سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نهێنیى دووباره بوونه‌وه‌ى نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
خواى گه‌وره نوێژى فه‌رزکردووه له‌سه‌ر موسوڵمانان له شه‌وو رۆژێکدا پێنچ جار, ده‌بێ له‌کاتى دیاریکراوى خۆیاندا ئه‌نجام بدرێن, له ئێواران و به یانیان و عیشا و نیوه‌ڕوان.. نوێژه‌کان دووباره ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببنه حه‌مامێکى گه‌رم و روحى بۆ پاک بوونه‌وه‌ى موسوڵمانان له گوناهو تاوان.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (أَرَأيْتَ لَوْ أَنَّ رَجُلاً كانَ يعْتَمِلُ, وكان بَيْنَ مَنْزِلِهِ وَبَيْنَ مُعْتَمَلِهِ خَمْسَةُ أَنْهار, فَإِذا آتى مُعْتَملِهِ عَمِلَ فيها مَاشَاءَ الله, فَأَصابَهُ الوَسَغ اَوالعَرْق, فَكُلَّما مرَّ بِنَهْرٍ أُغسِلَ, ما كان ذلِكَ يَبْقى مِن دَرَنِهِ؟ فَذالِكَ الصلاّة, كُلَّما عَمِلَ خَطيئةً فَدعَا وَاسْتغفَر, غُفِر لَهُ مَا كَانَ قبلَها) . واته: ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه له شوێنێک کار بکات, نێوان ماڵه‌که‌ى و شوێنى کاره‌که‌ى پێنچ رووبار‌ى تێدا بێت, له شوێنى کاره‌که‌ى تاخوا ویستى لێ بێت کار بکات ئاره‌قاوى و چڵکن ده‌بێ, کاتێک گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ له‌هه‌ر پێنج رووباره‌که خۆى پاک پاک بشوات ئایا چڵکى پێوه ده‌مێنێ؟ ده‌ى نوێژه‌کانیش ئاوه‌هان نوێژخوێن پاک ده‌که‌نه‌وه له گوناهو تاوان, هه‌رکاتێک نوێژخوێن تاوانى کرد‌و په‌شیمان بویه‌وه و داواى لێ خۆشبوونى کرد له خواى گه‌وره و پاڕایه‌وه, خواى گه‌وره له تاوانى رابردووى خۆش ده‌بێ.
خواى گه‌وره ئه‌م ئاده‌میزاده‌ى زۆر سه‌ر سوڕهێنه‌ر به‌دیهێناوه, یان ئه‌وه‌تا به‌کرده‌وه‌ى چاک به‌ره‌و ژیانى رۆحى و ملائیکه ده‌چێ, یان به‌کرده‌وه‌ى ناپه‌سه‌ند به‌ره‌و لاى شه‌یتان و ئاره‌زووه ئاژه‌ڵیه‌کان ده‌ڕوات, ئه‌وه نه‌نگى و عه‌یبه نیه که هه‌ڵه‌و تاوان بکات, به‌ڵکو ئه‌وه خراپه به‌رده‌وامبێ له‌سه‌رى و ته‌وبه نه‌کات و په‌شیمان نه‌بێته‌وه, چونکه هه‌موو مرۆڤێک هه‌ڵه ده‌کات به‌لآم چاکترینیان ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه و به‌رده‌وام نه‌بێت. به‌لآم ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر خراپه‌کارى ئه‌وه ئیتر ده‌چێته ریزى ئاژه‌لآن و بگره خراپتریش له ئاژه‌ڵه دڕنده‌کان.
ئه‌نجامدانى ئه‌و نوێژانه فرسه‌تن بۆ گه‌ڕانه‌وه له‌تاوان و هاتنه‌وه سه‌ر رێگاى راست, هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆلاى په‌روه‌ردگار, ده‌بنه هۆى کوژانه‌وه‌ى ئاگرى تاوانى ئاره‌زووه ئاژه‌ڵیه‌کان, زیکرو یادو بیرخه‌ره‌وه‌ى ژیانى قیامه‌تن.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: فَاذْكُرُ‌ونِي أَذْكُرْ‌كُمْ وَاشْكُرُ‌وا لِي وَلَا تَكْفُرُ‌ونِ البقره: ١٥. واته: که‌وایه یادم بکه‌ن بامنیش له‌بیرتان نه‌که‌م وه سوپاسم بکه‌ن پێ نه‌زان و ناسوپاسییم مه‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: أَلَا بِذِكْڕ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ الرعد: ٢٨. واته: ئـاگـاداربن که‌هه‌ر به یادى خوا دڵــه‌کـان ئـارام ده‌بـن و ده‌حه‌وێنه‌وه.
پیاوێک وتى به سه‌لمان چ کرده‌وه‌یه‌ک گه‌وره‌یه؟ فه‌رمووى: ئه‌ى قورئانت نه‌خوێندووه که ده‌فه‌رمێت: وَلَذِكْرُ اللَّـهِ أَكْبَ العنکبوت: ٤٥.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَثَلُ الّذي يَذكُرُ ربَّهُ والّذى لايَذكر ربَّه مَثَلُ الحَيّ والمَيّت) . واته: وێنه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى یادى خوا ده‌کات, ئه‌وه‌ى نایکات وه‌ک زیندو مردو وایه.
مه‌کحول ده‌ڵێت: باسکردن و یادى خوا شیفایه بۆ دڵ و ده‌روون به‌لآم باسکردنى خه‌ڵک ده‌رد و به‌لآیه!!.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: نوێژ بۆ زیکر و یادى خوایه, زیکریش قوتى دڵ و رۆحه , بێگومان چۆن جه‌سته پێویستى به خواردن و خوادنه‌وه هه‌یه دڵیش ئاوه‌ها پێویستى به یادى خوا و په‌رستشه‌کانى تر هه‌یه, یادى خوا هۆى هه‌ڵهاتن و پشت شکاندنى شه‌یتانه, هۆى ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگاره, غه‌م و په‌ژاره له‌دڵ ده‌رده‌کا, خۆشى و شادى ده‌خاته دڵه‌وه, هۆى دره‌وشانه‌وه‌ى دڵ و رووخساره, به‌ده‌ست هێنانى ته‌قواو خۆشه‌ویستى خودایه, گه‌رانه‌وه‌یه بۆ لاى خوا" .
ئیبن ته‌یمیه ده‌ڵێت: زیکرو یادى خوا بۆ دڵ وه‌ک ئاوه بۆ ماسى, ده‌بێت حاڵى ماسى چۆن بێت ئه‌گه‌ر ئاوى لێ ببڕێت؟!.
پیاوێک وتى به حه‌سه‌ن: شکاتى دڵ ره‌قى خۆم لاى تۆ ده‌که‌م؟. حه‌سه‌ن فه‌رمووى: به زیکر و یادى خوا نه‌رمى بکه و بیتوێنه‌وه‌و.
دووباره بوونه‌وه‌ى نوێژه‌کان ده‌بێته هۆی کوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى تاوان, پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ للهِ مَلَكاً يُنادى عِنْدَ كُلِّ الصلاة: يابنى آدم! قوموا إلى نيرانيكُم الّتِى أَوْقَد تُمُوها فَأَطفيؤهَا) . هه‌موو نوێژێک له نوێژه فه‌رزه‌کان ملائیکه‌یه‌ک بانگ ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌ى نه‌وه‌ى ئاده‌م هه‌ستن بچن به‌ده‌م ئه‌و ئاگره‌وه که هه‌ڵتان گیرساندوه‌و به‌رتان داوه‌ته جه‌سته‌ى خۆتان بیکوژێننه‌وه.. به‌ڵێ ئاگرێکى به‌تین و سوتێنه‌ره ده‌بێ بکوژێننه‌وه ئه‌گینا گڕه‌که‌ى ده‌گاته دلأ و ده‌روونتان. به‌ڵێ نوێژ ئاگرکوژێنه‌وه‌یه, گڕى ئاگره‌که ناهێڵێ و مه‌به‌ست لێره‌دا شۆردنه‌وه‌ى گوناهو تاوانه!!.
نوێژ به‌ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه تاوان بسڕێته‌وه‌و به‌س, به‌ڵکو چه‌نده‌ها حیکمه‌ت و ئامۆژگارى گرنگى تر‌ى تێدایه, نوێژ ئه‌و کرده‌وه موباره‌که‌یه موسڵمان له‌شه‌و و رۆژێکدا به‌لاى که‌مه‌وه پێنج جار په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ به‌بێ ته‌رجومان ده‌کات به په‌روه‌ردگاریه‌وه, میعراجه بۆى, توێشوو خواردنى رۆژانه‌ى رۆحیه‌تى, وه‌ک چۆن گه‌ده له رۆژێکدا چه‌ندجار تێر ده‌کرێ رۆحیش به‌وجۆره پێویستى به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه و پێویسته تێر بکرێ, زیکرو یادى خوا شه‌حن که‌ره‌وه‌ى رۆحه, دلأ رووناک ده‌کات, سنگ فراوان ده‌کات, چونکه نوێژخوێن له زه‌وى داده‌بڕێت به‌ره‌و ئاسمان, به‌ره‌و قاپى ره‌حم و به‌زه‌یى په‌روه‌ردگار, له‌به‌رده‌مى په‌روه‌ردگاریدا به‌بێ په‌رده راده‌وستێ و گفت و گۆى له‌گه‌ڵ ده‌کا, هاوارى لێ ده‌کاو لێى ده‌پاڕێته‌وه, له یه‌کێکى دوور ناپاڕێته‌وه له‌بیسه‌رو بینه‌رى نزیک له به‌نده‌وه ده‌پاڕێته‌وه, هانا بۆلاى خاوه‌ن ده‌سه‌لآتێکى گه‌وره ده‌با, هاوارى بۆلاى ده‌وڵه‌مه‌ندێکى له راده به‌ده‌رو خاوه‌ن سۆز‌و به‌زه‌یى ده‌بات, به‌و شێوه‌یه شیفاى رۆحى ده‌دات و نه‌فسى پاک ده‌کاته‌وه..
* خواى گه‌وره له فه‌رمووده‌ى قودسیدا ده‌فه‌رموێت: (نويَذم دابةش كردووة لة نيَوان خؤم و بةندةكةمدا ئةوةى بةندةكةم داواى دةكات ثيَى دةبةخشم.. كاتيَك بةندة دةلَيَت: ﭽﭖ ﭗ ﭘ ﭙﭼ سوثاس و ستايش بؤ خواى خاوةنى هةموو جيهانيان و بوونةوةر, ثةروةردطار سةرنجى مةلائيكةكانى بؤ لاى رادةكيَشيَت دةفةرمويَت: سةيركةن بةندةكةم سوثاس و ستايشى كردم و بةندةيةكى بةوةفاية.. كاتيَك بةندة دةلَيَت: ﭽ ﭛ ﭜ ﭼ بةخشندةو ميهرةبانة ئةو خوايةى كانطاى رةحمةت و سؤزو بةزةيية, خواى طةورةش دةفةرمويَت: سةيركةن بةندةكةم مةدح و سةناى كردم..كاتيَك دةلَيَت: ﭽﭞ ﭟ ﭠ ﭼ خاوةن و سةردارى رؤذى قيامةت, دةفةرمويَت: سةرنج بدةن ئةوةتة بةندةكةم بةخاوةن دةسةلآت و شكؤمةندم دةزانيَت.. كاتيَك دةلَيَت: ﭽ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥﭼ خوداية عيبادةت هةر بؤ تؤ دةكةم, داواى كؤمةكى هةر لة تؤ دةكةم, ثشت و ثةنام هةر تؤى, خواى طةورة دةفةرمويَت: بةندةكةم راست دةكات ئةوةتة بةكردارو بةطوفتار هةر من دةثةرستيَت و هةر منيش بة ثشتيوان دةزانيَت.. تائيَرة نيَوان من و بةندةكةم بوو, بؤ بةندةكةم هةية داوا بكات, كاتيَك دةلَىَ: ﭽ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳﭼ دةفةرمويَت ئةمة بؤ بةندةكةمة, ئةوةى داواى كرد ثيَى دةبةخشم .
بةندايةتى بؤ خوا‌و, هاوةلَ و شةريك بؤ دانةنانى و, كردةوةى ضاكة ذيانيَكى ثڕ لة خؤشي و كامةرانى لة دنياو قيامةتدا فةراهةم دةهيَنن بؤ موسلَمان, نةترسى لة كةس دةبيَ و نة غةم و ثةذارة .. ئةطةر مرؤظ بةو جؤرة بوو بةندةى خوا بوو بةڕاستى سةربةرزانة دةذى و لةكةس ناترسيَ و خةفةتى نيية, لة كاتيَكدا خةلَك زةليل و ذيَر دةستةى ئةم و ئةون و سةريان دانةواندووة بؤيان, بةلآم موسلَمان سةر بؤ هيض كةسيَك دانانةويَنيَ جطة لة خودا, كة ئةوةش خؤى بؤ خؤى بةهةشتيَكة تيَيدا دةذى: مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَ‌هُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ النحل: ٩٧.
* ثيَغةمبةرى خوا صلى الله علية وسلم دةفةرمويَت: (إِنَّ الرَجُلَ إذا دَخَلَ في صَلاَتِهِ أَقبَلَ الله عَلَيهِ بِوِجَهِ, فَلاَيُنْصَڕفْ عَنْهُ, حتى يَنْقَلِبَ) . واته: کاتێک پیاو ده‌چێته نوێژه‌وه خواى گه‌وره به‌رده‌وام رووى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى تێده‌کاو، رووى لێ وه‌رناگێڕێ تا له نوێژه‌که‌ى ده‌بێته‌وه‌و, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنى پێش نوێژ کردنه‌که..
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إِذَا قَرَأَ ابْنُ آدَمَ السَّجْدَةَ فَسَجَدَ اعْتَزَلَ الشَّيْطَانُ يَبْكِى يَقُولُ يَا وَيْلَهُ, أُمِرَ ابْنُ آدَمَ بِالسُّجُودِ فَسَجَدَ فَلَهُ الْجَنَّةُ وَأُمِرْتُ بِالسُّجُودِ فَأَبَيْتُ فَلِىَ النَّارُ) . واته: کاتێک نه‌وه‌ى ئاده‌م ده‌چێته سه‌جده‌وه شه‌یتان که‌نار ده‌گرێت و ده‌ست ده‌کات به گریان ده‌ڵێ: هاوار و واوه‌یلا بۆ من ئه‌و موسڵمانه فه‌رمانى پێکراوه سه‌جده به‌رێت, سه‌جده ده‌بات و ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه, به‌لآم من نافه‌رمانی خودام کرد سه‌جده‌م نه‌برد دۆزه‌خ جێگامه.
نوێژ پاک و خاوێنیه پاک و خاوێنى دلأ و ده‌روون, پاک و خاوێنى جه‌سته و جل و به‌رگ, به‌ڵکو ئه‌و شوێنه‌ش که نوێژه‌که‌ى تێدا ده‌کرێ..
ده‌ستنوێژگرتن و خۆشتن له‌کاتى له‌ش گرانیدا واجب و پێویستن بۆ نوێژکردن که ئه‌وه‌ش ماناى پاک و خاوێنی ده‌گه‌یه‌نێت, نوێژ کلیلى به‌هه‌شته و, کلیلى نوێژیش پاک و خاوێنى و خۆ پاک کردنه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها نوێژکردن وه‌رزشه بۆ جه‌سته, ماسولکه‌کان به‌هێزده‌کات و چوست چالاک ده‌بن, به‌تایبه‌تى نوێژى به‌یانیان و ئه‌و نوێژانه‌ش که‌پێش وه‌خت خوَیان بۆ ئاماده ده‌کرێت.. له ده‌ستنوێژ گرتنه‌وه تا ده‌گاته چوون بۆ مزگه‌وت و گه‌ڕانه‌وه و هه‌ستان و دانیشتنى ناو نوێژه‌کان, ئه‌مانه هه‌ر هه‌مویان جه‌سته به‌هێز و چالاک و ته‌ندروست ده‌که‌ن.. به‌و شێوه‌یه نوێژ برتیه له جووڵه و ئیش‌کردن, هه‌موو لایه‌نه‌کانى جه‌سته ده‌گرێته‌وه, جه‌سته رێک راده‌وه‌ستێ, رکوع و سه‌جده ده‌برێ, زمان قورئان و زیکر و دوعا ده‌خوێنێ (الله اكبر) ده‌کا, عه‌قڵ تێده‌فکرێ, دلأ ئاماده‌یه و ترس و خۆشه‌ویستى بۆ خوا هه‌یه, خواى گه‌وره‌ى کردووه به چاو‌دێر به‌سه‌رخۆیه‌وه, به‌شه‌وق زه‌وقه‌وه پێشوازى له نوێژه‌که‌ى ده‌کات.
زاناى گه‌وره‌و پایه به‌رزى کورد مامۆستا سه‌عیدى نوورسى زۆر گرنگى ده‌دا به نوێژه‌کانى له یه‌کێ له‌وته‌کانیدا ئه‌فه‌رموێ: ئه‌ى نه‌فسه‌که‌م بزانه که دوێنێ رۆشت و له ده‌ست ده‌رچوو, سبه‌ینێش هێشتا نه‌هاتووه و هیچ به‌ڵێن و په‌یمانێکیشت نه‌دراوه‌تێ که تۆ سبه‌ینێت هه‌یه و ده‌مێنى تا بیبینى, که‌واته ته‌نها ئه‌مڕۆ به ته‌مه‌نى راسته‌قینه‌ى خۆت بزانه, که‌مترین شتێکیش که له‌ئه‌مڕۆدا بتوانى بیخه‌یته ناو سندوقى پاشه‌که‌وتکردنى دوا رۆژته‌وه, ته‌نها یه‌ک سه‌عاته که له مزگه‌وت یان له‌سه‌ر به‌رمالأ به‌سه‌رى به‌ریت, تاکو دوا رۆژى راسته‌قینه‌و هه‌میشه‌یى خۆتى پآ دابین بکه‌ى.
پێشه‌وا عه‌لی فه‌رمویه‌تى: به‌نده‌ى ئیماندار کاتێک رۆحى ده‌رچوو جێگه نوێژه‌که‌ی و ئه‌و مه‌لائیکه‌یه‌ى کرده‌وه چاکه‌کانى بۆ به‌رزده‌کاته‌وه بۆى ده‌گرین. پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْ‌ضُ وَمَا كَانُوا مُنظَڕ‌ينَ الدخان: ٢٩ .
