سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌هاى زه‌رده‌خه‌نه
وه‌رگێڕانى : چیا عه‌بدوڵلآ
له‌ڕوى کۆمه‌لآیه‌تییه‌وه:
مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت: ڕێیه‌کى خۆشم دۆزیوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ل مناڵه‌کانمدا په‌یوه‌ندیمان بته‌و بێت، ئه‌م ڕێیه‌ش بریتییه له کۆکردنه‌وه‌ى پارچه کاغه‌زێک که نوکته‌ى له‌سه‌ر نوسرابێت و هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌که کۆیان ده‌کرده‌وه و پاشان له فایلێکدا به‌ناوى ....ئاى له‌و گێلییه... پاراستیان، کاتێک به‌سه‌ریدا چوونه‌وه، توشى سه‌رسامى بوون له‌و خۆشى و ئاوێته‌بوونه‌یان به‌یه‌کتر، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه یه‌کێک له توێژه‌ره ئافره‌ته‌کان کاتێک هه‌ستى کرد له‌ژێر فشارى کاردا خۆشیى له‌ده‌ستداوه، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ل هاوسه‌ر و مناڵه‌کانیدا، بڕیارى دا هه‌ستێت به کۆکردنه‌وه‌ى وته‌ى پێکه‌نیناوى و ڕه‌سمى کاریکاتێرى و نوسینى قه‌سیده‌ى کۆمیدى و کڕینى کارتى پێکه‌نیناوى، پاشان هه‌ڵواسینى به ماڵه‌که‌دا، ئه‌ویش به ئامانجى ئه‌وه‌ى که ڕۆژانه مناڵه‌کانى بڕێک پێبکه‌نن.
ڕه‌نگه کارى ئه‌م مامۆستا و توێژه‌ره‌وه‌یه زۆرێکمان ئه‌نجامیان بده‌ین، ئه‌ویش له ڕێی یه‌کبینینى شه‌وانه‌وه و سه‌ردانه کۆمه‌لآیه‌تیه‌کانه‌وه، له‌وه زیاتریش ئێستا مۆبایلیش بووه‌ته یه‌کێک له‌و هۆکارانه که دڵ خۆش ده‌که‌ن له ڕێى نوکته ناردنه‌وه به کورته‌نامه، ئه‌مه‌ش گه‌ر به‌ڵگه بێت بۆ شتێک، ئه‌وا به دڵناییه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕۆحى په‌یوه‌ندییه‌کى خۆشى و ئارامى و خۆشه‌ویستى کۆمه‌لآیه‌تی، که خه‌ڵک به‌یه‌که‌وه زیاتر گرێ ده‌دات. یه‌کێک ده‌ڵێت: به‌رده‌وام سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تێکه‌لآوى له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌دا بکه‌م که خۆشى ده‌بینن له ژیان و پێده‌که‌نن، چونکه خۆشى بینینى ئه‌م که‌سانه، وه‌ک نه‌خۆشى خێرا چوارده‌ور ده‌ته‌نێته‌وه، ئایا هاوڕێیه‌کت هه‌یه حه‌زت به وته‌کانى بێت، یاخود تۆ خۆت خۆش مه‌شره‌بیت؟ وته‌ى هه‌ردوکتان باشه.
ئایا خۆشى چى تر ئه‌نجام ده‌دات؟
لێکۆڵه‌رى ئه‌مریکى (ملتون اريكسون) هه‌ستا به ئه‌نجامدانى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ٣٥٠٠ که‌س ده‌رباره‌ى کاریگه‌رى زه‌رده‌خه‌نه و پێکه‌نین له‌ڕوى کۆمه‌لآیه‌تییه‌وه، گه‌یشته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى ئه‌که‌وسه‌ى به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه‌ى له‌سه‌ر ڕووه، زیاتر سه‌رنجڕاکێشه و توانایه‌کى باشى هه‌یه له قه‌ناعه‌ت پێکردنى خه‌ڵک و زیاتریش متمانه‌ى به خۆى هه‌یه، له کاتێکدا ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ر پێناکه‌نن، یاخود ته‌نها له بۆنه‌کاندا پێده‌که‌نن، زۆرترین گله‌یى و گازه‌نده و دڵه‌ڕاوکێ و سه‌رئێشه‌ى به‌رده‌وام لاى ئه‌وانه.
هه‌ر له هه‌مان بواردا زاناى ده‌رونى ئه‌مریکى (ول اكمان) بڕیاریدا لێکۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى شێوه‌ى ڕووى مرۆڤه‌کان بکات له زۆر بارى ژیانى ڕۆژانه‌یاندا، لێره‌وه ١٨ جۆر زه‌رده‌خه‌نه‌ى دۆزییه‌وه، له‌وانه: زه‌رده‌خه‌نه‌ى داماوانه، زه‌رده‌خه‌نه‌ى دروستکراو، زه‌رده‌خه‌نه‌ى دوودلأ و دۆشداماو، زه‌رده‌خه‌نه‌ى فێلآوى، زه‌رده‌خه‌نه‌ى متمانه، زه‌رده‌خه‌نه‌ى خه‌ون بینین، زه‌رده‌خه‌نه‌ى ڕازیبوون، زه‌رده‌خه‌نه‌ى کراوه‌یى، زه‌رده‌خه‌نه‌ى خۆشى و چه‌ندى تر.
هه‌روه‌ها به پشتبه‌ستن به‌م لێکۆڵینه‌وه‌ى (اكمان)، (ريتشارد كوفنن) ده‌ڵێت: جوڵه‌ى ڕوو، په‌یوه‌ندى هه‌یه هه‌ست و شعورمانه‌وه، کاتێک خه‌ڵک زه‌رده‌خه‌نه ده‌کات، هه‌ستێکى خۆش به چوارده‌وریاندا بلآو ده‌که‌نه‌وه و بازنه‌ى کاریشیان زیاتر خۆش و ئارام ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها زانکۆى (نورث كارولينا)ش هه‌ستا به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، کورتکراوه‌که‌ى: بۆ نموونه کاتێک کارمه‌ندانى بانک زه‌رده‌خه‌نه ده‌که‌ن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى هاتوچۆى ئه‌و شوێنه ده‌که‌ن و به چاوى گرنگیپێدانه‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن، به‌م کاره‌یان ته‌نها دڵیان خۆش ناکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه کاتێک ده‌چنه ده‌ره‌وه، ڕازین.
ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه که شێوه‌ى ڕومان کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر میزاجى به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ش بزانه که هه‌ست و شعورمانه شێوه و ڕومان ده‌نه‌خشێنێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه.. شێوه‌ى ڕومان، هه‌ست و شعورى خۆشى، یا ناخۆشیمان لا دروست ده‌کات.
بۆ تاقیکردنه‌وه‌ش، ئه‌وه ئه‌نجام بده:
- خۆت روو کرژ بکه. هه‌ستت چۆنه، گه‌ر که‌ست له‌ده‌ور بێت، خێرا ده‌پرسن: ئه‌وه چیته؟ له چى بێزاری؟ چى واى کرد برۆت بهێنیته‌وه یه‌ک؟!
- ئێستا شێوه‌ى ڕوت بگۆڕه و زه‌رده‌خه‌نه بکه. هه‌ستت چۆنه؟ خۆشه، وانییه؟ چوارده‌وریشت لێت ده‌پرسن: به چى پێده‌که‌نیت؟ نهێنى خۆشی ئه‌مڕۆت چییه؟
ڕه‌نگه زۆرێکمان مانا و مه‌غزاى زه‌رده‌خه‌نه و پێکه‌نین نه‌زانین، وه‌ک ئه‌وه‌ى که گاڵته‌کار و خۆش مه‌شره‌ب (ويل ڕوجز) ده‌رکى پآکردووه، که ده‌ڵێت: ئێمه بۆ کاتێکى که‌م لێره ده‌بین، با چه‌ند پێکه‌نینێک بچنین.
با ئه‌وه بکه‌ینه پێناسه‌مان که زه‌رده‌خه‌نه ماناى ناسکى و خاوه‌ن زه‌وقییه، له‌به‌رئه‌وه زه‌رده‌خه‌نه بکه‌ره هاوڕێى هه‌موو ئه‌و کارانه که پێى هه‌ڵده‌ستیت. کاتى سلآو، کاتى ماڵئاوایی، کاتى پرسیارکردن، کاتى سوپاسکردن، کاتى ئامۆژگارى، بگره کاتى گه‌یاندنى هه‌واڵى ناخۆشیش، گه‌ر جۆرێک له ناسکى تێدابێت، ئه‌وا له ناخۆشیى هه‌واڵه‌که که‌متر ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ت بیستووه که پێغه‌مبه‌ر [] ده‌فه‌رموێت:(لا تحقرت من المعروف شيئاً، ولو أن تلق أخاك بوجه طليق)، له‌به‌رئه‌وه با ڕووت گه‌ش و کراوه و به زه‌رده‌خه‌نه بێت، با وشه‌کانت نه‌رم بن، ئه‌و کات ده‌بیته خۆشه‌ویستترین که‌س، بگره له‌وانه زیاتریش که ئاڵتون ده‌به‌خشن.
سه‌رچاوه : وه‌صفه معنویات
له نوسینى : مامون ته‌ره‌بیه

