سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌لقه‌ى نۆزده‌هه‌م.......القیامه ره‌زامه‌ندى خودا له به‌هه‌شت
نوسینى:ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه-هه‌ولێر
دڵ ئه‌و شته بچوکه‌یه کلیلى هه‌موو بوونه....دونیا تۆ بێت دڵت خۆش نه‌بێت هیچ ناهێنێت...زۆرن ئه‌وانه‌ى له هیچیان که‌م نیه...له خۆشى دڵ نه‌بێت...ئیتر هه‌ست به ئیسراحه‌ت ناکه‌ن...زۆریشن ئه‌وانه‌ى هیچیان نیه...خۆشى دڵ نه‌بێت...کاتێک دڵ ناخۆش بوو شته جوانه‌کان هه‌موویان ناشیرینن...خواردنه خۆشه‌کان هه‌موویان ناخۆشن...ئه‌و شوێنه خۆشه که دڵ تێیدا خۆشه...ئینسان هه‌رگیز ناتوانێت هه‌ر هه‌موو شته‌کانى هه‌بێت...به‌ڵام ده‌توانیت دڵ خۆش بێت...ئه‌مه‌یه عیشق...ئه‌مه‌یه ته‌سه‌وف ...بتبێت یاخود نه‌تبێت هه‌ر دڵت خۆش بێت...
گوێ نه‌داته شته دونیاییه‌کان...با موڵکى سوله‌یمانیش هه‌بێت...چۆن ماڵ و موڵکى له دڵ ده‌هانى ...ئا ئه‌و سولیمانه‌ى خۆى له گه‌دا زیاتر نه‌ده‌زانى ..مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چاکترین موڵک دڵه...ئه‌توانێت بگه‌یته خۆشترین و جوانترین شته‌کان...ئه‌ویش به خۆشه‌ویستى خودا...ئه‌و دڵه هه‌رگیز نامریت که پڕ له خۆشه‌ویستى بووه...له‌وه ئه‌چیت مالمان نه‌بێت...جلمان نه‌بێت...نانمان نه‌بێت...که‌وشمان نه‌بێت...به‌لام خۆشبه‌ختانه هه‌موومان ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌مان هه‌یه که پێى ده‌ڵێن دڵ...دیسان له‌وه ده‌چێت...هه‌ریه‌ک له ئێمه ...ئێمه‌ى ئینسان...له که‌سێکى دیکه‌مان ده‌وله‌مه‌ندتر بێت...ده‌ستدار تر‌و که‌سدارتر بێت...به‌ڵام سه‌د شوکر بۆ خودا هه‌موومان وه‌ک دلمَان هه‌یه...ئه‌و دڵه گه‌وره‌ترین نیعمه‌تى ئه‌م دونیایه‌یه...ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ...له هه‌موو شته‌کان گه‌وره‌تره...چونکه شوینى گه‌وره‌ترین شتى دونیا تێدا ده‌بێته‌وه...که ئه‌ویش خۆشه‌ویستى خودایه...{ان كنتم تحبون الله}...ئه‌گه‌ر خوداتان خۆش ئه‌وێت...ده‌تانه‌ویت خوداتان خۆش بویت...کێ هه‌یه بیه‌وێت خوداى خۆش نه‌وێت...حه‌ز نه‌کات خودا خۆشى بوێت...خۆشه‌ویستى خودا گه‌وره‌ترینى نیعمه‌ته‌کانه...ئه‌گه‌ر دونیا ته‌نها ئه‌وى تیادا بوایه به‌س بوو...باور ناکه‌م له دونیادا ئیمانداریک هه‌بێت...خوشه‌ویستى خوداى له دڵدا نه‌بێت...هه‌تا چه‌ند ناره‌حه‌ته به‌لا ته‌وه کاتێک له لاتا کوفر ده‌که‌ن...بۆیه له شه‌رته‌کانى ئیمان:{ان تكون الله ورسولة احب الية مما سواهما}...خودا‌و پێغه‌مبه‌رى خودا له شته‌کانى دیکه زیاتر خۆش بووێت...ئه‌و دڵه‌ى کینه‌ى تیا بێت..خۆشه‌ویستى تێدا نه‌بێت ئه‌و دڵه مردووه...سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)سه‌حابه هه‌مووى ئاوابوون...دڵ پڕ له خۆشه‌ویستى...ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله عليه وسلم)له خۆیان زیاتر خۆشده‌ویست...ئه‌وا ئه‌و ئه‌وانى زیاتر له خۆى خۆشتر ده‌ویست...چونکه ئه‌وان نوورى عه‌کسى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)بوون...خۆ شتیکیش نوورى شتێکى تر‌ى عه‌کس کرده‌وه...ئه‌وا شته ئه‌سله‌که نوورى له‌و زیاتر ده‌بێت...مانگ عه‌کسى خۆره...بۆیه خۆر رووناکى له مانگ زیاتر ده‌بێت...مانگ عه‌کسى خۆره...بۆیه خۆر رووناکى له مانگ زیاتره...ئه‌وان:
به نوورى عکسى پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده مونعه‌کیس بووبوون
غه‌ریبى تازه هاتوو...ئه‌یوت ئه‌وه پیغه‌مبه‌رستانه
غه‌ریبى تازه بروشتایه‌ته ئه‌وى وایده‌زانى هه‌موویان پێغه‌مبه‌رن...جا دڵ ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌یه که له به‌هه‌شتا بێ به‌ش نیه...له ئه‌ڵقه‌ى پێشوودا باسى نیعمه‌ته‌کانى...چاو لوت و ده‌م و گوێ و ئه‌ندامه‌کانى ترمان کرد...ئه‌و شته جوانانه‌ى ده‌بینرین...ئه‌و شته خۆشانه‌ى ده‌خورین...ئه‌و بۆنه خۆشانه‌ى لووت و سیییه‌کان پڕ ده‌که‌ن...به‌لام دڵیش له زه‌تى خۆى هه‌یه...دڵ بێ به‌ش ناکرێ...به‌ڵکو له‌پێش ئه‌ندامه‌کانى دیکه‌وه پڕ له زه‌تى خۆشه‌ویستى خودا ده‌کرێت...هێنده پڕ ده‌بێت له‌و خۆشه‌ویستیه...ئه‌میش و خودا‌ش رازى ده‌بن...به‌راستى ئه‌مه گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته...تۆ رازى و خودا‌ش رازى بێت...ئارام...{يا ايتها النفس المطمئنة}...ئه‌ى نه‌فسه ئارام دڵنیاکه...{ارجعى الى ربك راضية مرضية}...بگه‌رێره‌وه..وه‌ره بۆ لاى خودا...{راضية}...تۆ رازى...{مرضية}...خودا‌ش له تۆ رازى ’’عباد’’ى ..زیاتر له وشه‌ى کوره‌که‌م خۆشى تێدایه...چونکه...خودا باوکمان نیه...خودا خودامانه...په‌یوه‌ندى خودا و به‌ندایه‌تیش له سه‌ره‌وه‌ى په‌یوه‌ندى باوکیتى و به‌ڵکو هه‌مووپه‌یوه‌ندیه‌کانى تره‌وه‌یه...{ادخلى جنتى}...بچۆره به هه‌شته‌که‌ى منه‌وه...به هه‌شتى دڵى پڕ له زه‌تى خۆشه‌ویستیه...دڵى زۆر خۆشه ...ده‌م و چاوى روشن بۆته‌وه...ئاخر ئه‌گه‌ر دڵ خۆش بوو کار له ئه‌ندامه‌کانى دیکه‌ش ده‌کات...خۆشى ته‌زوویه‌که هه‌موو لاشه گه‌ش ده‌کاته‌وه...واى لیدى به هه‌موو گیانى پێده‌که‌نى...{وجوة يومئذ ناضرة}...ده‌مو چاویان ده‌دره‌وشیته‌وه...ئاخر دڵیان خۆشه...{الى ربها ناظرة}...ته‌ماشاى خودا ده‌که‌ن...بینینى خودا ...ره‌زامه‌ندى خودا...گه‌وره‌ترین نیعمه‌تى به هه‌شته...به‌ڵکو له هه‌موو نیعمه‌ته‌کانى گه‌وره‌تره...بۆیه قورئان به جیا باسى له به هه‌شت ده‌کات...{جنات عدن}...جنات باخانى به هه‌شت...{عدن}نشینگه‌ى ئه‌وان...دوایى به جیا له‌و {ورضوان من الله اكبر}...ره‌زامه‌ندى خودا...پڕبوون له خۆشه‌ویستى خودادا گه‌وره‌تره...به‌ڵکو گه‌وره‌ترین سزاى جه‌هه‌نه‌میه‌کان ئه‌وه‌یه...له خودا مه‌حجوبن...خودا نابینن...ئه‌وى وه‌ک ئیره نیه...زۆر ناره‌حه‌تتره...به‌رگه‌ى ناکرین...خودا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناکات...{لايكلمهم}...ته‌ماشایان ناکات...{لاينظر اليهم}...{كلا انهم عن ربهم يومئذ لمحجوبون}...له‌پشت دیواره‌کانه‌وه بانگ ده‌که‌ن...{ربنا}...له‌ناو چالى قولدان...{ربنا}...به‌لام خودا وه‌لامیان ناداته‌وه..ئه‌و حاله‌یان چه‌ند ناخۆشه...چه‌ند خۆشیشه خودا بانگت ده‌کات:{عبادى}...به‌هه‌شتیه‌کانش دواى چوونه ناو به هه‌شت...پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووى...خودا پێیان ده‌فه‌رمووێت...{يااهل الجنة}...خه‌ڵکى به هه‌شت...ئه‌وانیش وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه...{لبيك ربنا و سعديك}...به‌ڵى خودای گیان...سه‌رمان له رێتایه...{والخير كلة فى يديك}...خێریش هه‌مووى له ده‌ستى تۆدایه...پێیان ده‌فه‌رموێت:{هل رضيتم}...رازین بۆ رازى نین...(يارب)...{وما لنا الانرضى يارب}...{وقد اعطيتنا مالم تعط احدا من خلقك}...ئه‌و شتانه‌ى تۆ به ئیمه‌ت داوه به هیچ کام له مه‌خلوقاتى خۆتت نه‌داوه...پێتان ده‌فه‌رمووێت:شتى له‌وه باشترتان نه‌ده‌مى ...عه‌رزى ده‌که‌ن یاربى چى له‌مه باشتره هه‌یه...ئاخر چى بێت پێیان ده‌فه‌رمووێت:{احللت عليكم رضوانى}...ره‌زامه‌ندى خۆمتان به سه‌ردا ده‌رژینم...{فلا اسخط عليكم ابدا}...ئیتر
لێتان توره نابم...خودا قه‌د لێت توره نابێت...که‌سیش سه‌رزه‌نشتت ناکات...چه‌ند ناخۆشه کاتێک هه‌ست ده‌که‌یت که‌سێک هه‌یه خۆشى ناویێت...دایکت ، باوکت ، دراوسێکه‌ت لێت نارازى بێت نازانیت چى بکه‌یت...ئه‌ى ئه‌و کاته‌ى هه‌ست ده‌که‌یت خودا لێت ره‌نجاوه...ئێستا چۆنه به لاته‌وه...خودا پێت بفه‌رموێت: ئیتر قه‌ت لێت توره نابم...ئاى چه‌ند خۆشه ...قه‌ت قه‌ت لێت توره نابى...ئه‌مه‌یه عیشق ...نازانم چۆن باس بکه‌م ...ئه‌لێن ووتیان به عاشقى مه‌دحى عشقمان بۆ بکه: ئه‌ویش ووتى : عیشق ،یه عنى عیشق ...که ئه‌م خۆشیه‌یان هه‌بوو ئیدى شته‌کانى دیکه یان به گیان ده‌که‌وێت...که دڵیان مرتاح بوو میوه‌کان خۆشتر ده‌بن...حۆریه‌کان جوانتر ده‌بن...دۆستان خۆشه‌ویستر ده‌بن...ئه‌وسا بانگ ده‌که‌ن...{يدعون فى كل فاكهة}...له هه‌موو جۆره میوه‌کان...{امنين}...به مورتاحیه‌وه...به دڵنیاییه‌وه...ئه‌و ده‌مه...ئه‌و به هه‌شتیانه زۆر یه‌کتریان خۆش ده‌وێت...هینده یه‌کتریان خۆش ده‌وێت..که‌مترین رق و کینه‌یان به‌رانبه‌ر به یه‌کتر نیه...به‌ڵکو نازانن کینه چیه...ئه‌گه‌ر بۆیان باس بکه‌یت ئه‌وا تێناگه‌ن...ناحه‌قیان نیه...هه‌رچه‌ند بیرى لێده‌که‌نه‌وه...ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌ى به‌سه‌ردا بسه‌پى ...له‌دڵى ئه‌وانا...له فه‌رهه‌نگى ئه‌واندا شۆراوه‌ته‌وه...{ونزعنا ما فى صدورهم من غل}...له سینه‌یان کینه و رقمان ده‌رکێشاوه...ئه‌و به‌شه‌ى ئینسان کارى کینه دروست کردنه له دڵى ئه‌واندا ده‌رهێنراوه...وه‌ک چۆن درکێک قاچتا ده‌رده‌هێنى...وه‌ک موو له ماستدا ده‌ربینى...وه‌کو عه‌مه‌لیات به‌شى توره بونیان ده‌رهێناوه...ئه‌وان ماناى توره بوون و رق و ئه‌وشتانه‌ى تر نازانن...{اخوانا}...براى یه‌کترن...به یه‌که‌وه‌ن...له یه‌کتر بێزار نابن...ئه‌وان بران...به‌لام برایه‌تى له‌و لاى برایه‌تى ئیره...چونکه لێره براکان له یه‌کتر زیز ده‌بن...بیتاقه‌ت ده‌بن...بێزار ده‌بن...به‌لام ئه‌وان هه‌میشه حه‌زیان لاى یه‌که...به‌رانبه‌ر به یه‌ک ...{على سرر متقابلين}...سوپاس بۆ خودا دڵى خۆش کردوین...هیچ خه‌فه‌تیکمان نیه...بێ ترس و له‌رز...بێ خه‌م و ختووره...{لا خوف عليكم ولا انتم تحزنون}...{فاقبل بعضهم على بعض يتساءلون}...رووى ده‌میان له یه‌کتر ده‌که‌ن...کاک فلان...به‌ڵى گیان ...وه‌ڵام نه‌دانه‌وه نیه...{تحيتهم فيها سلام }...سه‌لامیان بۆ یه‌کتر ده‌وێت...داواى سه‌لام بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن...سلاو له یه‌کتر ده‌که‌ن...ئه‌وى مه‌مله‌که‌تى سه‌لامه...{دار السلام}...له‌وێ یه‌کتریان خۆش ده‌وێت...وه‌ک ئێره نیه...ئه‌م شادى ده‌کات به مه‌رگى ئه‌و ...له داخیشدا ده‌مرێت گه‌ر ببینێ به‌رگى ئه‌و..

