سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خاکیش وەک وڵاتێک وەھایە............. له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
خوای گەورە دەفەرموێت:{وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا كَذَلِكَ نُصَڕّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ (58)} [الأعراف] واتە: وڵاتی بەپیت و چاک و ئاوەدان، دار و ڕووەکی بە فەرمانی پەروەردگاری تێدا دەڕوێت، ئەوەش کە زۆنگ و پیس و بێ کەڵک بێت، شتی بێسوود و بێفەڕ نەبێت، ھیچی لێ پەیدا نابێت.
خوای پەروەردگار خاکی بە وڵات ناوبردووە و ئەوەش بە لوتکەی ئیعجازی زانستی دادەنرێت، خاک بە پێکھاتەکانیەوە ھەر وەک وڵاتێکە.
لێکۆڵینەوە زانستییە کشتوکاڵییەکان سەلماندوویانە ھەر یەک مەتر سێجا لە خاک کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردەھێنرێت (٢٠٠ ھەزار) کرم و (١٠٠ ھەزار) مێروو (حشرات) و (٣٠٠) کرمی ئاسایی خاک و ھەزاران میکرۆب (زیندەوەری ورد)ی تێدایە... ھەموو ئەوانەش بە چاوی ئاسایی نابینرێن.
ھەر گرامێک لەو خاکە ملیاران بەکتریا و میکرۆبی تێدایە کە لەسەر ماددە ئەندامییەکان دەژین و دەیگۆڕن بۆ ماددەی کانزایی، بەدرێژایی ساڵ و بەبێ وەستان ئەم کارە دەکەن.
بۆ نموونە ئەو میکرۆبانە گەڵا وەریوەکان دەخۆن، ئەم کردارە پێویستی بە بوونی ھەوا و ئۆکسجینی نێو خاک ھەیە، بەڵام دەبێت ئەو ھەوایەی نێو خاک لەکوێوە ھاتبێت؟
لێرەدا حیکمەتی بوونی کرمەکانی خاک دەردەکەون، چونکە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە کردنەوەی کونی زۆر لە خاکدا و ھەوایش لێیانەوە دەچێتە خاکەکەوە، واتە لە ھەواگۆڕکێی خاکدا کرمی زەوی بەشداری دەکات. ھەروەھا سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی لە خاکدا دەژین وەک مار و مێروولە و دووپشک، کونی زۆر لە خاکدا دروست دەکەن. جێی سەرسامییە بوترێت ئەگەر ئەو کونانەی نێو خاک نەمێنن ڕووەک لەسەر زەوی نامێنێت و ژیانیش کۆتایی دێت.
سەرجەم ئەو زیندەوەرانەی لەنێو خاکدا ھەن وەک وڵاتێکی ئاوەدانیان لێکردووە، ئەوەش بەتەواوی لەگەڵ ئایەتەکەدا ھاوتا دەبێت.

