ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سوڕانەوەی زەوی .. له‌ قورئاندا

سوڕانەوەی زەوی .. له‌ قورئاندا

 

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
قورئانی پیرۆز ھەواڵیداوە کە زەوی بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە و شێوەکەیشی نیمچە گۆییە، لە وەسفێکی جوان و وێناکردنێکی سەرنجڕاکێشدا، ئەویش بە باسکردنی بەرەنجامی ئەم سوڕانەوەیە، وەک دەفەرموێت:{إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْڕهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (54)} [الأعراف] واتە: شەو ڕه‌ش دادەپۆشێت و بەخێرایی عەوداڵە بەدوایدا.
یان دەفەرموێت:{ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَاڕ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (61)} [الحج] واتە: خوای گەورە زاتێکە کە شەو تێھەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێھەڵکێشی شەو دەکات. ھەروەھا دەفەرموێت:{خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ.....(5)} [الزمر]، واتە: ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی ھەق و ڕاستی دامەزراندووە، بەشێوەی کەوانەیی شەو بەسەر ڕۆژدا دێنێت و بەھەمان شێوەی کەوانەیی ڕۆژیش بەسەر شەودا دێنێت.
ئەو سێ ئایەتە پیرۆزەی پێشوو سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا دووپاتدەکەنەوە کە لە ئەنجامیدا شەو وڕۆژ پەیدا دەبن، چونکە لە ئەنجامی سوڕانەوەیدا نیوەی گۆی زەوی جارێک ڕووبەڕووی خۆر دەبێت و جارێکیش ڕووبەڕووی تاریکی گەردوون، کاتێک نیوەی ڕووبەڕووی خۆر دەبێت ڕووناکی بەردەکەوێت و ئەمەش واتە لە ڕۆژدایە. ھەر لەمکاتەدا نیوەکەی تری گۆی زەوی لە تاریکیدایە واتە لە شەودایە. بەمشێوەیە حاڵەتەکە دووبارە دەبێتەوە، ئەمەش بە سوڕانەوەی زەوی دەبێت بە دەوری خۆیدا کە ڕووی زەوی تاریکی و ڕووناکی بەدواییەکداھاتووی بە بەردەوامی و بەخێراییەکی زۆر دەبێت، وەک لە ئایەتەکەدا ھاتووە: ھەریەکەیان ئەوی تر دادەپۆشێت، ڕۆژ شەو دادەپۆشێت و شەویش ڕۆژ دادەپۆشێت، ئەمەش مانای وایە تاریکی شوێنی ڕۆژ دەگرێتەوە و دەبێتە شەو، ھەروەک چۆن ڕووناکی شوێنی شەو دەگرێتەوە و دەبێت بە ڕۆژ.
پەروەردگار دەفەرموێت:{يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَاڕ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَهُوَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُوڕ (6)} [الحديد]... مانای (یولج) واتە چوونی شتێک بەناو شتێکی تردا یان تێھەڵکێش کردن، بۆیە پەروەردگار شەو تێھەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێھەڵکێشی شەو دەکات. تاریکی دەچێتە شوێنی ڕووناکی وەک چۆن ڕووناکی دەچێتە شوێنی تاریکی، ھەردووکیان (تاریکی و ڕووناکی) بەھۆی سوڕانەوەی خێرای (زەوی) بەدەوری خۆیدا شوێنیان دەگۆڕن.
ھەروەھا یەکێکی تر لەو ئایەتە پیرۆزانەی ئاماژە بە سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا دەکات، ئەو ئایەتەیە کە دەفەرموێت:{أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (45)} [الفرقان]، واتە: ئایا نابینیت چۆن پەروەردگارت سێبەر درێژدەکاتەوە، خۆری کردووە بەھۆی گۆڕانکاری لە سێبەردا؟
خوای مەزن ڕووناکی خۆری وەک بەڵگەیەک داناوە لەسەر سوڕانەوەی زەوی، بۆیە دەبینین سێبەر (تاریکی) لە خۆرھەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا درێژدەبێتەوە، پاشان لە خۆرئاواوە بۆ خۆرھەڵات، درێژدەبێت و پاشان کورت دەبێتەوە و دواتر درێژ دەبێت، چونکە زەوی دەسوڕێتەوە. خۆئەگەر زەوی لە سوڕانەوەی بەدەوری تەوەرەکەیدا ڕاوەستا، ئەوا سێبەریش لە درێژبوونەوە دەوەستێت و جێگیر دەبێت، چونکە جوڵەی سێبەر تەنھا بەھۆی جوڵەی زەوییەوە دەبێت. خوای گەورە دەفەرموێت:{وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (88)} [النمل]، واتە: تۆ کێوەکان دەبینیت وادەزانیت وەستاون و بێ جوڵەن، لەکاتێکدا ئەوانیش وەکو ھەور لە جوڵەدان، ئەمەیە دەستکردی ئەو خوایەی ھەموو شتێکی بەوپەڕی ڕێکوپێکی دروستکردووە، ئەو زاتە زۆر ئاگایە بەو کار و کردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
"حەنەفی ئەحمەد" دەڵێت: "(جامدە) بە مانای وەستاو و جێگیر دێت، (مرّ)یش بە مانای ڕۆیشتن و دوورکەوتنەوە دێت، بۆیە مانای ئایەتەکە بەمجۆرەی لێدێت: دەڕوانیتە شاخەکان و تۆیش کە لەسەر زەویت وا ھەست دەکەیت وەستاوە و ناجوڵێت، بەڵام لە ڕاستیدا شاخ و ھەورەکانیش پێکەوە دەڕۆن و لەجوڵەدان و دووردەکەونەوە، بەوەش کە شاخەکان بەشێکن لە زەوی و جێگیرن لەسەری، بۆیە ئایەتەکە بە ڕاشکاوی باس لەوە دەکات زەوی و ئەوەش لەسەریەتی لە شاخەکان لەگەڵ ھەورەکان و ھەوای سەریدا دەجوڵێن و دووردەکەونەوە، واتە زەوی لە بۆشاییدا بە خێرایی دەگوێزرێتەوە".
ئەم ئایەتە پیرۆزە دڵنیایی ئەوەمان دەداتێ کە زەوی دەڕوات و لە شوێنی خۆی دەگوێزرێتەوە، ئەم جوڵە و ڕۆیشتن و گوێزانەوەیەی زەویش لە خولگەی تایبەتیدایە بەدەوری خۆردا.
بەوپێیەی ئێمە ھەست بە جوڵەی زەوی ناکەین وا دادەنێین شاخەکان وەستاو و جێگیرن، ھەروەک چۆن ئەو زەوییەش کە لەژێر پێیەکانماندایە و لەسەری دەژین وا دادەنێین ئەویش جێگیر و وەستاوە، کەچی لە ڕاستیدا بەخێراییەکی زۆر بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە. ھەروەھا ھەرگیز ئەو جوڵەیەش ھەست پێناکەین کە زەوی بەدەوری خۆردا بەخێراییەکی گەورە دەسوڕێتەوە، ھەرچەندە ئێمەی مرۆڤ لەسەریشی دەژین.
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز