سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دۆزه‌خى یه‌کان و په‌رستراوه‌کانیان پێکه‌وه فڕێ ده‌درێنه ده‌ره‌وه
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بێ گومان له‌م ژیانه‌دا سه‌ره‌راى ناردنى پێغه‌مبه‌ران صلى الله علیه وسلم و ڕه‌وانه‌کردنى به‌رنامه‌ى ژیان له‌لایه‌ن خواوه و سه‌ر\ه‌راى ده‌رکه‌وتنى نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى بێ سنوورى په‌روه‌ردگار هێشتا که‌سانێک هه‌ن که‌دڵه‌کانیان ژه‌نگى بێ باوه‌ڕى خواردوویه‌تى هه‌ندێکیان هێنده بێ مێشکن هه‌ست به‌بوونى خوایه‌کى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و کاربه‌جێ ناکه‌ن بۆ ئه‌م بوونه‌وه‌ره پێ یان وایه که دونیا به‌هه‌موو زه‌به‌للاحى و فراوانى یه‌وه به‌رێکه‌وت هه‌ر له خۆیه‌وه په‌یدابووه و هه‌ندێکى تریان له ناخه‌وه هه‌ست به‌بوونى دروست که‌رێک ده‌که‌ن و مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و دروست کاره بدۆزنه‌وه و به‌ندایه‌تى بۆ بکه‌ن
ئینجا ئه‌م که‌سانه‌ش ده‌بن به دوو ده‌سته‌وه هه‌ندێکیان یه‌کێک له دروست کراوه‌کانى خوا وه‌ک رۆژ گا ئاگر هتد ده‌په‌رستن و راسته‌خۆ به خوایان داده‌نێن هه‌ندێکى تریشیان باوه‌ریان به بوونى خوا هه‌یه و ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکرێت له‌باره‌ى درووست بووونى بونه‌وه‌رو خاوه‌نى ئه‌م گه‌ردوونه‌وه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن خوا دروست کار‌و مشور خۆریه‌تى به‌ڵام له به‌ندایه‌تى کردنیدا سه‌ریان لێ شێواوه و به‌پێ داوا‌و مه‌به‌ستى په‌روه‌ردگار په‌رستن و به‌ندایه‌تى به‌جێ ناهێنن به‌ڵکو یه‌کێک له‌شته‌کانى به‌رده‌ستى خۆیان ده‌په‌رستن که دروست کراوى ده‌ستى خۆیانه به‌مه‌به‌ستى نزیک بوونه‌وه له خواوه‌و ده‌یانکه‌ن به هۆکار وسیله یه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌خواو به‌ده‌ست هێنانى ره‌زامه‌ندى خوا به‌ڵام ئه‌م بۆ چوونانه‌ى باسمان کرد گشتیان هاوه‌ڵ دانانه بۆ خوا‌و له ویستى خواوه دووره بۆیه خواى گه‌وره‌ش هه‌ره‌شه‌ى توند له‌و جۆره که‌سانه ده‌کات پێ یان راده‌گه‌یه‌نێت که‌خۆیان و ئه‌وانه‌ش که ده‌یپه‌رستن و به‌گه‌وره‌یان ده‌زانن و به‌رگریان لێ ده‌که‌ن پاره‌و سامان گیانى خۆیان له‌پێناودا ده‌به‌خشن پێکه‌وه سوته‌مه‌نى دۆزه‌خن تا بزانن که‌په‌رستراوه‌کانیان چه‌نده بێ رێزن هیچیان له‌ده‌ست نایه‌ت و ته‌نانه‌ت به‌رگریشیان له‌خۆیان پێ ناکرێت وه‌دڵنیابن که‌چه‌نده گومر\او سه‌ر لێ شێواون. وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت[إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَاڕ‌دُونَ ﴿٩٨﴾ لَوْ كَانَ هَـٰؤُلَاءِ آلِهَةً مَّا وَرَ‌دُوهَا ۖ وَكُلٌّ فِيهَا خَالِدُونَ ] الانبیاْ /٩٨-٩٩ واته دڵنیابن که ئیوه‌ش و ئه‌وانه‌ش که بێجگه له‌خوا ده‌یانپه‌رستن ده‌بنه سوته‌مه‌نى دۆزه‌خ و هه‌موتان ده‌چنه ناویه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رستراوانه‌ى ئێوه خوابوونایه نه‌ده‌چوونه دۆزه‌خه‌وه که‌چى هه‌موویان به‌هه‌میشه‌یى تیایدا ده‌مێننه‌وه هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [احْشُرُ‌وا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَ‌اطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾ وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَمَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُ‌ونَ ﴿٢٥﴾ بَلْ هُمُ الْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ] الصافات/٢١-٢٦ واته کۆیان بکه‌نه‌وه ئه‌وانه‌ى که‌ریکیان بۆ خوا داناوه وه‌هاو وێنه‌شیان ئه‌وانه‌ى که کردبووبان به‌هاوه‌ڵى خوا‌و ئه‌یانپه‌رستن له‌باتى خوا رێنموویان بکه‌ن بۆ سه‌ر رێگه‌ى دۆزه‌خ بیانسوتێنن ئائه‌وانه لێپرسینه‌وه‌ى توند و تیژیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌وه چیتانه بۆ وا داماو و بێ ده‌سه‌ڵاتن بۆ سه‌رناکه‌ون به‌ڵێ ئه‌وان ئه‌مرۆ رۆژى دوایى بێ ده‌سه‌ڵات و ته‌سلیم بوون جا بۆ چاوشکاندن و سه‌رزه‌نشت کردن و بێ رێزکردنى رۆژو مانگ په‌رسته‌کان له‌رۆژى دواییدا رۆژو مانگ کۆده‌کرێنه‌وه و فرێ ده‌درێنه دۆزه‌خه‌وه وه‌ک پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت [الشمس والقمر مكوران فى النار] واته رۆژو مانگ کۆده‌کرێنه‌وه له‌ناو ئاگردا هه‌ندێ له زانایان ده‌فه‌رمون کۆکردنه‌وه‌ى رۆژو مانگ و خستنیانه ئاگرى دۆزه‌خه‌وه ته‌نها بۆ شکاندنى هاوه‌ڵ په‌یدا که‌رانه چونکه ئه‌وانه بێ گیانن و هه‌ست به سزا ناکه‌ن
