سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ به‌رگرى که‌ری تاوانه
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
وه‌ک پێشتر روونمان کرده‌وه نوێژى راسته‌قینه ده‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوان و هه‌رچى کردار‌و گوفتارى ناپه‌سه‌نده, ئه‌گه‌ر به خشوع و دڵ بێداریه‌وه ئه‌نجام دراو, له کاتى خۆى دوا نه‌خرا, خاوه‌نه‌که‌ى به شه‌وق و زه‌وقه‌وه به‌رده‌وام بوو له سه‌رى, ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا ره‌چاو کرا, ئه‌وه لاى خوا وه‌رگیراوه و ئاسه‌وارى باشى ده‌بێ و ده‌بێته هۆى قه‌ده‌غه‌کردنى له تاوان و خراپه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ۖ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَڕ العنکبوت: ٤٥. واته: هه‌سته به ئه‌رکى راگرتنى نوێژ چونکه به‌راستى نوێژ مرۆڤه‌کان قه‌ده‌غه ده‌کات له هه‌رچى ناڕه‌وایى و شتى ناپه‌سه‌نده
.
پێشه‌وا قورتوبى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ له راڤه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێ: بۆیه ده‌بێ نوێژ مرۆڤ له خراپه و به‌دکارى دوور خاته‌وه چونکه قورئان خوێندنى تێدایه ئامۆژگارى مرۆڤ ده‌کا, جگه له‌وه نوێژ هه‌موو گیانى نوێژ خوێن سه‌رگه‌رم ده‌کا.. کاتێک ده‌چێته میحرابى نوێژ‌و ملکه‌چ ده‌کاو بیرده‌کاته‌وه له‌به‌رده‌م خوادایه, خواى گه‌وره ئاگاى لێیه‌تى, به‌م حاڵه‌ته ده‌روونى راست ده‌بێته‌وه, له ئه‌ندامه‌کانیدا ئاسه‌وارى چاودێرى خوا به‌سه‌ریه‌وه ده‌رده‌که‌وێ, به‌وشێوه‌یه نوێژخوێن تا نوێژێکى تر ئه‌و حاڵه‌ته به‌سه‌ریدا زاڵه.. به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌یاله‌َش بکات که له‌هه‌ر نوێژێکدا وا دابنێت که دواهه‌مین نوێژیه‌تى و ته‌مه‌نى کۆتایى هاتووه.. جانوێژى ئاوا مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه له خراپه‌و به‌دکارى و هه‌موو ناپه‌سه‌ندییه‌ک..
ئه‌گه‌ر نوێژ به به‌خشوعه‌وه بکرێت خاوه‌نه‌که‌ى دوورده‌خاته‌وه له تاوان و خراپه‌کارى, ده‌ستى ده‌گرێ بۆلاى خێر و چاکه, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ده‌بینى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێ له نوێژخوێنان که‌موکوڕیان هه‌یه به‌لآم له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا له خه‌ڵکانى تر چاکترن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (عَلَيْكُم بِقيام اللَّيلْ, فإِنَّهُ دَأْبُ الصَالِحينَ قَبْلَكُم, وَقُرْبَةٌ الى ربِّكُم وَمُنْهاةٌ عَنِ الإثمِ وَمَكْفَرَةٌ للسّيئات). واته: شه‌ونوێژ بکه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى به‌گوێره‌ى توانا, چونکه ئاکار‌و ره‌وشتى پیاو چاکانى پێش ئێوه بووه, نزیک بوونه‌وه‌یه له په‌روه‌ردگارتان, به‌رهه‌ڵستى که‌رى خراپه‌و تاوانه, هۆى که‌فاره‌ت و لێ خۆشبوونى کرده‌وه ناپه‌سه‌نده‌کانه.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم روونى کرده‌وه که شه‌و نوێژ به‌رهه‌ڵستى خراپه ده‌کات, خاوه‌نه‌که‌ى ده‌گێڕێته‌وه له گوناهو تاوان, فه‌رمانى پێ ده‌کات به چاکه‌کردن, پێویسته ئێمه‌ش به‌خشوعه‌وه نوێژ بکه‌ین, شه‌و نوێژ بکه‌ین, له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاردا به‌زه‌لیلیه‌وه راوه‌ستین, به‌دلأ بگرین بۆ ئه‌و هه‌موو زه‌یاده ره‌وه‌ى و که‌م و کوڕییانه‌ى که هه‌مانه, به‌هیواى سۆز و به‌زه‌یى خوا بین, ته‌وه‌سول ته‌نها به‌و بکه‌ین که دامه‌زراومان کات له‌سه‌ر دینه‌که‌ى, سوودمه‌ند بین له شه‌و نوێژ و نوێژه‌کانى تر..
* به پێغه‌مبه‌رى خوایان صلى الله علیه وسلم وت: فلآنه‌که‌س هه‌موو شه‌وێ به درێژایى شه‌و نوێژ ده‌کات, که رۆژى لێ بوویه‌وه دزى ده‌کات! فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یڵێن راست بێ ئه‌وه ئه‌و شه‌ونوێژه‌ى به‌رهه‌ڵستى دزییه‌که‌ى لێ ده‌کات و واز له دزیکردن دێنێت .
* ئه‌بو هوریره ره‌زای خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إذا خَرَجْتَ مِنْ مَنْزِلِكَ, فَصَلِّ رَكْعَتَين يُمانِعَانَكَ مِن مَخْرَجِ السُّوء, وَإذَا دَخَلْتَ إلى مَنْزِلِكَ, فَصَلِّ رَكْعَتَين يَمانَعانِكَ مِنْ مَدْخَلِ السُّوء) . واته: کاتێک چویته ده‌ره‌وه دوو رکات نوێژ بکه ده‌تپارێزێ له خراپه‌ى له‌ماڵ ده‌رچوون, کاتێک گه‌ڕایته‌وه‌و چوویته ژووره‌وه بۆ ناومالأ دوو رکات نوێژ بکه ده‌تپارێزێ له خراپه‌ى چوونه ژووره‌وه بۆ ناوماڵ.
ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانمان به‌رهه‌ڵستى تاوانى لێ نه‌کردین, ده‌بێ بگه‌ڕێین بزانین ده‌رده‌که چییه, نه‌خۆشیه‌که‌مان چییه‌و ده‌رمانى بۆ بدۆزینه‌وه و چاره‌سه‌رى بکه‌ین, وه‌ک چۆن چاره‌سه‌رى نه‌حۆشیه‌کانى جه‌سته‌مان ده‌که‌ین, بێگومان چاره‌سه‌رى نه‌فس له پێشتر‌و شایه‌نتره.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَوَّلَ مايُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ القِيامَةِ الصَّلاة, فَإِنْ صَلُحَت, صَلَح لَهُ سَايُرُ عَمَلِهِ, وَإِنْ فسَدَتْ فَسَد سائِرَ عَمَلِهِ) . واته: یه‌که‌م شتێ به‌نده له قیامه‌تدا موحاسه‌به‌ى ده‌که‌ن له سه‌رى نوێژه, ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانى په‌سه‌ند و ته‌واو بوون, ئه‌وا کرده‌وه‌کانى تریشى چاک و ته‌واو ده‌بن و سه‌رفراز ده‌بێت, ئه‌گه‌ر خراپ ئه‌نجامى دابوون و ته‌واو نه‌بوون ئه‌وا کرده‌وه‌کانى تریشى خراپ و ناته‌واو ده‌بن, ئه‌وکاته دۆڕاوو په‌شیمانه و سه‌ره‌نجامى دۆزه‌خه.
نوێژ چاک و په‌سه‌ند نابێ هه‌تا بیروباوه‌ڕ چاک نه‌بێ, خاوه‌نه‌که‌ى خواى گه‌وره به چاو‌دێر نه‌زانێ به‌سه‌ر خۆیه‌وه, به‌ترس و له‌رزه‌وه ئه‌نجامیان نه‌دات, بیرنه‌کاته‌وه له موحاسه‌به‌ى په‌روه‌ردگار, که راده‌وه‌ستێنرێ به‌بێ ته‌رجومان, به‌بێ پشت و په‌نا, به‌بێ ئه‌وه‌ى دادوه‌رێ به‌رگرى لێ بکا, ده‌رچوون نیه له‌سزاى خودا مه‌گه‌ر یه‌کێ خوا خۆى بیه‌وێ.
نوێژ ته‌واو نابێ به‌بێ چاودێرى خوایى به‌سه‌ریه‌وه, به‌بێ ته‌قواو له خوا ترسان, ئه‌گه‌ر نوێژ چاک و دروست ئه‌نجام نه‌ردێ ئه‌وا دڵیش خراپ ده‌بێ و خشوعى نامێنێ, ئه‌ندامه‌کانى تریش خراپ ده‌بن, به‌لآم ئه‌گه‌ر دلأ چاک بوو ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته هه‌موویان چاک ده‌بن, ده‌ست چاک ده‌بێ ئیشى خراپه ناکات, دزى ناکات, شتى خراپ نانووسێت, زیناى ده‌ست لێدانى پێ ناکرێ, ده‌ست ناوه‌شێنێ.. ئه‌گه‌ر قاچه‌کان چاک بوون, هه‌نگاو هه‌ڵناگرن بۆ شوێنى خراپ, به‌ره‌و مزگه‌وت و رێگاى چاکه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و ده‌ڕۆن.. ئه‌گه‌ر گوێ چاک و دامه‌زراو بێ گوێ ناگرێت بۆ گۆرانى و مۆسیقاى به‌ره‌لآیى و ناشه‌رعى, غه‌یبه‌ت و قسه‌ى خراپ نابیستێ.. ئه‌گه‌ر زمان چاک بێت غه‌یبه‌تى پێ ناکرێ, به چاکه نه‌بێ نادوێ .. ئه‌گه‌ر دڵ خراپ بوو فه‌رمان ده‌دات به‌خراپه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ش بانگ ده‌کات بۆى..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (ألاَ وَإِنَّ في الجَسَدِ مُضْغَةٌ, إِذَا صَلُحْتَ صَلُحَ الجَسَدُ كُلُّهُ, وَإِذا فَسَدت فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ, أَلا وَهيَ القَلب) . واته: له‌ناو جه‌سته‌دا پارچه گۆشتێکى بچوک هه‌یه ئه‌گه‌ر چاک بوو ئه‌وا هه‌موو جه‌سته چاک ده‌بێ, خۆ ئه‌گه‌ر خراپیش بوو ئه‌وا هه‌موو جه‌سته خراپ ده‌بێ, ئه‌و پارچه گۆشته بچوکه‌ش دڵه.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (تُعرَضُ الفِتَن على القُلوبِ كَعَرضِ الحَسيڕعوداً عوداً, فَأي قَلبٍ أُشڕبُهَا نَكَتَت فيِهِ نُكتَةُ السَوداء, وأَي قَلبٍ أَنكَرَها نكت فيه نكتة بيضاء. حتّى تَصيرعلى قَلبَينِ، على ابيض مثل الصَّفا, فلا تضره فتنة ما دامت السماوات والارض, والاخر اسود مًُرباداً، كالكوز مَجخياً لا يُعرَفُ مَعروفاً ولا يَنكر مُنكراً, الا ما أُشڕبَ مِن هَواهُ) . واته: به‌لآو فیتنه ده‌نوسێت به لاته‌نیشتى دڵه‌وه‌و په‌ڵه له‌سه‌ر په‌ڵه یان خاڵ له‌سه‌رخاڵ وه‌ک ریزکردن و لکاندنى شوڵه‌کانى حه‌سیر پێکه‌وه یه‌ک له‌ته‌نیشت یه‌ک, جاهه‌ر دڵێک وه‌ریگرت یان خواردیه‌وه ئه‌وا خاڵێکى ره‌شى له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێت, هه‌ر دڵێکیش وه‌رینه‌گرێت و بیداته دواوه ئه‌وا خاڵێکى سپی له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێت و پێوه‌ى ده‌نوسێت, تاسه‌ره‌نجام خاوه‌نه‌که‌ى دڵی سپی ده‌بێت, وه‌ک به‌ردێکى سپى و سافی لێ دێت که هیچی پێوه نه‌نوسێت فیتنه‌و به‌لآ کارى لێ ناکات هه‌تا ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌رده‌وام ده‌بن..یا وه‌ک کوپه‌ڵیه‌کى ره‌شی هه‌ڵه‌و گه‌ڕاوه‌و خوارو خێچى لێ دێت چاکه به‌چاک نازانێت و خراپه‌ش ناداته دواوه‌و به ئاره‌زووى خۆی فیتنه‌و به‌لآ ده‌چێته ناوى.
ئه‌گه‌ر نوێژکردن گه‌یشته ئه‌و راده‌یه خاوه‌نه‌که‌ى گێڕایه‌وه له تاوان و خراپه, ئه‌وکاته ده‌بێته خاوه‌نى ناوێک له ناو ئه‌و کتێبه‌دا ناوى ده‌نوسرێ که مۆر کراوه, ته‌نها ناوى خواناسه پایه به‌رزه‌کانى تێدا تۆمار ده‌کرێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (صَلاَةٌ فِى أَثَڕ صَلاَةٍ لاَ لَغْوَ بَيْنَهُمَا كِتَابٌ فِى عِلِّيِّينَ) . واته: نوێژ له دواى نوێژ به رێک و پێکى و به‌خشوعه‌وه, قسه‌ى پڕ‌و پووچیان له نێوان دا نه‌کرێت, ئه‌وا کرده‌وه‌کانى ده‌چێته ناو ئه‌و کتێبه‌ى له شوێنێکى به‌رزدایه و ته‌نها ناوى پایه به‌رزه‌کانى تێدا تۆمار ده‌کرێت.

