سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان بۆ میرات زیاتر به ئافره‌ت ده‌دات نه‌ک پیاو
پارێزه‌ر :سه‌راب لاوه‌ر
له دابه‌شکردنى میرات له قورئان له (9) باردا ئافره‌ت زیاتر وه‌رده‌گرێت و له (3) باردا یه‌کسانه له گه‌ڵ پیاوو له (2) باردا پیاو زیاتر وه‌رده‌گرێت
،پێش هاتنى ئایینى پیرۆزى ئیسلامیش ئافره‌ت هه‌ر مافى نه‌بوو ،به‌ڵکو وه‌ک یه‌کێک له که‌ل و په‌له‌کانى ناو ماڵ سه‌یر ده‌کراو به میرات له پیاوه‌وه بو پیاوه‌وه به جێ ده‌ماو ده‌بوو به مولک .ئه‌گه‌ر کوڕێک باوه‌ژنى هه‌بوایه پاش مردنى باوکى ده‌بوو به ژنى کوڕه‌که‌ى ،چونکه به میرات له باوکى به میرات بۆى ده‌مایه‌وه . به هاتنى ئیسلام ئه‌مه نه‌ماو ئافره‌ت بوو به میراتگر .
ئه‌گه‌ر به وردیش سه‌یر بکه‌ین ته‌نها له دوو حاله‌تدا میراتى ئافره‌ت نیوه‌ى پیاوه، یه‌که‌میان ،کوڕ‌و کچ ، دووهه‌میان خوشک و براى که‌سێکى مردوو.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَڕ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ )[النساء : 11]
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (وَإِن كَانُواْ إِخْوَةً رِّجَالاً وَنِسَاء فَلِلذَّكَڕ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّواْ وَاللّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ) [النساء : 176]
له ئاینى ئیسلامدا ،ئه‌رکى پیاوه نه‌فه‌قه‌ى ژن ،دایک ،باوک،خوشکى بکێشى و خه‌رجییان بکات . به‌ڵام له سه‌ر ئافره‌ت نه‌کراوه به ئه‌رک .
له خراپترین بارودۆخدا ئافره‌ت ته‌نیا نه‌فه‌قه‌ى خۆى له سه‌ره. کاتێک کچێک شوو بکات ئه‌وا به خێوکردنى له سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌یه‌تى.
پێویسته له‌وه حاڵى بین که ئه‌م حوکمه زۆر دادوه‌رانه‌یه‌و ئیسلام هیچ ئیمتیازێکى له سه‌ر حیسابى مێ نه‌داوه به پیاو،به‌ڵکو ڕه‌چاوکردنى زۆرى ئه‌رکه‌کانى پیاوه .
بۆ ڕونکردنه‌وه‌ى زیاتر له سه‌ر دادپه‌روه‌رى ئیسلام ، له بابه‌تى میراتدا پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بزانین:
١- ئه‌گه‌ر که‌سێکى مردوو ،منداڵێک و دایک و باوکى هه‌بوو ،ئه‌وا دایکه‌که که ئافره‌ته به قه‌د باوکه‌که میرات وه‌رده‌گرێ که هه‌ریه‌که‌یان یه‌ک له سه‌ر شه‌شى ماڵه‌که‌یان به‌رده‌که‌وێت (وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ ) [النساء : 11]
٢- ئه‌گه‌ر مردووه‌که ، برایه‌ک یان خوشکێکى له دایکى هه‌بوو ، هیچ که‌سێکى تر‌ى نه‌بوو که ببێت به ڕێگر له میراتگرتنیان ، ئه‌وا هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک ، یه‌ک له سه‌ر شه‌شى میراته‌که‌یان به‌رده‌که‌وێ (وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ [النساء : 12]
3-ئةطةر كةسةكة ، دوو خوشك يان دوو برا زياترى هةبوو ، ئةوا خوشك و براكان مافى يةك لة سةر سيَيان دةبيَ بة هاوبةشى(فَإِن كَانُوَاْ أَكْثَرَ مِن ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاء فِي الثُّلُثِ) [النساء : 12]
٤- ئه‌گه‌ر ئافره‌تى مردوو ، هاوسه‌رو کچێکى هه‌بوو ، ئه‌وا کچه‌که نیوه‌ى میراته‌که‌ى به‌ر ده‌که‌وێت و مێرده‌که‌شى که پیاوه ، یه‌ک له‌سه‌ر چوارى به‌ر ده‌که‌وێت . واتا له‌م حاله‌ته مێینه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ى نێرینه‌که وه‌رده‌گرێ.
٥- ئه‌گه‌ر پیاوێکى مردوو ،ژن،دووکچ و برایه‌کى هه‌بوو ، ئه‌وا ژنه‌که‌ى یه‌ک له سه‌ر هه‌شتى میراته‌که‌ى به‌رده‌که‌وێت وهه‌ردوو کچه‌کان دوو له‌سه‌ر سێ وه‌رده‌گرن . ئه‌وه‌ى ده‌مینێته‌وه له میرات بۆ براى مردووه‌که ده‌بێت .به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ردوو کچه‌کان له مامیان زیاتر وه‌رده‌گرن .
٦- ئه‌گه‌ر پیاوێکى مردوو ژن،دایکێک و مامێکى هه‌بوو ،ئه‌وا ژنه‌که‌ى یه‌ک له سه‌ر چوارى به‌رده‌که‌وێت و دایکه‌که‌شی یه‌ک له سه‌ر سێ . ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بۆ مامه‌که ده‌بێ به (تعصيب). واتا ئافره‌ته‌کان له پیاوه‌که‌یان زیاتر به‌ر ده‌که‌وێت.
٧- ئه‌گه‌ر مردووه‌که باوکێک و کچێکى هه‌بوو ، ئه‌وا کچه‌که نیوه‌ى میراته‌که‌ى به‌رده‌که‌وێت و باوکه‌که‌ى یه‌ک له‌سه‌ر شه‌ش .به فه‌رز ئه‌وه‌ى ماوه‌ش به (تعصيب) وه‌رده‌گرى.
٨- ئه‌گه‌ر مردوویه‌ک ،باپیرێک و کچێکى هه‌بوو ، ئه‌وا کچه‌که‌ى نیوه‌ى به فه‌رز وه‌رده‌گرێ و باپیره‌که‌ش یه‌ک یه‌ک له سه‌ر شه‌شى به‌رده‌که‌وێ به فه‌رز. ئه‌وه‌ى ده‌مینێته‌وه ده‌بێت به (تعصيب).
٩- ئه‌گه‌ر پیاوێکى مردوو ، کچێک و مامێکى هه‌بوو .ئه‌وا کچه‌که نیوه‌ى میراته‌که‌ى به‌رده‌که‌وێت و مامه‌که‌یشى ئه‌وه‌ى ماوه به (تعصيب) .
١٠- ئه‌گه‌ر پیاوێکى مردوو ، دایکێک و دوو کچ و باپیرێکى هه‌بوو ، ئه‌وا دایکه‌که‌و باپیره‌که هه‌ریه‌کێکیان ، یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شیان به‌ر ده‌که‌وێت و هه‌ردوو کچه‌که‌ش دوو له‌سه‌ر سێ وه‌رده‌گرن .
١١- ئه‌گه‌ر پیاوێکى مردوو ، دایکێک ، خوشکێک و دوو براى له دایکى هه‌بوو . ئه‌وا دایکه‌که یه‌ک له‌سه‌ر شه‌شى میراته‌که‌ى به‌رده‌که‌وێت و خوشکه‌که نیوه‌ى به‌رده‌که‌وێت دوو براکه‌ى له دایکیه‌وه یه‌ک له‌سه‌ر سێیان به‌رده‌که‌وێ .
١٢- ئه‌گه‌ر پیاوێکى مردوو، دایکێک و خوشکێکى له باوکى و دوو براى له دایکى هه‌بوو . ئه‌وا دایکه‌که یه‌ک له سه‌ر شه‌شى به‌رده‌که‌وێ و خوشکه‌که‌ى نیوه‌ى به‌رده‌که‌وێ . هه‌ردوو براکانى یه‌ک له‌سه‌ر سێ وه‌رده‌گرن .
١٣- ئه‌گه ئافره‌تێکى مردوو ،مێردێک ، کچێک و خوشکێکى له باوک هه‌بوو ئه‌وا یه‌ک له سه‌ر چوارى بۆ مێرده‌که‌ى ده‌بێ و نیوه‌ى میراته‌که‌ش بۆ کچه‌که‌ى ده‌بێت .ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته مافى خوشکه‌که‌ى . بۆیه حوکمدانى هه‌ره‌مه‌کى له سه‌ر ده‌قه ئایینیه‌کانى قورئانى پیرۆز ، دروست نیه‌و ئیسلام مافی ته‌واوى بۆ ژن له هه‌موو بوارێک‌دا ده‌ست نیشانکردووه .
سه‌رچاوه :
گۆڤارى وارڤین ژماره ٣٤ ل ٣٨

