەواڵی نھێنی دووریی ئەستێرەکان و ھەقیقەتی شوێنی ئەو ئەستێرانەی بە محمد () داوە؟ بێگومان ئەوە وەحیی خواییە، قورئانی پیرۆز.

