سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پیاوان ڕقیان له‌م جۆره ئافره‌تانه‌یه
و. هێور خه‌لیل ـ هه‌ولێر
١- ئافره‌تی خۆبه‌زلزان: ئه‌و ئافره‌ته‌یه که خۆی به گه‌وره‌تر له ده‌وروبه‌ری ده‌زانێت به‌تایبه‌ت له هاوڕێ و دۆسته‌کانی، واش گومان ده‌بات که تاکو ئێستا که‌سێکی شیاو به خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رداری ئه‌و نه‌هاتۆته دونیا.
٢- ئافره‌تی دوودڵ: ئه‌و ئافره‌ته‌یه که هه‌زار جار بیر ده‌کاته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بڕیارێک بدات، دواتر په‌شیمان ده‌بێته‌وه و بڕیارێکی تر ده‌دات، هه‌روه‌ک له هه‌موو شتێکدا پرسیار به ده‌وروبه‌ری ده‌کات، به‌لآم دواتر به‌گوێیان ناکات، به‌مه‌ش ته‌واوی هاوڕێکانی بێزار ده‌کات و سه‌ره‌نجام هاوڕێکانی لێ دوورده‌که‌ونه‌وه.
٣- ئافره‌تی هه‌ست سارد: ئه‌و ئافره‌ته‌یه له کاتی وه‌رگرتنی هه‌ر هه‌واڵێکى خۆشی بێت یاخود ناخۆش، به هه‌مان روو پێشوازی لێ ده‌کات و له کاتی گوێگرتنی له هه‌ر کێشه و قه‌یرانێک گاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌موچاوی ده‌رناکه‌وێت و سۆزی ناجوڵێت.
٤- ئافره‌تی رووکه‌ش:
ئه‌و ئافره‌ته‌یه له ژیانیدا ته‌نها گرنگی به رووکه‌شی کاره‌کان ده‌دات و هه‌وڵنادات تێبگات یا پرسیار بکات، ئه‌گه‌ر قسه‌شی کرد، ده‌رده‌که‌وێت که هیچ شت سه‌باره‌ت به ده‌وروبه‌ری نازانێت، گه‌نجی زیره‌کیش ئه‌م جۆره ئافره‌ته‌ی خۆشناوێت.
٥- ئافره‌تی ئیره‌به‌ر: جا ئه‌و ئیره‌ییه به‌رامبه‌ر هاوڕێ و دۆسته‌کانی بێت، یاخود هه‌ر مرۆڤێکی تر، که له رووکه‌شدا یاخود جوانی، یاخود باری کۆمه‌لآیه‌تی، یاخود زیره‌کی له‌و به‌رزتر بێت، هه‌روه‌ک به‌رده‌وام کێشه بۆ ئه‌و که‌سانه دروست ده‌کات که مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، چونکه هه‌رده‌م هه‌ست به که‌موکوڕی و بێ متمانه‌یی به‌خۆی ده‌کات.
٦- ئافره‌تی زۆر شه‌رمن: ئه‌م سیفه‌ته هه‌رچه‌ند بۆ ئافره‌ت پێویسته، به‌لآم شه‌رمنیه‌که ئه‌گه‌ر به‌و ئاسته بوو که رووی نه‌ده‌هات قسه بکات و ته‌عبیر له بۆچوونه‌کانی بکات و پشتی به که‌سانی تر به‌ست بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ها شه‌رمیشی کرد که زه‌رده‌خه بکات، ئه‌وا لای پیاو په‌سه‌ند نابێت.
٧- ئافره‌تی خۆده‌رخه‌ر: ئه‌و جۆره ئافره‌ته حه‌زده‌کات هه‌موو که‌س له ده‌وری خڕببنه‌وه و گوێی لێ بگرن و قسه‌ی بۆ بکه‌ن و دڵی خۆشبکه‌ن و جێگه‌ی پێشه‌وه‌ی له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان بۆ بگرن، به‌م شێوه‌یه‌ش له رواڵه‌تدا هه‌لآ ده‌نێته‌وه، به‌لآم له ناخیدا که‌سایه‌تییه‌کی لاوازی هه‌یه و هه‌ست به ترس ده‌کات.
٨- ئافره‌تی ره‌خنه‌گر: ئه‌و ئافره‌ته‌یه هیچ شتێکی به‌دڵ نییه، له جلی هاوڕێکانی، یاخود شێوازی قسه‌کردنیان، یاخود پێشنیاره‌کانیان، ته‌نها کاره‌کانی خۆی یاخود گوفتاره‌کانی خۆی به‌دڵه.
٩- ئافره‌تی سه‌رکرده: هه‌رچه‌نده ئه‌م سیفه‌ته پێویسته له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا و به‌تایبه‌ت له ژیانی کرداری بوونی هه‌بێت لای ئافره‌ت، به‌لآم پیاوی رۆژهه‌لآتی حه‌ز ناکات ببینێت هاوسه‌ره‌که‌ی، یاخود ئه‌و که‌سه‌ی به‌نیازه بۆ ژیانی هاوسه‌ری ده‌ستنیشانی بکات، له دواڕۆژدا بیێته سه‌رکرده‌ی ژیانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر راستیش بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌م سیفه‌ته‌شی تیا‌بوو، ئه‌وا ئێمه پیرۆزبایی لێ ده‌که‌ین، به‌لآم داواشی لێ ده‌که‌ین زۆر به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نیازی شووکردنی هه‌بوو.

