سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٣٧/ پێناسه‌ى یه‌کتایى کردنى خوا له په‌روه‌ردگایه‌ت و سیفه‌ت و ناوه جوانه‌کانیدا ( تَوحيدُ الرُّبُوبيَّةِ والصَّفَاتِ والآسمَاء ) چیه؟.................(3)
کاوان کوردى
ئاماده‌کرنى : دلاوه‌ر کوردی
جۆره‌کانى یه‌کتایى کردنى خوا
جۆرى یه‌که‌م: یه‌کتایى کردنى خوا له په‌روه‌ردگاریه‌ت وسیفه‌ت و ناوه‌جوانه‌کانیدا
وه هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانى خواى گه‌وره‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌ى ئاشکرا و ڕونن له‌سه‌ر ئه‌مانه‌٠٠
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَاڕ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ [ 190] الَّذَینَ ێذَکُرُونَ اللّهَ قِێاما وَقُعُودا وَعَڵێ جُنُوبِهِمْ وَێتَفَکَّرُونَ فِی خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْض رَبَّنَا مَا خَڵقْتَ هَژا بَاگِلا سُبْحَانَکَ فَقِنَا عَذَابَ النَّاڕ [191]]{190-191}واته: به‌ڕاستى له به‌دیهێَنانى ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و ئاڵۆگۆرى شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه ونیشانه‌ى ئاشکراى زۆر هه‌ن بۆ که‌سانى خاوه‌ن ژیر و هۆشمه‌ند, ئه‌وانه‌ى که‌وا هه‌میشه یادى خوا ده‌که‌ن, ئیتر به پێوه بن یان دانیشتبن یان راکشابن, وه تێئه‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه له به‌دیهێنانى ئاسمانه‌کان و زه‌وى, له ئه‌نجامدا ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌مووبه‌دیهێنراوانه‌ت بێ هۆده وبێ ئامانج به‌دینه‌هێناوه, پاک و بێگه‌ردى شایسته‌ى تۆیه ده‌ى تۆش له‌سزاى ئاگرى دۆزه‌خ بمانپارێزه ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ [ 21] الَّذَی جَعَڵ ڵکُمُ الأَرْضَ فِرَاشا وَالسَّمَاو بِنَاو وَأَنزَڵ مِنَ السَّمَاءِ مَاو فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الپَّمَرَاتِ ڕزْقا لَّکُمْ فَڵا تَجْعَلُواْ لِلّهِ أَندَادا وَأَنتُمْ تَعْڵمُونَ [ 22] ]{البقرة -21 22}واته: ئه‌ى خه‌ڵکینه به‌ندایه‌تى و په‌روه‌ردگارى خۆتان بکه‌ن, ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى که ئێوه وپێشینانى ئێوه‌شى به‌دیهێناوه, بۆ ئه‌وه‌ى ێبازى خواناسى و ته‌قوا و پارێزگارى بگرنه‌به‌ر, ئه‌و خوایه‌ى که زه‌وى بۆ راخستون, و ئاسمانیشى بۆ کردون به بینایه‌ک, وه له ئاسمانیشه‌وه بارانى بۆ دابه‌زاندون, تا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌مى له زه‌ویه‌وه بۆ ده‌رهێناون, تا ببێته رۆزى بۆتان, که‌واتا ئێوه‌ش هاوبه‌ش و شه‌ریکى بۆ بڕیار مه‌ده‌ن, له کاتێکدا خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ [أَوَلَمْ يَرَ الْإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ [ 77] وَچَرَبَ ڵنَا مَپَلا وَنَسِێ خَلْقَهُ قَاڵ مَنْ یُحْیِی الْعِڤَامَ وَهِێ رَمِیمٌ [ 78] قُلْ یُحْیِیهَا الَّژِی أَنشَأَهَا أَوَّڵ مَرَّه‌ٍ وَهُوَ بِکُلِّ خَلْقٍ عَلِیمٌ [79] الَّذی جَعَڵ ڵکُم مِّنَ الشَّجَڕ الْأَخْچَڕ نَارا فَإِژَا أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ [ 80] أَوَڵیْسَ الَّذی خَڵقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْض بِقَادِرٍ عَڵى أَنْ ێخْلُقَ مِپْڵهُم بَڵى وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِیمُ [ 81]]{يس: 77-81} واته: ئایه ئاده‌میزاد سه‌رنجى نه‌داوه که بێگومان ئێمه له توێکه‌وه ئه‌ومان به‌دیهێناوه, که چى خێرا ئه‌و بۆته دوژمنێکى ئاشکرا و دژایه‌تیمان ده‌کات, وه نمونه‌ى لاوازى و بێ ده‌سلاتى بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه
و به‌دیهێنانى خۆى له بیرکردوه, ده‌یوت کێ ئه‌م ئێسکانه زیندو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که رزیو و پوکاون؟ جا تۆش پێیان بڵێ: ئه‌و خوایه که یه‌که‌م جار له نه‌بونه‌وه به‌دیهێناوه زیندوى ده‌کاته‌وه, وه هه‌ر ئه‌ویش به هه‌موو به‌دیهێنان و به‌دیهێنراوێک زانا و ئاگاداره ئه‌و خوایه‌ى که له دره‌ختى سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دیده‌هێنێ, جا ئێوه دایده‌گیرسێنن, ئایه ئه‌و خوایه‌ى که ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دیهێناوه ناتوانێت دوباره وه‌کو خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟ به‌ڵێ ده‌توانێت, چونکه ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌ر و زانایه ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ [ 1] خَڵقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَڵقٍ [ 2] اقْرَأْ وَرَبُّکَ الْأَکْرَمُ [3] الَّذی عَلَّمَ بِالْقَڵمِ [ 4] عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا ڵمْ ێعْڵمْ [ 5]]{العلق 1-5}واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت بخوێنه به‌ناوى ئه‌وپه‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکى به‌دیهێناوه, ئاده‌میزادى له خوێنى مه‌یو به‌دیهێناوه, بخوێنه, له کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگارى تۆ به‌حشنده‌یه ئه‌و خوایه‌ى که به‌هۆى قه‌ڵه‌مه‌وه زانیارى و خوێندنى سازداوه, و ئاده‌میزادیشى فێرى ئه‌و شتانه‌کرد که نه‌یده‌زانى ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى [ 1] الَّذی خَڵقَ فَسَوَّى [ 2] وَالَّذی قَدَّرَ فَهَدَى [ 3] وَالَّذی أَخْرَجَ الْمَرْعَى [ 4] فَجَعَڵهُ غُپَاو أَحْوَى [ 5]]{ الأعلى1 - 5]}واته: به‌پاکى وبێگه‌ردى ناوى په‌روه‌ردگارى به‌رز و گه‌وره خۆت ببه, ئه‌و خوایه‌ى که هه‌موو شتێکى به‌دیهێناوه, جا به جوانى وڕێکو پێکى دروستى کرد, ئه‌و خوایه‌ى که نه‌خشه‌ى کێشاوه بۆ هه‌موو شتێک, جا رێنموایى کردوه, ئه‌و خوایه‌ى که گژ و گیاى له له‌وه‌ڕگادا ده‌رهێناوه, به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک وشکى ده‌کاته‌وه و دیکاته پوش ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ:[ فَلْيَنظُڕ الْإِنسَانُ إِلَى طَعَامِهِ [ 24] أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاء صَبّا [ 25] پُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْض شَقّا [ 26] فَأَنبَتْنَا فِیهَا حَبّا [ 27] وَعِنَبا وَقَچْبا [ 28] وَزَیْتُونا وَنَخْلا [ 29] وَحَدَائِقَ غُلْبا [ 30] وَفَاکِهَه وَأَبّا [ 31] مَّتَاعا لَّکُمْ وَلِأَنْعَامِکُمْ [ 32]]{ عبس 24- 32}واته: ده با ئاده‌میزاد بڕوانێته خواردنه‌که‌یدا بیرى لێ بکاته‌وه, بێگومان ئێمه بارانى زۆرمان بۆ باران , پاشان زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت کرد به چه‌که‌ره‌ى ناسکى ڕوه‌ک ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێدا رواند, هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌ش و زه‌یتون و دارخورماش و باخچه‌ى ده‌وردراو به دارخورما , و جۆره‌ها میوه و گژ وگیا تاوه‌کو ئێوه خۆتان و ئاه‌ڵکانیشتان سودى لێوه‌ر بگرن ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا [ 1] وَالْقَمَڕ إِذا تَڵاهَا [ 2] وَالنَّهَاڕ إِذا جَلَّاهَا [ 3] وَاللَّیْلِ إِذا ێغْشَاهَا [ 4] وَالسَّمَاء وَمَا بَنَاهَا [ 5] وَالْأَرْض وَمَا طحَاهَا [ 6] وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا [ 7] فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا [ 8] قَدْ أَفْڵحَ مَن زَکَّاهَا [ 9] وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا [ 10]]{الشمس 1-10}واته:سوێند بێت به خۆر و تیشکى خۆر که‌له‌سه‌ره‌تایى رۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌داوه سوێند به مانگیش, کاتێک به شوێنی‌دا دێت, هه‌روه‌ها به رۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات, هه‌روه‌ها به شه‌و کاتێک که رونى زه‌وى داده‌پۆشێت, هه‌روه‌ها به ئاسمان و به‌و زاته‌شى که سازى داوه‌و, هه‌روه‌ها به زه‌وى و به‌و زاته‌شى که به‌شێوه‌ى یه‌لکه‌یى به‌دیهێناوه, هه‌روه‌ها به ده‌رون و به‌وزاته‌شى رێک‌وپێکى کردوه, پاشان تواناى چاکه و خراپه‌ى تێدا دابین کردوه, به‌ڕاستى سه‌رفرازى بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که چاک و پوخته‌ى ده‌کاته‌وه, بێگومان به‌دبه‌ختى ونائومێدیش بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که گیرۆده‌ى گوناه و تاوانى ده‌کات ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفاً [ 1] فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفا [ 2] وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرا [ 3] فَالْفَاڕقَاتِ فَرْقا [ 4] فَالْمُلْقِێاتِ ژِکْرا [ 5] عُژْرا أَوْ نُذرا [ 6]]{المرسلات: 1-6}واته: سوێند بێت به‌و مه‌لائیکه‌تانه‌ى که باررى چاکه و دروست و فه‌رمانبه‌ردارى هه‌ڵده‌ستن یه‌ک له دواى یه‌ک , به‌وانه‌شى که به گورچ و گۆڵى و خێرایى فه‌رمانه‌کانى خواى گه‌وره به‌جێ دێنن یاخود به‌و بایانه‌ى هه‌ڵده‌که‌ن وشار ودێهاتى خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن, وه ئه‌و مه‌لائیکه‌تانه‌ش که هه‌ور بڵاوده‌که‌نه‌وه, یاخودهه‌موو شتێکى بڵاوه‌پێ ده‌که‌ن وه به‌وانه‌ش که حه‌ق و نا حه‌ق لێک جیاده‌که‌نه‌وه, وه به‌وانه‌شکه پایامى خوا ده‌گه‌یه‌نن وله خزمه‌تى جیبریلدا کتێبه خواییه‌کانیان ده‌گه‌یاند, بۆ نه‌هێشتنى بیانوى خه‌ڵکى یان بۆ بێدارکردنه‌وه‌یان ٠ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [أَلَمْ نَخْلُقكُّم مِّن مَّاء مَّهِينٍ [ 20] [ فَجَعَلْنَاهُ فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ [ 21] إِڵى قَدَرٍ مَّعْلُومٍ [ 22] فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ الْقَادِرُونَ [ 23] وَیْلٌ ێوْمَئِذ لِّلْمُکَژِّبِینَ [ 24] أَڵمْ نَجْعَلِ الْأَرْض کِفَاتا [ 25] أَحْێاو وَأَمْوَاتا [ 26] وَجَعَلْنَا فِیهَا رَوَاسِێ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَیْنَاکُم مَّاو فُرَاتا [27] وَیْلٌ یوْمَئِذ لِّلْمُکَژِّبِینَ [ 28]] {المرسلات: 20-28}واته: ئه‌رێ بۆ سه‌رنجێک ناده‌ن, ئایه ئێوه‌مان له ئاوێکى بێ ڕێز به‌دینه‌هێناوه, ئینجا خستمانه جێگه‌یه‌کى پته‌و که منداڵدانى دایکه تا ماوه‌یه‌کى دیارى کراو جا ئێمه به‌ئه‌ندازه‌یه‌کى رێکوپێک به دیمان هێنا, به‌ڕاستى ئێمه باشترین ئه‌ندازه دیاریکه‌رین هاوار و ئاهو ناڵه له ڕۆژى دواییدا بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که باوه‌ڕ ناهێنن ئایه ئێمه زه‌ویمان نه‌کردۆته جێى کۆبونه‌وه‌ى ئاده‌میزاد, بۆ زیندوان و مردوان, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆى زه‌ویدا کێوى بڵند و پته‌ومان دامه‌زراندوه, وه له ئاوێکى شیرین و سازگار تێر ئاومان کردن, هاوار و ئاهو ناڵه له ڕۆژى دواییدا بۆ ئه‌وانه‌یه که باوه‌رشناهێنن ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ [ 17] وَإِڵى السَّمَاء کَیْفَ رُفِعَتْ [ 18] وَإِڵى الْجِبَالِ کَیْفَ نُصِبَتْ [ 19] وَإِڵى الْأَرْض کَیْفَ سُگِحَتْ [ 20] فَذکِّرْ إِنَّمَا أَنتَ مُذکِّرٌ [ 21]]{الغاشية :17-21}واته: ئایه سه‌رنجێکى ووشتر ناده‌ن چۆن به‌دیهێنراوه !؟ هه‌روه‌هاسه‌رنجى ئاسمانیش چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه و هه‌ڵدراوه, هه‌روه‌ها سه‌رنجى کێو و شاخه‌کان چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون, هه‌روه‌ها سه‌رنجێکى زه‌ویش چۆن راخراوه, جا ئه‌م شتانه‌یان یاد بخه‌ره‌وه و ئامۆژگاریان بکه, تۆ ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌ى ته‌نها یادخستنه‌وه‌ت له‌سه‌ره ٠
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ [8] وَلِسَانا وَشَفَتَیْنِ [ 9] وَهَدَیْنَاهُ النَّجْدَیْنِ [ 10]]{البلد: 8-10}واته: ئایه جوتێک چاومان پێ نه‌به‌خشیوه؟ هه‌روه‌ها زمانێک و دوو لێویشمان پێ نه‌داوه؟ پاشان رێگاى خراپه و چاکه‌شمان پێ پیشانداوه؟
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاء الَّذِي تَشْرَبُونَ [68] أَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنزِلُونَ [ 69] ڵوْ نَشَاء جَعَلْنَاهُ أُجَاجا فَڵوْڵا تَشْکُرُونَ [ 70] أَفَرَأَیْتُمُ النَّارَ الَّتِی تُورُونَ [ 71] أَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنشِۆُونَ [ 72] نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَژْکِرَه وَمَتَاعا لِّلْمُقْوِینَ [ 73] فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّکَ الْعَڤِیمِ [ 74] فَڵا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ [ 75] لَّوْ وَإِنَّهُ ڵقَسَمٌ تَعْڵمُونَ عَڤِیمٌ [ 76]]{الواقعة: 68-76}واته: ئایه سه‌رنجى ئه‌و ئاوه ناده‌ن که ڕۆژانه چه‌ند جار ده‌یخونه‌وه ؟ ٍٍ
ئایا ئێوه له هه‌وره‌کانه‌وه دایده‌بارێنن یان ئێمه ده‌یبارێنن ؟ خۆ ئه‌گه‌ر ویستمان بوایه سوێر و تاڵمان ده‌کرد, ئیتر ئێوه بۆ سوپاسى خواى گه‌وره ناکه‌ن ؟! یان ئایه بۆ سه‌رنجى ئه‌و ئاگره ناده‌ن که دایده‌گیرسێنن ؟ ئایه ئێوه داره‌که‌یتان به‌دیهێناوه یان ئێمه خۆمان به‌دیهێنه‌رین ؟ هه‌ر ئێمه ئه‌و ئاگره‌مان کردۆته‌هۆى بێدارى یۆ هه‌مووان وه هۆى ژیانیش بۆ ئه‌وانه‌ى گه‌رۆک و گه‌شتیارن, ده‌ى که‌وابو به‌پاکى و بێگه‌ردى ناوى په‌روه‌ردگارى گه‌وره‌ت ببه ده‌ى سوێندم به‌جێى ئه‌ستێره‌کان جێى ده‌رکه‌وتن و ئاوابونیان, به‌ڕاستى ئه‌مه سوێندێکى ئێجگار گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بزانن ٠
هه‌روه‌ها له قورئان پیرۆزدا له‌م جۆره ئایه‌تانه زۆره, که به بیرکردوه له به‌دیهێنراوه‌کانى خواى گه‌وره گه‌وره‌ى خۆى به به‌نده‌کانى ده‌ناسێنێت, خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [سَنُڕيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ [ 53]]{فصلت: 53}واته: بێگومان ئێمه له داهاتودا به‌ڵگه و نیشانه‌ى سه‌ر سوڕهێنه‌ریان پێ پیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانى بونه‌وه‌ردا وله خودى خۆشیاندا, تاوه‌کو چاک بۆیان رون بێته‌وه و دڵنیاین که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاسته, ئایه شایه‌تى په‌روه‌ردگارت به‌س نیه ؟! که بێگومان ئه‌و به ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێک ٠

