سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زاراوه قورئانی یه‌کان (الوسطية) میانه‌ڕه‌وى ڕه‌وتێکى شه‌رعی و بنه‌مایه‌کى شارستانى (1)
م.که‌مال ئه‌مین گوڵپى
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین که هێزى هه‌ر شتێک له خودى خۆی و ناوه رۆکه‌که‌یه‌تى هه‌ر ئه‌مه‌شه وایى کردوه‌که زاراوه وچه‌مکه قورئانییه‌کان له هه‌موو کات و شوێنێک مانا‌و مه‌فهومى ته‌واوبده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌و هێزو مانا قوڵانه له قورئاندا نیشان بده‌ن، بۆیه( وسطية)ت له ئیسلامدا یه‌کێکه له‌و زاراوانه‌و بوه‌ته رۆح و سیمایى جوانى په‌یامه‌که، هه‌رئه‌مه‌یه وسگیه پقافه‌و سلوکه، هۆکارى پێشکه‌وتن و ره‌سه‌نیه‌ته، سیمایى جوانى چاکسازیه، رێگاى به‌ره‌و لوته‌که‌چونه، ده‌رچه‌ى ده‌ربازبونه له گرفت و کێشه، هێزى حیوار‌و گفتوگۆى مرۆڤه، چاره‌سه‌رى روبه‌روبونه‌وه‌یه به نایاب ترین شێوه، ته‌کلیفه هه‌م رێزه و ته‌شریفه، ره‌وتێکى شه‌رعى و بنه‌مایه‌کى شارستان و داخوازیه‌کى مرۆڤه، ئه‌مه هه‌موى واده‌کات که ئێمه‌ى خاوه‌ن قه‌ڵه‌م جارێکى تر زۆر بوێرانه روبکه‌ینه‌وه به‌لاى زاراوه قورئانیه‌کاندا، تا به‌جوانى مانا ومه‌فهومیان رونکه‌ینه‌وه،
خۆمان و نه‌وه‌ى ئاینه‌ده سود مه‌ندکه‌ین له‌و دنیا پر وانه‌و ڕۆشنبیریه، بۆیه له نوسین و گوتارماندا بۆ زه‌روریات نه‌بێت لانه‌که‌ینه‌وه وپه‌نانه‌به‌ینه به‌ر زاراوه‌ى بێگانه‌و نامۆ به‌کلتورو ڕۆشنبیری ئیسلامى و کورده‌واریمان، ئه‌م هه‌وڵه‌ى به‌ند ته‌نها رێگه خۆشکردنه بۆ ڕۆشنبیران و زانا‌و نوسه‌رانمان، یه‌که‌م هه‌نگاویش نییه به‌ڵام له‌م بواره‌دا وه‌لانان و پشتێکردنێکى زۆر ده‌بینرێت له نوسینى کوردی‌دا، بۆیه ده‌لێم با به‌هه‌مومانه‌وه گرنگى بده‌ین به‌م زاراوانه چونکه ئه‌مانه‌تێکى علمییه له ئه‌ستۆى ئێمه‌دایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ پێ هه‌ڵنه‌ستین و ره‌چه نه‌شکێنین ئه‌وه له ئاینده‌دا به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ى نوێ ئه‌وه‌ش بزنین مێژو ره‌حم به‌که‌س ناکات، بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێک له‌م بواره‌دا جێگانرخاندن و پێزانینه.
* پێناسه‌ى الوسطیه:
له رووى زمانه‌وانیدا:
پێکهاته سه‌رکیه‌که‌ى ئه‌م زاراوه‌یه سێ پیته وه‌ک چاوگ که سه‌رچاوه‌ى هه‌موو وشه‌یه‌که‌و ته‌واوى وشه‌کانى تر له‌وه‌وه وه‌ر ده‌گیرێن وه‌ک زانایانى وشه‌سازى سه‌ر به مدرسه‌ى بصریه‌کان واده‌ڵێن: (و،س،ط) ناوه‌ند، نێوان ، ناوه‌راست، یان به‌واتاى رێک و راست دێت العدل: وه‌ک ده‌گوترێت:أعدل الشی‌و،ای أوسگه.رأیتُ وَسَگَ رأسه، به فتحه‌ى سینه‌که وبه‌سکونیش هاتوه، وسگ نێوان دوولا، وه‌ک شاعرده‌ڵێت:(إذا رحلتُ فاجعلوني وسَطاً إنّي كبيرٌ، لا أطيق العنَّدا).
له‌ناوه‌راستى خۆتان دام نێن و ره‌فیقیم که‌ن، بم پارێزن من ده‌ترسم ته‌نها خۆم بم وڵاخه‌که‌م له‌ده‌ست ده‌رچێ پێنه‌گه‌م.
راغبی أصفهانى ده‌ڵێت: الوسگ: به‌واتاى نێوانى دوو شتى بێزراو وه‌ک به‌خشنده‌یى نێوانى به‌خیلى و ئیسرافه، یاخد میانکارى له نێوان توندره‌وى و شلگیرى یاخود نێوان ئه‌م په‌رو ئه‌وپه‌رگرتن.
هه‌ندێ جاریش به‌ماناى به‌رزى دێت، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت سه‌باره‌ت به فرده‌وس،( وَسَطُ الجنة و أعلى الجنة).
* وسطیه وه‌ک زاراوه:
زاراوه‌ى وسگیه له عرفى گشتیدا، بریتیه له‌مییانه‌ره‌وى له بیروبڕواو هه‌ڵوێست و سلوکى رۆژانه‌و تێروانین بۆ یاسا‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر، به‌م جۆره به شێوه‌یه‌کى گشتى خودى به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌گرێته‌وه.
لێره‌وه وسگیه: بریتییه له نیشاندانى هه‌موراستی یه‌ک له نێوان دوو باگلدا چ له‌روى بیر‌و برواو یان کرده‌وه یان ره‌وشت. بۆیه ده‌کرێت بڵێن: وسگیه واته داننان به ئازادى به‌رامبه‌ر به‌تایبه‌ت تر ئازادى دینى و بیروڕا.
* وسطیه له قورئاندا:
له‌ده‌رنجامى مانا زمانه‌وانی و مانا زاراویه‌که‌ى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ که وه‌سه‌تیه‌ت واته نێوان دوو شت، نه ئه‌وپه‌رگرتن نه ئه‌م په‌ر گرتن، بۆ یه قورئان جوانى ره‌وشت و مامه‌ڵه و ره‌وتى مومسوڵمانه‌ن به میانه‌ره‌وه‌ى وه‌سف ده‌کات وه‌ک ده‌فه‌رموێت:[ ثم أورثنا الكتاب الذين اصطفينا من عبادنا فمنهم ظالم لنفسه ومنهم مقتصد ومنهم سابق بالخيرات بإذن الله ذلك هو الفضل الكبير] (فاطر/32). (مقتصد) واته میانکار و مام ناوه‌ند، بۆیه(إقتصاد) له خه‌رجیدا هه‌میشه نێوان چروکى و ده‌ست بڵاویه، وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێت: [والذين أنفقوا لم يُسرفُوا ولم يقتروا وكان بين ذلك قواما](الفرقان/67). ئه‌م ره‌وتى میانه‌یه په‌سه‌نده و ئیسلام داکۆکى ده‌کات له سه‌رى له هه‌موو رویه‌که‌وه له‌مامه‌ڵه‌و عیباده‌ت و بیروبڕواو په‌روه‌رده و تعلیم و ته‌شریعدا، هه‌ر ئه‌مه‌شه هاواتاکانى وه‌سه‌تیه‌ت بریتین له( الخيار)، چاکى و جوانى، العدل، رێکى و پوختى،الجود، سه‌خاوه‌تى دڵاوایى، الشرف، رێز‌و شکۆمه‌ندى.
* داتاشراوى (وسطية) له قورئاندا:
ئه‌گه‌ر به چاوێکه زانستیانه‌وه بڕوانینه قورئان بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێ که زاراوه‌ى وسگیه به چه‌ند شێوازێک هاتوه و ئاماژه‌ى پێ کراوه.
١- فیعلى مازیى سێ پیتى مجرد، (وسط)له‌ناوه‌راستدابوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[فوسطن به جمعا](العاديات/5). واته: له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناوه‌راستى دوژمنان‌دا.
٢- (أوسط)، له‌سه‌روه‌زنى (أفْعَل)، (إسم تفضيل)، به‌واتاى، مام ناوه‌ند، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ من أوسط ماتطعمون أهليكم] (المائدة/89). واته: به شێوه‌یه‌کى مامناوه‌ندى که بۆ خاو خێزانتان سه‌رفى ده‌که‌ن، ئه‌م وه‌زنه بۆیه (إسم تفضيل و صيفةالمشبهة ) نییه چونکه (صيفه المشبهة) له فیعلى لازم وه‌رده‌گیر و له سه‌ر وه‌زنى (فَعِل يان فَعُل) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وه‌زنى فَعِل بێت ئه‌وه سێ وه‌زنى هه‌یه، یه‌کێکیان (أفْعَل)وه‌ک (أخضر)، که سێ پیتیه‌که (خَضِرَية ) له‌سه‌ر وه‌زنى (فَعِلَ) نه‌ک (فَعَل) که(وَسَطَ) له‌سه‌ر وه‌زنى فَعَڵ یه بۆیه (أوسط) (إسم تفضيل)، بۆیه ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه‌م دا له‌به‌ر ئه‌وه که‌سێ نه‌ڵێت: (أفعَل صيفة المشبهة) .
٣- (الوسطى): له‌سه‌روه‌زنى (فعلى)،(إسم تفضيل مؤنثة)، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ حافظوا على الصلاوات والصلاة الوسطى]البقره/٢٣٨. واته: پارێزگارى نوێژه‌کانتان بکه‌ن به‌تایبه‌ت نوێژى ناوه‌ند.
٤- (الوسط): (مصدر)، فیعل سێ پیتى مجرد، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[وكذلك جعلناكم أُمة وسطاً]البقره/١٤٣.واته: به‌وشێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به گه‌لێکى میانه‌ره‌و گێڕاوه.

