ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

تایبەت بەمنداڵ وپەروەردەی منداڵان

تایبەت بەمنداڵ وپەروەردەی منداڵان

دەبێت زۆر ئاگاداری ئەم کردارانە بین کە بەرامبەر بە منداڵەکان دەیانکەین ، تا لەم رێگەیەوە ئەو وشەو پەیڤانەی کە پێویستە دایکان وباوکان بەکاریان بهێنن لە کاتی مامەڵە کردن لەگەڵ منداڵەکانیان ، دەتوانین وەک بەشێک لەم چەند خاڵەی خوارەوە کورتیان بکەینەوە. لەسەرەتای تەمەنی منداڵدا ، واتا لە دەمانگید اپێویستە لەسەر دایک و باوک خووڕەوشتی رێک بخات ، هەرچەندە منداڵ لەم تەمەنەدا بە تەواوەتی ناگاتە ئەوەی کەشتە خراپ و چاکەکان لەیەک جیابکاتەوە،بەڵام دەبێت وەک فێرکردنی رێزگرتن لە کەسانیتر،هەروەها رێکخستنی باری تەندروستی وفێرکردن و راهێنان لەسەرهێمنی ، نەک توندوتیژی و،مامەڵەیەکی زۆرسادەی فێرکاری پێ بکرێت ولەکاری توندوتیژی خۆیانبپارێزن.

٢- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی وشەی نەشیاو ، کە لە گەڵ تەمەنی منداڵدا نەگونجێت وبەکارهێنانی ئەو وشانەی کەدڵی پێ خۆش دەبێت لە کاتی ئەنجامدانی کارێک،وەک "دەستتخۆشبێت،سوپاس ...هتد  بەمە منداڵ هەست بە دڵخۆشییەک دەکات.
٣- خۆتان دوور بگرن لە شەڕوئاژاوە ، هەرکاتێک ناخۆشییەک کەوتە  نێوانتان ، دوور لە منداڵەکانتان و بەگفتوگۆ و هێمنی چارەسەری بکەن،چونکە بەشێوەی دەنگەدەنگ و ژاوەژاوە لەبەردەمی منداڵەکانتاندا ئەو منداڵە هەست بەناڕێکییەک دەکات وترسی لێ دەنیشێت،کەئەمەش کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەرباری دەرونی وتەمەنی دوایی.
٤-فێرکردنی شتە ساکار وسادەکان لەسەرەتادا ، چونکە وەک دەزانین مێشکی منداڵ سنوردارە لەسەرەتای ژیانیداو نابێت دەستەواژە گران و قورسەکانی فێر بکرێت هەرکاتێک هەست بەماندوو بوونی مێشکیت کرد پشوی بدە و بالەم وانانە دووربکەوێتەوە و پاشان لە گەڵى دەست بکە بەیاری و با ماندوویەتی مێشکی بیربچێتەوە.
٥- دووری بخەرەوە لەو بەرنامە تەلەفزیۆنانەی کە دەبێتە هۆی کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی وچاودێری بکە لەکات یسەیرکردنی تەلەفزیۆن ، بۆ ئەوەی لەبارێکی دەرونی ئاساییدا بمێنێتەوە،بەتایبەتی لەسەرەتای هەستکردن بە چاکە وخراپە.
٦- راهێنانیمنداڵلەسەربەرگریکردنلەمافەکانیخۆیودوورخستنەوەیلەشەڕەنگێزی.
٧- راهێنانی منداڵ لەسەرئەوەی کەچۆن یارمەتی دەور و بەری بدات و چۆن مامەڵەیەکی دروست لەگەڵیاندا بکات و،رێزی ئەوکەسانە بگرێت کەلەگەڵیدا دەژین،هەروەها ئەو کەسانەش کە لەدەوروبەریدان.
٨- رێزگرتن لە قوتابخانە ومامۆستا و وانەکانی بەجوانترین شێوە وفێرکردنی لەسەر بوێری بەرامبەر بەوانەکان وراهێنانی لەسەرئەوەی خۆی هەست بە بەرپرسیارێتی بکات بەرامبەر بەقوتابخانە ومامۆستا و وانە ،نەک لە ماڵەوە بەردەوام ئەوەی پێ بڵێن هەڵسە بخوێنە ،یان وانەکانت جێبەجێبکە، چونکە ئەمەگەر لەقۆناغەکانی یەکەمی ژیانی و سەرەتای قوتابخانەدا فێری بوو، ئەوا لە گەورەییشدا بۆی دەمێنێتەوە وهەرگیزلەم کارانە خۆینادزێتەوە.
رەنگە ئەمانە بەشێک بن لەو خاڵانەی کە پێویستە لەسەردایک وباوکان رەچاوی بکەن. خاڵی زۆرتر ماوە،گەر دەرفەتمان بۆ بڕەخسێت،لەداهاتوودا ئینشائەڵڵا قۆناغ بە قۆناغ باس لە وخاڵانەدەکەین کەدەبێت دایک وباوک فێری منداڵەکانیان بکەن.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز