سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ که‌فاره‌تى تاوان و کردارى ناپه‌سه‌نده
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
بێگومان نوێژ ده‌بێته هۆى که‌فاره‌تى هه‌رچى کردار‌و گوفتارى ناپه‌سه‌نده, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَ‌فَيِ النَّهَاڕ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَ‌ىٰ لِلذَّاكِڕ‌ينَ هود: ١١٤. واته: هه‌سته به ئه‌رکى راگرتنى نوێژ له‌هه‌ر دوو سه‌رى رۆژه‌وه, و له به‌شێک له شه‌ویشدا, به‌ڕاستى کرده‌وه چاکه‌کان کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانتان لاده‌به‌ن و ده‌بنه که‌فاره‌ت و شۆردنه‌وه‌ى گوناهه‌کانتان, ئه‌وه ئه‌وه په‌ند و ئامۆژگارى یه بۆ په‌ند وه‌رگران.
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ ، وَالْجُمُعَةُ إِلَى الْجُمُعَةِ كَفَّارَاتٌ لِمَا بَيْنَهُنَّ ، مَا لَمْ تُغْشَ الْكَبَائِرُ) . واته: پێنج فه‌رزه‌ى نوێژ و, نوێژى جومعه تاجومعه‌یه‌کى تر, ده‌بنه هۆى شۆردنه‌وه‌ى خراپه و تاوانى نێوانیان, به‌مه‌رجێ له تاوانه گه‌وره‌کان نه‌بن.
* هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهَرًا بِبَابِ أَحَدِكُمْ, يَغْتَسِلُ فِيهِ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسًا, مَا تَقُولُ ذَلِكَ يُبْقِى مِنْ دَرَنِهِ. قَالُوا لاَ يُبْقِى مِنْ دَرَنِهِ شَيْئًا. قَالَ: فَذَلِكَ مِثْلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ, يَمْحُو اللَّهُ بِهَا الْخَطَايَا) . واته: ئه‌گه‌ر رووبارێ به به‌رده‌مى ماڵى یه‌کێک له ئێوه‌دا بڕوات رۆژى پێنج جار خۆى پاک بشوات, ئایا چڵکى پێوه ده‌مێنێت؟. وتیان: نه‌خێر هیچ چڵکى پێوه نامێنێ. فه‌رمووى: ده‌ى ئه‌وه وه‌ک پێچ فه‌رزه‌ى نوێژ وه‌هایه, خواى گه‌وره گوناه و خراپه‌کانتانى پێ ده‌شواته‌وه.
* عه‌بدولآى کوڕى مه‌سعود ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (تَحْتَڕقُونَ تَحْتَڕقُونَ, فَإِذا صَلَّيتم الصُبح غَسَلْتَها, ثمَّ تحترقون تحترقون فَإِذا صَلِّتُم الظُهْرَ غَسَلْتَها, ثُمَّ تَحْتَڕقون تَحْتَڕقون, فإِذا صَلِّيتم العَصْرَ غَسَلْتها, ثم تَحْتَڕقُون تَحْتَڕقون فإِذا صَلَيتم المَغْڕبَ غَسَلْتها, ثُم تَحْتَڕقون تَحْتَڕقون, فَإذا صَلَيتم العِشاء غَسَلْتَها, ثُمَّ تَنامُون, فَلا يُكْتِب عَلَيْكُم حَتّى تَسْتَيقِضُوا) . واته: گڕتان تێ به‌رده‌بێ و ده‌سوتێن ئه‌گه‌ر هه‌ستان نوێژى به‌یانیتان کرد ئه‌وه ئاوتان پێدا کردوه‌و کوژاندوتانه‌ته‌وه, تاوانه‌کانتان پێ شۆردۆته‌وه, به‌و جۆره نوێژه‌کان هه‌تا ده‌گاته نوێژى عیشا یه‌ک له دواى یه‌ک ده‌بنه هۆى شۆردنه‌وه‌ى گوناهو تاوانه‌کانتان, که خه‌وتیشن هیچ گوناه و تاوانتان بۆ نانوسرێت تا له‌خه‌و به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه و ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به کارى ناپه‌سه‌ند سه‌ر له‌نوێ.
* سه‌لمانى فارسى ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: له‌گه‌لأ پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم له ژێر دره‌ختێکا بوین لقێکى وشکى راوه‌شان هه‌رچى گه‌لآى پێوه بوو هه‌ڵوه‌رى فه‌رمووى: ئه‌ى سه‌لمان! بۆ پرسیارت نه‌کرد بۆ وام کرد؟ وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! بۆچى وات کرد؟ فه‌رمووى: (إنَّ مُسْلم إِذا تَوضَأ فأحْسِن, ثُمَّ صَلِّى الصّلوات الخَمْس, تَحاتََّت خطاياهُ كماتَحاتَّ هذا الوَرق) . واته: ئه‌گه‌ر موسوڵمان ده‌ستنوێژى گرت به چاکى, پاشان پێنج فه‌رزه‌ى نوێژى کرد, گوناهه‌کانى هه‌ڵئه‌وه‌رێت وه‌ک گه‌لآى ئه‌و درخته. پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَ‌فَيِ النَّهَاڕ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَ‌ىٰ لِلذَّاكِڕ‌ينَهود: ١١٤.
* عوسمانى کوڕى عه‌ففان ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (مَامِنْ أمْڕئ مُسْلِمِ تَحْضُرُهُ الصلاّةُ المَكْتُوبَةَ, فَيُحْسِنُ وَضُوءَهَا و خْشُوعَهَا و رَكُوَعَهَا, إلاَّ كَانَتْ كَفَارةً لِمَا قَبْلَها مِنَ الذُنُوب, مَالَم تُوتَ كَبيرةٌ وذلك الدّهركلّهُ) .
واته: هه‌ر موسوڵمانێک ئاماده‌ى پێنچ فه‌رزه‌ى نوێژ بێت, به رێک و پێکى و به‌جوانى ده‌ست نوێژى بۆ بگرێ و به خشوعه‌وه به‌جێیان بێنێ, رکوعه‌که‌شى ته‌واو بێت, ده‌بێته هۆى که‌فاره‌تى گوناهه‌کانى رابردووى, به مه‌رجێ له‌گوناهه گه‌وره‌کان نه‌بن, ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو ته‌مه‌نیه‌تى.
* ئه‌بو ئه‌یوبى ئه‌نصاری ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (إِنَّ لِكُلِّ صَلاَة تَحطَُ مَابَيْنَ يَدَيْهَا مِن خَطيئة) . واته: هه‌موو نوێژێک گوناهه‌کانى پێش خۆى ده‌شواته‌وه.
* ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (إنّ العَبْدَ إذا قَامَ إلى الصَلاّة أُتِى بِذُنُوبِهِ كُلِّها, فَوَضَعَتْ عَلَى عَاتِقِهِ, فَكُلّما رَكَعَ أَو سَجَدَ, تَسَا قَطَت عَنْهُ) . واته: کاتێک به‌نده‌یه‌کى خوا هه‌ستا بۆ نوێژکردن هه‌موو گوناهو تاوانه‌کانى ده‌خاته سه‌رشانى و کاتێک رکوع یان سه‌جده ده‌بات ده‌که‌ونه خواره‌وه له‌سه‌ر شانى و له‌کۆڵى ده‌بنه‌وه.
* ره‌بیعه‌ى کوڕى که‌عب ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕایه‌وه فه‌رمووى: شه‌وێک له‌گه‌لأ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بووم پێویستى ده‌ست نوێژم بۆ ئاماده‌کرد. فه‌رمووى: بۆ داواى شتێکم لێ ناکه‌یت. وتم: داوات لێ ده‌که‌م که هاوڕێت بم له به‌هه‌شتدا. فه‌رمووى: جگه له‌وه داوا بکه؟. وتم: هه‌ر داواى ئه‌وه‌ت لێ ده‌که‌م. فه‌رمووى: (فَأَعِنِّى عَلَى نَفْسِكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ) . ده‌ى زۆر سه‌جده به‌ره بۆ خودا واته نوێژى زۆر بکه.
* (أبو ذر) ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: (كاتى وةرزى زستان بوو طةلآى درةختةكان دةوةرين ثيَغةمبةرى خوا صلى الله علية وسلم ضةند لقة داريَكى طرت و راى وةشاندن طةلآكانيان هةلَوةرى فةرمووى: ئةى (أبا ذر)! وتم: فه‌رمان به‌ردارتم و گوێرایه‌ڵى تۆم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! فه‌رمووى: به‌نده‌یه‌کى موسڵمان نوێژێک ده‌کات له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره, گوناهو تاوانه‌کانى هه‌ڵئه‌وه‌رن هه‌ر وه‌ک چۆن بینیت گه‌لآى ئه‌م دره‌خته هه‌ڵوه‌رى) .
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ گێڕایه‌وه‌و فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم داى به‌لاى گۆڕێکدا فه‌رمووى: خاوه‌نى ئه‌م گۆڕه کێیه؟ وتیان فلان که‌سه. فه‌رمووى: دوو رکات نوێژ خۆشه‌ویستره بۆ ئه‌و له‌و ژیانه‌ى که ئێوه له دنیادا ماوتانه به‌سه‌رى به‌رن) .
* سه‌عدى کوڕى ئه‌بی وه‌ققاص ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: دوو براى موسڵمان هه‌بوون یه‌کێکیان پێش ئه‌وى که‌یان به چل رۆژ وه‌فاتى کرد, منیش باسى چاکه‌و پیاوه‌تى یه‌که‌میانم کرد بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (ئةى ئايا ئةوةى تريشيان موسلَمان نةبوو؟). وتم: به‌ڵێ موسڵمان بوو. فه‌رمووى: (ئيَوة نازانن بةو ضل رؤذةى لة دواى ئةو نويذةكان ئةويشيان طةياندؤتة ض ثلةيةك؟ ويَنةى نويَذةكان وةك ضؤن جؤطةيةك بة بةردةم دةرطاى يةكىَ لة ئيَوةدا بڕوات و بضيَتة ناوى و دايثؤشيَت, جا رؤذى ثيَنض جار خؤى فڕيَ داتة ناوى و خؤى بشوات, ضؤن دةى بينن؟ ئايا هيض ضلَكى ثيَوة دةميَنىَ؟ كةواتة ئيَوة نازانن نويَذةكانى بةو ضل رؤذة ئةوى طةياندؤتة ض ثلةيةكى بةرزو ثڕ شكؤ) .
براى موسوڵمانى جا ئیتر به‌دواى چیدا ده‌گه‌ڕێی له‌مانه چاکترو باشترت له کوێ ده‌ست ده‌که‌وێت؟ نوێژه‌کانت ببێته که‌فاره‌تى کردار و گوفتاره ناپه‌سه‌نده‌کانت, به زۆر سه‌جده بردن ده‌گه‌یته ئه‌و پله‌یه له به‌هه‌شتدا هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بیت, ده‌ى چ مژده‌یه‌ک له‌وه خۆشتره بۆ نوێژخوێن؟ کام به‌خته‌وه‌رى و دڵنیاییه‌ک له‌وه چاکتره!!.
