سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هۆى چى یه دۆزه‌خى یه‌کان زۆرن
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
هۆى زۆرى دۆزه‌خى یه‌کان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌گه‌یشتنى بانگه‌وازو ڕه‌وانه‌کردنى پێغه‌مبه‌ران ڕوون نه‌بوونى ئاین له‌لاى خه‌ڵکى, چونکه ههرکۆمهڵێکنێراویان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرێت له‌لایه‌نخواوه ڕاستى یان پێ نه‌گات خواى گه‌وره سزایان نادات. وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وماكنا معذبين حتى نبعث رسولا]الاسراْ /١٠ واته: ئێمه سزاى هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناده‌ین هه‌تا نێراوى بۆ ڕه‌وانه نه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه خواى گه‌وره نێراوى بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕه‌وانه کردووه وه‌ک ده‌فه‌رموێت [وان من امة الا خلا فيها نذير][فاطر]/٣٤ واته هیچ ئومه‌تێک نى یه که ئاگادارکهرهوهیهکى تێدا ڕه‌وانه نه‌کرابێت. ابن رجب ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت: هۆى زۆرى دۆزه‌خىیه‌کان ئه‌مانه‌ن.
١- شوێن نه‌که‌وتنى پێغه‌مبه‌ران علیه الصلاه والسلام
٢- شوێن که‌وتنى ئاینێک که‌له‌لایه‌ن خواوه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه واته منسوخ و کارى پێ ناکرێت وه‌ک ئاینى مه‌سیحى و جوله‌که.
٣- یان هه‌ندێکى تریان شوێنى ئاینى ڕاست ده‌که‌ون به‌ڵام دوو ڕوون بۆیه ده‌چنه پله‌ى هه‌ره خواره‌وه‌ى دۆزه‌خ.
٤- یان هه‌ندێکیان تووشى داهێنان [بدعة]ده‌بن وه‌ک له فه‌رموده‌یه‌کى ڕاستى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم هاتووه که ئه‌م ئومه‌ته ده‌بێته [73]به‌ش که هه‌موویان له ئاگردان بێجگه له‌یه‌ک کۆمه‌ڵ که ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
٥- ڕه‌نگه هۆى سه‌ره‌کى چوونه ناو دۆزه‌خ هه‌واو ئاره‌زوه‌کان بێت, که‌هه‌ندێ له‌خه‌ڵکى ده‌یانه‌وێت به‌ڕێگه‌ى نادروست بگه‌ن به تێرکردنى ئاره‌زووه‌کانیان و ڕه‌چاوى شه‌رعى خوا ناکه‌ن پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له فه‌رموده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموێت: [لما خلق الله النار قال لجبريل: اذهب فانظر اليها, فذهب فنظر اليها, ثم جا‌ء فقال: وعزتك لايسمع بها احد فيدخلها, فحفها بالشهوات فقال: اذهب فانظر اليها, فذهب فنظر اليها, فلما رجع قال: وعزتك قد خشيت ان لايبقى احد الا دخلها] واته: کاتێک خوا ئاگرى دروست کرد به جبریلى فه‌رموو بڕۆ سه‌یرى بکه, ئه‌ویش ڕۆیشت و سه‌یرى کرد. پاشان فه‌رمووى سوێند به شکۆ [عزة]ى تۆ هیچ که‌س ده‌رباره‌ى نابیستێ و بچێته ناوى ئینجا خواى گه‌وره ده‌ورى به ئاره‌زووه‌کان گرت و فه‌رمووى بڕۆ سه‌یرى دۆزه‌خ بکه‌ره‌وه, ڕۆیشت سه‌یرى کرد‌و گه‌ڕایه‌وه فه‌رمووى: سوێند به‌شکۆى تۆ ئه‌ترسم هیچ که‌س نه‌مێنێت, هه‌موو بچێته دۆزه‌خه‌وه.
٦- هۆى چوونه ناو دۆزه‌خ شوێن که‌وتنى کوێرانه‌ى باوباپیرانه پابه‌ند بوونه بهدابوو نه‌ریتى خراپى کۆمه‌ڵگاوه که‌زۆر له میلله‌تانى پێشوو تووشى ئه‌م نه‌خۆشى یه بوون.

