سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى شه‌و نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
شه‌و نوێژ یه‌کێکه له سوننه‌ته گه‌وره‌کان جگه له نوێژه فه‌رزه‌کان خێرى له هه‌موو نوێژێکى تر زیاتره, دوو رکات دوو رکات ده‌کرێ و کۆتایشى به سوننه‌تى وه‌تر دێ.
هه‌ستان بۆ شه‌ونوێژکردن خێرترین نوێژه له دواى نوێژه فه‌رزه‌کان, خواى گه‌وره فه‌رمانى کردوه به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم که به‌شێک له شه‌و به نوێژ کردن به‌سه‌ر به‌رێ, نه‌ک هه‌مووى چونکه هه‌مووى سوننه‌ت نیه ته‌نها هه‌ندێک کات نه‌بێ, وه‌ک ده شه‌وى کۆتایى مانگى ره‌مه‌زان, ئه‌گینا شه‌وه‌کانى تر هه‌ستان و خه‌وتنه‌وه سوننه‌ته, نابێ زیاده‌ڕه‌وى تێدا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى کارنه‌کاته سه‌ر جه‌سته‌و بێ هێزى بکات.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰ أَن يَبْعَثَكَ رَ‌بُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا] الإسرا‌و: ٧٩. واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! له به‌شێکى شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه و قورئان بخوێنه, که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ, بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌ردگارت پایه‌و مه‌قامه به‌رزه‌که‌ت پێ ببه‌خشێت. هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن مه‌به‌ست له ﭽ ﮇ ﮈﭼ پایه‌ى شه‌فاعه‌تى گه‌وره‌یه له قیامه‌تدا, هه‌روه‌ها با سوپاسکراو بیت له‌لایه‌ن هه‌موو به‌دیهێنراوانه‌وه.
خواى گه‌وره وه‌سفى هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و ئیمانداره راسته‌قینه‌کان ده‌کات به‌وه‌ى که‌مێک له‌شه‌و ده‌خه‌ون, شه‌ویان به‌عیباده‌ت به‌ڕێ ده‌که‌ن, قورئان ده‌خوێنن و زیکر و یادى خواده‌که‌ن: [ كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ﴿١٧﴾ وَبِالْأَسْحَاڕ هُمْ يَسْتَغْفِرُ‌ونَ ] الژاریات: ١٧ - ١٨. واته: ئه‌وانه که‌مێک له‌شه‌ودا ده‌خه‌وتن (شةو نويَذيان دةكرد). وه له‌به‌ره‌به‌یاناندا داواى لێخۆش‌بوونیان ده‌کرد.
موسڵمان ئه‌گه‌ر به‌جوانى و تێ گه‌یشتنه‌وه سوره‌تى (المزمل) بخوێنێته‌وه په‌ندو ئامۆژگارى زۆرى لێ وه‌رده‌گرێ, خواى گه‌وره له‌وکاته ناخۆشه‌دا فه‌رمانه کردووه به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم شه‌ونوێژ بکات, که سه‌ره‌تاى وه‌حییه, دواى ئه‌وه‌ى جوبره‌ئیل وه‌حى بۆ هێناو وتى بخوێنه تاسێ جار, بخوێنه به‌ناوى خواوه ترس و له‌رزى لێ نیشت و هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه به خه‌دیجه‌ى فه‌رموو: دامپۆشه دامپۆشه, خۆى پێچایه‌وه و خۆى داپۆشى ئا له‌و کاته‌دا خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ‌کرد شه‌ونوێژ بکات: [يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ ﴿١﴾ قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا] المزمل: ١ – ٢. واته: ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى که خۆت داپۆشیوه. شه‌و هه‌سته (شةونويَذ بكة) مه‌گه‌ر که‌مێکى نه‌بێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (..أَفْضَلُ الصَّلاةِ بَعْدَ الفَريضَةِ صَلاةُ اللًّيلِ) . واته: چاکترین نوێژ له‌دواى نوێژه فه‌رزه‌کان شه‌و نوێژه.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (فى الجنّةِ غُرفَةٌ يُرى ظاهِرُها مِنْ بَاطنِها, وبا طنُها من ظَاهِرها). واته: به‌هه‌شت ژوورى واى تێدایه له ناویه‌وه ده‌ره‌وه‌ى ده‌بینى, له ده‌ره‌وه ناوه‌وه‌ى ده‌بینى, ئه‌بو مالیکى ئه‌شعه‌رى ره‌زاى خوای لێ بێ وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌وه بۆ کێیه؟ فه‌رمووى: (لِمَنْ أَطابَ الكَلام, وأَطِعم الطَعام, وَبَاتَ قائِماً والنّاسُ نيامٌ) . واته: بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که قسه‌ى جوان و چاک بکات, خواردن بدات به فه‌قیرو هه‌ژاران, شه‌ونوێژ بکات له کاتێکدا خه‌ڵک خه‌وتوون, قورئانى زۆر بخوێنێ له شه‌ودا.
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (يَعْقِدُ الشيطانُ عَلَى قافِيَةِ رأَْسِ أَحَدِكُم اذا هُوَ نامَ ثَلاَثَ عُقْدٍ, يَضڕبُ على كُلِ عُقدَةٍ, عَلَيْكَ ليْلٌ طوَيْلٌ فَارقَد، فَإن اسْتَيْقِظَ, فَذَكَرَ الَّله تَعالى, انحَلَّت عُقْدةٌ, فَإِن توضَّأ, انحَلَّت عُقْدَةٌ, فَإن صَلَّى, انحَلَّت عُقدَة كُلُّهَا, فَأصبحَ نَشِيطاً طَيِّبَ النَّفسِ, وَإلا أَصْبَحَ خَبيثَ النَّفسِ كَسْلانَ) . واته: کاتێک ده‌خه‌ون شه‌یتان سێ گرێ ده‌دات له‌به‌شى دواوه‌ى سه‌رى هه‌ریه‌ێک له ئێوه‌و, ده‌ڵێ: بخه‌وه شه‌وگارێکى دوور‌و درێژه راکشێ لێى به‌بێ خه‌م, ئه‌گه‌ر هه‌ستا له خه‌وو زیکرو یادى خواى کرد, ئه‌وا گرێیه‌کیان ده‌کرێته‌وه, ئه‌گه‌ر ده‌ستنوێژى گرت, ئه‌وا گرێیه‌کى تریشیان ده‌کرێته‌وه, ئه‌گه‌ر نوێژی کرد ئه‌وه گرێکه‌ى تریش ده‌کرێته‌وه, دڵخۆش و چوست و چالاک ده‌بێ, ئه‌گه‌رى واشى نه‌کرد ئه‌وا ته‌مه‌لأ و سست و په‌ست و دڵگران ده‌بێ.
* موغیره‌ى کوڕى شوعبه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌وه‌نده به‌پێوه مابوه‌وه له شه‌ونوێژدا قاچه‌کانى ئاوسا بوون, لێیان پرسى: خواى گه‌وره له تاوانى رابردووت و داهاتویشت خۆش بووه بۆ ئاواده‌که‌ى له خۆت, فه‌رمووى: (أفَلاَ أكُونُ عَبْداً شَكُوراً!) . واته: ئه‌ى نابێ به‌نده‌یه‌کى سوپاس گوزاربم.
* عبداللهى کوڕی عه‌مرى کوڕى عاص ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى: (أحَبُّ الصَّلاةِ إِلَى اللهِ صَلاةُ دَاوُدَ، وَأحَبُّ الصِّيَامِ إِلَى اللهِ صِيَامُ دَاوُدَ، كَانَ يَنَامُ نِصْفَ اللَّيلِ وَيَقُومُ ثُلُثَهُ وَيَنَامُ سُدُسَهُ وَيَصُومُ يَوماً وَيُفْطِرُ يَوْماً) . واته: خۆشه‌ویسترین نوێژ لاى خوا نوێژى داوده, وه خۆشه‌ویسترین رۆژوو لاى خوا رۆژووى داوده, نیوه‌ى کاتى شه‌و ده‌خه‌وت, سێیه‌کى شه‌ویشى بۆ شه‌ونوێژ ته‌رخان کردبوو, شه‌ش یه‌کى شه‌و ده‌خه‌وته‌وه, رۆژى نا رۆژێکیش به رۆژوو ده‌بوو.
* جابیر ره‌زاى خوای لێ بێ گێڕایه‌وه‌و فه‌رمووى: گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بوو ده‌یفه‌رموو: (إِنَّ فِى اللَّيْلِ لَسَاعَةً لاَ يُوَافِقُهَا رَجُلٌ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ خَيْرًا مِنْ أَمْڕ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ إِلاَّ أَعْطَاهُ إِيَّاهُ وَذَلِكَ كُلَّ لَيْلَةٍ) . هه‌موو شه‌وێک کاتێکى تایبه‌تى تێدایه, هه‌رپیاوێکى موسوڵمان بۆى رێک بکه‌وێ له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک داوا بکات له خێر‌و بێرى دنیا‌و قیامه‌ت بێگومان خواى گه‌وره پێى ده‌به‌خشێت, ئه‌وکاته‌ش دیارى کراونییه له هه‌موو شه‌وێکدا ئه‌وکاته هه‌یه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (يَنْزِلُ رَبُّنَا تَبَارَكَ وَتَعَالَى كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى سَمَاءِ الدُّنْيَا حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ اللَّيْلِ الْآخِرُ فَيَقُولُ مَنْ يَدْعُونِي فَأَسْتَجِيبَ لَهُ مَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ مَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ) . واته: خواى گه‌وره هه‌موو شه‌وێک دائه‌به‌زێته ئاسمانى دونیا, کاتێک به‌شى کۆتایى له سێ به‌شى شه‌و ده‌مێنێ ده‌فه‌رموێت: کێ لێم ئه‌پاڕێته‌وه تا لێى وه‌ربگرم؟, کێ داوایه‌کى هه‌یه تا پێى ببه‌خشم؟ کێ داوای لێ خۆشبوون ئه‌کات تا لێی خۆشبم؟!.
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (رَحِمَ اللهُ رَجُلاً قَامَ مِنَ اللَّيْلِ، فَصَلَّى وَأيْقَظَ امْرَأَتَهُ، فَإنْ أبَتْ نَضَحَ في وَجْهِهَا المَاءَ، رَحِمَ اللهُ امْرَأَةً قَامَتْ مِنَ اللَّيْلِ، فَصَلَّتْ وَأيْقَظَتْ زَوْجَهَا، فَإن أبَى نَضَحَتْ فِي وَجْهِهِ المَاءَ) . واته: ره‌حمه‌تى خوا له‌و پیاوه‌ى که‌شه‌و هه‌ستا بۆ شه‌و نوێژ ژنه‌که‌شى هه‌ڵئه‌سێنێ ئه‌گه‌ر خه‌و به‌رى نه‌دا یان ته‌مه‌ڵی کرد‌و هه‌ڵنه‌سا ئاو ده‌پژێنێ له‌ده‌م و چاوى, هه‌روه‌ها ره‌حمه‌تى خوا له‌و ژنه‌ى که هه‌ستا بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌که‌شى هه‌ڵده‌سێنێ, ئه‌گه‌ر خه‌به‌رى نه‌بووه‌وه له‌به‌ر ته‌مه‌ڵى ئاو ده‌پژێنێ له ده‌م و چاوى تا خه‌به‌رى ده‌بێته‌وه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (عَلَيْكُم بِقيام اللَّيلْ, فإِنَّهُ دَأْبُ الصَالِحينَ قَبْلَكُم, وَقُرْبَةٌ الى ربِّكُم وَمُنْهاةٌ عَنِ الإثمِ وَمَكْفَرَةٌ للسّيئات). واته: شه‌ونوێژ بکه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى به‌گوێره‌ى توانا, چونکه ئاکار‌و ره‌وشتى پیاو چاکانى پێش ئێوه بووه, نزیک بوونه‌وه‌یه له په‌روه‌ردگارتان, به‌رهه‌ڵستى که‌رى خراپه‌و تاوانه, هۆى که‌فاره‌ت و لێ خۆشبوونى کرده‌وه ناپه‌سه‌نده‌کانه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (إِذَا أَيْقَظَ الرَّجُلُ أهْلَهُ مِنَ اللَّيْلِ فَصَلَّيَا - أَوْ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ جَمِيعاً، كُتِبَا في الذَّاكِڕينَ وَالذَّاكِرَاتِ) . واته: ئه‌گه‌ر پیاوێک شه‌و هه‌ستا له‌خه‌و ژن و منداڵه‌کانیشى هه‌ستان دوو رکات نوێژیان کرد به جه‌ماعه‌ت یان به ته‌نها یه‌کى دوو رکاتیان کرد ئه‌وا ناویان له ناو ریزى ئه‌وانه‌دا ده‌نوسرێت که هه‌میشه و به‌رده‌وام زیکر و یادى خوا ده‌که‌ن.
* عبداللهى کوڕی عه‌مرى کوڕى عاص ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى: (مَنْ قَامَ بِعَشْڕ آيَاتٍ لَمْ يُكْتَبْ مِنَ الْغَافِلِينَ ، وَمَنْ قَامَ بِمَئَةِ آيَةٍ كُتِبَ مِنَ الْقَانِتِينَ ، وَمَنْ قاَمَ بِأَلْفِ آيَةٍ كُتِبَ مِنَ الْمُقَنْطِڕينَ) . واته: هه‌رکه‌سێک له‌شه‌ودا ده ئایه‌ت بخوێنێ ئه‌وه ناوى تۆمار ناکرێ له ریزى بێ ئاگا‌و له خوا غافڵه‌کان, ئه‌گه‌ر که‌سێ سه‌د ئایه‌ت بخوێنێ ئه‌وا ناوى له ریزى ئه‌و که‌سانه ده‌نوسرێت که له فه‌رمان به‌ردارى خواى گه‌وره ده‌رناچن و له شه‌و نوێژدا زۆر به‌پێوه راده‌وه‌ستن, ئه‌گه‌ر که‌سێ هه‌زار ئایه‌ت بخوێنێ ئه‌وا ناوى له ریزى ئه‌وانه‌دا تۆمار ده‌کرێ که به‌قه‌د دنیا‌و ئه‌وه‌شى له ناویدایه خێریان بۆ نوسراوه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (لاَ حَسَدَ إِلاَّ في اثْنَتَيْنِ: رَجُلٌ آتَاهُ اللهُ القُرْآنَ ، فَهُوَ يَقُومُ بِهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَآنَاءَ النَّهَاڕ ، وَرَجُلٌ آتَاهُ مَالاً ، فَهُوَ يُنْفِقُهُ آنَاءَ اللَّيْلِ وَآنَاءَ النَّهَاڕ) . واته: ئاوات خواستن ته‌نها به‌دووکه‌س ده‌برێت, پیاوێک قورئان خوێن بێ شه‌وو رۆژ بیخوێنێ و کارى پێ بکا, پیاوێکیش خواى گه‌وره مالأ و سامانى پێ به‌خشیبێ ئه‌ویش شه‌وو رۆژ لێى ببه‌خشێ له پێناوى خوا. ده‌بێ ئاوات نه‌خوازرێ بۆ له‌ناو چونى نیعمه‌تى ئه‌وکه‌سانه, ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێ که ئاوات بخوازرێ که وه‌ک ئه‌وان بن.
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هه‌موو شه‌وێک وه‌ترى ده‌کرد ئیتر له ئه‌وه‌ڵى شه‌ودا بوایه یان له ناوه‌راسته‌وه یا له کۆتایى شه‌ودا بوایه .
* سوننه‌ته له رکاتى کۆتای سوننه‌تى وه‌تردا دوعاى قنوت بخوێنرێت به‌م شێوه‌یه: (اللَّهُمَّ اهْدِنِي فِيمَنْ هَدَيْتَ وَعَافِنِي فِيمَنْ عَافَيْتَ وَتَوَلَّنِي فِيمَنْ تَوَلَّيْتَ وَبَاڕكْ لِي فِيمَا أَعْطَيْتَ وَقِنِي شَرَّ مَا قَضَيْتَ إِنَّكَ تَقْضِي وَلَا يُقْضَى عَلَيْكَ وَإِنَّهُ لَا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ) .
(أبو درداء) ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: دوو رکات نوێژ له تاریکى شه‌ودا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له تاریکى گۆڕدا فریاتان که‌وێت .
ته‌میمى دارى شه‌وێ خه‌به‌رى نه‌بۆوه بۆ شه‌ونوێژ یه‌ک ساڵى ته‌واو به شه‌و نه‌ده‌خه‌وت تا به‌یانى به عیباده‌ته‌وه خه‌ریک بوو !!.

